| گرنگی په‌روه‌رده‌یی مۆسیقا بۆ منداڵ ... چالاک میرانی |
|
|
| به‌رجه‌سته‌کراو | |||
| دووشەممە, 08 شوبات 2010 02:37 | |||
|
له‌لێکۆلینه‌وه‌یه‌کدا که (د. ئه‌مه‌ل ئه‌حمه‌د موختار سادق) ی پسپۆر له‌ده‌رونزانی له میسر ئه‌نجامی داوه‌و ده‌ریخستووه که مۆسیقا ده‌بێته هۆکاری گه‌شه‌پێدانی هه‌ستی منداڵ و بوارێک بۆ هه‌لچون و داچونه‌کان بابه‌تێک بۆ وروژاندنی ژیری که فاکته‌رێکی گرنگه بۆ به‌ره‌و چاکسازی کۆمه‌ڵایه‌تی. به‌هۆی مۆسیقاوه ئه‌م بواره جیاجیانه له منداڵ دا گه‌شه ده‌که‌ن ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی به‌خشینی به‌رچه‌سته له منداڵ دا، به‌تایبه‌تی کاریگه‌ری باشی له‌سه‌ر چه‌سته‌و ویژدان دا ده‌بێت. چگه له‌وه‌ش مۆسیقا کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر (نابیناکان) که‌تیایاندا هه‌ستێکی شاراوه‌ی (بینین) یان تیا دروست ده‌کات که‌چێگای بینینی ئاساییان بۆ ده‌گرێته‌وه. هه‌روه‌ها مۆسیقا کاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی که‌هه‌ستی (بیستن) یشیان لاوازه، که‌ده‌بێته خۆراکێکی باش بۆ دروست کردنی ئه‌و هه‌سته‌و هه‌ستی (ده‌ست لێدان) یش هه‌ر به‌م جۆره‌یه و هه‌مان کاریگه‌ریشی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌سته هه‌یه، به‌جۆرێک کاریگه‌ریه‌که‌ی ئه‌وه‌نده به‌هێزه که نابیناکان والێ ده‌کات له دواکاتدا مۆسیقا له‌سه‌ر ئامێرێک بژه‌نن. کاتێک که‌مۆسیقا سه‌رجه‌م پێداویستیه‌کانی منداڵ له وروژاندنی ژیری و کۆمه‌ڵایه‌تی دابین ده‌کات و هه‌ست ده‌کات که‌لێ ی تێر بووه، ئه‌وکاته وه‌ک هۆکارێکی کات به‌سه‌ر بردن به‌کاری ده‌هێنێت، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆکارێک بۆ کارکردن و په‌یداکردنی پژێوی ژیان. جا بۆ چێژ وه‌رگرتنی مندال له‌مۆسیقای میللی، یه‌کێک له‌لێکۆلینه‌وه زانستیه‌کان بۆ فێربوونیان له مۆسیقای میللی دا، ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووه که مۆسیقای نیشتمانی کار له‌ره‌فتاری منداڵ ده‌کات و داواشی کردووه که مۆسیقا وه‌ک وانه‌یه‌ک بخرێته به‌رنامه‌کانی خوێندنه‌وه، وه له لێکۆلینه‌وه‌یه‌ک دا سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه به‌ناونیشانی (ڕێگایه‌کی تایبه‌ت که یارمه‌تی منداڵ ئه‌دات چێژ له‌مۆسیقا وه‌ربگرێت) ژماره‌یه‌ک ئامۆژگاری و راسپارده‌ی تێدایه، سه‌باره‌ت به‌گرنگی دان به‌ووتنه‌وه‌ی وانه‌ی مۆسیقا و هه‌وڵدان بۆ کارکردن و بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌بواری فێرکردن و هۆکاره‌کانی ڕاگه‌یاندن، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ئاوازه میللیانه‌وه ده‌بێت که گوزارشت له‌به‌شێکی ژیانی من 1-ئاوازه‌که‌ی به‌پێ ی میانه‌ی ده‌نگی مندال دابنرێت. 2-ریتمی ساده به‌کارهاتبێت نه‌ک ریتمی لێکدراو که بۆ منداڵان کارێکی قورسه. 3-ووشه‌ی هۆنراوه‌که‌ی ساده‌و ساکاربێت و منداڵ به‌ئاسانی لێی تێ بگات وله‌به‌ری بکات. 4-هۆنراوه‌که‌ی گوزارشت له‌یاری و خواست و ویستی منداڵ بکات و هه‌ستی نیشتمانی له ناخیانه بوروژێنی که گۆرانی و مۆسیقای نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی وا له‌منداڵ ده‌کات، پابه‌ندی ده‌وروبه‌رو خاک و نه‌ته‌وه‌که‌ی ببێت و خۆشه‌ویستی له‌گیانا دروست ببێت، هاوکات پێویسته هۆیه‌کانی ڕاگه‌یاندن به‌نمونه که‌ناڵه‌کانی ته‌له‌فزیۆن ماوه‌یه‌کی تایبه‌ت ته‌رخان بکه‌ن بۆ منداڵان که‌تیایدا گۆرانی و ئاوازی مناڵانه په‌خش بکه‌ن، به‌جۆرێک له‌گه‌ڵ باوی کۆمه‌ڵگادا بگونجێت. هه‌روه‌ها له‌لێکۆلینه‌وه‌یه‌کی تر که له زانکۆی هونه‌ری به‌ریتانیا ئه‌نجام دراوه گه‌یشتنه ئه‌و راستیه‌یانه‌ی خواره‌وه 1-کاتێک منداڵ فێری مۆسیقا ده‌بێت کاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وت و شێوازی په‌روه‌رده‌یی دروست ده‌بێت. 2-به‌شداربوونی منداڵان له گروپه‌کانی مۆسیقا ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی فێری که‌لتوری کاری به‌کۆمه‌ڵ بن و هه‌ستی هاوکاری کردنیان له‌ناو یه‌کتری له‌ده‌رونیان به‌هێزبێت. 3-ئه‌و منداڵانه‌ی که له قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کان هه‌وڵ بۆ فێربوونی مۆسیقا ده‌ده‌ن، روانگه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤیان له‌باره‌ی وانه‌کانی دیکه هه‌یه و توانای خوێندنه‌وه‌یان به‌هێزتر ده‌بێت. 4-هه‌موو زانایان له‌سه‌ر ئه‌و بروایه‌ن، که‌فێربوونی مۆسیقا ده‌بێته هۆی چالاک بوونی به‌شی چه‌پی مێشک که به به‌رپرسی سه‌ره‌کی زاکیره‌ی مرۆڤ ده‌ناسرێت.
سه‌رجاوه‌کان
1-منداڵ و سایکۆلۆژیه‌تی په‌روه‌رده‌کردن –ئاماده‌کردنی محمد که‌ساس. 2-زانیاری گشتی.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |