رۆژی ١٦ ی دیسه‌مبه‌ر، ئه‌کادیمیای به‌ ناوبانگی فیلمی نیویۆرک، حه‌وت کورته‌ فیلمی کوردی نمایش ده‌کات، که‌ هه‌ر یه‌که‌یان براوه‌ی خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی یان ناخۆیین و ده‌رهێنه‌ر خالید حه‌مه‌لاو ئه‌و پرۆژه‌یه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

به‌ پێی ماڵپه‌ڕی ئی کورد له‌ نووسینی ئه‌میر شه‌ریفی، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ ١٠٠ خوله‌ک ده‌خایه‌نێت و تیایدا ٧ کورته‌ فیلم نماییش ده‌کرێن و پرۆژه‌که‌ ده‌رهێنه‌ر خالید حه‌مه‌لاو ڕێکی خستووه‌ و سه‌رپه‌رشتی ده‌کات .

ئەو کورته‌ فیلمانە که‌ نمایش ده‌کرێن بریتین لە: چیای سپی، باڵاخانه‌ی مێرووله‌، خاتوو به‌دبه‌ختی، ٧٤ شنگال، ڕاوچییه‌کی خراپ، ده‌موچاوه‌ له‌ بیرکراوه‌کان، و مرۆڤ و به‌شی کۆتایی گفتوگۆیه‌ له‌گه‌ڵ خالید حه‌مه‌لاو.

فیلمه‌کان له ‌ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری جیاجیان له‌وانه‌ ته‌ها که‌ریمی، تۆفیق ئه‌مانی، خالید حه‌مه‌لاو، چه‌مه‌ن گوڵی، ساهیم عه‌مه‌ر خه‌لیفه‌، ئه‌شکان ئه‌حمه‌دی و ماشه‌ڵلا موحه‌مه‌دی .