| دیمــــــانـه | |||
| دووشەممە, 31 ئاب 2009 10:14 | |||
|
پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان كه به‌تۆبزیی له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری كوردستانه‌وه له‌په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنرا، له‌زۆر ره‌هه‌ندو گۆشه‌نیگاوه جێگه‌ی تێبینی وهه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه، تا ئاسۆ: له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی (6) دا هاتووه نابێت هیچ یاسایه‌ك دابنرێت ناكۆك بێت له‌گه‌لڕ حوكمه نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام. هه‌وه‌ها له‌برگه‌ی دووه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه ناشبێت هیچ یاسایه‌ك دابنرێت ناكۆك بێت له‌گه‌لڕ بنه‌ماكانی دیموكراسی. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئیشكالاتێكی گه‌وره به‌دیده‌كرێت له‌م مادده‌یه‌داو هه‌مان ئه‌و كێشه‌یه‌ش له‌ده‌ستووری عێراقدا هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی برگه‌ی یه‌كه‌م بۆ رازیكردنی حزبه ئیسلامییه‌كان له‌ده‌ستووردا دانران وله‌ره‌شنووسی ئابی2006 نه‌بووه، به‌ڵام چاودێران پێیانوایه ئه‌م بڕگه‌یه پێشێلكردنێكی ئاشكرای دیموكراتیه‌ت وئازادییه فه‌ردییه‌كان وپێشلكارییه‌كی ئاشكرای مافه‌كانی ژنانیشه ئێوه‌ش وای ده‌بین یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟. رێواس فایه‌ق: له‌بڕگه‌ی 2ی مادده‌ی 13ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا هاتووه (نابێت هیچ یاسایه‌كی ناته‌با له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌ستووره‌دا دابڕێژرێ)، به‌و پێیه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمه‌كان له‌ده‌وڵه‌تی فیدراڵیدا له‌پله‌به‌ندیی یاساییدا له‌خوار ده‌ستووری فیدراڵییه‌وه‌ن، كه‌واته موشه‌رعی ده‌ستووریی له‌هه‌رێمی كوردستان بیه‌وێ ونه‌یه‌وێ، ده‌بێت پابه‌ندی ئه‌و پله‌به‌ندییه بێت و ده‌ستوورێك بۆ هه‌رێمی كوردستان دابڕێژێ له‌گه‌ڵ پرنسیپه گشتییه‌كانی ده‌ستووری فیدراڵیدا ته‌با بێت. بۆیه به‌نسبه‌ت كه‌سانێكه‌وه شتێك له‌یاسا بزانن، ئاماده‌یی مادده‌ی (6) له‌ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستاندا شتێك نه‌بووه له‌ده‌ره‌وه‌ی پێشبینییه‌كان. كه‌واته نه‌هامه‌تییه‌كه له‌وه‌دایه كه‌لیبراڵه‌كان شه‌ڕی دیموكراسیان له‌ناوه‌ند دۆڕاندووه‌و به‌ناڕاسته‌وخۆ هه‌ندێ له‌بنه‌ماكانی ده‌وڵه‌تێكی دینیان له‌ده‌ستووری فیدراڵیدا به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، هیچ مه‌نتقێكی یاساییش ئه‌وه قبوڵ ناكات هه‌رێمێك به‌ده‌ستوورێكی ته‌واو عه‌لمانییه‌وه له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تێكی ناوه‌ندی نیمچه ئیسلامی‌دا، كاروباره‌كانی بگوزه‌رێنێ. به‌ڵام له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا ده‌كرێت ئێمه قسه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌موو دژیه‌كییه بكه‌ین له‌دوو توێی ئه‌و مادده‌یه‌دا هه‌یه، به‌تایبه‌ت كه‌ورووژاندنی هه‌ر پرسیارێك سه‌باره‌ت به‌و دژیه‌كییه ده‌مانباته‌وه به‌رده‌م پرسی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان دیموكراسی وئیسلام، ئه‌و پرسه‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ئیسلامی به‌گشتی هه‌ڵگری دنیایه‌ك ئیشكالیه‌تی تیۆریی وپراكتیكییه. ئیشكالیه‌تێك كه‌خۆی له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی دوو پرسیاری سه‌ره‌كیدا ده‌بینێته‌وه: یه‌كه‌میان: ئایا تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی دیموكراتییه‌تێكی ئیسلامی، له‌سایه‌ی ئه‌م هه‌موو ئاینزاو مه‌رجه‌عیه‌ت وبیرو بۆچوونه جیاوازه، هه‌ندێجار دژیه‌كه‌ی ئیسلامدا، ده‌بێت چی بێت؟ دووه‌میان، له‌كۆمه‌ڵێكدا كه‌زۆرینه‌ی پێكهاته‌كه‌ی موسڵمان بێت، میكانیزم وكه‌ره‌سته‌كانی پراكتیزه‌كردنی دیموكراسی چۆن وچین؟. وه‌ختێ له‌بنه‌ماو پرنسیپه‌كانی هه‌ردوو چه‌مكی (ئیسلام، دیموكراسی) ده‌ڕوانین، وه‌ك ئه‌وه وایه له‌دووڕیانی حوكمدان به‌سه‌ر دوو شتی جیاوازدا بین، هاوكات بشمانه‌وێ پێكه‌وه كۆیان بكه‌ینه‌وه، به‌تایبه‌ت كه‌هه‌ریه‌ك له‌و دوو چه‌مكه له‌و چه‌مكه فكرییانه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ، هه‌ڵسه‌نگاندنیان ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی مه‌سه‌له ئایدیۆلۆجی وته‌نانه‌ت سایكۆلۆجییه‌كانیش، به‌پێچه‌وانه‌ی بواری زانستی شروشتی وموجه‌ڕه‌د. هه‌رچه‌نده زۆرجار ئه‌و پاساوه‌مان گوێ لێده‌بێت كه‌ئیسلام توانیوویه‌تی دیموكراسی به‌شێوازێكی تایبه‌تی پیاده‌بكات ومه‌فهومی سیاسیی چه‌مكی دیموكراسی له‌چه‌مكی (شورا) دا خۆی ده‌بینێته‌وه، هاوكات مه‌فهومه‌كانی به‌یعه‌ت وشوێنگرتنه‌وه‌و دادپه‌روه‌ریی وكه‌رامه‌تپارێزیی و... هتد. به‌شێكن له‌كولتووری سیاسیی وكۆمه‌ڵایه‌تی ئیسلام، بۆیه ئیسلام دین وده‌وڵه‌ته. به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌ئه‌م قسه‌یه واته (ئیسلام دین وده‌وڵه‌ته)، بۆخۆی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كاته‌ی كه‌خودی په‌یامبه‌ر یه‌كه‌مین ده‌وڵه‌تی ئیسلامی دروستكردووه‌و ده‌سه‌ڵاتی ئاینی وزه‌مه‌نی له‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی‌دا پێكه‌وه گرێداوه. بۆیه به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه له‌م سه‌رده‌مه‌دا سه‌رباری نه‌گونجانی له‌گه‌ڵ زه‌مه‌نه‌كه‌و له‌بارچاونه‌گرتنی ئه‌و سیاقه مێژووییه‌ی ده‌قه‌كه‌ی تێدا له‌دایكبووه، له‌هه‌مان كاتدا ده‌مانخاته به‌رده‌م حاڵه‌تێك له‌ناروونی وئاڵۆزیی وناچارمان ده‌كات بپرسین: ئایا خودی ئه‌و ته‌شریعاته دونیاییانه‌ی كه‌مه‌سه‌له‌كانی مامه‌ڵه‌ی رۆژانه رێكده‌خه‌ن، به‌هه‌لومه‌رجه‌كانی كات وشوێن كاریگه‌ر ده‌بن، به‌هه‌مان شێوه وه‌ك مه‌سه‌له‌كانی موعته‌قه‌داتی ئاینی، بوارێكی ئاینی پیرۆز‌و جێگیر‌و سه‌پێنراون یان بوارێكی دونیایی ته‌واون وهه‌میشه ده‌بێت به‌گوێره‌ی هه‌لومه‌رجه‌كانی شوێن و كات بگۆڕێن؟. ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌وانه مه‌سه‌له‌ی دنیاین، كه‌واته ئیسلام راسته ئاینه به‌ڵام هاوكات شتێكی تریشه جگه له‌ئاین ئه‌ویش ده‌وڵه‌ته، یان به‌مانایه‌كی تر ده‌وڵه‌ت هه‌رچه‌ن مه‌سه‌له‌یه‌كی ته‌واو دنیاییه‌و ئینسان دروستیده‌كات وبه‌ڕێوه‌ی ده‌با، به‌ڵام هه‌ر چوارچێوه‌یه‌كی ئاینی هه‌یه. به‌هه‌رحاڵ، سروشت وشێوازی دنیابینی كه‌سه‌كان، سروشتی ئه‌و حوكمه ره‌نگڕێژ ده‌كات كه هه‌ریه‌كه‌مان سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندیی نێوان ئیسلام ودیموكراسی هه‌یه‌تی. كه‌سانێك هه‌ن دیموكراسی به‌كفرو ئیلحاد لێكده‌ده‌نه‌وه چونكه ئوسوڵین، كه‌سانێكی تر به‌شێوازێكی گه‌شه‌كردووی شورای ئیسلامی وه‌سف ده‌كه‌ن وله‌و روانگه‌یه‌وه قبوڵیانه‌و ته‌نانه‌ت زاراوه‌ی (شوراكراسی) یشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داهێناوه، گوایه له‌به‌رئه‌وه‌ی وشه‌ی (دیموكراسی) وشه‌یه‌كی بێگانه‌یه به‌كولتووری ئیسلامی، هه‌ندێكی تر ده‌ڵێن ره‌تكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌و دوو چه‌مكه تێنه‌گه‌یشتنه له‌هه‌ردووكیان. ته‌نانه‌ت له‌نێو نووسه‌ره رۆژئاواییه‌كانیشدا بۆچوونی جیاواز سه‌باره‌ت به‌سروشتی ئه‌و په‌یوه‌ندییه هه‌یه، هه‌ن ده‌ڵێن ئیسلام ئاینێكی سیۆقراتیه‌و بانگه‌شه‌یه بۆ حاكمێتی موتڵه‌قی خوا له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌وانی تر ده‌ڵێن ئیسلام ئاینێكی دیموكراسییه.. هتد. له‌ڕاستیدا ئه‌و حه‌قه به‌خۆم ناده‌م بڵێم بوونی ئه‌و ده‌قه دژ به‌دیموكراسی ومافی مرۆڤ وئازادییه فه‌ردییه‌كانه، چونكه قسه‌كردن به‌و ره‌هاییه له‌مه‌وزوعیه‌ت دوورمان ده‌خاته‌وه‌و ده‌مانكاته كۆیله‌ی ئه‌و بیر‌و بۆچوونانه‌ی پڕاوپڕن له‌لایه‌نگریی بۆ لایه‌ك و رق ودژایه‌تیش بۆ لایه‌كی تر، به‌ڵام سه‌یره له‌كاتێكدا كۆمه‌ڵی موسڵمانی ئێمه گشت چه‌مكه‌كانی هاووڵاتیبوون، پابه‌ندبوون به‌ده‌ستوور، دیموكراسی، ده‌سه‌ڵاته‌كان وپرنسیپی جیاكردنه‌وه‌ی هه‌رسێ ده‌سه‌ڵاته‌كه، یاسا مه‌ده‌نییه‌كان، په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه هاوچه‌رخه‌كان، فیدراڵیه‌ت، په‌یماننامه وبه‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وزۆر چه‌مكی سیاسیی وكۆمه‌ڵایه‌تی وئابووری هاوچه‌رخی تری قبوڵه، پێیوایه پێداویستی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ن وبه‌دیلیان له‌شه‌ریعه‌ت وفیقهی ئیسلامی‌دا نییه، یان چه‌مكه هاوشێوه‌كانیان له‌و شه‌ریعه‌ته‌دا ناتوانێ له‌ئاست پێداویستییه‌كانی سه‌رده‌مدا بێت، كه‌چی ده‌ستبه‌رداری دانانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ یاسادانان نه‌بووه‌و گومان وترس له‌سڕانه‌وه‌ی ناسنامه‌ی ئیسلامی ئه‌م كۆمه‌ڵه موسڵمانه خستینیه گێژاوی دانانی دوو ده‌قی دژ به‌یه‌ك، كه‌ئاسته‌مه له‌رووی پراكتیكییه‌وه رێكه‌وتن له‌سه‌ری دروست ببێت. له‌كاتێكدا ئه‌سڵ ئه‌وه‌یه ده‌ستوور ناكۆكی یه‌كلایی بكاته‌وه نه‌ك سه‌رچاوه‌ی ناكۆكی بێت. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه‌ئایا ئه‌و ده‌قه تا چه‌ند دژ به به‌رژه‌وه‌ندیی ژنانه، له راستیدا ئه‌و ده‌قه‌و پێداگرتن له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌گرتنی یاساكان له‌شه‌ریعه‌تی ئیسلامی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی، تا رادده‌یه‌كی زۆر بۆ یاسای باری كه‌سێتییه. كۆمه‌ڵی موسڵمانی ئێمه ته‌نیا ئه‌وه‌ی له‌نوێنه‌ره‌كانی له‌په‌رله‌مان ویستووه كه‌ده‌رگای به‌رپاكردنی دادوه‌ریی راسته‌قینه له‌نێوان ژن و پیاودا دابخات، ئه‌و ترسه بڕه‌وێنێته‌وه كه‌ره‌نگه یاسایه‌كی داڕێژراو له‌لایه‌ن خودی ئینسان و پشتبه‌ستوو به‌ئاوه‌زو عه‌قڵی ئه‌و، له‌سه‌ر سیستمی پیاوسالاریی دروستیبكات. به‌كرداریش نوێنه‌رانی سیستمی پیاوسالاریی سازشیان له‌سه‌ر پشتبه‌ستن به‌به‌رهه‌می عه‌قڵی ئینسان كردووه، له‌داڕشتنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقدا، له‌به‌رامبه‌ر پێداگریی شیعه‌كان وزۆرینه‌ی ئه‌واندا نه‌یانتوانیوه دانوستانكاری سه‌ركه‌وتوو بن. به‌دڵنیاییه‌وه گشت تاكێكی ئازادیخوازی كوردستان له‌م ده‌قه زه‌ره‌رمه‌نده‌و ژنانیش پشكی سه‌ره‌كی ئه‌و زیانه‌یان به‌رده‌كه‌وێت. به‌شبه‌حاڵی خۆم، نه‌ك ته‌نیا له‌به‌رده‌قی مادده‌ی 6 به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌و گومانه‌ی كه‌له‌سه‌ر میكانیزمی تێپه‌ڕاندنی ده‌ستوور له‌لام دروست بووه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به (به‌ڵێ) ده‌نگ بۆ ئه‌و ده‌ستووره ناده‌م، هیوادارم خه‌ڵكی كوردستانیش به‌هوشیارییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگه‌نامه گرنگه بگه‌ن، چونكه ئه‌وه ئاینده‌ی سیستمی سیاسیی وچاره‌نووسمان ده‌نه‌خشێنێت وفه‌راهه‌می ئازادییه فه‌ردیی و گشتییه‌كانمان ده‌كات. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |