| دیمــــــانـه | |||
| یەک شەممە, 03 کانونی دووەم 2010 00:16 | |||
|
د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان له‌ڕێگای ئه‌م دیمانه‌تایبه‌ته‌وه‌تیشك ده‌خاته‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردنه په‌ڕله‌مانیه‌كه‌ی عێراق و پێی وایه یه‌ك لیستی مه‌رج نییه بۆ یه‌ك هه‌ڵوێستی وه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی سیسته‌می دیموكراسی جیائه‌كاته‌وه له سیسته‌می دیكتاتۆریوتاكڕه‌وی به‌شداریكردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات به ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانیان له په‌رله‌مان، سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی به‌شداری خه‌ڵكی كوردستان له‌هه‌ڵبژاردنی په‌ڕله‌مانیه‌كه‌ی ساڵی داهاتووی عێراقدا د. سه‌ڵاح ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر پێشبینی كه‌می ڕێژه‌ی به‌شداربوونی خه‌ڵكی كوردستان ڕاست ده‌رچێت، هۆكاره‌كانی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌ڵك له كوردستاندا به گشتی و ناوچه ته‌عریبكراوه‌كان (جێی ناكۆكییه‌كان) به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا، چ له په‌رله‌مانی كوردستان یان له په‌رله‌مانی عێراقدا. ئاسۆ: چۆن له‌فره‌لیستی ده‌ڕوانن كه ئێستا مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت؟، زیانه‌كانی فره‌لیستی له‌چیدایه؟، ئایا به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی باڵاكانی كورد یه‌ك لیستی ده‌خوازێت یان فره‌لیستی و یه‌ك هه‌ڵوێستی؟. د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان: ئه‌وه‌ی سیسته‌می دیموكراسی جیائه‌كاته‌وه له سیسته‌می دیكتاتۆریوتاكڕه‌وی به‌شداریكردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵات به ده‌نگدان وهه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانیان له په‌رله‌مان به ڕێی قه‌واره سیاسییه‌كانه‌وه. هه‌ر تاكێكی مرۆڤ له‌ژێر كاریگه‌ری كۆمه‌ڵێك فاكته‌ردا: وه‌ك ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاستی هۆشیاری و ئه‌زمونی ژیان، ئه‌بێته هه‌ڵگری كه‌سێتی و هزر تایبه‌ت و تێڕوانینی تایبه‌تی خوَیشی ئه‌بێت بۆ پرسه جیاجیاكان. زۆر جاریش خاڵی هاوبه‌ش له‌سه‌ر پرسه سه‌ره‌كی و چاره‌نووسسازه‌كان تاكه‌كانی ناو كۆمه‌لڕ له یه‌ك نزیك ئه‌كاته‌وه و له چوارچێوه‌ی ڕه‌وتێكی سیاسی‌دا كۆ ئه‌بنه‌وه، چ ڕێكخراوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و پیشه‌یی بێت یان حیزب و بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی. ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه بیڵێم ئه‌وه‌یه كه بوونی ده‌نگ وڕه‌نگی جیاواز دیارده‌یه‌كی سروشتییه، بوَیه ئه‌بێت فره‌لیستی وه‌ك شتێكی ته‌ندروست چاو لێبكرێت نه‌ك وه‌ك دیارده‌یه‌كی نامۆ. له‌لایه‌كی تره‌وه پێویسته جیاوازی له نێوان فره‌لیستی و فره هه‌ڵویستیدا بكرێت، هه‌ر وه‌ك چۆن خاڵه هاوبه‌شه‌كان تاكه‌كه‌سه‌كان كۆ ئه‌كاته‌وه سه‌ره‌ڕای جیاوازی بیرووبۆچوون، هه‌رواش به‌بێگومان خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان لیسته جیاجیاكاندا ئه‌بێت ده‌رباره‌ی پرسه گرنگه‌كان و به‌رژه‌وندی گشتی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك كه به‌پێی ئامانج و به‌رنامه و ئه‌جندای سیاسی هه‌ر لیستێك له‌و لیستانه به‌رجه‌سته ئه‌بێت و ئه‌بێته بنه‌مای هه‌ڵوێست ده‌ربڕینیان. فره‌لیستی كاتێك زیانبه‌خش ئه‌بێت كه قه‌واره سیاسییه‌كان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی حیزب و تاكدا هه‌ڵوێست ئه‌نوێنن به‌بێ ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌ل و نیشتمان. ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی ڕابوردووی كوردستان سه‌لماندی كه یه‌ك لیستی و نه‌بوونی ده‌نگی جیاواز نه‌ك هه‌ر نه‌بووه مایه‌ی خێر و خۆشی بۆ گه‌لی كوردستان، به‌ڵكو بوه هۆكاری قورخكردنی ده‌سه‌ڵات و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی داهاتی كوردستان و ته‌شه‌نه‌كردنی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك و پێشێلكردنی یاسا و هه‌ڕه‌شه‌كردن له ئازادی بیروڕا و ده‌ربڕین. به‌هوَی نه‌بوونی ده‌نگی جیاواز و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆنه‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان هیچ ڕۆڵیكی ئه‌وتۆی نه‌بوو، به‌ڵكو ته‌نیا ئاوێنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حزبی بوو و ئه‌ركی شه‌رعییه‌تدان بوو به‌و بڕیارانه‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه پێشوه‌خت دائه‌ڕێژران. نموونه‌یه‌كی تر بێنینه به‌رچاو، وه‌ك ئه‌زانین له په‌رله‌مانی عێراقدا لیستی یه‌كگرتوو سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌ك لیستێكی سه‌ربه‌خۆ له ده‌ره‌وه‌ی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراقدا كار ئه‌كات به‌ڵام له‌سه‌ر پرسه گرنگه‌كان وه‌ك پرسی كه‌ركوك و ماده‌ی 140 و ڕێژه‌ی كورسی پارێزگاكان هاوهه‌ڵوێست بوو له‌گه‌لڕ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانیدا. ئاسۆ: چاودێرانی سیاسیی قسه له‌سه‌رئه‌وه ده‌كه‌ن پێویسته كورد له‌كه‌ركووك یه‌ك هه‌ڵوێست ویه‌ك لیست بێت به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌بینرێت له‌كه‌ركووك فره‌لیستییه. پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه فره‌لیستی زیان به‌داهاتووی كه‌ركووك ناگه‌یه‌نێت؟. د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان: پێموانیه یه‌ك لیستی مه‌رج بێت بۆ یه‌ك هه‌ڵوێستی. ئه‌گه‌ر بڕوانینه مشتومڕه‌كانی ناو په‌رله‌مانی عێراق له‌كاتی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه بڕیاره‌كان، زۆرجار لیستی لایه‌نه شیعه‌كان هاوهه‌ڵویست بوونه له‌گه‌ڵ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان و یه‌كگرتوودا له‌سه‌ر پرسی جۆراوجۆری په‌یوه‌ند به به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی كوردستانه‌وه. ئه‌وه‌و هه‌ر وه‌كو پێشتر ئاماژه‌م پێكرد هاوهه‌ڵوێستی لیستی یه‌كگرتوو له‌گه‌لڕ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان نموونه‌یه‌كی تره. سه‌باره‌ت به پرسی كه‌ركووك و فره‌لیستی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا، ته‌نیا مه‌گه‌ر زیانی بۆ پێگه‌ی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان و لیستی كوردستانی هه‌بێت. چونكه هه‌ر پرۆژه بڕیاریك كه ئه‌خرێته ده‌نگدانه‌وه، به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان په‌سه‌ند ئه‌كرێت. بۆیه هاوهه‌ڵوێستی لیسته‌كان لێره‌دا گرنگێتی خۆی ئه‌بینێت و فره‌لیستی به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاسته‌نگ نییه له‌به‌رده‌م یه‌ك هه‌ڵویستی به‌ڵكو زۆرجار ئه‌بێته هۆی هاندانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه تایبه‌تییه‌كانی خۆیان نه‌رمی له هه‌ڵویستدا ئه‌نوێنن یان ئه‌چنه ژێرباری گوشاری ده‌ره‌كییه‌وه، چونكه ئه‌زانن هه‌ڵوێسته‌كانیان ئه‌كه‌ونه ژێر پرسیاره‌وه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه و به قازانجی لیستی تر ئه‌شكێته‌وه كه له پێشبڕكیدان له‌گه‌ڵی بۆ به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی زۆرینه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. له لایه‌كی تره‌وه ئه‌دای هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات و گه‌نده‌ڵی به‌رپرسه‌كانیان و كه‌می خزمه‌تگوزاری و پشتگوێخستنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵك له شاری كه‌ركووك له دوای ڕوخانی ڕژێمی دیكتاتۆرییه‌وه، نه‌ك هه‌ر بووه‌ته مایه‌ی بێمتمانه‌ی پێكهاته‌كانی تری شاره‌كه به ده‌سه‌ڵاتی كورد به‌ڵكو بووه‌ته مایه‌ی توڕه‌یی و بێزاری و نه‌فره‌تكردنی كوردی ناو شاری كه‌ركووك. به‌و هۆیه‌وه چوونه یه‌ك لیسته‌وه له‌گه‌لڕ حزبی ده‌سه‌ڵاتدا، ئه‌بێته بایزی نیگه‌رانی و بێمتمانه‌یی له‌لای خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و خه‌ڵكی كه‌ركووك به‌تایبه‌تی له‌و لیستانه‌ی كه دروشمی دژه‌گه‌نده‌ڵی و چاكسازی و گۆڕانكاریان هه‌ڵگرتووه. ئاسۆ: لیستی گۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌ران ده‌نگیان پێبده‌ن ئه‌وا سیاسه‌تی ئێستای پارتی و یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق دووباره ناكه‌نه‌وه. ده‌مه‌وێت بپرسم ئایا گۆڕان ده‌توانێت له‌په‌رله‌مانی داهاتووی عێراقدا چی بكات؟. د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان: گۆڕان جیاوازی زۆره له یه‌كێتی و پارتی چ له‌و ڕووه‌ی كه فورمی حزبی وه‌رنه‌گرتووه و چ له وه‌ی كه باوه‌شی بۆ هه‌موو چین و توێژێك كردووه‌ته‌وه و هه‌موو ئه‌و ده‌نگه توڕه و ناڕازیانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی دژ به ئه‌دای نۆزده ساڵه‌ی ئه‌و دوو حیزبه كه مۆنۆپۆڵی هه‌موو جمگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و داهاتی كوردستانیان كردووه و گه‌نده‌ڵییان به ئاستێكی له ڕاده‌به‌ده‌ر گه‌یشتووه خۆیان له ده‌وری ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه بینیوه‌ته‌وه. گۆڕان وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌ك سه‌ریهه‌ڵدا دوور له ستراكچه‌ری هه‌ره‌مییه‌وه و باوه‌شی گرته‌وه بۆ كه‌سانی سه‌ربه‌خۆ له ڕۆشنبیران و خاوه‌ن توانا و به ئاگایی و هۆشیارییه‌وه ڕوویان تێكردوه و له ماوه‌یه‌كی كورتدا توانی سه‌ركه‌وتنێكی كه‌موێنه به‌ده‌ست بێنێت كه كۆمه‌ڵێك پرسیاری گرنگی لای چاودیرانی سیاسی دروستكرد و هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵاتداری توشی شۆك و شڵه‌ژان كرد. ئێستا له سه‌روبه‌ندی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقدا، وا چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت كه لیستی گوڕان ده‌نگێكی باش به‌ده‌ست بێنێت و كێش و قورساییه‌كی هه‌بێت له‌ناو په‌رله‌ماندا كه حیسابی بۆ بكرێت. ئه‌مه و چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت كه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كاندیده‌كانی لیسته‌كه‌ی له كه‌سانی شاره‌زا و لێهاتووی و دڵسۆز بۆ گه‌ل و نیشتمان پێكبێنێت. له‌باره‌ی ڕۆڵی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان كه به‌پێی سیاسه‌تی پارتی و یه‌كێتی هه‌ڵوێستیان له سه‌ر پرسه جیاجیاكان ئه‌نوان. زۆرجار به‌هۆی ته‌وه‌فوقاتی سیاسی و گۆشاری ده‌ره‌كی و لاوازی ئه‌دای ئه‌ندامانی لیسته‌كه‌وه، به‌رژه‌وه‌ندی باڵای خه‌ڵكی كوردستان ئه‌كرا به قوربانی له پێناو پێگه و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی سه‌ركرده و حیزبه سیاسییه‌كانی كوردستان. دواخستنی جیبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و گوَڕینی رێژه‌ی پێكهاتنی ئه‌نجومه‌نی پاریزگای كه‌ركووك بۆ ڕازیكردنی هه‌ندێك له لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناوه‌وه و ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئه‌م دواییه‌ی ناو په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر ڕێژه‌ی كورسی پارێزگاكان چه‌ند نموونه‌یه‌كی زیندووی سیاسه‌تی یه‌كێتی و پارتییه كه لیستی كوردستانی نوینه‌رایه‌تی ئه‌كات. پێموایه خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و دانیشتوانی كوردی شاری كه‌ركووك به‌تایبه‌تی چاك له‌و ڕاستییانه گه‌یشتوون و توشی نائومێدی بوون له سیاسه‌تی پارتی و یه‌كێتی. بوَیه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ئاگاییه‌وه ئه‌ڕوانێته ئه‌و پرسانه و به‌ووریاییه‌وه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌كات، هه‌ر وه‌ك چۆن له په‌رله‌مانی كوردستان ڕۆڵی ئۆپۆوسیۆن ئه‌گێرێت، به هه‌مان به‌رنامه‌وه ئه‌توانێت ڕۆڵی گرنگی خۆی ببینێت و ئه‌توانێت ته‌عبیر له خواسته‌كانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بكات وه‌ك ده‌نگی ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌وان. دیاره ئه‌وه‌ش ئه‌كه‌وێته سه‌ر ژماره‌ی ئه‌و كورسیانه‌ی به‌ده‌ستیان دێنێت و هه‌روه‌ها شێوازی كاركردن و گریدانی په‌یوه‌ندی و ئاستی هاوكاری له‌گه‌لڕ لایه‌نه‌كانی تری ناو په‌رله‌مانی نوێ‌دا. ئاسۆ: رێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵكی له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی عێراق پرسیارێكی پڕ بایه‌خی تێكڕای هێزه سیاسییه‌كانی عێراقه، لێ له‌كوردستان تائێستا ئه‌م پرسه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له‌ناوچه جێ ناكۆكه‌كاندا كورد به‌شداریی كه‌می هه‌بێت چ چاره‌نووسێك چاوه‌ڕوانی ئه‌و ناوچانه ده‌كات؟. د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان: ده‌نگده‌ران له پرۆسه‌ی دیموكراسی و ململانێ هه‌ڵبژاردندا یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامی پروَسه‌كه‌ن. هه‌ر لایه‌نێك له هه‌وڵی هێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگده‌رانه به‌لای خوێدا. ئه‌و لایه‌نه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دێنێت كه بتوانێت زۆرترین لایه‌نگرانی به‌شداربن له پرۆسه‌كه‌دا، به مه‌به‌ستی ڕاكێشانی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانیان و بچێته په‌رله‌مانه‌وه به قورساییه‌كه‌وه به ڕێی به‌ده‌ستهێنانی ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاوی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان. دیاره له عێراقدا هه‌ر وه‌ك چۆن له وڵاتانی تری جیهاندا، زۆری ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران نیشانه‌ی گه‌رمی ململانێی هه‌ڵبژاردن و هیوای خه‌ڵكه به هاتنه‌كایه‌ی گۆڕانكاری و متمانه‌یانه به ڕۆڵی په‌رله‌مان و پێكهاته سیاسییه‌كان. له زۆربه‌ی وڵاتاندا ململانییه‌كان له نێوان پێكهاته سیاسییه‌كاندا و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمان و خۆشگوزه‌رانی گشتی هاوڵاتیان به‌بێ جیاوازی چوارچێوه ئه‌گرێت، به‌ڵام له عێراقدا بارودۆخه‌كه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه به‌هۆی فره‌نه‌ته‌وه‌یی و فره‌مه‌زهه‌بیه‌وه. زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌ره‌ڕای دروشمی نیشتمانی و ئیدعای به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات و هاوڵاتیان به گشتی، ئه‌بینین هه‌ر یه‌ك له لایه‌نه سیاسییه‌كان داكۆكیكه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان مه‌زهه‌بێكی دیاریكراوه، به ده‌گمه‌ن عه‌ره‌بێكی سونه له ڕیزی حزبیكی شیعه‌دا ببینرێت وپێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته، هه‌روه‌ها له‌ناو حیزب و لایه‌نه كوردستانییه‌كاندا كه‌سانی غه‌یره كورد ئه‌گه‌ر هه‌بن زۆر كه‌من. ئه‌گه‌ر پێشبینی كه‌می ڕێژه‌ی به‌شداربوونی خه‌ڵكی كوردستان ڕاست ده‌رچێت، هۆكاره‌كانی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌زموونی چه‌ندین ساڵه‌ی خه‌ڵك له كوردستاندا به گشتی و ناوچه ته‌عریبكراوه‌كان (جێی ناكۆكییه‌كان) به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كاندا، چ له په‌رله‌مانی كوردستان یان له په‌رله‌مانی عێراقدا، كه بووه‌ته مایه‌ی نائومێدی و بێمتمانه‌ییه‌كی زۆرینه‌ی خه‌ڵك، ده‌ركه‌وت بوَیان ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی كه له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا به خه‌ڵكیان ئه‌دا وه‌ك بڵقی سه‌ر ئاو بوو. ئه‌وانه و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پاریزگاكان له ناوچه‌ی موسلڕ ده‌ریخست كه كه‌می ڕێژه‌ی به‌شداربوونی كوردی ناوچه‌كه بووه هۆی زاڵبوونی لیستی (ئه‌لحه‌دبا) كه پێكهاتووه له عه‌ره‌به شوفینییه‌كان و كۆنه به‌عسییه‌كان. به پێی ئه‌و ڕاستیانه بێت له‌وانه‌یه كورد به حه‌ماسه‌تێكی كه‌متر له جاران به‌ره‌و سندوقه‌كانی ده‌نگدان بڕۆن. به‌ڵام دوورنیه هاوكێشه‌كه به شێوه‌یه‌كی تر بگۆردرێت له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و به‌ده‌ستهێنانی 25 كورسی له په‌رله‌مانی كوردستان، من پێشبینی ئه‌وه ئه‌كه‌م كه ڕێژه‌ی ده‌نگده‌ران به تایبه‌تی له پارێزگای كه‌ركووك و ناوچه ته‌عریبكراوه‌كانی تردا زیاتر بێت له جاران. ئاسۆ: وابڕیاره له‌مانگی ئازاری ساڵی ئاینده‌دا هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق ئه‌نجام بدرێت، به‌شێك له‌ئاگایانی سیاسیی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كورد له‌چوار ساڵی ئاینده‌دا پێگه‌و سه‌نگی پێشووی خۆی له‌ده‌ستده‌دات. با پرسیاره‌كه به‌وجۆره بكه‌ین ئه‌وفاكته‌رانه چین واده‌كات كورد له‌دوای مانگی ئازاره‌وه پێگه‌ی سیاسیی ئێستای له‌ده‌ستبدات؟. د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان: ئه‌و بۆچوونه ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیادبوونی ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق بۆ 325 كورسی و دابه‌زینی كورسی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان له 58 كورسییه‌وه بۆ 43 كورسی، سه‌ركردایه‌تی كورد به هه‌ر هۆیه‌كه‌وه بێت ئه‌وه‌ی قه‌بووڵكرد. دیاره ئه‌وه‌ش ئه‌بێته گۆڕینی هاوسه‌نگییه‌كه. زۆری ژماره‌ی كورسییه‌كانی ئه‌ندامانی هه‌رلایه‌نێك له په‌رله‌ماندا پێگه‌ی سیاسی به‌هێزتر ئه‌كات. چونكه وه‌ك ئاشكرایه بڕیاردان له په‌رله‌ماندا به ڕێی به‌ده‌ستهێنانی زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانه‌وه ئه‌درێت. لای هه‌مووشمان ڕوونه زۆر له لایه‌نه عێراقییه‌كان دژایه‌تی خواسته‌كانی گه‌لی كوردستان به تایبه‌تی پرسی گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و جێبه‌جێكردنی ماده‌ی 140 و قانونی نه‌وت و گاز و هێزی پێشمه‌رگه و بودجه‌ی هه‌ریمی كوردستان. ئه‌وه‌و ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه پۆسته سیادییه‌كانی كورد كه‌م بێته‌وه یان پۆستی سه‌رۆك كۆمار نه‌درێت به كورد. ئاسۆ: وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت هه‌ڵبژارده‌نه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق ده‌بێته وه‌رچارخانێكی مێژوویی ونه‌خشی سیاسیی ئێستای عێراق ده‌گۆڕێت. پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه كورد پێویسته له‌دوای مانگی ئازاره‌وه چ سیاسه‌تێك په‌یڕه‌و بكات؟. د. سه‌ڵاحی گه‌رمیان: له دونیای سیاسه‌تدا هه‌موو جۆره گۆڕانێك له هه‌ڵوێست و ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان به پێی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان پێشبینی ئه‌كرێت. هه‌ر وه‌كو ئه‌وترێت، هیچ دوستایه‌تییه‌كی به‌رده‌وام له سیاسه‌تدا نییه به‌ڵكو به‌رژه‌وه‌ندی به‌رده‌وام هه‌یه. نه ئه‌مریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا و نه هیچ وڵات و لایه‌نێكی سیاسی تر ئاماده‌نین قوربانی به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بده‌ن له پێناو پاراستنی مافه‌كانی گه‌لی كورد یان لایه‌نگریكردن له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان. ئه‌گه‌ر لایه‌نه شۆفینییه‌كان زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پێك‌بێنن، بێگومان كاردانه‌وه‌ی زۆری ئه‌بێت له‌سه‌ر گۆڕینی هاوكێشه سیاسییه‌كان و نه‌خشه‌ی سیاسی له عێراقدا ئه‌گۆڕێت و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤی ئه‌بێت به‌سه‌ر كورده‌وه. بۆ ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی قۆناغی نۆێ و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن، له سه‌ر ئاستی ناوه‌وه له پاڵ به‌رپرسارێتی میژوویی سه‌رشانی ده‌سه‌ڵات، ئه‌ركی هه‌موو ڕۆشنبیرێكه كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك ئاگاداركاته‌وه له هه‌ستیاری قۆناغه‌كه و هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه بدرێت بۆ نه‌هێشتنی دیارده دزێوه‌كانی گه‌نده‌ڵی و نا عه‌داله‌تی و پێشێلكردنی یاسا و ده‌مكوتكردن و ڕێگرتن له ده‌ربڕینی بیروڕا و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات حیزب له حكومه‌ت و ڕێگادان به ڕۆڵی ئۆپۆوسیۆن له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا و دابینكردنی كار بۆ بێكاران و فراوانكردنی ئاستی خزمه‌تگوزاریه‌كان بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك. له سه‌ر ئاستی ده‌ره‌وه‌یٍش، زۆر پێویسته كاربكرێت بۆ گه‌یاندنی نیگه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری نكۆڵی‌كردن له مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوردا به‌رجه‌سته بووه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێوسته هه‌موو هه‌وڵێك بخرێته گڕ و له ئاستی جیاجیادا په‌یوه‌ندییه‌كان توندوتۆڵ بكرێن له‌گه‌لڕ وڵاتانی ده‌ره‌وه‌دا، له‌سه‌ر ئاستی حكومه‌ت و په‌رله‌مان و حیزبه سیاسییه‌كان و ڕێكخراوه جیهانییه‌كاندا، بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌یان له مه‌ترسی و نیگه‌رانی خه‌ڵكی كوردستان له ئه‌گه‌ری هه‌ڕه‌شه‌كردن و له‌باربردنی ئه‌زموونی دیموكراسی و سیسته‌می فیدرالی، كه تائێستاش له میدیا كوردییه‌كانه‌وه نه‌بێت هیچ میدیایه‌كی عێراقی وشه‌ی فیدراڵی له پاڵ ناوی عێراق به‌كارناهێنن سه‌ره‌ڕای بوونی بڕگه‌ی ده‌ستوری له‌و باره‌یه‌وه. د. ێلاحی گه‌رمیان :: له شاری كه‌ركوك هاتووه‌ته دونیاوه. :: له ساڵی 1966 وه نیشته‌جێی ئوسترالیایه. :: هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرایه له بواری سایكۆلۆجیدا. :: بێجگه له كوردی، زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و فارسی و توركی ئه‌زانێت. :: له بواری سایكۆڵۆجی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆشنبیری و سیاسییه‌وه ئه‌نوسێت و چاوپێكه‌وتنی ته‌له‌فزیونی و ڕادیویی زۆری ئه‌نجامداوه و له كۆڕ و سیمیناری جۆراوجۆردا له ئوسترالیا و كوردستاندا به‌شداری هه‌بووه. :: به‌ده‌یان بابه‌ت و لێكۆلینه‌وه‌ی له ڕۆژنامه و گۆڤار و سایته‌كاندا بڵاوكردووه‌ته‌وه به زمانی كوردی و عه‌ره‌بی. :: دوو كتێبی ئاماده‌یه بۆ چاپكردن له بواری ده‌روونناسیدا، یه‌كێكیان كۆمه‌ڵێك بابه‌تی ده‌روونناسی له‌خۆ گرتووه و ئه‌و‌یتریان وه‌رگێڕانه له سه‌ر ئایین و ده‌روونشیكارییه. :: ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ر و به‌ڕیوه‌به‌ری ناوه‌ندی ڕۆشنبیری كوردی ئوسترالیایه. :: ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرینه‌ر و ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌به‌ری ناوه‌ندی هه‌ڵه‌بجه دژ به ئه‌نفالكردن و جینۆسایدی گه‌لی كورد "چاك"ه. :: ئه‌ندامی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نو‌وسانی كوردستانه. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |