| كه‌ركووك و ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان كۆمه‌ڵه گرفتێكی ئاڵۆزن كه كاری هاوبه‌ش و كۆده‌نگی ده‌وێت ... دیمانه:ئاسۆ عوسمان |
|
|
| دیمــــــانـه | |||
| یەک شەممە, 03 کانونی دووەم 2010 00:05 | |||
|
سوبحی مه‌هدی – ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان:
*فره‌لیستیی، فره به‌رژه‌وه‌ندیی و فره تێڕوانین دروستده‌كات، ئه‌وه واده‌كات له‌هه‌موو مه‌سه‌له‌كاندا هاوده‌نگیی دروست نه‌بێت *له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا گۆڕانی گه‌وره دروست نابێت، به‌ڵام ئه‌ركی كورد و كوردستانییه‌كان گرانتر ده‌بێت و چاوه‌ڕێی ململانێی توندتر ده‌كرێت سوبحی مه‌هدی – ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی كوردستان، له‌م دیمانه تایبه‌ته‌دا "" باس له‌هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات و ئه‌گه‌ر و پێشهاته سیاسییه‌كانی دوای ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و شێوازه‌كانی خۆ ئاماده‌كردنی هێزه كوردستانییه‌كان ده‌خاته روو. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعی پێیوایه: كێشه‌ی كه‌ركووك و ناوچه‌كانی كێشه له‌سه‌ربوو، پێویستی به‌یه‌كده‌نگیی و یه‌ك لیستیی هێزه كوردییه‌كان هه‌یه، چوونكه ئه‌وه مه‌رجی سه‌ركه‌وتنی كورد له‌و شه‌ڕه‌دا و له‌پێناوی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی جارێكی تری ئه‌و ناوچانه. پاشان باسی سیاسه‌تی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌كات و له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی تاچه‌ند گۆڕان ده‌توانێت جیاواز بێت؟، ئه‌و پێیوایه هێشتا زووه بۆ وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره، چوونكه هێشتا دیار نییه ئایا گۆڕان هه‌مان قورسایی هه‌ڵبژاردنی پێشووی ده‌بێت یاخۆ نا. له‌به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا باس له‌ئه‌گه‌ره‌كانی گۆڕانی سیاسیی ده‌كات له‌سه‌ر ئاستی عێراق و پێیوانییه گۆڕانكارییه‌كی زۆر گه‌وره رووبده‌ن، به‌ڵام پێیوایه ئه‌ركه‌كانی كورد له‌م قۆناغه‌دا سه‌خت و گرانتر ده‌بن بۆیه پێویسته هێزه كوردستانییه‌كان بیر له‌ده‌ستنیشانكردنی كه‌سانی شاره‌زاو خاوه‌ن ئه‌زموون بكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بیاننێرنه ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی داهاتووی عێراق. ئاسۆ:چۆن له‌فره‌لیستیی هێزه كوردییه‌كان ده‌ڕوانن كه ئێستا له‌ناوه‌ندی سیاسیی و رۆشنبیرییدا مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ر ده‌كرێت؟، ئایا زیانه‌كانی فره لیستیی بۆ كورد، له‌چییدا خۆیان ده‌بیننه‌وه؟، ئایا به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وه‌یی و باڵاكانی كورد یه‌ك لیستیی ده‌خوازێت یان فره‌لیستیی و یه‌ك هه‌ڵوێستی له‌ناوه‌ند كه به‌غداده؟. سوبحی مه‌هدی:به‌و پێیه‌ی هه‌ڵبژاردن یه‌كێكه له‌ستوونه‌كانی سیستمی دیموكراسی و به‌پێی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق بێت، مافه‌كانی هاووڵاتی ده‌پارێزێت له‌خۆپاڵاوتن و ده‌نگدانداو ململانێی شارستانی نێوان تاكه‌كان و قه‌واره سیاسییه‌كان ده‌بێت سیمای دیاری ئه‌م سیستمه بێت، لێره‌وه مافی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگاو قه‌واره‌كه‌یه كه مه‌رجه‌كانی چوونه نێو ئه‌م ململانێیه‌ی تێدا بێت، بێته مه‌یدان و كێبڕكێ بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تردا به‌ته‌نیا بێت یان له‌نێو هاوپه‌یمانێتییه‌كی فره‌ییدا بێت. له‌پاش رووخاندنی رژێمی دیكتاتۆریی عێراق تا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی بڕیاره له‌حه‌وتی ئازاری ئاینده‌دا به‌ڕێوه بچێ، به‌شی هه‌ره زۆری قه‌واره سیاسییه كوردستانییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانیی كوردستانیدا به‌شدارییان كردووه له‌هه‌ڵبژاردنه سه‌رانسه‌رییه‌كانی عێراقدا، به‌ڵام به‌هۆی كێشه‌و گرفته نێوخۆییه‌كانی نێوان باڵه‌كانی یه‌كێتی و باش به‌ڕێوه‌نه‌بردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كه له‌لایه‌ن دوو هێزی سه‌ره‌كیی، كار گه‌یشته ئه‌وه كه ئه‌م كۆده‌نگییه درزی تێبكه‌وێت و فره‌لیستیی بووه ئه‌مری واقیع. ئه‌گه‌رچی كاری هاوبه‌شی هه‌موو هێزه‌كان پێكه‌وه به‌تایبه‌ت له‌به‌رامبه‌ر قه‌واره عێراقییه‌كان كه له‌ململانێی توندان