| جه‌وهه‌ر نامیق سالم: گرێدانی سنووری كوردستان به‌مادده‌ی (140) دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حزبی فه‌رمانڕه‌وایه ... دیمانه: ئاسۆ عوسمان |
|
|
| دیمــــــانـه | |||
| دووشەممە, 31 ئاب 2009 10:35 | |||
|
جه‌وهه‌ر نامیق سالم سه‌رۆكی یه‌كه‌م په‌رله‌مانی باشووری كوردستان له‌رێی ئه‌م دیمانه تایبه‌ته‌وه رایده‌گه‌یه‌نێت ده‌ستووری هه‌رێم كوردستان جێگه‌ی ره‌زامه‌ندیی نییه‌و زۆر بڕگه‌و مادده‌ی تێدایه كه جێگه‌ی نیگ ئاسۆ: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یاساناسان ورۆشنبیران خه‌ڵكی كوردستان ده‌مێكه داوای ده‌ستوورێك ده‌كه‌ن بۆ دیاریكردنی ئه‌رك ومافه‌كان. ئێستا تێبینی ده‌كرێت دوای په‌سندكردنی ره‌شنووسی ده‌ستوور له‌رێگای په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه له24-6-2009 له‌لایه‌ن زۆرێك له‌یاساناسان و رۆژنامه‌نووسان ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن به‌شێك له‌سیاسه‌تمه‌دارانیشه‌وه ئه‌م ده‌ستووره ره‌تده‌كرێته‌وه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ناوه‌روَكی ئه‌م ده‌ستووره ئه‌وه‌نده دواكه‌وتوو وكۆنه‌خوازانه‌یه ئه‌م هه‌موو هه‌ڵایه‌ی له‌سه‌ردروستكراوه؟، ئایا یه‌كه‌م ره‌شنووسی ده‌ستوور له‌مێژووی كوردستاندا ده‌بێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ دروستبوونی قه‌واره‌یه‌كی دیموكراتی له‌هه‌رێمی كوردستاندا یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟. جه‌وهه‌ر نامیق: نه‌بوونی یان دواخستنی ده‌ستوور كۆتایی دنیا نییه. زۆر له‌وڵاتانی دنیا ده‌ستووریان نه‌بووه كه‌چی ماون وده‌سه‌ڵات وخه‌ڵكیش له‌سه‌ر قه‌واره‌ی حوكم وجێبه‌جێكردنی ئه‌رك ومافه‌كان پێكهاتبوون. هه‌زاران ساڵ كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی بی ده‌ستوور بووه، وه‌لی چه‌ندین مه‌ڵبه‌ندی شارستانیان بۆ جێهێڵاوین. وڵات هه‌یه تاكو ئێستاش ده‌ستووری نییه، نموونه‌ی حوكمڕانی ودیموكراتی وگه‌شه‌پێدانه‌و له‌نێویاندا هه‌یه له‌ریزی زلهێزه‌كانی جیهانه. زیاتر له (80) ساڵه ده‌وڵه‌تی عێراق خاوه‌نی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی وكاتی بووه كه‌چی جینوَسایدیان كردین. 18ساڵه ئه‌م هه‌رێمه بی ده‌ستووره، به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت به‌ڕێوه‌ده‌چێت، هه‌رچه‌نده له‌واقیعدا یاسای ژماره (1) ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو له‌ئاستی (ده‌ستووره) و دوای2003 چ یاسای ژماره (1) و چ یاسای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ قۆناغی گواستنه‌وه‌و دواتر ده‌ستووری هه‌میشه‌یی كۆماری عێراق ساڵی 2005 سه‌رچاوه‌ی یاسا‌و بڕیاره‌كانی په‌رله‌مان وحكومه‌ت وداموده‌زگا فه‌رمییه‌كانی هه‌رێمه. عیبره‌ت له‌نه‌بوونی ده‌ستوور نییه به‌ئه‌ندازه‌ی ناوه‌ڕۆك وهه‌لومه‌رجی ده‌رچواندن و پابه‌ندبوون وپیاده‌كردنی. پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم له‌زۆر بواریدا باشه زۆربه‌ی زۆری ئه‌رك ومافه‌كانی دیاریكردوه‌و به‌دیدی ئێمه دواكه‌وتوو نییه. ئه‌و مادده وبڕگانه‌ی كه‌به‌دواكه‌وتوو له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌رێن مادده‌و بڕگه‌گه‌لێكن كه‌زیاتر ته‌عبیر ده‌كات له‌روحی ده‌ستووری عێراق به‌و پێیه‌ی نابێت ده‌ستووری هه‌رێم ته‌جاوزی بكات. به‌دیدی ئێمه هه‌ڵڵاكه له‌وه‌دانییه به‌ڵكو زیاتر هه‌ڵڵاكه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه‌داڕشتنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌و ده‌ستكاریكردنی به‌و شێوه فراوانه وده‌رچوون له‌پره‌نسیپه‌كانی نه‌ته‌وایه‌تی ونیشتمانی، سه‌باره‌ت به‌خاك وسنوری كوردستان وشێوه وشێوازی عه‌رزكردنی وتێپه‌ڕاندنی له‌لایه‌ن خه‌ڵكێكی (گومان) لێكراوی په‌رله‌مانی كوردستانه. ئه‌م رێبازه ئه‌و متمانه دروستناكات كه‌ده‌ستوورێك له‌سه‌ره‌تاوه به‌مشێوه وشێوازه له‌دایكبێت، ببێته مایه‌ی دامه‌رزاندنی قه‌واره‌یه‌كی دیموكراتی كه‌ده‌ستوور داهێنه‌رو پارێزه‌ریه‌تی. به‌گشتی ره‌شنووسه‌كه بنه‌ما وپره‌نسیپی باش ودروستی تیدا ته‌سبیتكرابوو. به‌تایبه‌تی سیستمی حوكمرانی هه‌رێم وسنووری مێژوویی وجوگرافی كوردستان وماف وئازادییه‌كان وسنوورو دابه‌شكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان.. تاد، به‌و پێیه‌ی ده‌ستوور بنه‌ماو سه‌رچاوه‌ی سیستم وده‌سه‌ڵات وئه‌رك ومافه‌كانه، به‌دیوه‌كه‌ی تری زامنكاری ماف وداخوازییه‌كانی خه‌ڵك ودامه‌زراندنی قه‌واره‌یه‌كی ئازاد ودیموكراته. ئاسۆ: له‌مادده‌ی (2) ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمدا هاتووه: یه‌كه‌م: كوردستانی عێراق قه‌واره‌یه‌كی جوگرافیی مێژووییه، پێكدێت له‌پارێزگای دهۆك به‌سنووری كارگێڕی ئێستایه‌وه‌وله‌پارێزگاكانی كه‌ركووك وسلێمانی وهه‌ولێر وقه‌زاكانی ئاكرێ وشێخان وسنجارو وتلكێف وقه‌ره‌قوش وناحیه‌كانی زمارو به‌عشیقه‌و ئاسكی كه‌ڵه‌ك له‌پارێزگای نه‌ینه‌واو هه‌ردوو قه‌زای خانه‌قین ومه‌نده‌لی له‌پارێزگای دیاله. ئه‌مانه‌ش به‌سنووری كارگێڕیی پێش ساڵی 1968یانه‌وه. دووه‌م: سنووره سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، به‌پشت به‌ستن به‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140) ی ده‌ستووری فیدڕاڵی، دیارده‌كرێن. پرسیاره‌كه‌ی من ئه‌وه‌یه ئێوه چ خوێندنه‌وه‌یه‌كتان بوَئه‌م مادده‌یه هه‌یه پێتانوانییه یه‌كلانه‌كردنه‌وه‌ی كێشه‌ی ناوچه دابڕاوه‌كان و جێبه‌جی نه‌كردنی مادده‌ی 140و ناڕوونی له‌ئاینده‌ی ئه‌م ناوچانه كێشه‌یه‌ك له‌م مادده‌یه دروستده‌كات، له‌كاتێكدا له‌بڕگه‌ی دووه‌می مادده‌كه‌دا ئاماژه به‌سنووری سیاسیی كراوه نه‌ك جوگرافی؟. جه‌وهه‌ر نامیق: به‌ش به‌حاڵی خۆم لاوازترین خاڵی پڕۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم (24-6-2009) كه‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌بڕیاری لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حزبی فه‌رمانڕه‌وا تێیانپه‌ڕاند له‌و خاڵه‌دا ده‌بینم كه‌عه‌رزتان كرد واته ده‌ستكاریی وده‌ستهه‌ڵگردنی له‌چه‌ند پارچه‌یه‌كی ئیستراتیجی خاكی كوردستان وردتر وروونتر: 1-ده‌ستكاریكردنی سنووری مێژوویی وجوگرافی وئه‌تنی (كوردستانی باشوور- كوردستانی عێراق) به‌سڕینه‌وه‌ی (قه‌زای ته‌لعه‌فه‌رو قه‌زای به‌دره‌و ناحیه‌ی جه‌سان) له‌سنووری كوردستانی عێراق. واته ده‌ستكاریی مادده‌ی (2) ی پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێم، به‌هه‌ردوو بڕگه‌كه‌یه‌وه، له‌كاتێكدا تاكو رۆژی 22-6-2009 له‌پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمدا بوو، كه له‌سایتی په‌رله‌مان وبه‌مشێوه‌یه ته‌سبیتكرابوو: مادده‌ی (2)، یه‌كه‌م: كوردستانی عێراق قه‌واره‌یه‌كی جوگرافی مێژووییه، پێكدێت له‌پارێزگای دهۆك به‌سنووری كارگێڕیی ئێستایه‌وه‌و له‌پارێزگاكانی كه‌ركووك وسلێمانی وهه‌ولێر وقه‌زاكانی ئاكرإ وشێخان وسنجارو ته‌لعه‌فه‌ر وتلكێف وقه‌ره‌قوش وناحیه‌كانی زمارو به‌عشیقه وئاسكی كه‌له‌ك له‌پارێزگای نه‌ینه‌واو هه‌ردوو قه‌زای خانه‌قین ومه‌نده‌لی له‌پارێزگای دیاله وقه‌زای به‌دره‌و ناحیه‌ی جه‌سان له‌پارێزگای كوت. ئه‌مانه‌ش به‌سنووری كارگێریی پێش ساڵی 1968یانه‌وه. سڕینه‌وه‌ی پانتایی نزیكه‌ی (10) هه‌زار كم دووجا له‌سنووری جوگرافی ومێَژوویی كوردستان به‌خوتوخۆڕایی، دیارده‌یه‌كی خه‌ته‌رناكه وسابیقه‌یه‌كی مێَژوویی كه‌م وێنه‌یه ولوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی ویه‌كێتی مافی ئه‌وه‌یان نییه بڕیارێكی وه‌ها فه‌رزكه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستاندا. راسته په‌رله‌مانی كوردستان جگه له‌و (گومانه‌ی) له‌سه‌ر شه‌رعیه‌تی ئه‌م خوله‌ی ئێستای هه‌یه، بێ ده‌سه‌ڵات وبێ ئیراده‌یه وه‌لی ئه‌و واقیعه هیچ كات له‌به‌رپرسیارێتی مێَژوویی سه‌رۆكایه‌تی وئه‌و (96) ئه‌ندامه‌ی كه‌ده‌ستیان هه‌ڵبریوه بۆ تێپه‌راندنی ئه‌و پڕۆژه‌یه كه‌م ناكاته‌وه. سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌پرۆسه‌ی تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌كه هه‌تاكو موراعاتی دابونه‌ریتی یاسایی عه‌رزو ده‌رچواندنی یاسا وبڕیاره‌كانی خودی په‌رله‌مانی نه‌كرد. 2-گرێدانی سنووری كوردستان به‌مادده‌ی (140) دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌كی دیكه‌ی لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو حزبی فه‌رمانڕه‌وایه كه‌چاره‌نووسی ناوچه دابڕاوه‌كانی كوردستانیان خسته بن چه‌قۆی ریفراندۆم یان گرێدانی گه‌ڕانه‌وه‌یان به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی عه‌ره‌بی عێراق. مادده‌ی (140) بۆ نه‌هێشتنی دیارده‌ی ته‌عریب وگه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه ته‌عریبكراوه‌كان وئاسیكردنه‌وه‌ی دوَخی ئه‌و ناوچانه‌یه‌و گه‌ڕانه‌وه‌یانه بۆ باوه‌شی هه‌رێمی كوردستان نه‌ك بۆ دیاریكردنی سنووری جوگرافی ومێژوویی كوردستان. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه هه‌ر هه‌موو چاره‌نووسی مادده‌ی 140 له‌ئه‌گه‌ری مان ونه‌ماندایه‌و به‌ره‌و مرداربوونه‌وه‌ی ده‌به‌ن چ به‌پشتگوێخستنی یان ته‌دویلكردن وگه‌مارۆو كاڵكردنه‌وه‌ی به‌مادده‌ی (23) و له‌وه‌ش خراپتر ده‌ستكاریی ده‌قه‌كه‌ی (22-8-2006) ه كه‌تاكو (22-6-2009) له‌سایتی په‌رله‌مان وه‌كو خۆی مابوو وبه‌م شێوه‌یه" الماده (2) پانیاً: تعتمد الماده (140) من الدستور الاتحادی لرسم الحدود الاداریه لاقلیم كوردستان. كه‌چی له‌ده‌قی 24-6-2009 (سنووره ئیداربیه‌كانیان كرده (سنووره سیاسییه‌كان)، ده‌قی 24-6-2009 "مادده (2) : دووه‌م: سنووره سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق، به‌پشت به‌ستن به‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140) ی ده‌ستووری فیدڕاڵییه‌وه، دیارده‌كرێن". 3-به‌نده هه‌ر له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی مادده‌ی (58) و پاشتر (140) به‌ره‌خنه‌بووین ورامان سه‌باره‌ت به‌ناوه‌ڕۆك وچاره‌نووسی ئه‌و مادده‌یه له‌م باره‌یه‌وه روون وئاشكرایه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش با ئه‌و ره‌خنانه وه‌لاوه‌نه‌ین وئاماژه بكه‌ین بۆ رای لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی ویه‌كێتی سه‌باره‌ت به‌رێكوپێكی مادده‌ی (140) و جه‌ختكردنیان له‌سه‌ر پابه‌ندبوون وسووربوون له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی، ئێژین سڕینه‌وه‌ی (قه‌زای ته‌لعه‌فه‌رو قه‌زای به‌دره‌و ناحیه‌ی جه‌سان) له‌سنووری كوردستان ده‌رچوونه له‌حوكمی ماده‌ی 140و خه‌رقێكی ده‌سته‌وری عێراقه كه نابێت ده‌ستوور یان یاساكانی هه‌رێم ته‌جاوزی بكه‌ن. به‌بۆچوونی ئێمه ئه‌م سازشكردنه له‌سه‌ر خاكی كوردستان به‌پانتایی له‌سنووری (10) هه‌زار كم دووجا كه‌نزیكه له‌پانتایی وڵاتێكی وه‌كو لوبنان، كارێكی ناڕه‌وایه‌و چ بێت هۆو هۆكاری پاساودانه‌وه‌كه‌ی. كام سه‌ركرده‌و لایه‌نی كوردستانی تاكو ئێستا جورئه‌تی ئه‌وه‌ی كردووه‌و بڕیاری وا بدات و چ میلله‌ت ونه‌ته‌وه‌یه‌ك بڕیاری وا نامسئوولانه په‌سند ده‌كات؟!. ئاسۆ: له‌بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی (6) دا هاتووه نابێت هیچ یاسایه‌ك دابنرێت ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ حوكمه نه‌گۆڕه‌كانی ئیسلام. هه‌وه‌ها له‌برگه‌ی دووه‌می ئه‌م مادده‌یه‌دا هاتووه ناشبێت هیچ یاسایه‌ك دابنرێت ناكۆك بێت له‌گه‌ڵ بنه‌ماكانی دیموكراسی. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئیشكالاتێكی گه‌وره به‌دیده‌كرێت له‌م مادده‌یه‌داو هه‌مان ئه‌و كێشه‌یه‌ش له‌ده‌ستووری عێراقدا هه‌یه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی برگه‌ی یه‌كه‌م بۆ رازیكردنی حزبه ئیسلامییه‌كان له‌ده‌ستووردا دانران وله‌ڕه‌شنوسی ئابی2006 نه‌بووه، به‌ڵام چاودێران پێیانوایه ئه‌م بڕگه‌یه پێشێلكردنێكی ئاشكرای دیموكراتیه‌ت وئازادییه فه‌ردییه‌كان وپێشلكارییه‌كی ئاشكرای مافه‌كانی ژنانیشه ئێوه‌ش وای ده‌بین یان به‌پێچه‌وانه‌وه؟. جه‌وهه‌ر نامیق: ئه‌وه‌ی له‌پڕۆژه‌ی ده‌ستووری هه‌رێمدا هاتووه (مادده‌ی 6 بڕگه‌ی یه‌كه‌م ودووه‌م) هه‌ر ده‌بوایه وابێت چونكه ده‌قێكی ده‌ستووری عێراقه وكاتی خۆی نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا له‌كاتی داڕشتنی ئه‌و ده‌ستوره‌دا په‌سندیان كردبوو له‌په‌رله‌مانی عێراقدا رازی بوون وده‌نگیانیش پێدابوو و له‌ریفراندۆمی ساڵی 2005 یشدا فه‌رزیان كرد به‌سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان وده‌نگیان به به‌ڵی بۆدا. تاكو ئه‌و ده‌قه له‌په‌رله‌مانی عێراق چاره سه‌ر نه‌كرێت باسكردنی له هه‌رێم كووتانی ئاسانی سارده. ئاسۆ: له‌بڕگه‌ی"10" مادده‌ی"19" ره‌شنووسی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان-عێراق، هاتووه هه‌موو كه‌سێك مافی ئازادیی راده‌ربڕینی هه‌یه‌و پێویسته ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ریی وهۆكاره‌كانی راگه‌یاندن و راده‌ربڕین فره‌لایه‌نیان مسۆگه‌ربكرێت. له‌هه‌مان بڕگه‌دا هاتووه ئه‌و مافه توانج وته‌شه‌ره‌و ده‌ستدرێژیی بۆ سه‌رمافی خه‌ڵكی دیكه‌و سوكایه‌تی به‌پیرۆزییه ئاینییه‌كان وهاندان بۆ توندوتیژیی بره‌وپێدانی رق وكینه له‌نێو پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ناگرێته‌وه. پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌م بڕگه‌یه له‌مادده‌ی"19" ئازادیی رۆژنامه‌وانی وراده‌ربرین به‌رته‌سك ناكاته‌وه، مه‌رجدانانێكی له‌مجۆره له‌ده‌ستووردا نامانگه‌یه‌نێته‌وه به‌خاڵی سفر؟. جه‌وهه‌ر نامیق: له‌گه‌ڵ ئه‌و بۆچوونه‌دا نیم كه‌ئه‌و بڕگه‌یه ئازادییه‌كانی رۆژنامه‌وانی وراده‌ربڕینی هێناوه‌ته سه‌ر سفر. راسته ئه‌و جۆره داڕشتنانه كۆسپێكه وده‌كرێت له‌هه‌ندی بواردا رێگر بێت، وه‌لی هه‌ر له‌هه‌مان پڕۆژه‌ی ده‌ستوورداو له‌ده‌ستووری عێراقیشدا، كۆمه‌ڵێك مادده وبڕگه وپره‌نسیپ هه‌یه كه له‌كاریگه‌ریی نه‌گه‌تیڤی ئه‌و بڕگه‌یه كه‌مده‌كاته‌وه‌و بگره پووچه‌ڵیشی ده‌كاته‌وه. ئاسۆ: له مادده‌ی (64) ده‌ستووردا هاتووه ماوه‌ی ویلایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان چوار ساڵه، له‌ڕۆژی سوێندخواردنی ده‌ستوورییه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ده‌كرإ بۆ ویلایه‌تی دووه‌میش هه‌ڵبژێردرێته‌وه، له‌رۆژی كارپێكردنی ئه‌م ده‌ستووره‌وه. به‌پێی ره‌شنووسی ده‌ستوور بارزانی ماوه‌ی ئه‌م چوارساڵه‌ی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی بوَحیساب نه‌كراوه‌و ده‌توانێت ماوه‌ی " 8"ساڵی تر سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بكات. ئه‌م مادده‌یه بۆته جێگای ره‌خنه‌و نیگه‌رانی له‌لای به‌شێك له‌سیاسه‌تمه‌داران ویاساناسان، پێیانوایه ئه‌م مادده‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی لایه‌نێكی سیاسیی داڕێژراوه ئه‌مه سه‌رباری ئه‌و ره‌خنانه‌ی له‌بڕگه‌و مادده‌كانی تر هه‌یانه ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌ها به‌سه‌روَكی هه‌رێم دراوه. پێتانوایه ئه‌م مادده‌یه مه‌رامێكی سیاسیی له‌پشته‌وه‌یه وه‌ك به‌شێكیش له‌چاودێرانی سیاسیی هێمای بۆده‌كه‌ن كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندیی پارتی دیموكرات وسه‌رۆكه‌كه‌یه‌تی ئێوه چ بۆچوونێكتان هه‌یه؟. جه‌وهه‌ر نامیق: نازانم ئایا ده‌كرێت له‌ده‌ستووردا مادده‌یه‌كی وا هه‌بێت كه به (ئه‌سه‌ر ره‌جعی) كاری پێبكرێت؟ ئه‌مه زیاتر رای پسپۆرانی بواری یاسای ده‌ستووری ده‌وێت. ده‌ستكاریی ئه‌م ده‌قه به‌و شێوه‌یه‌ی كه‌باستان كردووه‌و له‌كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ وهه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن، ئه‌و ته‌سه‌وره دروستده‌كات كه‌ئه‌و ده‌قه رێك بۆ بارزانی یان بۆ رازیكردنی بارزانی بێت، وه‌لی كی زه‌مانه‌تی ئه‌وه ده‌دات كه (بارزانی) له‌م خوله‌و دوو خوله‌كه‌ی تری ئاینده‌ش، پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم مسۆگه‌ر ده‌كات. یان كی ده‌ڵێت بۆ خولی ئاینده خۆی ده‌پاڵێوێت؟!. زۆر سوپاسی به‌ڕیز كاك ساقی بارزانی سه‌رنوسه‌ری ماڵپه‌ڕیی "كڵاوڕۆژنه "ده‌كه‌م كه‌له‌ڕێگای به‌ڕیزیانه‌وه ئه‌م دیمانه‌یه ئه‌نجامدرا. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |