رۆژی 19-12-2016 مامۆستا نامدار قەرەداخی لە هۆڵەندا خەڵات ئەکرێت و لە سلێمانی قوتابخانەیەک بە ناوییەوە ئەکرێتەوە بۆ فێربونی مۆسیقا

قوتابخانەی نامدار قەرەداخی بۆ منداڵان و نەوجەوانانی کوردە، تا لەم بوارە گرنگەی ژیانەوە، دوا ڕۆژێکی باش و ڕوناکتر بۆ نەوەی نوێ و میللەتەکەمان دابین بکات.لەم ڕوانگەیەوە، کە مۆسیقا خۆراکی گیان و جەستەیە، لێکۆلینەوە و تاقیکردنەوە جییهانیەکان، سەلماندویانە و جەخت لەوە ئەکەنەوە، میوزیک مرۆڤ زیرەکتر و بەتوانا تر ئەکات، لە ڕووی ژیان و کۆمەڵایەتیشەوە مرۆڤ بەرەو ئایدایەکی شاد و ئاسودە و بەختەوەر تر ئەبات.

قوتابخانەی نامدار قەرەداخی، لەسەر شێوازی تازەترین هونەری سەردەمدایە، کە ئەویش لەژێر دەستی مامۆستایانی پسپۆڕو شارەزا، کە خاوەنی بەرزترین بڕوانامەی ئەوروپین، لەم بوارەی مۆسیقادا، خاوەن ئەزموونن لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات.

بەشەکانی قوتابخانەکە :- 1 بەشی کەمان.- 2 بەشی سایزەر.-3بەشی گیتار.- 4 بەشی ریتم.

-5بەشی تێوری، 6 -بەشی هارمۆنی و کار لە ئۆرکێستا.

سەرجەم وانەکان کاتژمێرو نیوێک بۆ دوو کات ژمێر ئەبن.

نرخی بۆ یەك فێرخواز تەنها 70,000 دینار.

سەرنج:- لەرێکەوتی 22-12-2016 ەوە ناو نوسین، لەم قوتابخانەیە، دەست پێئەکات و لە مانگی شوباتی 2017 ەوە وانەکان دەست پێ ئەکات و هەفتەی دوو ڕۆژ ئەبێت، کە لە ڕۆژی یەکەمدا بە تاك بە گروپی بچوك، ڕاهێنانیان پێ ئەکرێت لە سەر ئامێرەکانیان.

لە ڕۆژی دووەمی هەفتەکەدا هەموو گروپەکان، لەیەك ئەدرێن و ئۆرکێستێکیان لێ دروست ئەکرێت، پرۆگرامی تایبەتییان بە توانا و ئارەزوەکانیان بۆ ئامادە ئەکرێت.

لە داهاتویەکی زۆر نزیکدا کۆنسێرتی خێرخوازی پێشکەش ئەکەن، لەو شوێنە تایبەتانەی، کە مۆسیقا هێوەر کەرەوە بێت.

لە قوتابخانەکە شوێنی تایبەت ئامادەکراوە، کە دایکان و باوکان و مناڵە کەم تەمەنەکان، کاتی تێدابەرنە سەر، لەکاتی وانەی منداڵەکانیاندا.

بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بەم ژمارە موبایل و ئیمێلەی خوارەوە:

تەلەفۆن: 07721515778

ئیمێل:

This email address is being protected from spambots. You need JavaScript enabled to view it.

ناونیشان: سلێمانی، گەڕەکی گردی ئەندازیاران، نزیک هۆڵی ڕۆشنبیری سلێمانی.

هەروەها پێش گەڕانەوەی مامۆستا نامدار قەرەداخی بۆ کوردستان ڕۆژی دووشەممە، کات 19:00 ڕێکەوتی 19-12-2016، لە هۆڵەندا خەڵاتێکی ڕێزلێنانی بۆ ئامادەکراوە و پێشکەشی ئەکرێت، لە کاتێکی دیکەدا هاوڕێیان دۆستانی مامۆستا نامدار قەرەداخی، لە ئەدرێسی مەراسیمی خەڵاتەکە، ئاگادار ئەکەینەوە.