هونەرمەند چۆپی کلیپێکی نوێ بۆ پێشمەرگە بڵاودەکاتەوە، ڤیدیۆ کلیپی پێشمەرگە، باوکی هونەرمەند چۆپی (ئیحسان فەتاح) تێکستەکەی بۆ داناوە، ئاوازەکەشی لە لایەن چۆپی خۆیەوە دانراوە، دەرهێنەر نیما جەلیلیان و ستافێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاری فیلبەرداریان بۆ کردووە.

هونەرمەند چۆپی لەسەر ئەرکی خۆی ئەم کلیپەی ئامادە کردووە و پێشکەشی دەکات بە پێشمەرگە و گەریلا قارەمانەکانی کوردستان، چۆپی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پێشمەرگە دلێرەکانی لیوای سێی تایبەت ڕاگەیاند، کە لە فڕۆکەخانەی کەرکووك پێشوازییەکی جوانیان لێی کرد و یارمەتیاندا بۆ فیلمبەرداری ڤیدیۆ کلیپەکەی.

 

https://www.youtube.com/watch?v=dUaoIGzyWcU