|
به‌رجه‌سته‌کراو
|
|
یەک شەممە, 07 شوبات 2010 10:48 |
|
له دوای رووخانی رژێم و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی حزبی به‌عس، له‌و ڕۆژه‌وه ڕاوبۆچونی ئێراقیه‌كان له‌مه‌ڕ گه‌ڕانه‌وه‌ی ودوورخستنه‌وه‌ی به‌عسیه‌كان له‌پرۆسه‌ی سیاسی ئێراقدا، دوو بۆچوون و تێڕوانین هه‌یه. یه‌كێكیان ئیراده‌ی زۆرینه‌ی ئێراقیه‌كانه كه به‌پێی ده‌ستوری هه‌میشه‌یی ئێراق حزبی به‌عس قه‌ده‌غه كراوه له‌به‌شداربوون له‌پرۆسه‌ی سیاسی ئێراق، ئه‌وه‌ی تریان ڕای به‌شێكه له پێكهاته‌ی عه‌ره‌بی سونه كه‌پێیان وایه، ئه‌و قورسایه‌ی له‌سه‌رده‌می به‌عس هه‌یانبووه ئێستا ئه‌و پێگه‌یه‌یان له‌په‌رله‌مانی ئێراقدا نیه. ده‌مێكه‌به‌عسیه‌كانیش پلانی خۆیان هه‌یه و ده‌یانه‌وێت به‌هه‌رئامرازێك بێت جا چ به‌كوده‌تا یان له رێگای پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن و له‌ڕێی لیست و قه‌واره‌ی تر و له‌ژیر ناوی تر به‌تایبه‌تی له پاڵ هه‌ندێك له لیست و لایه‌نه‌كانی عه‌ره‌بی سونه‌وه به‌م پێیه خۆیان بگه‌یێنه په‌رله‌مانی ئێراق، كه‌پێم وایه ئه‌مه‌یان وه‌كو هه‌نگاوی یه‌كه‌مه له‌پلانه‌كه‌یان. هه‌روه‌ها دووه‌م هه‌نگاویان وه‌ك ئاشكرایه ئه‌وان له ده‌ستگه ئه‌منیه‌كانی ئێراق باڵاده‌ستن وخه‌ڵكیان هه‌یه‌و توانیویانه له‌ڕێگای ئه‌وانه‌وه تا ئه‌م ساته نه‌هێلن باری ئه‌منی له‌ئێراق سه‌قامگیربێت، كه‌تائێستا ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه بۆ پاككردنه‌وه‌ی ده‌ستگه‌ئه‌منیه‌كان له‌به‌عسیه‌كان هیچ ڕێوشوێنێكی یاساییان نه‌گرتۆته‌به‌ر، هه‌نگاوی سێیه‌میان له‌سوپای ئێراقیش به‌هه‌مان شێوه نفوزیان هه‌یه و ڕه‌نگه ڕێكخستنی حزبیشیان له‌ناو سوپادا هه‌بێت و هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا‌و روونه كه‌وا له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌ده‌وڵه‌ته‌عه‌ره‌بیه‌كانیش پاڵپشتی و پشتگیری ده‌كرێن، به‌مه‌ش هه‌موو كه‌ره‌سته‌ی كوده‌تایان له‌به‌رده‌ستدایه چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ن تا دروست بوونی هه‌ڵومه‌رجێكی گونجاو و له‌بار، بۆیه دوور نیه له‌ده‌رفه‌تێكدا به‌هاوكاری ئه‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیانه وبه‌زه‌مینه‌سازی و دروست بوونی هه‌ڵومه‌رجێك بۆ ئه‌و سێ هه‌نگاوه‌ی باسم كرد و به‌قۆستنه‌وه‌ی چه‌ند كه‌لێنێكی لاوازی ده‌سه‌ڵاتی داهاتووی ئێراق و سوود وه‌رگرتن له‌عه‌ره‌بی شۆڤێنی و ئه‌وخه‌ڵكه‌ی بێكار و په‌راوێزخراوه، كوده‌تایێكی تر هاوشێوه‌ی كوده‌تاكانی ساڵانی 1963 و 1968 ئه‌نجام بده‌ن و بێنه‌وه مه‌یدان و ببنه ئه‌مری واقیع. راسته‌بارودۆخی ئێستا له‌گه‌ڵ ساڵانی شه‌سته‌كان زۆری جیاوازه به‌ڵام به‌عسیه‌كان ئه‌وهه‌وڵه ده‌ده‌ن خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌شیان سه‌ری نه‌گرت، خۆ ده‌توانن زه‌جه‌و سه‌دایێكی گه‌وره له‌ئێراقدا دروست بكه‌ن كه‌ببێته مایه‌ی ناسه‌قامگیری و ناڕه‌حه‌تی بۆ ئێراقیه‌كان و دژ به‌سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا. بۆ ڕێگرتن له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌عسیه‌كان بۆ پرۆسه‌ی سیاسی له‌م ماوه‌یه‌دا به‌بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری ناوی چه‌ندین لیست و قه‌واره‌و چه‌ندین كه‌سایه‌تی به‌تۆمه‌تی هاوكاریكردن و به‌عسیبوونیانه‌وه ناویان دراوه‌ته كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ دوورخستنه‌وه‌یان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی ئێراق. ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی هه‌ندێك لایه‌ن و هه‌وادارانی به‌عسیه‌كانی لێكه‌وتۆته‌وه و بووه‌ته بابه‌تی باس وخواسی میدیاكانی ئێراقی وعه‌ره‌بی، هه‌ندێك لایه‌نه‌یش به سوود وه‌رگرتن له‌م بارودۆخه بۆ مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌ده‌ستهێنانی سۆز و عاتیفه‌ی هه‌وادارانی به‌عسیه‌كان، دژی ئه‌م هه‌نگاوه‌ی ده‌سته‌ی لێپرسینه‌وه و دادوه‌ری ده‌وه‌ستنه‌وه و به‌كارێكی ناده‌ستوری وه‌سفی ده‌كه‌ن.. ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه‌پێكردنه، هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكایه له‌م باره‌یه‌وه كه‌هه‌روه‌ك له‌هه‌وڵه‌كانی جۆ بایدن جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ئێراق ده‌رده‌كه‌وێت سه‌باره‌ت به‌گومانیان له‌بڕیاره‌كان و به‌داواكردنیان بۆ دواخستنی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی ده‌سته‌ی لێپرسیه‌نه‌وه و دادوه‌ری بۆ دوای پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژارن ئه‌مه ش ئاماژه‌یێكی تره له‌سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا كه‌ماوه‌یه‌كه به‌پێی هه‌ندێ له‌سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، گوایا ئه‌مریكیه‌كان له‌ووڵاتی یه‌مه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌سه‌ركرده به‌عسیه‌كان كۆبوونه‌ته‌وه، پێشتریش هه‌واڵی وا هه‌بووه كه گوایا له‌سوریاش له‌گه‌ل سه‌رانی به‌عس له‌و ماوه‌یه به‌یه‌ك گه‌یشتوون. به‌بڕوای من له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌وه‌زعی ئێراق به‌رپرسیاره و بۆ زه‌مینه‌سازی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی له‌ئێراق كه‌وابڕیاره به‌پێی خشته‌یه‌كی زه‌مه‌نی هێزاكانی تاكۆتایی 2011 له ئێراق ده‌كێشێته‌وه، بۆ مسۆگه‌ركردنی سه‌قامگیری ئه‌منی له‌دوای خۆی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری هه‌ڵكشانی توند‌و تیژی پێی وایه ده‌بێـت زۆرترین ده‌رفه‌ت بدرێت به‌زۆرترین خه‌ڵك له‌پێكهاته‌كانی ئێراق بۆ به‌شداربونیان له‌پڕۆسه‌ی سیاسی به‌تایبه‌تیش ئه‌و به‌عسیانه‌ی كه تا ئێستا په‌راوێزخراون و له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه په‌نا ده‌به‌نه به‌ر توندوتیژی و ده‌بنه دارده‌ستی ئه‌و ده‌وڵه‌ته دراوسێیانه‌ی كه‌ده‌ست له‌كاروباری ناوه‌خۆی ئێراق وه‌رده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ستی ده‌ره‌كی و كه‌مكردنه‌وه‌ی نفوزی ڕێكخراوی ئه‌لقاعیده كه سوود له‌و بارودۆخه وه‌رده‌گرێت بۆ تێكدانی سه‌قامگیری ووڵاته‌كه. ئه‌مه‌ریكا له‌م سیاسه‌ته‌ی خۆیدا ده‌یه‌وێت پێگه‌ی عه‌ره‌بی سونه به‌هێزتر بكات بۆ ڕاگرتنی باڵانسی هێز له‌نێوان هه‌رسێ پێكهاته‌كانی ئێراق، ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ئه‌مه‌ریكا زه‌مینه‌سازیه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی خۆی له‌ئێراق و دواتریش باشتركردنی ئه‌من وئاسایشه بۆ ناوچه‌كه كه‌له‌سایه‌یدا ئه‌مریكا ده‌توانێت ئامانجه ستراتیژیه‌كانی تری خۆی بپێكێت، بۆیه به‌دووری نازانم به‌شێوه‌یێك له‌شێوه‌كان به‌عسیه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو پڕۆسه‌ی سیاسی ئێراق، به‌ڵام به‌ناوێكی تر و به‌دروشمێكی تر به‌ڵام به‌هه‌مان ناوه‌ڕۆك.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|