| ئه‌و رۆژه‌ی من هاتم بۆ كوردستان، هه‌ستێكی پڕپیرۆزم بۆ دروست بوو، ... زانا دڵشاد دزه‌یی |
|
|
| دیمــــــانـه | |||
| سێ شەممە, 22 کانونی یەکەم 2009 15:49 | |||
|
مه‌له‌ك رۆژهاتی گۆرانیبێژ پێش ئه‌وه‌ی ره‌زامه‌ندی و ئه‌نجامدانی رۆژی دیمانه‌كه بۆ (سڤیل) دیاری بكات، داواكاری زۆری ده‌رخسته‌روو، له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه قسه‌كانی وه‌ك خۆی بڵاوبكرێته‌وه، چونكه ئه‌و ده‌ڵی "له‌زۆربه‌ی دیمانه‌كانمدا قسه‌كانم وه‌ك خۆی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و گله‌یم هه‌بووه، كاتێك له‌رۆژنامه‌نووسه‌كه ده‌پرسم بۆ وات نووسیووه، ده‌ڵی ببوره به‌خوا به‌باشی له‌زمانه‌كه‌ت تێنه‌گه‌یشتووم"، ئینجا ئه‌و گوتیشی "ده‌مه‌وی وێنه‌ی جله كوردییه‌كانم بڵاوبكه‌یته‌وه، واز له‌وێنه‌كانی ترم بێنه، هه‌روه‌ها ناشمه‌وی دوو، سی لاپه‌ره له‌سه‌ر من بنووسری، ئه‌گه‌ر كه‌م بنووسی و وێنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی من دابنێی سوپاست ده‌كه‌م". مه‌له‌ك رۆژهات وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی بۆ كرد، له‌بنه‌ماڵه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌په‌رست و كوردپه‌روه‌ر له‌دایك بووه، له‌به‌رئه‌وه باوكی ئه‌و پاشگری (رۆژهات) یشی هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ڵبژاردووه، ناوبراو بۆ پاشگری (رۆژهات) ئاوا ده‌ڵی "رۆژهات واتا رۆژی كوردان هات، ئێمه‌ش وه‌ك هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی دنیا به‌ئازادی و كه‌یف خۆشی بژین، ئێستا كاتی هاتووه كورد خاكی خۆی بپارێزی و ببێته ده‌وله‌ت". ئێستا ئه‌و گۆرانیبێژه نایه‌وی ته‌نیا به‌مه‌له‌ك بانگ بكری، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گوتنی گۆرانی كوردی و ده‌ركه‌وتنی له‌كه‌ناڵه كوردییه‌كان به‌وناوه، زیاتر كه‌وته ناو كێشه‌كانه‌وه و ناشتوانی بۆ جارێكیش به‌ئاشكرا بگه‌ڕێته‌وه باكوری كوردستان، گوتی "بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌لبومه‌كه‌م و گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كۆمپانیاییه‌ك هاتمه كوردستانی باشوور، هه‌رله‌و سه‌ردانه‌مدا به‌شداریم له‌چه‌ند ڤیستیڤاڵ و میهره‌جانێك كرد، به‌تایبه‌ت ئه‌و كۆنسێرته‌ی له‌ده‌ڤه‌ری بارزان ئه‌نجاممدا و ئاڵای كوردستانیان دایه ده‌ستی من و وێنه‌ی مه‌سعوود بارزانی ده‌ركه‌وت، كه چه‌ندین كه‌ناڵ راسته‌خۆ په‌خشی كرد، له‌وێوه گه‌لێك كێشه بۆ من و ماڵی بابی من دروست بوون، له‌وكاته‌وه نه‌متوانی جارێكی دی بچمه‌وه باكور، چونكه توركیا بڕیاریدا بوو من زیندانی بكات"، مه‌له‌ك رۆژهات هه‌رله‌و باره‌یه‌وه ئه‌وه‌شی گوت "ئه‌و كێشانه هیچ كاریگه‌ریه‌ك له‌هه‌ستی من بۆ كوردستان دروست ناكات، به‌پێچه‌وانه‌وه زیاتر عه‌شقی كوردستان و ئاڵاكه‌ی بوویمه، هیچ هێزێك نییه له‌گۆرانی كوردی دوورم بخاته‌وه". مه‌له‌ك رۆژهات ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، به‌هێزی پاره‌یه‌كی زۆر و به‌نهێنی سه‌ردانی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی خۆی ده‌كات، له‌شاری وان، گوتی "یه‌كجار چوومه‌ته‌وه باكور و پاره‌یه‌كی زۆر ده‌ده‌م، ئینجا پارێزه‌ر ده‌گرم، بۆئه‌وه‌ی زیندانیم نه‌كه‌ن". "ئه‌و رۆژه‌ی من هاتم بۆ كوردستان، هه‌ستێكی پڕپیرۆزم بۆ دروست بوو، هه‌ستم نه‌ده‌كرد باوه‌شی كوردستانی دایك ئه‌وه‌نده خۆشه، له‌دوای چه‌ند مانگێك چه‌ند كلیپ و به‌رنامه‌یه‌كی هونه‌ریم كرد، له‌وێوه له كه‌ناڵه كوردییه‌كان ده‌ركه‌وتم، به‌تایبه‌ت (ڤین تیڤی)، كه من له‌وێوه ناوبانگی زۆرم دروست كرد و خه‌ڵكی كورد زانیان مه‌له‌ك رۆژهات كێیه، زۆر سوپاسیان ده‌كه‌م"، ئه‌وه مه‌له‌ك رۆژهاته به‌و شێوه‌یه باسی رۆژه سه‌ره‌تاییه‌كانی سه‌ردانی خۆی بۆ كوردستان كرد، ئه‌و كچه گۆرانیبێژه باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، له‌و ماوه‌ی له‌كوردستانه هیچ لایه‌نێك و شه‌خسێك هاوكاری مادی شه‌خسی و هونه‌ری ئه‌ویان نه‌كردووه، به‌ڵكو ده‌ڵی "له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم له‌كوردستان ده‌ژیم". رۆژهات به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ كچه گۆرانیبێژه‌كانی دیكه، زۆرتر ئاگاداری ناوبانگ و هه‌ڵسه‌وكه‌وتی رۆژانه‌ی خۆیه‌تی، پێی وایه ئه‌گه‌ر كچێكی بی زه‌واج زۆر بگه‌ڕی و ببینری، باشه نییه و ده‌بێته مایه‌ی قسه‌وقسه‌لۆكی خه‌ڵكی، له‌به‌رئه‌وه له‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتن و هاتنی بۆ كوردستان، مه‌له‌ك رۆژهات به‌بی باوكی له‌هیچ شوێنێك نه‌ده‌بینرا، به‌ڵام ئه‌و ده‌ڵی "به‌هۆی كاره‌ساتێكی ئۆتۆمبێله‌وه، باوكم نه‌یتوانی له‌گه‌ڵ من بمێنێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه ئێستا كاك (رۆژوان) ی مامم لێره له‌گه‌ڵمدایه و ئاگاداری منه، نامه‌وی وه‌ك كچێكی بی زه‌واج به‌ته‌نیا بگه‌ڕێم". له‌دیمانه‌كه‌یدا ئه‌و كچه گۆرانیبێژه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، ئێستا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی هاوڕێتی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح نه‌ماوه و هۆكاره‌كه‌شی به‌روونی ئاشكرا نه‌كرد و ته‌نیا گوتی "كه هاتمه كوردستان هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح هه‌ندی هاوكاری كردم و كاری موزیك و رێكخستنی هه‌ندی به‌رنامه‌ی ته‌له‌فزیۆنی بۆ كردم، به‌ڵام ئێستا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كم له‌گه‌ڵ هه‌ڵبه‌ست سه‌ڵاح نه‌ماوه، كه‌سانی مۆسیقی ترم له ئامه‌د دۆزیوه‌ته‌وه و به‌سوپاسه‌وه ئێستا ئه‌وان كاری موزیكم بۆ ده‌كه‌ن". رۆژهات، كه خه‌ریكی بڵاوكردنه‌وه‌ی یه‌كه‌م ئه‌لبومه‌یه‌تی، ناشیه‌وی نزیكی موزیكی ئه‌ره‌بیسك بكه‌وێته‌وه، به‌نیازه گروپێكی موزیكی كوردی دابمه‌زرێنی و له‌گه‌ڵ ئه‌و گرووپه‌دا گۆرانی بڵێ و ده‌ربكه‌وی، نه‌ك له‌گه‌ڵ هه‌موو گروپ و كه‌سانێك. له‌باره‌ی رێژه‌ی ئه‌و كچه گۆرانیبێژانه‌ی له‌گۆرانی كوردیدا ده‌ركه‌وتوون و به‌ستایلی تازه و نوێكارییه‌وه گۆرانی ده‌ڵێن، مه‌له‌ك رۆژهات قسه‌ی هه‌یه و ده‌ڵێت "سوپاسی ئه‌و ئافره‌ته گۆرانیبێژانه ده‌كه‌م، كه خزمه‌تیان كردووه و ئه‌وانه‌شی ده‌یانه‌وی خزمه‌ت بكه‌ن، دڵیشم خۆشه رێژه‌ی ئافره‌تان له‌گۆرانی كوردی زیادی كردووه، پلانی من به‌هونه‌رێكی باش و خزمه‌تی وڵات و گۆرانی كوردی بكه‌م، بتوانم له‌بازاڕی هونه‌ری كوردی، ناوێك بۆ خۆم ده‌ستنیشان بكه‌م، ئه‌وه ئامانجی منه، ئه‌گه‌ر كچه كورده‌كانی ئێمه كارێكی وابكه‌ن، پیرۆزباییان لی ده‌كه‌م". ئێستا مه‌له‌ك رۆژهاتی گۆرانیبێژ قسه له‌سه‌ر غه‌ریبی و هه‌ندی لایه‌نی تایبه‌تی خۆی ده‌كات، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تا بڕیاربوو وشه‌یه‌ك له‌سه‌ر ژیانی خۆی باس نه‌كات، ده‌ڵی له‌كوردستان فێری گریان و غه‌ریبی بووم، ده‌شڵی "زۆرجار له‌كوردستان بۆ غه‌ریبی خۆم گریاوم، مرۆڤێكی زۆر به‌هه‌ستم و دڵیشم زۆر ناسكه، لێره كه‌سێك نییه نازم هه‌ڵگری، هه‌روه‌ها بۆ حاله‌تی ئینسانێكی خراپ ناتوانم خۆم بگرم، ببینم كه‌سێك ده‌گریی، بی ئه‌وه‌ی بزانم بۆ ده‌گریی، منیش ده‌ست ده‌كه‌م به‌گریان". له‌باره‌ی ژماره‌ی ئه‌و داخوازیانه‌ی له‌كوردستان بۆی هاتووه، گوتی "لێره داخوازی زۆرم بۆ هاتووه، خه‌ڵك پێمبڵی ده‌نگت خۆشه، زۆر دڵخشم ده‌كات، رێزم بۆ ئه‌وانه هه‌یه، كه داخوازی منیان كردووه، به‌ڵام هیچ پێم‌خۆش نییه داخوازی بۆ من بێت". ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |