| محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام، ئه‌و ده‌نگه‌ی له قۆناخی حه‌فتاكاندا مۆدێلێكی نوێی گۆرانیی كوردیی داهێنا ... وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د |
|
|
| دیمــــــانـه | |||
| چوار شەممە, 23 کانونی یەکەم 2009 16:13 | |||
|
ئه‌وه‌ی نیگه‌رانی كردین دابڕانه دوور و درێژه‌كه‌ی ئه‌م هونه‌رمه‌نده بوو كه له دوای ساڵانی حه‌فتاكانه‌وه ئیتر خۆی له بواره‌كه‌دا ون كرد.. به‌ڵێ ئه‌و له دیمانه‌یه‌كی (ئاكانیوز) دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه دوای به‌جێهێشتنی كه‌ركووك و چوونی بۆ سلێمانی و پاشان له 1984دا بۆ ئێران و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌ڵمانیا و دواتر گیرسانه‌وه‌ی له سكوتله‌ندا، له چالاكییه هونه‌رییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌دا به‌رده‌وامیی هه‌بووه، ئه‌و گوتی "من كه له سكوتله‌ندا بووم، ئه‌وكات مه‌ڵبه‌ندی ڕۆشنبیریی كورد له له‌نده‌نی پایه‌ته‌ختی به‌ریتانیا هه‌بوو و باره‌گه‌ی نه‌بوو، یان چالاكییان نه‌بوو، به‌ڵام ئێمه زیندوومان كرده‌وه، ته‌نانه‌ت له ساڵی 1986ه‌وه تا ساڵی 1990 هه‌موو ساڵێك له‌و وڵاته‌دا فێستیڤاڵی كولتووری و هونه‌ریمان ساز ده‌كرد، هه‌موو مه‌به‌ستمان به‌رده‌وامبوونی خۆمان و هاوكات ناساندنی كولتووری كورد بووه به‌به‌ریتانیایییه‌كان، به‌ڕاستیش توانیمان له‌و ڕووه‌وه ڕۆڵی كاریگه‌ر بگێڕین".. به‌ڵام ئه‌مه‌یان بۆ ئێمه به‌به‌رده‌وامبوون ناخوێنرێته‌وه، هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه به‌رهه‌مه‌كانیمان پێنه‌گه‌یشتوون، كه‌واته ته‌واوی چالاكییه هونه‌رییه‌كانی دوای ساڵانی حه‌فتاكانی محه‌مه‌د عه‌باس، ته‌نیا بۆ نوخبه‌یه‌كی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بووه نه‌ك جه‌ماوه‌ری كوردستان، بۆیه له‌لای ئێمه‌مانان به‌دابڕان ده‌كه‌وێته به‌ر ئاماژه‌وه، ئه‌م دووركه‌وتنه‌وه و دابڕانه‌ش بۆ كه‌سایه‌تییه‌كی وه‌ك ئه‌م هونه‌رمه‌نده بوێره، زیانێكه و به‌ر ڕه‌وته هونه‌رییه‌كه‌ی گۆرانی و موزیك كه‌وتووه، چونكه محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام ته‌نیا گۆرانیبێژ نییه، بگره ئه‌و وه‌ك ده‌رچوویه‌كی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدا و به‌شی موزیكی ئه‌و په‌یمانگه‌یه، هاوكات وه‌ك پیانۆژه‌نێكی لێهاتوو، ده‌یتوانی جیا له بواره گۆرانییه‌كه، كاریگه‌ریی له موزیكیشدا ده‌ربخات، ئه‌و له حه‌فتاكاندا شاكارگه‌لێكی پێشكه‌ش كردین كه بۆ ئه‌وده‌م له هونه‌ری مۆدێرن و نوێگه‌ریدا خۆیان نوواند، بۆیه له به‌ده‌وامبووندا ده‌كرا قۆناخی هه‌شتاكان و نه‌وه‌ده‌كان كاریگه‌رتر بكات و ڕۆڵی به‌رچاویش له گه‌شه‌پێدانه‌كه ببینێت، به‌تایبه‌تیش له ستایله ڕۆژئاواییه‌كه كه ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی پێ ده‌ناسرێته‌وه، له‌م باره‌یه‌شه‌وه محه‌مه‌د عه‌باس ده‌ڵێت "له سه‌ره‌تاوه حه‌زم له‌و ستایله بووه و له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غداش وانه‌ی ئۆپێرام خوێندووه، زانیاریم له‌سه‌ر ته‌واوی سیمفۆنیا دنیایییه‌كان هه‌یه و له نێزیكیشه‌وه ئاگام له موزیكی كلاسیكه، ڕاسته گۆرانییه‌كانی من له‌سه‌ر ستایلی ڕۆئاوایین، به‌ڵام سه‌رجه‌میان گۆرانیی كوردین، چونكه من نه‌هاتم ته‌نیا له‌سه‌ر ستایله ڕۆئاوایییه ئه‌وروپایییه‌كه كار بكه‌م، بگره به‌رجه‌سته‌بوونێكم له نێوان هه‌ردوو ستایلی ڕۆئاوایی و كوردیدا دروست كرد، واته ته‌نیا سوودم له ستایله ڕۆئاوایییه‌كه وه‌رگرت و له گۆرانیی كوردیدا ته‌وزیفم كرد، هه‌ربۆیه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه زۆر ئاسان قبووڵ كران و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وكات گۆرانییه‌كان ببوونه وێردی سه‌ر زاری زۆربه‌ی خه‌ڵك، زیندووترین نموونه‌ش گۆرانیی "ئاگرێكی بێ خۆڵه‌مێش"ه كه تا ئێسته‌ش له یاده‌وه‌ریی خه‌ڵكدا ماوه‌ته‌وه".. دوای ئه‌و هه‌موو ساڵ دابڕانه‌ش كه له پایه‌ته‌ختی كوردستان "هه‌ولێر" له ڕێگه‌ی هونه‌رمه‌ندی هاوڕێم نۆڤه‌ر محێدینه‌وه پێی شاد بوومه‌وه، ده‌بوو لانیكه‌م وه‌ك ئه‌مه‌كێك ئه‌گه‌ر به‌كورته‌یه‌كیش بێت له‌باره‌یه‌وه بدوێم. ڕاستیتان ده‌وێ ده‌هێنێ محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام به‌چۆپیكێشی به‌رجه‌سته‌كردنی ستایلی رۆژئاوایی له موزیك و گۆرانیی كوردیدا بناسێنین، ئه‌گه‌ر به‌هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم، ته‌نانه‌ت به‌ر له كاره‌كانی تیپی مۆسیقای سلێمانیش كه له حه‌فتاكاندا شاكارگه‌لێكیان له‌و بواره و له‌و نوێگه‌رییه‌دا پێشكێش كردین، محه‌مه‌د عه‌باس ئه‌و ئه‌ركه‌ی به‌جێ گه‌یاندبوو، به‌پێی زانیارییه‌كانی من له‌و قۆناخه‌دا ته‌نانه‌ت هونه‌رمه‌ند "هارود باڵانجیان"یش كه به‌تیپێكی ڕۆژئاوایی له ڕێگه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنی به‌غداوه به‌رهه‌مگه‌لێكی نوێی پێشكێش كردین، دیسان بۆ هه‌مان قۆناخ و سه‌رده‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌ویش كاریگه‌ریی خۆی نوواند، به‌ڵام جیاوازیی نێوان محه‌مه‌د عه‌باس و هارود باڵانجیان ئه‌وه بوو هارود باڵانجیان گۆرانییه‌كانی دروست له‌سه‌ر ستایلی ڕۆژئاوایی بوون، به‌ڵام محه‌مه‌د عه‌باس له میلۆدییه كوردییه ڕه‌سه‌نه‌كاندا ستایلی ڕۆژئاوایی به‌كار ده‌برد، بۆیه بۆ ئه‌وكاتیش گۆرانییه‌كانی محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام خێراتر له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری هونه‌رۆستی كورده‌وه وه‌رگیران و ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وده‌م یه‌ك له ده‌ركه‌وتووترین گۆرانیبێژه كورده‌كان بوو. كه ئێمه بۆ یه‌كه‌مین جار گۆرانیی "بێوه‌فا بوو"مان به‌ده‌نگ و ڕه‌نگی محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام بینی و گوێبیستی بووین، ئه‌وه‌یان بۆ قۆناخ و سه‌رده‌مه‌كه كارێكی نوێ بوو كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1974، له‌و به‌رهه‌مه‌دا چه‌ند دیوێكی نوێی له گۆرانیدا پێشان داین، له‌لایه‌كه‌وه وه‌ك خۆیشی بۆی باس كردم، ئه‌و یه‌كه‌مین گۆرانیبێژی كورده كه له تاكژه‌نیدا به‌ته‌نیا له‌گه‌ڵ ئامێری پیانۆ گۆرانیی "بێوه‌فا بوو"ی تۆمار كردووه، بێگومان ئه‌مه‌یان بۆ ستایلی ڕۆژئاوایی و گوێگری ڕۆژئاوایی ئاساییه، به‌ڵام به‌رهه‌مه‌كه له هونه‌ری كوردیدا نه‌ك هه‌ر ده‌گمه‌ن بوو، بگره هه‌ر نه‌بوو، هاوكات بۆ یه‌كه‌مین جاریش بوو خانمه ژه‌نیارێك له تاكژه‌نییه‌كه‌دا به‌شداریی گۆرانییه‌كه بكات و موزیك بژه‌نێت، وه‌ك محه‌مه‌د عه‌باسیش باسی ده‌كرد، ئه‌و خانمه هونه‌رمه‌نده له په‌یمانگه‌دا مامۆستای خۆی بووه و هونه‌رمه‌ندێكی ڕووسی بووه به‌ناوی "ناتاشا سیمبالۆڤ". ئه‌و له‌و ماوه‌یه‌دا به‌شارایه‌ك گۆرانی خۆی پێناساندین، نموونه‌ی ئه‌وانیش وه‌ك "بێوه‌فا بوو - كیژۆڵه‌ی سووره گوڵ - ئاگرێكی بێ خۆڵه‌مێش" و زۆری تر كه به‌و 7 به‌رهه‌مه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا تۆماری كردوون نزیكه‌ی 30 گرانی ده‌بن، "ئاگرێكی بێ خۆڵه‌مێش"یش له ناودارترین گۆرانییه‌كانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه كه تا ئێسته له‌لایه‌ن چه‌ندان گۆرانیبێژی تره‌وه تۆمار كراوه‌ته‌وه. ماوه‌ته‌وه بڵێین محه‌مه‌د عه‌باس به‌هرام له 1952 له گه‌ڕه‌كی ته‌په‌ی مه‌لا عه‌بدوڵای كه‌ركووك له‌دایك بووه، له سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا به‌شی موزیكی په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غدای ته‌واو كردووه، تا ئێسته نێزیكه‌ی 30 گۆرانیی تۆماركراوی هه‌یه، له چه‌ندان ئاهه‌نگ و فێستیڤاڵی هونه‌ریی كوردی له ده‌ره‌وه‌ی كوردستان به‌شداریی كردووه، له‌ڕووی موزیكه‌وه پیانۆژه‌نێكی به‌توانایه و له گۆرانیشدا به‌به‌رجه‌سته‌كردنی ستایلی ڕۆئاوایی له شێوازی كوردی ناسراوه، له 1985ه‌وه تا ئێسته له سكوتله‌ندا نیشته‌جێیه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |