| به شه‌و پاسه‌وانم و به رۆژیش كارگوزارم!... ئا: حیكمه‌ت مه‌عروف |
|
|
| دیمــــــانـه | |||
| هەینی, 25 کانونی یەکەم 2009 15:12 | |||
|
لێی نزیك بوومه‌وه و ده‌ستی ده‌وقه‌م بۆ برد و سڵاومان له یه‌ك كرد. - به‌ڕێزم تۆ له شاره‌وانی كارمه‌ندیت؟ ● نا، من له‌م به‌نزینخانه‌یه كار ده‌كه‌م. - له‌شت ساغ بێت، خه‌ڵكی سلێمانیت؟ ● من خه‌ڵكی رانییه‌م و له ره‌واندز داده‌نیشم.
له دوای وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌م، ده‌ستی دایه‌وه خاكه‌نازه‌كه‌ی و دیسانه‌وه سه‌رقاڵی كاركردن بوه‌وه و كه‌مێك دوور كه‌وته‌وه. دووباره من چوومه‌وه بۆ لای و لێم‌پرسی: - به‌رێزم ناوت چییه؟ ● ناوم سه‌عدون زرار حه‌سنه، له ساڵی 1977 له دایكبووم. - خێزان دروستكردووه؟ ● به‌ڵێ خێزانم هه‌یه و دوو مناڵیشم هه‌یه، - ئه‌و مووچه‌یه‌ی له رێگه‌ی ئه‌مكاره‌وه ده‌ستت ده‌كه‌وێت به‌شی پێداویستییه‌كانت ده‌كات؟ ● له خوای به‌زیاد بێت باشه! - ئه‌ی ئه‌و هاوكارییه‌ی كه حكومه‌ت بۆ كه‌مئه‌ندامانی دابینكردووه؟ ● نا وه‌لله، مانگی په‌نجا هه‌زار دیناره و به دوومانگ جارێك ده‌مانده‌نێ، مناڵێكیشی پێ به‌ڕێوه‌ناچێت. - كاره‌كه‌ت له‌م به‌نزینخانه‌یه چییه؟ ● لێره به شه‌و پاسه‌وانم و به رۆژیش كارگوزارم و ئه‌م ناوه خاوێن ده‌كه‌مه‌وه. - هه‌ستت چۆنه، به‌سه‌ر كورته‌باڵاییه‌وه به ماندووبونی خۆت ژیانی خێزانه‌كه‌ت دابین ده‌كه‌یت و چاوه‌ڕێی ده‌ستی هیچ كه‌سێك ناكه‌یت؟ ● هه‌تا بتوانم و كارده‌كه‌م و ئه‌مه‌ش جێگه‌ی خۆشحاڵیمه، ئه‌وه‌ی ده‌توانێت كار بكات و نایكات، ئه‌وه ده‌مبه‌ڵه! - داوات چییه، كه تۆ به‌سه‌ر كورته‌باڵاییه‌وه ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی خێزانێكت له‌سه‌ر شانه و كرێچیشیت؟ ● داوام ئه‌وه‌یه پارچه زه‌وییه‌كم بۆ دابین بكه‌ن، تا له كرێچێتی قووتار بم. - ئه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی كورته‌باڵاكان چی‌یان بۆ كردوویت، كه تۆ ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه‌یت؟ ● وه‌لله تا ئێستا هیچیان بۆ نه‌كردووم، نه پارچه زه‌وییه‌ك، نه مووچه‌یه‌ك كه لایه‌نی كه‌می پێداویستییه‌كانمان دابین بكات. كاكه سه‌عدون سه‌ركه‌وتوو بێت. له دوای سوپاس، ده‌ستی دایه‌وه عه‌ره‌بانه‌كه‌یی و به له‌شێكی بچووك، به‌ڵام به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایینه‌وه، به هه‌نگاوی بچووك و به توانا و هیوایه‌كی زۆره‌وه بۆ دابینكردنی ژیانێكی باشتر بۆ دوو كۆرپه‌كه‌ی رۆشته‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |