| هونه‌رمه‌ندی گۆزه‌که‌رو سیرامیک و (میناتۆر/ کاری وورد) خاوه‌نی بچوکترین گولدان له‌سه‌ر ئاستی جیهان... یوسف منتک-ئه‌لمانیا |
|
|
| به‌رجه‌سته‌کراو | |||
| دووشەممە, 08 شوبات 2010 01:58 | |||
|
له‌ساله‌کانی 1987 و1988 1989 به‌شداری له پێشانگای میناتۆری نێوده‌وله‌تی وورده‌کاری مۆنتلیماری/فره‌نسی کردووه، به‌لام له‌به‌ر خراپی بار‌و دۆخی سیاسی عێراق له سالی 1990، که‌بریار بووه به‌شداری بکاته‌وه بۆجاری چواره‌م، به‌لام به‌شدار نه‌بۆته‌وه. به‌شداری له‌چه‌ندین پێشانگای شێوه‌کاری به‌کۆمه‌لی کردووه له:هه‌ولێر، سلێمانی، بغداد، وه‌ک له پێشانگای هونه‌رمه‌ندانی سلێمانی، میهره‌جانی یه‌که‌م بۆ هونه‌ری کوردی له بغداد سالی1974، پێشانگای گشتی هونه‌رمه‌ندانی کورد 1976 هه‌ولێر، میهره‌جانی بابل 1987، پێشانگای تایبه‌تی یه‌که‌م 1987 بغداد، پێشانگای تایبه‌ت له‌سالی 1986 هۆلی ڕه‌شید، له‌سالی 1986 به‌شداری پێشانگای گشتی هونه‌رمه‌ندانی کوردی کردووه له هه‌ولێر، له‌سالی 1989 پێشانگای تایبه‌ت له هۆلی رواق/ بغداد، له‌سالی 1989 له‌بغداد هۆلی ره‌شید به‌شداری پێشانگای کاری ووردی کردووه له‌گه‌ل هونه‌ر مه‌ندان:اسماعیل خیات، هیمه‌ت محمد عه‌لی، برهان سابیر، نامق عه‌لی قادر. به‌هۆی ده‌ست ره‌نگینی وکاره جوانه‌کانییه‌وه، جگه لاکاری بچوک کاری گه‌وره‌شی کردووه، خاوه‌نی دروستکردنی بچوکترین گۆزه‌یه له‌جیهان، کاری سیرامیک وجوانکاری هونه‌ریشی له‌ته‌ک داهێنانه‌کانی له‌م هونه‌ره پڕ زه‌حمه‌ته ئه‌نجامداوه. به‌هۆی وورد بینی وتوانای بی سنوری هونه‌ری ئاره‌زووه‌کی گرنگی داوه به به‌رده‌وامی کاری بۆ پێشخستنی هونه‌ره‌که‌ی، بۆیه هه‌ر کارێک وداهێنانێکی هونه‌ر مه‌ند بیرۆکه‌یه‌ک ده‌دات به‌ده‌سته‌وه هه‌ر یه‌کێک چیرۆکیکی له‌باوه‌ش گرتووه، هونه‌ره‌که‌ی ئه‌کادیمیانه له‌سه‌ر شێوازی ئه‌ندازه‌یی و جوانکاری بنیات ناوه، هونه‌رمه‌ند خاوه‌نی توانا‌و ووردبینی وسه‌لیقه‌وهه‌ناسه‌یه‌کی درێژه له‌کارکردندا. پێشانگای میناتۆری مونتلیماری فره‌نسی سالانه بۆ کاری وورد ئه‌نجام ده‌درێ، وه‌ک شێوه‌کاری و گۆزه‌که‌ری وپه‌یکه‌رتاشی وکاری ده‌ستکردی وورد له‌خۆ ده‌گرێ، هونه‌رمه‌ندی کورد محمد حمه سعید، به‌شداریه‌کانی له میهره‌جانی جیهانی مونتلیماری فره‌نسی به‌چه‌ندین به‌رهه‌می هه‌مه‌جۆرو بچوکترین گۆزه، جاری یه‌که‌می گۆزه‌یه‌کی له‌سه‌رقه‌له‌مێک دانابو به قه‌باره‌ی 3 ملیمتر، جاری دووه‌م گۆزه‌یه‌ک به قه‌باره‌ی 2ملیمتر له‌سه‌ر قه‌له‌مێک، جاری سێهه‌م گۆزه‌یه‌ک به قه‌باره‌ی 1 ملیمتر له‌سه‌ر ده‌رزییه‌کی خه‌یاتی دانابوو، هه‌موو جاره‌کان خه‌لکانێکی زۆر له میوانان سره‌یان ده‌گرت بۆ بینینی ئه‌م به‌رهه‌مه جوانه‌ی هونه‌رمه‌ند، بۆ بینینی ئامێری میکرۆسکۆب ده‌بێ به‌کار بهێنن بۆ یه بینه‌رانیش ئه‌م ئامێره‌یان به‌کار ده‌هێنا، به‌رهه‌مه‌کانی جێگه‌ی سه‌ر سورمان وسه‌رنج راکێشانی میدیاکانی جیهان ومیوانان بوو، بۆیه ئاماده بووان گوتویانه ده‌بێ ئه‌مجاره به‌چ قه‌باره‌یه‌ک گۆزه دروست بکاته‌وه‌و له‌سه‌ر چ دایبنێ!، به‌رهه‌مه‌کانیی سه‌لیقه‌و وداهێنان و وورده‌کاری وتوانای مامۆستا ده‌رده‌خه‌ن. ڕۆژنامه‌یه‌کی فره‌نسی به‌ناویLe dauphine به‌م جۆره وه‌سفی هونه‌ر مه‌ند ده‌کات سه‌باره‌ت به به‌رهه‌می هونه‌ر مه‌ند له میهره‌جانی میناتۆری مونتلیماری فره‌نسی" توحفه قوڕینیه‌کانی هونه‌ر مه‌ندی عیراقی گۆزه‌که‌ر محمد حمه سعید مان بینی که ئاماده‌ی کردبوو، بوونه مایه‌ی سه‌رنج راکێشان وسه‌ر سورمانی میوانانی میهره‌جان، ئه‌م هونه‌ره به‌راستی مایه‌ی بایه‌خ پێدانه، که قه‌باره‌یان له‌چه‌ند ملیمه‌ترێک زیاتر نه‌بوو، که له‌سه‌ر نووکی قه‌له‌م وبۆری شوشه دانرابوون، شایه‌نی ئه‌وه‌ن که له کتابی "گینسی" ژماره‌ی پێوانه‌یی جیهان دابنرێن، سه‌باره‌ت به ژیانی هونه‌ر مه‌ندو کاری هونه‌ری به‌م شێوه‌یه بۆمان دوواو گووتی: له‌سالی 1995 وه له وولاتی ئه‌لمانیا ده‌ژیم، یه‌که‌م گۆزه‌که‌ر که له ئه‌کادیمیای فنون ده‌رسی گوتۆته‌وه، ئێستا له کلیه‌ی فنون دراسه ده‌کرێ، دوا به‌رهه‌می گۆی زه‌وی په‌یکه‌ری عمری خاوه‌ری له‌سه‌ر داناوه، تاقم قاوه‌یه‌کی دروستکردووه به‌ناوی هه‌لبجه‌وه‌یه، اجازه‌ی بریاری تسمیمی وه‌ر گرتووه، هه‌ر که‌سیک تسمیمی ئه‌م تاقم قاوه‌یه بکات ده‌بێ روخسه‌ت له هونه‌رمه‌ند وه‌ربگرێ، ماوه‌یه‌ک لێره له شوێنێک کاری کردووه به‌ناوی تۆپ فرای توانیو‌یه‌تی هه‌ندێک له‌کاره‌کانی خۆی له وێ ئه‌نجام بدات، بۆ ئه‌منجام دانی ئه‌م کاره زه‌حمه‌تی زۆره ئه‌وه‌ش له‌به‌ر نه‌بوونی پێداویستیه‌کانی وه‌ک خۆڵ، شوشه، فرنی کهره‌بای تایبه‌ت به‌م کاره، ئێستا وازی هێناوه، بۆ یه هیچ پرژه‌یه‌کی نییه بۆ داهاتوو، له‌ماوه‌ی کار کردنم‌دا هه‌ولمداوه هه‌رده‌م ستی نوێ تازه‌گه‌ری له هونه‌ره‌کم دابهێنم، هه‌روه‌ک له ئه‌رشیفه‌که‌م بینیتان که خاوه‌نی بچوکترین گۆزه‌م له‌جیهاندا بۆته جێی سه‌ر سورمان وپرسیاری بینه‌ران ومیدیاکان، هونه‌ر مه‌ند گله‌یی هه‌یه ده‌لێ: من تا ئێستا هیچ ده‌عمێکم نه‌کراوه نه له‌لایه‌ن سیاسیه‌کانه‌وه نه حکومه‌تی کوردستانه‌وه وه ئیستاش ناکرێت، له هه‌موو ده‌ستکه‌وته‌کانی هونه‌ر مه‌ندان محروم بووم، نه تقاعدی نه زه‌وی وه‌رم نه‌گرتووه وه‌ک به‌شێکی تری زۆر له هونه‌رمه‌ندان بێ به‌شکراوین له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا که هه‌قی خۆشمان بووه، درووشمی کلیه‌ی عه‌سکه‌ری قه‌ڵاچوالان هی منه، کاتێ به‌سدار بووم له‌مهره‌جانی مونتلیما یه‌کێک له رۆژنامه فره‌نسیه‌کان پاڵاوتمی بۆ کتابی (گینس لڵارقام القیاسیه)، لێره سالی 2002 به‌شداری پێشانگای هاوبه‌شم کردووه له‌گه‌ل خانمی هونه‌رمه‌ندی ئه‌لمانی (ڤێتا ماریا کلوک) له هۆلی لاندرس ئامت له ساری هایلبرۆنی ئه‌لمانیا، وه له‌سالی 2003 پێشانگای تایبه‌تم کرده‌وه له هۆلی یانه‌ی تێنس له شاری باد فریدریششال‌ی ئه‌لمانیا، ئێستاش هیچ کار ناکه‌م چاوه‌ڕێی شوکری خوای ده‌که‌م وده‌ژین. پرۆفایلی هونه‌ر مه‌ند محمد حمه سعید حسن له سالی 1938 له شاری هه‌له‌بجه له‌دایک بووه، خوێندنی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی له وێ ته‌واو کردووه، له‌سالی 1957 چووه‌ته په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی بغداد به‌شی شێوه‌کاری ته‌واو کردووه، له ساله کانی 1961 ه‌و ده‌ستی کردووه به ووتنه‌وه‌ی وانه‌کانی په‌روه‌رده‌یی وهونه‌ری له قوتابخانه‌کانی سه‌ره‌تایی وناوه‌ندی وپه‌یمانگای هونه‌ره جوانه‌کانی سلێمانی، دواتر بۆته سه‌ر په‌رشتیاری به‌شی سیرامیک له مه‌لبه‌ندی ئیشی ده‌ست له سلێمانی، ئه‌ندامی نقابه‌ی هونه‌رمه‌ندانی عیراق و سلێمانی بووه، ئه‌ندامی نادی کاری بچوک (میناتۆر) ی فره‌نسی بووه. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |