| سڵێمان عه‌بدوڵڵا یونس – كادری پێشكه‌وتووی یه‌كێتی: په‌یمانی ئاكار وه‌كوو بڕگه‌یه‌كی مۆڕاڵی بۆ په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی به‌گرنگ و به‌پێویست و به‌ده‌ستووریی ده‌بینم .. دیمانه: ستیڤان شه‌مزینانی |
|
|
| دیمــــــانـه | |||
| هەینی, 25 کانونی یەکەم 2009 15:38 | |||
|
ستیڤان: یه‌كێتی پلینۆمی خۆی له‌كۆتایی مانگی رابردوو گرێدا. پێتوایه گرنگیی وبایه‌خی سیاسیی پلینۆم له‌م ساته‌وه‌خته‌دا چی بوو؟، پاشان تا چه‌نده گه‌شبینیت به‌رامبه‌ر به‌وه‌ی پلینۆم ده‌توانێت تارادده‌یه‌ك یه‌كێتی رێكبخاته‌وه‌و به‌هێزی بكات بۆ ته‌حه‌دییه‌كانی داهاتوو؟. سڵێمان عه‌بدوڵڵا یونس: بایه‌خه‌كانی به‌ستنی پلینۆم له‌م ساته‌وه‌خته‌دا زۆر‌و زه‌وه‌ند بوون، گومانی تێدا نییه ئه‌م پلینۆمه‌و به‌ستنیشی بۆ یه‌كێتی مه‌سه‌له‌یه‌كی ئێجگار پێویست بوو له‌زۆر رووه‌وه هه‌تا ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌ندێك وایان مه‌زنده ده‌كرد ئه‌م پلینۆمه بتوانێت قه‌ده‌ری مان ومردنی ئه‌م حزبه دیاری بكات، له‌ڕاستیشدا هه‌روابوو چوونكه له‌به‌رده‌م ئه‌م حزبه‌دا ته‌نیا ئه‌و دوو رێگایه هه‌بوو، رێگای سێیه‌م نه‌بوو، به‌ڵام چوونكه قه‌ده‌ری ئه‌م حزبه ژیان وعومرێكی دیكه‌ی تازه‌ی رێكخراوه‌یی بوو، دواجار ئه‌و حزبه توانی به‌تونێڵی پلینۆم‌دا هوشیارانه گوزه‌ر بكات و به‌ر له‌كۆتایی تونێله‌كه‌ش رێگای ژیان ونوێبوونه‌وه‌و هه‌ستانه‌وه‌ش بدۆزێته‌وه. گرنگی ئه‌و پلینۆمه له‌و ساته‌وه‌خته‌دا له‌وه‌دابوو ئه‌م حزبه ئازایانه‌و له‌بڕیارێكی ده‌سته‌جه‌معی كه‌موێنه‌دا توانی كۆتایی به‌سه‌رده‌می په‌ككه‌وته‌بوونی خۆی بهێنێت وتوانی جه‌سته‌ی زامداری خۆی كه به‌هۆی ئه‌و جیابوونه‌وه‌ی تووشی هاتبوو به‌هه‌موو برینه‌كانییه‌وه ده‌ربخات وبه‌كۆده‌نگییه‌كی كه‌موێنه‌و زۆر جه‌ربه‌زانه بڕیار له‌سه‌ر چاره‌سه‌ره‌كان ومیكانیزمه‌كانی ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌ش بدات. ئه‌م پلینۆمه، یه‌كێتی ناو یه‌كێتی له‌دروشمێكی مه‌حاڵه‌وه بۆ واقیعێكی به‌كردار به‌رجه‌سته‌بوو گۆڕی، چوونكه ئه‌وه بۆ یه‌كه‌مین جار بوو له‌مێژووی ئه‌م حزبه‌دا هه‌موو جۆره جوڵه‌یه‌كی ناته‌ندروستی ده‌سته‌گه‌ریی وهه‌موو جۆره وه‌لائێكی ناحزبی له‌ساته‌وه‌ختێكی مێژوویی چاره‌نووسسازداو به‌ئیراده‌یه‌كی باڵاوه له‌كار ده‌خرێ وله‌بری ئه‌وه رایه‌كی گشتی رێكخراوه‌یی به‌قازانجی یه‌كێتی ناو یه‌كێتی له‌گووتار و له‌ره‌فتار و له‌كرداری كۆی گشتی ئه‌م حزبه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت. من پێموایه پلینۆم هه‌ر له‌سه‌عاته به‌راییه‌كانی خۆیدا توانی یه‌كێتی یه‌كبخاته‌وه‌و توانی یه‌كێتی به‌ئاقاری به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی ئاڕاسته بكاته‌وه به‌جۆرێك من وامبینی كۆی گشتی به‌شداربووانی ئه‌و پلینۆمه بڕیاریاندابێت له‌م ساته‌وه‌خته‌وه ته‌نیا بیر له‌سه‌رخستن و به‌هێزكردنه‌وه‌ی حزبه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه به‌جۆرێك كه‌من پێموایه كۆی گشتی یه‌كێتییه‌كان و كۆی گشتی به‌شداربووانی پلینۆم به‌رله‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی له‌نێوان خۆیان په‌یمانی ئاكار واژۆ بكه‌ن ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی مۆڕاڵی و له‌په‌یمانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و رێكخراوه‌یی رانه‌گه‌یه‌ندراودا به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌خلاقی ئه‌و په‌یمانی ئاكاره‌یان، له‌نێوان خۆیان و یه‌كێتیدا مۆر كردبوو، له‌م روانگه‌یه‌وه‌و به‌شێوه‌یه‌كی لۆژیكی ودوور له‌مه‌سه‌له عاتفییه‌كان ده‌توانم بڵێم یه‌كێتی ئێستا هێزێكی تائه‌ندازه‌یه‌ك یه‌كگرتوو و به‌هێزه‌و ده‌توانێت به‌بێ دوودڵی خۆی بۆ ته‌حه‌دیاته‌كانی به‌رده‌می وه‌كوو هێزێكی كاریگه‌ر له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا ئاماده بكات. ستیڤان: یه‌كێك له‌هه‌نگاوه‌كانی پلینۆمی یه‌كێتی، راگه‌یاندنی "په‌یمانی ئاكار" بوو كه جگه له‌سكرتێری گشتیی، هه‌ریه‌ك له‌جێگره‌كانی سكرتێر‌و چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی واژۆیان له‌سه‌ر كردووه. پێتوایه په‌یمانی ئاكار چ بایه‌خێكی هه‌یه؟، پاشان ئه‌گه‌ر په‌یڕه‌و و پرۆگرام هه‌بێت، ئایا هه‌نگاوێكی له‌وجۆره به‌پێویست ده‌زانرێت؟. سڵێمان عه‌بدوڵڵا یونس: په‌یمانی ئاكار گرنگی رێكخراوه‌یی خۆی هه‌بوو چوونكه یه‌كێك له‌گرفته هه‌ره گه‌وره‌كانی یه‌كێتی ئه‌وه‌بووه كه‌به‌درێژایی ته‌مه‌نی ئه‌م حزبه تیمی سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌م حزبه تیمێكی به‌یه‌كه‌وه هه‌ڵكردوو نه‌بوون. نه‌یانتوانیووه وه‌كوو تیمێكی سیاسیی وحزبی پڕۆفیشناڵ به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن و خه‌سڵه‌ته‌كانی تیمی كۆك و كارا‌و كاریگه‌ر نیشانی رای گشتی حزبه‌كه‌ی خۆیان بده‌ن كه‌بێگومان ئه‌مه له‌به‌ر كه‌م توانایی وناپڕۆفیشناڵی وكه‌م ئه‌زموونی و كلاسیك بوونی ئه‌م تیمه‌وه نه‌بووه به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی مۆڕاڵی په‌یوه‌ندیی به‌مه‌سه‌له‌یه‌كی سایكۆلۆژیی و په‌یوه‌ندیی به‌هه‌بوونی گرفتی ململانێی ناڕه‌وای ده‌سته‌گه‌ریی ناته‌ندروسته‌وه هه‌بووه بۆیه له‌دۆخێكی ئاوادا په‌یمانی ئاكار له‌ڕووی مۆڕاڵی، له‌ڕووی سایكۆلۆژییه‌وه بایه‌خ وبه‌های مه‌عنه‌ویی زه‌وه‌ندی هه‌یه‌و سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی په‌یڕه‌وی ناوخۆش مه‌سه‌له‌ی هه‌بوونی په‌یمانی ئاكار دیسان مه‌سه‌له‌یه‌كی ناده‌ستووریی نییه. له‌ڕاستیدا په‌یمانی ئاكار وه‌كو مانیفێستێكی مۆڕاڵی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی یه‌كێتی وابوو بۆیه ئه‌م چه‌شنه په‌یمانه هه‌رگیز خاڵی نییه له‌ڕه‌وایی و هه‌رگیز مه‌سه‌له‌یه‌كی ناده‌ستووری نییه‌و من وه‌كوو بڕگه‌یه‌كی مۆڕاڵی بۆ په‌یڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی به‌گرنگ و به‌پێویست و به‌ده‌ستووریی ده‌یبینم. ستیڤان: وه‌ك هه‌ندێك له‌راگه‌یاندنه‌كان بڵاویانكرده‌وه، پڕنه‌كردنه‌وه‌ی شوێنی ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ گۆڕان كارده‌كه‌ن، گزییه‌ك بووه له‌ده‌سته‌ی كاك كۆسره‌ت كراوه!، ئایا تاچه‌ند ئه‌م هه‌واڵه راسته؟، ئایا پلینۆم هیچ رێگه‌یه‌كی هه‌بوو بۆ ده‌ربازكردنی یه‌كێتی له‌شه‌ڕی ده‌سته‌گه‌ریی؟. سڵێمان عه‌بدوڵڵا یونس: بۆچی گزییه؟ ئایا كاك كۆسره‌ت فیگه‌رێكی هه‌ره كاریگه‌ری نێو ئه‌م حزبه نییه؟ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كاك كۆسره‌ت یه‌كسانن به‌به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی یه‌كێتییه‌وه، كاك كۆسره‌ت جێگری سكرتێری گشتیی و فیگه‌ری سیمبوڵی و به‌هێزی ژماره دووه. هه‌رگیز كاك كۆسره‌ت خۆی به‌به‌شێكی جیاواز له‌حزبه‌كه‌ی خۆی نازانێت و باوه‌ڕیشم وایه كاك كۆسره‌ت هه‌رگیز له‌ڕووی سیاسیی ومۆڕاڵییه‌وه پشتی مام جه‌لال وه‌كوو سه‌رۆكی دیوی راقی بزووتنه‌وه‌ی كوردایه‌تی به‌رنادات. كاك كۆسره‌ت بوو له‌سه‌ر مینبه‌ری پلینۆم به‌ده‌نگی به‌رز گوتی (پێویسته كۆتایی به‌ده‌سته‌گه‌ریی ناڕه‌وا بهێنرێت) . به‌هه‌موو دڵنیاییه‌كه‌وه ده‌توانم پێتان بڵێم قسه‌یه‌كی له‌م جۆره‌وه هیچ بنه‌مایه‌كی راستی نییه. ئه‌وانه زۆر یاغنیشن كه خه‌ون به‌لاوازبوونی كاك كۆسره‌ته‌وه ده‌بینن. من لێره‌وه به‌هه‌موو ئه‌وانه‌وه ده‌ڵێم به‌هێزبوونی كاك كۆسره‌ت له‌به‌هێزبوونی مام جه‌لال و یه‌كێتیدایه‌و دڵنیاشبن كه كاك كۆسره‌ت هه‌ر به‌قه‌ڵای به‌هێزبوونه‌وه‌ی مام جه‌لال وحزبه‌كه‌ی خۆی ده‌مێنێته‌وه. ئێستا كاك كۆسره‌ت زۆر له‌وه گه‌وره‌ترو به‌هێزتره بیری لای هێنانه پێشه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌هه‌ڤاڵه‌كانی خۆی بێت بۆ سه‌ركردایه‌تی ومه‌كته‌بی سیاسیی له‌پێناوی به‌هێزكردنی خۆیدا، كاك كۆسره‌ت و بیركردنه‌وه‌ی كاك كۆسره‌ت بیركردنه‌وه‌یه‌كی ستراتیژییانه‌ن بۆ یه‌كێتی، نه‌ك بیركردنه‌وه‌ی لۆكاڵی وتاكتیكی وله‌پێناوی ده‌سته‌گه‌ریدا. ئێستا هه‌موو بیركردنه‌وه‌ی كاك كۆسره‌ت لای سه‌رخستنی حزبه‌كه‌ی خۆیه‌تی. ستیڤان: پاشان هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شێك له‌لایه‌نگرانی گۆڕان جارێكی تر ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو ریزه‌كانی یه‌كێتی، تۆ پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌یت له‌داهاتوودا ئه‌م پرۆسه‌یه فراوانتر ببێت و به‌لێشاو لایه‌نگرانی گۆڕان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ژێر چه‌تری یه‌كێتی؟، ئایا پێتوایه له‌داهاتوودا سیاسه‌تی یه‌كێتی گۆڕان لاواز ده‌كات و به‌شێكی زۆری لایه‌نگرانی گۆڕان ده‌گێڕێته‌وه بۆ لای خۆی؟. سڵێمان عه‌بدوڵڵا یونس: ئێستا یه‌كێتی به‌هه‌موو توانای خۆی هه‌وڵده‌دات به‌زوویی خه‌ڵك له‌گه‌ڵ خۆی ئاشتبكاته‌وه‌و تێده‌كۆشێت بۆئه‌وه‌ی به‌هه‌ر كلۆجێكه قه‌ره‌بووی ئه‌و شكسته رێكخراوه‌ییه بكاته‌وه كه له‌هه‌ڵبژاردنی 25-7 رووبه‌ڕووی بۆوه، بێگومان له‌م رووه‌وه ئاساییه سه‌نگه‌ری یه‌كه‌می ئه‌و هه‌وڵ وتێكۆشانانه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه زیزبووه‌كانی خۆی بێت وبینیشمان وده‌شبینین لێشاوی هاتنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڤاڵانه بۆ نێو حزبه‌كه‌ی خۆیان به‌رده‌وامه‌و ده‌كرێت ئه‌م دیارده‌ش وه‌كوو به‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌وڵ و تێكۆشانه دروستانه‌ی یه‌كێتی لێكبدرێته‌وه. بێگومان یه‌كێتی له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی خۆی له‌پێناوی ئاشتكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك و به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌و پێناوه‌شدا ئاماده‌ی هه‌موو جۆره فیداكارییه‌كه. له‌ڕووی لۆژیكیشه‌وه ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر لایه‌كدا لێكیبده‌یته‌وه ده‌گه‌ینه سه‌ره‌نجامی ئه‌و شیكارییه دروسته‌ی ده‌ڵێت یه‌كێتی توانای گرتته‌وه‌ده‌ستی موباده‌ره زیندووه‌كانی گۆڕانی له‌مشتدایه له‌هه‌ردوو لایه‌نی حزبی و حكومییه‌وه. له‌رووی حزبییه‌وه یه‌كێتی به‌ره‌و به‌ستنی كۆنگره ده‌چێت وتوانیوویه‌تی واده‌ی به‌ستنه‌كه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی پرنسپیی دیاری بكات و له‌ئێستاشدا هه‌تا كۆنگۆه ئه‌نجوومه‌نێكی راوێژكاریی وناوه‌ندیش بۆ خۆی دابمه‌زرێنێت، له‌ڕووی حكومیشه‌وه هه‌موو ئاماژه به‌راییه‌كان دڵخۆشكه‌رن به‌تایبه‌ت كه له‌ئێستادا سه‌ركرده‌یه‌ك ته‌كنۆكرات و پڕۆفیشناڵ و به‌ئه‌زموونی وه‌كوو دكتۆر به‌رهه‌م سه‌ركردایه‌تی حكوومه‌ته هاوبه‌شه‌كه‌ی ده‌كات. له‌ڕاستیدا ده‌گوترێت دكتۆر به‌رهه‌م له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو عێراق (سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تداریی و به‌ڕێوه‌بردنه)، بۆیه دواجار ده‌كرێت بڵێیین هه‌موو ئه‌وانه به‌یه‌كه‌وه چانس و سه‌رده‌مێكی دیكه‌ی له‌بار بۆ یه‌كێتی ئاماژه پێده‌ده‌ن. ستیڤان: بڕیاره له‌نێوان مانگی نیسان-مایسی ساڵی داهاتوو یه‌كێتی كۆنگره‌ی سێیه‌م گرێبدات، پێتوایه ئه‌و كۆنگره‌یه له‌كاتی خۆیدا ببه‌سترێت؟ ئایا پێتوایه كۆنگره‌ی سێ چ داهاتوویه‌كی سیاسیی به‌یه‌كێتی ده‌به‌خشێ؟ پێتوایه كۆنگره‌ی سێ ده‌بێته هه‌وێنی یه‌كڕیزیی و هه‌ستانه‌وه‌ی یه‌كێتی؟. سڵێمان عه‌بدوڵڵا یونس: به‌ستنی كۆنگره بڕیاری پلینۆمه‌و ده‌بێت جێبه‌جێ بكرێت. هه‌روه‌كوو خۆتان ئاماژه‌تان پێدا واده‌یه‌كی دیاریكراو هه‌یه بۆ به‌ستنی كۆنگره، ئێستا یه‌كێتی له‌ئاماده‌سازییدایه بۆ به‌ستنی كۆنگره‌و به‌هه‌موو خوێندنه‌وه‌یه‌كیش كۆنگره‌كه كۆنگره‌ی ئومێد‌و هیوابه‌خشینه‌وه‌ی زیاتر ده‌بێت، هه‌روه‌كوو به‌ڕێز مام جه‌لال و مه‌كته‌بی سیاسیی به‌ڵێنیان داوه یه‌كێتی به‌هه‌موو توانای خۆیه‌وه كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م كۆنگره كۆنگره‌ی وه‌رچه‌رخان و گۆڕانه گرنگ و گه‌وره‌كان بێت. من پێموایه ئه‌م كۆنگره‌یه كۆنگره‌یه‌كی هه‌ره گرنگ و هه‌ره چاره‌نووسساز ده‌بێت، چوونكه له‌ئێستاوه ئیراده‌ی گۆڕان ونوێبوونه‌وه‌و ریفۆرم به‌سه‌ركردایه‌تی مام جه‌لال ئیراده‌یه‌كی كاریگه‌رو هه‌ستپێكراوه، ئیراده‌یه‌كه تیایدا هێنانه پێشه‌وه‌ی گه‌نجان و ژنان ئه‌م حزبه مۆدێرنیزه ده‌كاته‌وه. پێموایه كۆنگره‌ی سێیه‌م ده‌بێته دایكی كۆنگره‌كانی یه‌كێتی ئه‌گه‌ر ئه‌و گووتار و نیه‌ته‌ی ئێستا ئه‌م حزبه هه‌یه‌تی بتوانرێت بخرێته واری پراكتیزه‌وه؟ به‌ڵام ئایا یه‌كێتی ئه‌گه‌ر ئه‌م نیه‌ت و ئیراده‌یه زاڵ نه‌كات هیچ رێگایه‌كی دیكه‌ی له‌به‌رده‌مدا هه‌یه؟ بێگومان نه‌خێر. سڵێمان عه‌بدوڵڵا یونس *نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس و كادیری چالاك و دیار و پێشكه‌وتووی یه‌كێتی. *1998 بۆ 2000 سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری روانین بووه. *له‌ساڵی ٢٠0٠وه له له‌نده‌ن نیشته‌جێبووه. *نوسه‌ری كتێبه‌كانی: •قه‌ڵه‌م و هه‌ڵوێست. •له‌كییه هاردییه‌وه بۆ گۆردن بڕاون. •ئێرله‌ندای باكوور له‌نێوان هه‌رێمێكی ئۆتۆنۆم وخه‌ونی سه‌ربه‌خۆییدا. •چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك ده‌رباره‌ی ئیریش نه‌شنه‌ڵیزم (ئاماده‌یه بۆ چاپ) . •قه‌ڵه‌م و هه‌ڵوێست، كتێبی دووه‌م (ئاماده‌یه بۆچاپ) . *ئاماده‌یی به‌رده‌وامی هه‌یه له گۆڤار و رۆژنامه كوردییه‌كاندا. *خێزانداره‌و خاوه‌نی سێ منداڵه . Shamzini79@hotmail. com ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |