| رێگا ره‌وف: كاری رێكخراوه‌كانی ژنان زۆرتر له‌چوارچێوه‌ی خێرخوازیی وجۆریك به‌رگریی له‌خۆكردنه ... دیمانه: ئاسۆ عوسمان |
|
| دیمــــــانـه | |||
| دووشەممە, 31 ئاب 2009 08:15 | |||
|
رێگارهوف هه‌ڵسوڕاوی بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌كوردستان پێیوایه بزووتنه‌وه‌ی ژنان هێشتا بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌ئه‌حزاب و پێدگری سه‌رسه‌ختی مافی ژنان نییه. به‌ڵكو بزووتنه‌وه‌یه‌كه هێشتا خۆشباوه‌ڕه به‌ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاریی. ئه‌وه ئاڵا: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی30% بۆ ژنان مسۆگه‌ركراوه له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا به‌ڵام به‌شێك له‌ژنان پێیانوایه به‌شداریی ژنان له‌نێو په‌رله‌مانی ئاینده‌دا به‌شدارییه‌كی شكڵی ده‌بێت و ناتوانێت قورسایی خۆی هه‌بێت. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه بۆچی رێژه‌ی25% له‌په‌رله‌مانی پێشووداو رێژه‌ی 30% له‌په‌رله‌مانی ئاینده‌دا ناتوانن چه‌سپێنه‌ری مافه‌كانی ژنان بن؟. رێگا ره‌وف: رێژه‌ی 30%خۆی ئه‌و واقیعه نیشان ده‌دات كه‌ژنان ده‌وری زۆر لاوه‌كی و نایهكسانیان پێده‌درێت له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه. به‌مانایه‌كی تر نیوه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردستان به‌نیوه حساب ناكرێت وهه‌ر به‌و جۆره‌ش به‌رای من ئه‌و رێژه‌یه ئیهانه‌یه‌كی گه‌وره‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ورو جێگا‌و رێگای ژنانه له‌كۆمه‌ڵگادا له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه. له‌ده‌وره‌ی پێشوودا هه‌موومان دیتمان په‌رله‌مانی كوردستان تاچ ئه‌ندازه‌یه‌ك به‌ته‌نگ داواكاریی ومافه‌كانی ژنانه‌وه بوو؟، بابه‌تی به‌یاساییكردنی فره‌ژنی یه‌كێكه له‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ی په‌رله‌مانه‌كه‌ی كوردستان. ئه‌مه لایه‌كی كیشهكهیه كه‌ده‌وری ده‌سه‌ڵات نیشان ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر ژناندا لایه‌كه‌ی تری ئه‌و واقعییه‌ته تاڵ و زاڵه‌یه به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ژناندا له‌كوردستان. بزووتنه‌وه‌ی ژنان هێشتا بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ له‌ئه‌حزاب وپێداگریی سه‌رسه‌ختی مافی ژنان نییه. بزووتنه‌وه‌یه‌كه هێشتا خۆشباوه‌ڕه به‌ده‌سه‌ڵاتی پیاوسالاریی ئه‌حزاب وخۆشباوه‌ڕه به‌پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كان كهبهكردهوهو به‌گفت نیشانیانداوه كه‌لایه‌نگری مافی ژنان نین بۆیه خۆ رزگاركردن له‌م خۆشباوه‌ڕییه هه‌نگاوێكی گرنگه له‌راستای بردنه پێشه‌وه‌و گه‌شه‌ی بزووتنه‌وه‌كه به‌رێڕه‌وی به‌رگریكردنێكی سه‌رسه‌ختانه‌ی مافه‌كانی ژنان. به‌بڕوای من په‌رله‌مانی پێشوو مه‌سه‌له‌ی ژنانی گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه هه‌ر بۆیه‌ش په‌رله‌مانی ئاینده شتێكی تازه‌و ره‌وه‌ندێكی باشتری نابێت. ئه‌و ژنانه‌ی كه له‌په‌رله‌ماندان ده‌وری جیددی و سه‌ره‌كیان هه‌یه له‌وه‌ی كه‌كێشه‌ی ژنان چۆن ده‌به‌نه ئاستیكی وه‌ها كه‌به‌قازانجی ژنان و به‌دیهێنانی مافه‌كانیان بشكێته‌وه به‌ڵام دیسانه‌وه ئه‌وه ده‌بینین كه‌زۆربه‌ی زۆری ئه‌و ژنانه خۆیان گیرۆده‌و هه‌ڵبژێردراوی ئهحزابێكن كه‌هیچ نوێنه‌رایه‌تییه‌كی مافه‌كانی ژن ناكه‌ن، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئه‌و ژنانه ببنه كۆیله‌ی ده‌سه‌ڵات وته‌نانه‌ت كۆیله‌ی عادات وتهقالیدێكی باو ودواكه‌وتوو. من بڕوام وایه كه‌ئه‌گه‌ر ئینسان به‌ژن وپیاوه‌وه خۆی ئازاد نه‌بێت به‌ته‌واوه‌تی ناتوانێت دیفاع له‌ئازادیی بكات. ئاڵا: گه‌رچی ئامارێكی باوه‌ڕپێكراو له‌ئارادانییه به‌ڵام باس زۆری رێژه‌ی مێینه ده‌كرێت له‌چاو نێرینه‌دا پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه له‌هه‌ڵبژاردنێكی وه‌ك هه‌ڵبژاردنی پهرلهمانیكوردستاندا پێویست نه‌بوو ژنان لیستی تایبه‌ت به‌خۆیان یان كاندیدیان هه‌بێت بۆسه‌رۆكایه‌تی بۆكێبڕكێكردن له‌گه‌ڵ پیاواندا؟. رێگا ره‌وف: حه‌تمه‌ن بوونی لیستێكی سه‌ربه‌خۆی ژنان زه‌ره‌ری نه‌ده‌دا لهمهسهلهكهو بگره تا رادده‌یه‌كی زۆر نیشانی ده‌دا تا چه‌ند ژنان سهربهخۆو پشت ئه‌ستوورن به‌خۆیان بۆ به‌دیهێنانی مافه‌كانیان. بێگومان ئه‌وه هه‌نگاوێكی زۆر گرنگه ده‌بوو بكرایه بۆ نیشاندانی ئه‌و جه‌ساره‌ته، به‌ڵام ئایا ئه‌مه زه‌مینه‌ی له‌باره؟ تا چ ئاستێك ئه‌و جورئه‌ت وشههامهته هه‌یه له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی ژناندا؟. هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ژنان به لیستی جیاواز‌و سه‌ربه‌خۆ كاری ده‌وێت و له‌هه‌مووی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه به‌رنامه‌و ئامانجێكی هاوبه‌ش له‌نێو ژناندا هه‌بێت بۆ گه‌یشتن به‌یه‌كسانی ژن وپیاو، به‌داخه‌وه من پێموانییه بزووتنه‌وه‌ی ژنان له‌كوردستان هێشتا گه‌یشبێته ئه‌م ئاسته. رێژه‌ی ژنان له‌كۆمه‌ڵگادا به‌ده‌قیقی گرنگ نییه ئه‌وه‌ی گرنگه پێوانه نیودهوڵهتییهكانه ده‌بوایه له‌كوردستانیش دانی پێدابنرایهو هه‌مان رێژه‌ی ببوایه كه‌له‌سه‌دا 50یه نه‌كه‌متر و نه زیاتر. ئاڵا: له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی وسه‌رۆكایه‌تی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهاندا سه‌نته‌ر و رێكخراوه‌كانی ژنان ده‌وری باڵا‌و كاریگه‌ر ده‌گێڕن له‌مه‌ڕ به‌رنامه وپرۆگرامه‌كانی لیسته جیاوازه‌كان له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافی زیاتر بۆ ژنان. باوا پرسیاره‌كه بكه‌ین بۆچی رێكخراوه‌كانی ژنان ئه‌و كاریگه‌رییه‌یان نییه له‌سه‌ر لیست وقه‌واره‌كان له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا؟. رێگا ره‌وف: پێشتر باسم له‌وه‌كرد رێكخراوه‌كانی ژنان له‌كوردستان هێشتا پابه‌ندو پاشكۆی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدارو پیاوسالارن، وه‌ك رێكخراوی جه‌ماوه‌ریی وسه‌ربه‌خۆ كار ناكه‌ن ئیتر چۆن بتوانن كاریگه‌رییان هه‌بیت؟ هێشتا رێكخراوه‌كانی ژنان خۆیان له‌ئاستی سیاسه‌ت و باڵاده‌ستیدا نه‌بینیوه تا هه‌وڵی بۆ بده‌ن. كاری رێكخراوه‌كانی ژنان زۆرتر له‌چوارچێوه‌ی خێرخوازیی وجۆریك به‌رگریی له‌خۆكردنه، بۆیه ته‌ده‌خولی له‌سیاسه‌تدا كه‌موكورتی هێناوه. ده‌بێ ئه‌م هه‌ست وبیركردنه‌وه‌یه بگۆڕدرێت ئه‌وسا ده‌كرێت چاوه‌ڕوانییه‌كی وامان هه‌بێت واته ده‌بێت بزووتنه‌وه‌ی ژنان و به‌تایبه‌ت رێكخراوه‌كانی ژنان به‌م قه‌ناعه‌ته بگات كه‌مه‌سه‌له‌ی ژنان مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسییه‌و هه‌وڵیشی بۆ بدات ئه‌وسا ده‌توانین باس لهكاریگهریش بكه‌ین. ده‌بێت له‌حاله‌تی دیفاعی بێینه ده‌رو حاڵه‌تی هێرشكردن ده‌ست پێبكه‌ین، مه‌به‌ستم ئه‌وه نییه شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه بكه‌ین مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه ئاستی كار‌و چالاكییه‌كانمان بگۆڕین بۆ ئاستیكی باڵاتر‌و به‌هێزتر. ئه‌زموونی ژنان له‌وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌وه‌ی نیشانداوه ده‌بێت فشاری سیاسی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دابنێیت وبه‌شداریی بكه‌یت له‌سیاسه‌تی وڵات‌دا، نوێنه‌ری سیاسیت هه‌بێت كهسازش نه‌كات له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ره‌وای ژنان. ده‌نا ئاڵوگۆڕ سه‌خته. ئاڵا: كێشه‌ی ژنان یه‌كێكه له‌كێشه گرنگه‌كانی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵی كوردهواری، به‌بڕوای تۆ په‌رله‌مانی ئاینده كه رێژه‌ی30% ژنانه، ده‌توانێت به‌شێك له‌كێشه‌كانی ژنان چاره‌سه‌ر بكات؟. رێگا ره‌وف: راستیبهكهی گومانم هه‌یه له‌وه‌ی كیشه‌ی ژنان له‌كوردستان هه‌تا ئه‌گه‌ر به‌شێكیش بێت به‌په‌رله‌مانی ئاینده‌و به‌و رێژه كه‌مه چاره‌سه‌ر بێت. ئێمه هێزی زۆر‌و ئازادیخوازمان ده‌وێت بۆ پشتگیریی له‌ئاڵوگۆڕ له‌ژیانی ژناندا. له‌لایه‌ك یاسا ده‌رده‌كرێت كه‌هیچ شتێك نابێت به‌دژی پرنسیبه‌كانی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بێت، ئه‌مه خۆی ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ژنانه له‌په‌رله‌ماندا چونكه هه‌ر ئاڵوگۆرێكی ریشه‌یی له‌ژیانی ژناندا به‌بێ ده‌ستكاریكردن و وه‌ستانه‌وه به‌دژی شه‌ریعه مه‌حاڵه. بۆیه كێشه‌كه له‌وه‌دایه كه‌ته‌نانه‌ت ئه‌و رێژه نایهكسانهش به‌چه‌ندین دیواری كۆنه‌په‌رستی وشه‌ریعه‌ت رێگای لێگیراوه‌وه گه‌مارۆ دراوه، ئیتر ئاڵوگۆڕ چۆن چۆنی به‌دی دێت؟. پێچه‌وانه‌كه‌شی دروسته به‌لادانی ئه‌و رێگریی و كۆسپانه‌ی به‌رده‌م ژنان كَیشهی ژنان ده‌باته ئاستێكی باڵاتر. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
Comments (0)