| گه‌شتی شاخه‌وانی ... ئاراس وه‌لی |
|
|
| به‌رجه‌سته‌کراو | |||
| دووشەممە, 08 شوبات 2010 01:32 | |||
|
مه‌به‌ستی سه‌ره‌کی من له‌م دێڕانه ئه‌وه‌یه باسی دواهه‌مین گه‌شتی شاخه‌وانی خۆم و هاوڕێکانمتان بۆ بکه‌م له‌ده‌ڤه‌ری چیای ئاسۆس و به‌ری دۆڵی جافایه‌تی. له‌و سه‌فه‌ره‌مدا جگه له‌پێداویستی سه‌فه‌ر وخواردن و که‌لوپه‌لی نوستن و ڕاخه‌رو تفه‌نگ. کامێرایه‌کیش وه‌ک هاوڕێیه‌کی زێده نزیکم له‌ته‌کمابوو. هه‌رچیم به‌لاوه جوان و ناوازه‌و سیحرئامێزبوو، له‌تاریکی و ڕوناکی، له‌لاپاڵ ونزارو گوڵی لاڕێ، له شوان و ڕێبوارانی ته‌نهای نێو ئه‌و سروشته ده‌ست لێنه‌دراوه‌ی کوردستان. وێنه‌م لێگرتنه‌وه. بریا ڕۆژێک ده‌رفه‌ت په‌یدا ببێت وه‌ک کارێکی دۆکۆمێنتاری چه‌ندین ساڵه‌م بتوانم به‌شێک له‌جوانی ئه‌و سروشته ده‌ستلێنه‌دراوه‌ی کوردستانه‌که‌م به‌چاوی پڕتینوی هاوزێده‌کانم ئاشنابکه‌م. به‌نده هێشتا تاموشامی گه‌شتی شاخه‌وانیه‌که‌ی پارساڵم له‌بیر و هزردا مابوو، تا ئه‌وده‌مه‌ی کاروان مه‌یلێکی بۆ ناردم و پێشنیازی ئه‌وه‌ی کرد، له‌جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا گه‌شتێکی له‌و بابه‌ته‌ی پارساڵ ڕیکبخه‌ین. هه‌رده‌ستوبرد وه‌ڵامم دایه‌وه که ئه‌ز ئاماده‌م... به‌مه‌رجی باران وسه‌رما وکڕێوه و هه‌ورازی قوچ و میوه‌ی پڕتام و دوندی به‌رز و تارمایی چیا و ئاره‌قه‌ی هیلاکی نێوان گوند و قۆخ و ڕه‌ز و باخان. بۆم نوسی: براله سه‌رم پێوه‌نیه و چۆنتان حه‌زپیکرد، من وه‌ک تفه‌نگی عه‌له‌مداری له‌سه‌ر پێم... له‌به‌رئه‌وه‌ی ژیان لێره فره سه‌خت و که‌م ڕه‌نگه. من له‌ناو ژاوه‌ژاوی سه‌تحیه‌ت و ناحاڵیبوون و کاڵفه‌رهه‌نگیدا ڕۆژانه به‌ره‌نگاری خه‌مێکی نزیک، هه‌روه‌کو سێبه‌ری خودی خۆم ده‌بمه‌وه... هاوکات جڤاتی کوردی ڕه‌گێکی قوڵی له‌هه‌ژاری له‌ناخی خۆیدا داکوتاوه (هه‌ژاری مه‌به‌ستم له‌هه‌موو شێوازه‌کانێتی) به‌رهه‌می ئه‌و داری هه‌ژارییه‌ش، ترسه له‌فێربوون لای تاکی کورد. زۆر به‌عه‌نتیکه‌یی به‌شێکی به‌رفراوانی ئه‌م ئینسانگه‌له‌ی ئێره حه‌ز له‌فێربوون ناکه‌ن.. !! له‌به‌ر ئه‌و خه‌مگه‌لانه و زۆر هۆی دیکه، که ئێره جێگای باسی نییه، بڕیاری دوورکه‌وتنه‌وه‌م له ڕۆتینیاتی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زان دا. من نه به‌ڕۆژوو بووم و نه هه‌رگیز له نه‌ورۆز زیاتر هیچ جه‌ژنێکم پیرۆز کردووه. ئیتر سێودووم لێنه‌کردو، بڕیارم دا بۆ گه‌شتی شاخه‌وانی له‌ده‌ڤه‌ری مه‌رگه‌وه به‌ره‌و چیای ئاسۆس ولوتکه‌ی کوریس، پاشان بۆ دۆڵی جافایه‌تی و بناری شاخی ئه‌زمه‌ڕو گۆیژه‌ی باکوری شاری سلێمانی به‌ڕێکه‌وتین. نه‌خشه‌مان داڕشت، کات و ده‌ستپیکی سه‌فه‌رمان به‌رنامه‌ڕێژکرد، ئه‌وجا بڕیارمان دا‌و ته‌داره‌کی سه‌فه‌رمان ساز کرد. ڕۆژێ به‌رله‌جه‌ژن له 19ی سێپتێمبه‌ری دووهه‌زارونۆ له‌شارۆچکه‌ی (ڕانیه) یه‌کمانگرته‌وه‌و، کۆڵه‌پشت و کیسه‌خه‌و، چادر و ڕاخه‌ر و خواردن و تفاقی پێداویستی بۆ چوارڕۆژێک ئاماده‌وته‌داره‌ک درا. نه‌خشه‌و مه‌نزڵگای مه‌به‌ست ساز‌و نیشانکرابوو. جێبێکی شڕه‌مان له شارۆچکه‌ی ڕانیه‌وه به‌کرێگرت تا ده‌ڤه‌ری وه‌رتێی بردین... له تاقه ماڵه‌کانی گوندی (مێرگه) دایبه‌زاندین. ڕوو له چییای ئاسۆس که‌وتینه‌ڕێ. سه‌ره‌تا له‌گوندی (بیوکه) وه ده‌ستمان پێ‌کرد. مه‌تاره‌مان پڕله‌ئاوکرد و کۆڵه‌پشته‌کانمان شه‌ته‌کدا و، به‌ڕیزه ملی ڕێگامان گرته‌به‌رو، به‌لاشانی گونده‌کانی (لۆته و بیوکه و ئاوژێ و چنارانی سه‌رچنارانه و کانی شینکه‌و کانی تو) دا یه‌که‌م فرسه‌خمان ده‌ستپێکرد. هه‌رله‌یه‌که‌م چرکه ساته‌وه مه‌ست وحه‌یرانی ئه‌و سروشته زێده جوانه سیحراوییه بووین.
سه‌ره‌تای پایزێکی جوان و فێنک، هه‌ور به‌ئاسمانه‌وه سێبه‌ریان له‌سه‌ر گونده‌کانی لاڕێ (بیوکه، ئاوه‌ژێ، چناران، کانی شینکه) دروست کردبوو. شاتوی ئاوداری سووری مزر و پڕتاممان له‌دارتوی سه‌رڕێگا ده‌خوارد، ترێ ڕه‌شه‌ی ڕه‌زان و هه‌رمێ کێویله‌مان ده‌چنی... تاموشامێکی هه‌بوو که‌م وێنه. هه‌ر له‌یه‌که‌م چه‌که‌ساته‌وه هه‌ستی هاوزێدی ونزدیکی له‌گه‌ڵ ته‌بیعه‌تدا لام سه‌ت جار زیندوو و بێ‌دار بوونه‌وه. وچانی یه‌که‌ممان له‌گوندی (کانی تو) بوو له‌سه‌روی دێ، له‌ناو باخه‌کانی (کانی خه‌لێ) و له‌لاپاڵه‌کانی لوتکه‌ی (کوڕکوڕ) دا باروبنه‌مان دامه‌زراند و، چادرمان هه‌ڵداو جێ‌مان ڕاخست و ئاگرمان کرده‌وه‌و چاییمان ده‌مکرد. به‌ئاوی له‌به‌فراو ساردتر سه‌ر و چاو و قاچمان شوشت و فێنک کرده‌وه. له‌گه‌ڵ بوولێڵی ئێواره و نه‌سیمی ساردی پایزدا که تێکه‌ڵ به ده‌نگو ئاوازی سیحراوی مه‌سهه‌ری خالقی ده‌بوو (ئه‌م شه‌و سه‌رخۆش وشاد و مه‌سرورم... خه‌ڵکی نازانێ... ) که له‌ڕادیۆکه‌وه به‌رزده‌بۆوه. له‌قوڵایی ئاسمانیشدا هه‌زاران و تۆبڵێ ملیۆنان ئه‌ستێره‌ش له‌سه‌رمانه‌وه بۆمان ده‌تریقانه‌وه. هێدی هێدی تاریکی شه‌و وه‌ڵاتی داگیرکرد. چیاکان تارمایی خۆیان وه‌ک سنوری تاریکی قه‌ترانی شه‌و ده‌نه‌خشاند. بۆی ئه‌رزی نیوه‌ته‌ڕی پاش باران تێکه‌ڵ به‌بۆی گه‌ڵای دارگوێز و مۆردی په‌رژین بوو بوو، جیزه‌جیزو قرچه‌ی نانی ئێواره و قسه‌ی خۆشی دوای هیلاکی و ڕازیبونی ئێمه له‌ته‌بیعه‌تی زێده‌جوانی ئه‌م سروشته‌ی کوردستانه و، ئه‌ستێرانیش به‌جریوه له‌سه‌رمان و شه‌پۆلی ڕوناکی ئاگری نێو چادره‌کان که‌نه‌خشیان له‌سه‌ر سیمامان ده‌نه‌خشاند... تابلۆیه‌ک بوو له‌جوانی ته‌بیعه‌ت که ئینسانی بۆ ساڵێک زیاتر له‌ژیانی ڕۆتینیاتی بێمانای شار شارژ ده‌کرده‌وه... نانێکی حسابیمان خوارد، چایی بۆنخۆشی پڕله هێل ودارچینمان ده‌مبوو... ئێمه له‌خه‌یاڵی سه‌فه‌ری سبه‌ینێماندا بووین، که چه‌ند لادێیه‌ک هاتنه میوانیمان و پڕسه‌به‌ته‌یه‌کی گه‌وره میوه‌ی هه‌مه‌ڕه‌نگیان له‌گه‌ڵ ده‌ستی خۆیان به‌دیاری بۆهێنابووین. زۆر جه‌ختیان ده‌کرد له‌وه‌ی که سبه‌ی نانی به‌یانی جه‌ژنیان له‌گه‌ڵدا بخۆین و ئینجا به‌ڕێبکه‌وین.. ! ئێمه‌ش به‌ئه‌ده‌به‌وه داواکاریه‌که‌مان ڕه‌تکردنه‌وه. مه‌سه‌له‌که‌ش ئه‌وه‌بوو، که‌ئێمه شه‌ش که‌س بووین و نه‌ده‌کرا ببینه ئه‌رک و بار به‌سه‌ر ئه‌و ماڵانه‌وه. وه‌کوتر ئێمه له‌ده‌ست ڕۆتینیاتی جه‌ژن و نانخواردنی به‌یانیانه‌که‌ی ڕامانکردبوو.. ! شه‌ومان دره‌نگ کرد، هه‌ندێ چیلکه‌وچه‌وێڵی دیکه‌م خڕکرده‌وه و ئاگرم خۆشکرد و خزامه نێو کیسه‌خه‌وه‌که‌م و چاوم بڕیه قوڵایی ئاسمانی پڕئه‌ستێره. حه‌زمنه‌ده‌کرد بخه‌وم، له‌ڕاستیشدا خه‌وم نه‌ده‌هات. جێسه‌رینم باش نه‌بوو، خێمه‌که‌م بچوک بوو، ترسێکیشم له‌وپه‌ڵه‌هه‌ورانه هه‌بوو، که نه‌هێڵن به‌ئارامی بخه‌وین و بیکه‌نه باران بارین. که‌هه‌رواش ده‌رچوو. چاوم چووه خه‌و و نه‌چوو، هه‌واکه‌ی گۆڕی و بایه‌کی توندی ده‌ست پێ‌کرد، نه‌خێر هه‌وره‌کان زۆرتربوون، ته‌واوی ئاسمانیان داگیرکرد، ئه‌ستێره‌و ڕوناکایی ئاسمانیان داپۆشی. بۆئه‌وه‌ی کیسه‌خه‌و و جله‌کانم ته‌ڕنه‌بێت، چادره‌که‌م خڕکرده‌وه‌و و کۆڵه‌پشته‌کانم گواسته‌وه بۆ بن دارگوێزێکی که‌که‌متر باران ده‌یگرته‌وه. ناوناوه دڵۆپه‌بارانی درۆزنانه ته‌قه‌ی له‌چادره‌کان هه‌ڵده‌ستاند. جه‌ماعه‌ت له‌خه‌وی قوڵی خۆیاندا بوون. ئاگرم خۆشکرد و کتریه بۆرم له‌ئاوی کانیه‌که پڕکرده‌وه و به‌فرسه‌تم زانی به ڕوناکی لاتی ده‌ستمه‌وه هه‌ندێک چیلکه و چه‌وێڵی دیکه خڕبکه‌مه‌وه، چایه‌کی دیکه‌م ده‌مکرده‌وه و، به‌و هیوایه‌ی باران ڕه‌حمێکمان پێ‌بکات.. ! بارانه‌که تاوتاوبوو. به‌ڵام تازه من له خه‌و تۆرابووم. چا ده‌مبوو، یه‌ک دوو کوپ چاییم خوارده‌وه، هه‌ناوم گه‌رم داهاته‌وه، هێدی هێدی بارانه درۆزنه باروبنه‌ی لای ئێمه گواسته‌وه‌و ڕووه‌و به‌رزاییه‌کانی (کوڕکوڕ) که‌وته‌ڕێ. شه‌ومان به‌ڕێکرد، تاریکیمان سپارد به‌کازێوه‌ی به‌ربه‌یان. نه‌سیمی ده‌م به‌یان و تریفه‌ی سه‌ر په‌لکه‌گیاو گه‌لای دره‌ختان له‌گه‌ڵ شه‌به‌قی ده‌مبه‌یاندا سیحرێکیان له‌جوانی سروشت نمایشت کردبوو، نه ته‌وانای قه‌ڵه‌می من ده‌ره‌قه‌تی ئه‌و وه‌سفه‌دێت، نه هێزی زاکیره‌م له‌حیره‌تی جوانی ئه‌و ده‌مه‌و به‌یانه‌دا خۆی بۆ ڕاده‌گیرا، خولاسه پایزی ئه‌م بناری شاخی ئاسۆسه سیحری خۆی کرد و بۆن‌و به‌رامه‌ی پونگه‌ی ده‌م کانیاو، بۆنی ئه‌رزی ته‌ڕو، عه‌تری گه‌ڵای پیره دارگوێزی ئه‌م باخی (کانی که‌نێره) نه‌ک هه‌ر تۆرانی خه‌وی ده‌م به‌یانی له‌بیربردمه‌وه، به‌ڵکو گه‌لێک سوپاسگوزاری کردم که بێدارم بووم و ئه‌م حه‌مکه جوانی و سیحری سروشتی ژیانه‌م له‌کیس نه‌چووه... ئاگر نێڵه‌نێڵی بوو، په‌یتاپه‌یتا چیلکه‌وچه‌وێڵم کۆده‌کرده‌وه و نه‌مده‌هێشت کوانوی تین و گڕی ئاگره‌که بنیشێته‌وه... هه‌ندێک ترێ ڕه‌شه‌م خوارد، دنیا ڕوناکتر بۆوه‌وه، که‌له‌شیر قوقاندی، مه‌لا سه‌ڵای نوێژی جه‌ژنه‌ی وه‌ک پاکانه‌ی باشترین و دڵسۆزترین موسڵمان بۆ هه‌موو ئاوایی (کانی توو) به‌یان کرد. باخه‌کانی (کانی که‌نێر) ی گوندی (کانی توو) ئه‌م به‌یانییه به‌شیکی زێده مه‌زن بوون له هونه‌ری ده‌ستکردی خوای گه‌وره. ده‌نگ وڕه‌نگ وبۆی ئاوایی سیحرێک بوو، تائێستای ئه‌م دێڕانه‌ش ده‌نووسم، تای ئه‌و سیحره منی به‌رنه‌داوه. بۆنی گه‌ڵای دارگوێزو خاکی یه‌که‌م بارانی پایزه‌و دوکه‌ڵی ئاگری چیلکه‌و چه‌وێڵی ده‌م چه‌می پڕله‌قه‌وزه‌و پونگه‌و کوزه‌ڵه‌و بۆی ڕاسته‌قینه‌ی ژیان، ئه‌مانه هه‌مویان بۆ من باشترین که‌ره‌سه‌بوون، نزیکترین هاوڕێ بوون، که له‌گه‌ڵ ژیان وسروشت و خۆمدا ئاشتمبکه‌نه‌وه. دروست هه‌رواش بوو... ئه‌م ده‌می سوبحه‌ده‌می کانی که‌نێره بۆ ساڵێک زیاتر له‌ته‌ک سروشت وخۆم و خزم و ژینگه‌که‌مدا ئاشنا‌و نزیکتری کردمه‌وه، زیاتر ئینسانی و ساده‌بوومه‌وه... به‌چاوێکی دیکه‌وه له‌ژیان وسروشت وجوانیه‌کان و خۆمم ده‌نواڕی... نانوچایی به‌یانمان خوارد. پاشان تفاقمان پیچایه‌وه و، به‌هه‌ورازه‌کانی (کوڕکور) دا سه‌رکه‌وتین. باران زۆری بۆ هێنایین، بارانییه‌کانمان به‌سه‌ر کۆڵه‌پشته‌کانماندا له‌به‌ر کرد. تازیاتر سه‌رده‌که‌وتین بارانه‌که ڕێژنه‌که‌ی به‌خوڕتر ده‌بوو. به‌هه‌واره‌کانی (کانی خه‌لێ) دا سه‌رکه‌وتین وباران چ ڕه‌حمێکی پێنه‌کردین. هه‌ندێک وینه‌ی لاپاڵ و ته‌رایی بارانه‌که‌م گرت. نزیک له (کانی خه‌لێ) پرسیاری به‌رزایه‌کانی (کوڕکوڕ) مان کرد.. !؟ سه‌یربوو نه‌خولقیان کردین و نه‌پرسیاریان لێ‌کردین و زۆر ئه‌وروپیانه رێگه‌یان نیشانداین و ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ شه‌سته‌ی باران وکزه‌ی بای ساردی ئه‌و ده‌م لاپاڵه‌دا، به‌هیوای گه‌رموگوڕی میواننه‌و‌ازی ماڵی (حه‌سه‌ن ئاغا) وه ملی ڕێگامان گرته‌به‌ر. له‌ناوقه‌دی هه‌ورازدا باران خۆشیکرده‌وه و میوه‌ی ده‌م که‌ناری (ترێ، هه‌رمێ، ڕشکه هه‌نار) ی ڕێگاکانیش هێنده‌ی دیکه کارئاسانی و هیمه‌تی سه‌رکه‌وتنی هه‌ورازیان بۆ ئاسانکردین.
چێشته‌نگاوێکی زوو گه‌یشتینه هه‌واره‌کانی ماڵی (حه‌سه‌ن ئاغا) هه‌واری چی مه‌مله‌که‌تێک بوو له‌جوانی میهر و میوان نه‌وازی. حه‌سه‌ن ئاغا به‌خۆیی و ده‌سته‌و دائیره‌یه‌وه هه‌موویان له‌خزمه‌تماندابوون. چایی و میوه‌یان له‌پیشمان دانا. گه‌رمی و موحیبه‌تی میواننه‌وازیان وێنه‌ی له‌م دونیا‌و ئه‌و دونیاشدا که‌مه. ماڵی (حه‌سه‌ن ئاغا) تابلۆیه‌ک بوو، به‌نێوقه‌دی چیای ئاسۆسه‌وه که ناوی (کوڕکوڕ) بوو. ئه‌م پیره پیاوه له‌گه‌ڵ کوڕوبوک و زاوا‌و نه‌وه و خوارزاو زازاکانی دیکه‌یدا، وێستگه‌یه‌کی بۆ حه‌وانه‌وه‌ی ڕێبواران له‌دێرزه‌مانه‌وه دروستکردبوو، به‌قه‌ولی خۆی له‌مه‌لامسته‌فاوه تابه‌مام جه‌لال و هه‌رچی مه‌سئول و بن مه‌سئول له‌م کوردستانه‌دا هه‌یه، له‌م هه‌وارانه به‌هه‌فته‌و مانگ وزیاتر حه‌واونه‌ته‌وه‌و حه‌سه‌ن ئاغا له‌خزمه‌تیاندا بووه، به‌ڵام ئێستا هیچ کام له‌وزاتانه نه‌ئێره‌یان بیرماوه و نه‌وه‌ک جاران ئێره ده‌که‌نه جێنزرگه‌ی حه‌وانه‌وه‌و فرسه‌قی وچانی سه‌فه‌ری دوورودرێژیان... ئه‌و زاته چ گله‌یی نه‌بوو، هه‌روه‌ک داواکاریشی نه‌بوو... ئێمه په‌له‌مان بوو زوو له‌هه‌ورازی (کوڕکوڕ) بده‌ین و بگه‌ینه چاڵه‌به‌فره‌کانی شانی ئه‌ودیوی چیایی ئاسۆس. ئه‌و گه‌لێک ئیسراری کرد خوا یه‌که و نابێ به دوو ناڕۆین وده‌بێت نانی جه‌ژنه‌ی له‌ته‌کدا بخۆین. دوو که‌ڵه‌شیریان بۆ سه‌ربڕین و چایی و میوه‌یان بۆ په‌زیرایی کردین و میوان نه‌وازی و موحیبه‌ت و گه‌رموگوڕی دۆستانه و قسه‌وباسی هه‌مه‌ڕه‌نگی پڕله سه‌رگوشته‌ی دیرۆکانه. شتگه‌لێک بوون بۆ ئێمه که‌نه‌مانزانی چلۆن کات به‌سه‌رچوو... له‌و گه‌رمه‌ی قسه‌وباسی هه‌مه‌جۆری خۆماندا بووین، مه‌فره‌زه‌یه‌کی ئاسایش له‌بنگرده‌وه هاتنه لامان و ده‌ستیان کرده پرسیار‌و لێپێچینه‌وه.. !! ئێمه‌ش به‌هێمنی مه‌به‌ستی سه‌فه‌ره‌که‌مان تێگه‌یاندن و له‌ته‌ک به‌رپرسی ئاسایشی ڕانیه‌دا قسه‌م کرد‌و خۆمان پێناساندن. من هه‌ندێک لاقرتێم به‌حکومه‌ت و شێوازی کارکردنی داموده‌زگاکانی کرد. ئاسایشه‌کان هه‌رزوو بوونه دۆستمان و هه‌موو پێکه‌وه نانێکی باشمان خوارد. ئه‌وان دوعاخوازیان لێ‌کردین و، حه‌سه‌ن ئاغا نه‌یهێشت به‌ته‌نها له‌و هه‌ورازانه‌ی کوڕکوڕ بده‌ین. کورێک و برازایه‌ک و که‌ره‌شینی خسته ئیختیارمانه‌وه، که‌ره شین تا باروکۆڵه‌پشته‌کانمانی لێباربکه‌ین. کوڕوبرازاکه‌شی بۆ هاوده‌می و ڕێگوزه‌ری. که‌ره‌شین بێڕه‌حمانه بارکرا له کۆڵه‌پشتی شه‌ش که‌سی شارستانی، ته‌نها هه‌ردوو گوێی دیاربوون. به‌شێکی به‌رچاوی قوتوه پاقله و لۆبیاو ماسی وگۆشتی قوتوی سلیمانی و ڕانیه هه‌بوو کڕیبویان. ئه‌مه بێجگه له جل و که‌ره‌سته‌ی چوار ڕۆژ مانه‌وه. خولاسه که‌ره‌شینی داماو حه‌زره‌تی نالی ووته‌نی{عاقڵێ بوو ناوی که‌ر بوو، قاگیعی ڕێگه‌ی سه‌فه‌ر... خۆش سلوکتر بوو له ێه‌د وێڵداشی هه‌رزه‌و گێژو وێژ} له‌ژێرباری قورس ولاسه‌نگیدا به‌هه‌ورازه‌کانی (کوڕکوڕ) دا نقه‌ی ده‌هات، قاچێکی له‌نێوان دوو ته‌ڵاشه‌به‌ردی ناقۆڵای ده‌مڕێگاکه‌دا گیریکرد، خوێنێکی گه‌ش له‌لاقیه‌وه ده‌چۆڕا و کارزانیش مشوری له‌فاف و ده‌رمانسازی بۆده‌کرد، کوڕوبرازاکه‌ی حه‌سه‌نئاغاش که‌له‌ته‌کماندا هاتبوون له‌دڵه‌وه گاڵته‌یان به‌کارزان وئێمه‌ی شله‌شاری ده‌هات و بزه‌یان بۆده‌کرد. له‌ده‌م کانیوئاوه‌که‌ی لاپاڵی خوڕخوڕ پشویه‌کی باشمان دا‌و تێرئاوی ساردوسازگارمان خوارده‌وه. من هێنده‌م ئاره‌قه‌کردبۆووه، هه‌موو جله‌کانم سه‌رتاپا ته‌ڕڕ بووبوون. که‌سه‌یری ئه‌ولێڕه‌واره‌ی دامێنی چیای ئاسۆست ده‌کرد، چاولێی تێرنه‌ده‌بوو، تاخواحه‌زبکات جوان و سیحراوی بوو. سه‌یرکردن له‌به‌رزاییه‌وه بۆدامێنی چیا خۆی له‌خۆیدا سیحرئامێزه، جا نه‌خوازه‌ڵا ئه‌م چیای ئاسۆسه. ئێمه نیوه‌ی هه‌ورازمان بڕیبوو، خۆشی له‌وه‌دابوو بار‌مان پێوه‌نه‌بوو. به‌ده‌م قسه‌ی خۆش و له‌زه‌تی سه‌یرکردنی ته‌بیعه‌تی ئه‌م پایزه‌ی زنجیره‌چیای ئاسۆسه‌وه به‌هه‌ورازی قوچدا دیسان هه‌ڵگه‌ڕاینه‌وه. که له‌لاکه‌لی کوڕکوڕ ئاودیوبویین، بایه‌کی له‌سنوربه‌ده‌ر به‌هێزوساری هه‌بوو. خێرا هاتینه لاشانێکه‌وه که‌با که‌متر ده‌یگرته‌وه، وچانێکی دیکه‌مان دا، که‌ره‌شینمان به‌سته‌وه‌و کۆڵه‌پشته‌کانمان له‌خۆبه‌سته‌وه‌و، به‌ره‌و چاڵه‌به‌فره‌کانی پشتی چیای ئاسۆس که‌وتینه ڕێگا به‌رله‌وه‌ی دنیا تاریک دابێت. که‌ره‌شینمان له‌به‌ر ئه‌وه نه‌برد چونکه ڕێگاکه زۆر ناجۆر و پڕ له ته‌ڵاشه‌به‌ردی نوک تیژبوو. باشتریش بوو ئه‌و براده‌ره هاوسه‌فه‌ره‌مان پشویه‌ک بدات و {قانیعی بابی ڕه‌چا و ڕاچیی به‌پوش و دڕک وداڵ.. سالکی ێه‌برو ته‌حه‌ممول، بورده‌بار و هیچ نه‌وێژ.. شیعری هه‌ی که‌ر... دیوانی نالی. ل224 } تێر گوێنی دڕکاوی ئه‌ولاپاڵه بخوات. دوای نزیکه‌ی نیوساعه‌تێک گه‌یشتینه چاڵه‌به‌فره‌کان. جێگای چادره‌کانمان سازکرد. به‌فرمان له‌چاڵه‌کان ده‌رهێناو له‌نایلۆنێکمان پێچایه‌وه‌و پلوسکه‌مان بۆکرد وتکه‌تکه ده‌هاته ناو ده‌فرێکه‌وه، به‌ڵام قسه‌ی خۆمان بێت، قوڕاوێک بوو بۆخۆی. چاییمان ده‌مکرد و خواردنی قتومان گه‌رمکرده‌وه‌و تێرمان خوارد. من یه‌کسه‌ر دوای نانوچایی خواردن خزامه نێو کیسه‌خه‌وه‌که‌م وده‌رگای چادره‌بۆرم قایم کرد‌و له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه کوژامه‌وه و لێی خه‌وتم. ده‌مه‌وبه‌یان له‌به‌ر سه‌رماو له‌تاوتیونێتی خه‌به‌رم بۆوه وبه‌فراوم خوارده‌وه‌و ده‌ستم کرده وێنه‌گرتن. زۆری نه‌برد جه‌ماعه‌تیش له‌خه‌وهه‌ستان. {من وکاروان وسه‌لاح وڕه‌وشت }بڕیارمان دا بچین بۆ به‌رزترین لوتکه‌ی چیایی ئاسۆس به‌ناوی (لوتکه‌ی کوڕیس) . پاش نزیکه‌ی دووسه‌عاتونیو گه‌یشتینه به‌رزترین لوتکه‌ی چیای ئاسۆس به‌ناوی کوڕیس. هه‌رچه‌نده ته‌مو مژبوو، به‌ڵام شارۆچکه‌ی قه‌ڵادزێ به‌جوانی لێمانه‌وه دیاربوو. هه‌موو ناوچه‌ی وه‌رتێ و تا به‌نداوی دوکان له‌ژێر پێماندابوو. گزنگی خۆر لوتکه‌ی (پیره‌مه‌گرون و دابان و سارا) ی له‌ده‌ستی چه‌پمانه‌وه ماچ ده‌کرد. هه‌واره‌کانی ماڵی حه‌سه‌ن ئاغا له‌دامێنی کوڕکور سه‌وز یان شینباو ده‌چونه‌وه و له‌به‌رپێماندا بوون. جوانی سروشتی ئه‌ولاپاڵه‌و میهره‌بانی ماڵباتی حه‌سه‌ن ئاغا به‌خۆیو نه‌وه‌کانیه‌وه وه‌ک دوو تای ته‌رازو هاوسه‌نگ و هێنده‌ی دیکه جوانی ده‌به‌خشیه چیرۆکی یادگاره‌کانم... نانوچایی به‌یانیمان هێنایه‌وه لای چاڵه‌به‌فره‌کان و نانێکی حسابیمان خوارد و پشویه‌کی باشمان بۆکردو، له‌نزیکی ده‌مه‌و نیوه‌ڕۆدا باروبنه‌مان کۆکرده‌وه‌و هێدی هێدی که‌وتینه‌ڕێ. سه‌لاح له‌ترسی په‌ڵه‌هه‌وره‌کانی لای قیبله، باڵی گرت و زوو ملی ڕێگای گرته‌به‌ر. نزیکه‌ی سێچاره‌که سه‌عاتێک ڕێگامان بڕیبوو، تاوێکی باشی باران گاڵه‌ی پیکردین. خێرا بارانییه‌کانمان ده‌رهێناو خۆمان و کۆڵه‌پشته‌کانمان پێداپۆشی و له‌ڕۆشتنیش هه‌ر به‌رده‌وام بووین. به‌پێی ڕونکردنه‌وه‌ی برازاکه‌ی حه‌سه‌نئاغا ده‌بوایه له‌ده‌می ده‌ربه‌نده‌که‌دا ده‌ستی چه‌پمان بگرتایه، تا بگه‌ینه تاقه‌ماڵێکی خاوه‌ن حه‌وز و ئاوی باش و ڕه‌زوباخومیوه‌هاتی هه‌مه‌جۆر. به‌ڵام ترسی سه‌لاح له‌بێ ئاوی وداکردنی باران و دره‌نگهاتنمان تا جێگای حه‌وانه‌ی شه‌ومان سازبکه‌ین. نه‌خێرله‌بری ده‌سته چه‌پ، ڕێگای ده‌ستی ڕاستمان گرت و جاده‌وجاده ملی ڕێگامان گرت. دروست سه‌رجه‌م 11سه‌عاتی حیسابی ڕێگامان بڕی تاگه‌یشتینه چه‌ند ماڵه‌هه‌وارێک ڕوبه‌ڕوی چیایی ژیلوان. تینوو، هیلاک، برسی، ڕه‌نگی مردومان لێنیشتبوو. له‌به‌رئه‌وه‌ی چوارسه‌عاتێک ده‌بوو یه‌ک قه‌تره ئاومان پینه‌مابوو. سه‌لاح پێش ئێمه گه‌یشتبووه ماڵه هه‌واره‌کان، گوند نشینه‌کان زۆر به‌گومانه‌وه که‌وتبونه پرسیار‌و سۆراخکردنی که‌ئێمه چین و له‌کوێوه هاتوین و چکاره‌ین و... هتد من گوێم به‌و قسانه نه‌داو تێر ئاوی ساردم خوارده‌وه و دووسێ چای تاڵم فڕکرد و هه‌ندێک ماندوێتیم حه‌سایه‌وه. ئینجا من که‌وتمه پرسیار‌و سوراخی ڕێگاو کانیاوه‌کان. بۆنه‌گبه‌تی ئه‌م کورده چاره‌ڕه‌شه، ئه‌م ماڵه‌هه‌وارانه‌ش نه کانی و نه هیچ ڕوبارو سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاویان لێنزیک بوو. ئه‌م نه‌گبه‌تانه به پیکاپێک ده‌چوون له‌دووری 10کلم وه به‌ده‌به ئاویان ده‌هێنا. مه‌روماڵاته‌کانیان هه‌رله‌وکارێزه ئاوده‌دا. نه‌خیر ئێمه‌ش به‌خۆمان کۆڵه‌پشته‌کانمانه‌وه سواری پشتی بۆره پیکاپ بووین به‌ره‌و سه‌رچاوه‌ی کارێزه‌که. به‌لارێ سه‌ره‌کیه‌که‌دا داگه‌ڕاین بۆ کانیه‌کی گه‌وره‌تر له‌دامیندا و هه‌ندیک خۆمان فێنک کرده‌وه‌و مه‌تاره‌ی ئاوه‌کانمان پڕکرده‌وه‌و ترسی باران وتاریکی شه‌و باڵی به‌سه‌لاح گرته‌وه. ناهه‌قیشی نه‌بوو. چادره‌کانمان باش نه‌بوون. ئاویان داده‌دا. من ده‌مویست پێش باران بارین و تاریکی شه‌و جێخه‌ومان سازبکه‌ین. کاروانیش زه‌وقی هه‌بوو خه‌ریکی ڕیشتاشین ودوشگرتن بوو. به‌ودۆڵه‌ی لاپاڵی چییای ژیلواندا که‌وتینه ڕێ به‌ره‌و گوندی (گه‌وره‌دێ) تاوێکی باش باران لێیداین. به‌هه‌ورازه‌کانی لاشانی چییای ژیلواندا هه‌ڵگه‌ڕاین، به‌ئومێدی مانه‌وه له‌تاقه کوخه‌ی لێمانه‌وه دیاربوو. به‌ڕێز زووتر گه‌یشته جێگا‌و مژده‌ی ناخۆشی داینێ که‌جیگاکه شیاو نییه و زۆر بچوکه و جێگامان نابێته‌وه. ناچار له‌ده‌می ڕه‌زێکدا باروبنه‌مان لێخست و بارانه ئه‌فه‌ندیش گاڵه‌ی پێکر‌دین. من ته‌واو هیلاک بووم. بیرم له‌وه ده‌کرده‌وه که شه‌و تا به‌ربه‌یان به‌ده‌ست باران وسه‌رما و بێخه‌ویه‌وه ده‌بینه سینه‌ما. بۆیه بڕیارم دا که‌کۆڵه‌که‌م نه‌که‌مه‌وه و له‌سه‌ر ئه‌وباوه‌ڕه بووم، که‌به‌رده‌وام بین له‌ڕۆیشتن تا ناوگوندی (گه‌وره‌دێ) کاروان نه‌یده‌سه‌لماند. ئێمه له‌م قسه‌و باس و گفتوگۆیانه‌دا بووین، کارزان پڕ کیسێکی نایلۆن ترێ ڕه‌شکه‌ی جوانی بۆهێنایین. سه‌لاح ئاگرێکی حسابی کرده‌وه. کاروان جیگاوچادره‌که‌ی منی سازکرد. خوا گیانیش ڕه‌حمی پێکر‌دین و بارانه‌که‌ی خۆشکرده‌وه. هێنده‌ی نه‌برد نانوچایی سازکراو ژه‌مێکی حیسابی دیکه‌شمان خوارد. پێکانم تلۆقی کردبوو، ئازاری ناوشانه‌کانم ته‌واو هه‌راسانی کردبووم، له‌به‌رئه‌وه‌ی دوو کۆڵه‌پشتم پێ‌بوو، تفه‌نگێکیشم له‌خۆم کردبووه بار... جاری پیشو تفه‌نگمان پێنه‌بوو. سه‌یره لادێی که‌تفه‌نگت پێده‌بینێ له‌هجه‌ی قسه‌کردنی ده‌گۆڕێ له‌ته‌کتا، له‌به‌ر ئه‌وه و گه‌لێ باری دیکه‌ی ئه‌منی ئه‌م جاره تفه‌نگم له‌ته‌ک خۆمدا هێنابوو. به‌هه‌رحاڵ قاچ وناوشانم چه‌ورکردو چاوم بڕییه قوڵایی ئاسمان و که‌وتمه ئه‌ستێره بژاردن. ئاسمان چ په‌ڵه‌هه‌ورێکی تێدا نه‌ما. هه‌واکه‌ی به‌ته‌واوی گۆڕی، دنیا گه‌رم داهاته‌وه و بۆی ته‌ڕی خاک وڕه‌ز و میوه‌ی دره‌ختان، له‌گه‌ڵ ده‌نگی ڕێوی وچه‌قه‌ڵ و خشه‌ی مار ومێرو، تا تاریکی شه‌و ڕه‌شتر ده‌بوو، ڕوناکایی ئاسمان و جریوه‌ی ئه‌ستێره‌کان له‌سه‌رمانه‌وه جوانتر‌و ڕوناکتر ده‌بینران. ئاسمان چڕاخانێک بوو وێنه‌ی نه‌بوو. بڕیارمان دا که حه‌ره‌سیات دابنێین. ڕه‌وشت و به‌ڕێز یه‌که‌م حه‌ره‌س بوون. تا نزیکه‌ی نیوه‌ی شه‌و به‌قوڵپه‌قوڵپی نێرگه‌له کێشانیان نه‌یان هێشت خه‌وبچێته چاوم. گوندیه‌کان به‌لایتی پرۆجیکتۆره‌وه خه‌ریکی ڕاوه که‌روێشک بوون. شه‌وه‌که هێنده جوان و که‌م وێنه بوو، نه‌مده‌ویست له‌کیسی خۆمی بده‌م و بخه‌وم. تاده‌مه‌وبه‌یان بێداربووم و له‌زه‌تم له‌تارمایی چییاو ئه‌ستێره‌بارانی ئاسمان و خواردنی ترێ ڕه‌شه‌ی ناو ڕه‌زان ده‌برد. هێشتا شه‌فه‌قی نه‌دابوو، دوو بولبولی عاشق ئه‌م به‌روئه‌وبه‌ریان لیگرتبووم و ده‌یانچریکاند... ده‌به‌و مه‌تاره‌کانی جه‌ماعه‌تم کۆکرده‌وه‌و ملی کانیه‌که‌ی دوێنێ ئێواره‌م گرته‌به‌ر. دوو بولبوله‌که‌ش تانزیک کانیه‌که هاوریم بوون. بڕوابکه‌ن پڕماناترین چرکه‌ساتی ئه‌م ساڵی ڕابردووه‌م ژوانی ئه‌ودوو بولبوله عاشقه و، ده‌ستوده‌مو چاوشوشتنی سه‌رئه‌و کانی ئاوه‌بوو له‌و به‌یانییه زووه‌دا. بێده‌نگی سروشت و جوانی کازێوه‌ی به‌یان و بۆن و نه‌سیمی سوبحه‌ده‌می ئه‌م لاشانی چیای ژیلوانه بۆ چه‌ندین ساڵی دیکه‌ی له‌گه‌ڵ ژیاندا ئاشتکردمه‌وه. ئه‌ودوو بولبوله هه‌ر فرسه‌خێک به‌شێوازێک ده‌یان خوێند. نزیک ده‌بونه‌وه‌و ده‌سڵه‌مینه‌وه، دروست ئه‌م چل وئه‌وچڵیان له‌ته‌کما ده‌کرد. هه‌ستێکی سه‌یرم لاپه‌یدا بوو. هه‌ستی مردن و زیندووبونه‌وه و بوون به بونه‌وه‌ری دیکه. له‌دڵێ خۆمدا ده‌مگووت: کێ ناڵێ ئه‌مه ڕوحیانه‌تی هاوڕێ خۆشه‌ویسته له‌ده‌ستچووه‌کانم نییه.. !! ئه‌ی کێ ده‌ڵی هه‌ردوو منداڵه جگه‌رگۆشه دووره‌کانم نییه‌و... ئیدی هه‌زارو یه‌ک خه‌یاڵی جوان وفه‌نتازیای پڕمانام بۆده‌هات که ئه‌م ڕۆژه‌ی بۆ فه‌رشڕێژکردم به هیوا وئاسوده‌یی و موحیبه‌تی لێوان لێوی ژیانێکی ساده‌ی نێو وڵاته خه‌مگینه‌که‌م.
هاتمه‌وه لای جه‌ماعه‌ت. کاروان بێداربوو، نیگه‌رانی من بوو که‌بۆچی هێنده‌م پێچووه.. ! هێدی هێدی جه‌ماعه‌ت له‌خه‌وڕابوون و نانوچایی به‌یانی ده‌مکراو، پلانی ئه‌مڕۆمان داڕشت. به‌م شه‌وه‌وه ده‌ببوه سێ شه‌و وچوارڕۆژ که‌گه‌شته‌که‌مان ده‌ستپیکردووه. له‌ده‌وروبه‌ری سه‌عات 10ی به‌یانی هه‌ربه‌ولاپاڵه‌دا که‌وتینه ڕێگا به‌ره‌و گوندی (گه‌وره‌دێ) که‌متر له‌سه‌عاته‌رییه‌ک گه‌یشتینه گه‌وره‌دێ. به‌رله‌وه‌ی بگه‌ینه ئاوایی ژن ومیردێکمان بینی، یه‌کی بارێکی حسابییان له‌پوشوپه‌ڵاش بارکردبوو له‌دوو که‌ری زۆر موحته‌ره‌م {مل عه‌له‌م، شیرین قه‌له‌م، ئاهوو شه‌که‌م، مه‌یموون قه‌ده‌م... سم خڕ وکللک ئێسترو، مه‌نزڵ بڕ و، عاره‌ق نه‌ڕێژ.. نالی هه‌مان سه‌رچاوه}به‌ده‌م قسه‌ی خۆش و پرسیار‌و وه‌ڵامه‌وه گه‌یشتینه به‌ره‌وه بۆ گوندی (گه‌وره‌دێ) هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی باره پوش وگیای له‌که‌ره‌بۆزکرایه‌وه، که‌ره‌بۆز ده‌ستی کرده خوێندنی ئاوازێک ئه‌مان ئاواز، سه‌ت کلیپ و نوزه‌نوزی نێو ئه‌و ته‌له‌فیزۆنانه‌ی لای خۆمانی ده‌هێنا.. ! له‌ناو دێ نه‌ماینه‌وه، پیکاپێکمان به‌کرێ گرت به‌دۆڵی جافایه‌تیدا (گه‌وره‌دێ، گه‌ڕه‌دێ، مالومه، گاپیڵۆن، مۆکه‌به) پاشان په‌ڕینه‌وه بۆ به‌ری شارباژێڕی پشتی شاخی (ئه‌زمه‌ڕو گۆیژه‌و وێڵه‌یه‌ر) له‌جاده‌ی دوکانیان به‌رانبه‌ر گوندی (بناویله) ماشێنه‌که‌مان ئیزن دا‌و ده‌به‌ی ئاوه‌کانمان له‌گوندی بناویله پڕکرد و ڕووه‌و شاخی ئه‌زمه‌ڕ که‌وتینه ڕی. ده‌می نیوه‌ڕۆ بوو، دنیا گه‌رم بوو، له‌و لێڕه‌واره‌دا له‌بن کۆمه‌ڵێ ده‌وه‌ندا باروبنه‌مان لێخست و، ده‌ستم کرده فه‌لافل دروستکردن. که‌باسی فه‌لافل دروستکردنم ده‌کرد جه‌ماعه‌ت بڕوایان نه‌ده‌کرد. له‌ناو قتووه کۆنی پاقله‌و گۆشتی مریشکدا هه‌ویره‌که‌م جوان هه‌ڵشێلاو، ڕۆنی باشم بۆ قرچاند و کارزانیش بووه شاگرد‌و به‌رده‌ستم. فه‌لافل تامێکی هه‌بوو ئه‌ما تام... حسابی ده‌ره‌جه یه‌ک. کالۆری و هێزی فه‌لافل دواهه‌مین هه‌ورازه‌کانی بناری بناویله‌ی بۆ فه‌راهه‌مکردین. به‌نزیکه‌ی سه‌عاتو نیوێک قوچی هه‌ورازمان تێپه‌ڕاندو یاڵه‌ویاڵ ڕوو له لوتکه‌ی ئه‌زمه‌ڕ سه‌رکه‌وتین. به‌ڵام ته‌واو به‌هیلاک چووین. هه‌ندێک وێنه‌ی جوانی شارباژێر و لاپاڵه‌کانی خه‌مزه‌و سیره‌میرگ و قه‌یوانم گرت. دروست بیستونۆساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌هه‌مان ڕۆژدا له‌گه‌ڵ (دیاری و شێخ سالاردا) پاش ئه‌وه‌ی مه‌خفه‌ری کاره‌باکه‌ی گه‌ڕه‌کی شێخ محێدینی سلیمانیمان تاڵانکرد، له‌سلێمانییه‌وه به‌ره‌و گوندی بناویله بۆ لای مه‌فره‌زه‌کانمان له‌شارباژێر، به نازی سه‌رکه‌وتنو ده‌ستی پڕده‌سکه‌وته‌وه به‌ره‌و قوڵایی چه‌می گورگه‌یه‌رو دامینی شاخی که‌توو به‌ڕێگاوه بووین. که‌له‌دامێنی شاخی گۆیژه‌دا وچانم ده‌دا و، سه‌یری لوتکه‌ی (کوڕه‌کاژاو) و (که‌توو) و (گمۆ) م ده‌کرد خه‌یاڵاتی سی ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر په‌لکێشی ده‌کردم{چوون بۆ مه‌فره‌زه‌ی ناوشار وده‌ستوه‌شاندن له‌حکومه‌تی به‌عس و ڕاوکردنی جاش وپیاوخراپان} به‌راوردم به ئێستا‌و ئه‌م حکومه‌ت و گه‌نده‌ڵی و کاڵفه‌رهه‌نگی و بێسه‌روبه‌رییه و بێخه‌مییه‌وه ده‌کرد.. ! هیچم بۆ نه‌ده‌وترا، حه‌سره‌تم بۆ جوانی گه‌نجایه‌تی و ئه‌و هه‌موو ماندووبوون و خه‌بات وقوربانییه ده‌خوارد، به‌به‌روارد به‌م به‌رهه‌م و بێسه‌روبه‌رییه‌ی ئه‌م حکومه‌ته‌ی خۆمان. سه‌ری گۆیژه پربوو له‌عاره‌بی سه‌یرانکه‌ری تۆریست. ساتێک له‌جێگای خۆم وه‌ک نه‌مام ڕوام. حه‌مه عوپمان به ئوتۆمبیل هات به شوێنماندا و ئێواره گه‌یشتمه‌وه ماڵه‌وه. ماندوو، برسی، تینوو، به‌ڵام پڕله‌هیواو بارگاوی به‌سیحری جوانی و ڕاستگۆیی سروشت، ده‌ستم له‌ملی خه‌وێکی قوڵی حه‌سره‌تزه‌ده کرد و تا به‌ری به‌یانی نیوه مردوو لێی ڕاکشام و یه‌کته‌خته لێی نوستم.
ئاراس وه‌لی 30ی سێپتێمبه‌ری 2009 سلێمانی ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |