فیلمی بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات" نوێترین بەرھەمی "بەھمەن قوبادی" لە بیست و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤیلنیوس" لە لیتوانیا دەکات.

فیلمی بڵندیی "ئاڵای بێ وڵات"A Flag Without a Country لە دەرھێنانی سینەماکاری ناوداریی کورد "بەھمەن قوبادی" و لە بەرھەمھێنانی پارێزگاریی ھەولێر کە لە لایەن کۆمپانیای "مژ فیلم"ەوە ئامادەکراوە، لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە دوو سانسی جیاوازدا لە بەشی "نمایشی تایبەت" لە بیست و یەکەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤیلنیوس"Vilnius لە وڵاتی لیتوانیا چووە سەر پەردەی سینەماکان.

ئەم فیستیڤاڵە کە بە "بەھاری فیلم"Kino Pavasaris ناسراوە، یەکێکە لە ڕووداوە گرینگە فەرھەنگییەکانی لیتوانی و بەنرخترین فیستڤاڵی سینەمایی ئەم وڵاتە دێتە ئەژمار، بیست و یەکەمین خولی بە بەشداریی زیاتر لە ٢٠٠ فیلم لە سینەماکارانی وڵاتانی جۆراجۆری جیھان لە ڕۆژانی ٣١ی مارس تا ١٤ی ئەپرێلی ٢٠١٦ لە شاری ڤیلنیوس پێتەختی وڵاتی لیتوانیا بەڕێوەچوو.

ئەم فیلمە لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا وەکوو یەکەمین بەشداریی فیلمێکی کوردیی لە بەشی سەرەکیی سی و سێیەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ساندەنس"Sundance کە یەکێکە لە گەورەترین گۆڕەپانەکانی فیلمە سەربەخۆکانی جیھان لە وڵاتی ئەمەریکا نمایشکرا.

ئەم فیستیڤاڵە بە ئامادەبوونی ١٢٠ فیلم لە سینەماکارانی ٣٧ وڵاتی جیھان لە چەندین بەشی جۆراوجۆر لە ڕۆژانی ٢١ تا ٣١ی ژانوییەی ٢٠١٦ لە شاری "پارک سیتی" لە ویلایەتی یۆتا لە وڵاتی ئەمەریکا بەڕێوەچوو.

تریلێری فیلمی "ئاڵای بێ وڵات":

https://www.youtube.com/watch?v=Pp9JpuexeS4

بۆ زانیاریی زیاتر:

http://kinopavasaris.lt/en/programa/5409-flag-without-a-country

Facebook.com/ bahman.ghobadi
Twitter.com/bahman_ghobadi
Instagram/bahman_ghobadi