بۆ پێدان و سه‌لماندنی مافه ره‌واكانی گه‌له‌كه‌مان، پێویستییه‌كی قۆناغه‌كه بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا فره‌لیستیی ئه‌و زیانه ناگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر بێت و له‌ئه‌نجامدا له‌سه‌ر مه‌سه‌له سه‌ره‌كییه‌كانی په‌یوه‌ست به‌ماف و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خاك و گه‌لی كوردستانه‌وه یه‌ك هه‌ڵوێستی هه‌بێت. ئاسۆ:چاودێرانی سیاسیی قسه له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن هیچ نه‌بێت پێویسته كورد له‌سه‌ر ئاستی شاری كه‌ركووك یه‌ك لیست بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت فره‌لیستییه. پرسیاره‌كه‌م ئه‌وه‌یه ئایا فره لیستیی زیان به‌داهاتووی كه‌ركووك ناگه‌یه‌نێت و ره‌وتی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان سست و په‌ك ناخات؟. سوبحی مه‌هدی:كه‌ركووك و هه‌موو ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، كۆمه‌ڵه گرفتێكی ئاڵۆزن كه كاری هاوبه‌ش و كۆده‌نگی ده‌وێت و به‌تێكۆشانی هاوبه‌ش و هاوكاریی هه‌مووان نه‌بێت ئاسان نییه به‌ده‌ست بهێنرێت، به‌ڵام جیاوازیی له‌میكانیزم و ئاڕاسته‌ی كاركردنی رۆژانه‌ی هه‌ر قه‌واره‌یه‌ك یان هێزی سیاسیی، جیاوازیی له‌تێڕوانینی بۆ ئامانجه هاوبه‌شه‌كه دروستكردووه، ئه‌وه‌ش كارێكی وای كردووه كه بۆ گه‌یشتن بۆ ئامانجێكی هاوبه‌ش رێگا‌و شێوازی جیاواز بێته پێشه‌وه بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجه هاوبه‌شه، به‌م شێوه‌یه‌ش ئاڵۆزییه‌كی ئه‌وتۆ دروستبووه كه رێگایه‌كی نزیك و ده‌ستوورییانه‌ی به‌ده‌یان پێچ و په‌ناو تووله‌ڕێدا بردووه كه به‌ئاسانیی سه‌ره‌تای رێگا راسته‌كه نادۆزرێته‌وه‌و ئۆباڵی ئه‌نجامه‌كانیش له‌ئه‌ستۆی ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌دایه كه له‌سه‌ره‌تاوه به‌ورد و وریایی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له هه‌ستیاره‌دا نه‌كرد تا ده‌یان خاوه‌ن و نه‌یاری بۆ دروستبوو. ئاسۆ:لیستی گۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر ده‌نگده‌رانی كورد ده‌نگیان پێبده‌ن، سیاسه‌تی ئێستای پارتی و یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی عێراق دووباره ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو سیاسه‌تێكی دروست و جیاوازتر بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی كورد ده‌گرنه به‌ر. ده‌پرسم ئایا نوێنه‌ره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌توانن له‌په‌رله‌مانی داهاتووی عێراقدا چی بكه‌ن؟. سوبحی مه‌هدی:هێشتا زووه بۆ وه‌ڵامێكی راست و دروستی ئه‌م پرسیاره، چوونكه به‌رنامه‌و گووتار شتێكن و پراكتیك و ئه‌نجام شتێكی تر ده‌بێت ئه‌گه‌ر هاوسه‌نگیی نێوانیان رانه‌گیرێت. ئه‌وه‌ش روون نییه ئایا له‌م هه‌ڵبژاردنه گۆڕان ده‌توانێت به‌هه‌مان قورسایی هه‌ڵبژاردنی كوردستانه‌وه بێته‌وه مه‌یدان!؟ ئایا ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك به‌رامبه‌ر به‌ئیداره‌ی كوردستان كه به‌قازانجی گۆڕان ته‌واوبوو، به‌هه‌مان شێوه له‌به‌رامبه‌ر به‌غدادیش به‌كارده‌هێنرێت؟، ئایا خه‌ڵك و ده‌نگده‌ری 25-7-2009، رازین له‌به‌جێهێنانی به‌ڵێن و به‌رنامه‌ی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی كوردستاندا؟.. هه‌موو ئه‌مانه‌و چه‌ندین پرسیاری تر وا ده‌كات، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 7-3-2010 روونتر بێت. ئاسۆ:رێژه‌ی به‌شداریی خه‌ڵكی له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی عێراق پرسیارێكی پڕ بایه‌خی تێكڕای هێزه سیاسییه‌كانی عێراقه، لێ له‌كوردستان تائێستا ئه‌م پرسه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر له‌ناوچه جێ ناكۆكه‌كاندا كورد به‌شداریی كه‌می هه‌بێ چ چاره‌نووسێك چاوه‌ڕوانی هه‌موو ئه‌و ناوچانه ده‌كات؟. سوبحی مه‌هدی:من هه‌میشه لایه‌نگری ئه‌وه‌م كه خه‌ڵكی كوردستان، پێڕه‌وی مافه‌كانی خۆیان بكه‌ن و به‌شدارییكردنم له‌به‌شداریینه‌كردن پێ باشتره، چوونكه ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌موو پرۆسه‌كه كارێكی هه‌ڵه‌یه، ئه‌گه‌رچی خوازیاری پرۆسه‌یه‌كی له‌مه‌ی تائێستا پێڕه‌و كراوه پاكتر و دیموكراسیی تر و مه‌ده‌نیی تر بین، ئه‌وا له‌ئه‌نجامی دووباره‌بوونه‌وه‌ی چه‌ند جاره‌وه دروست ده‌بێت و ئه‌زموونی گه‌لانیش ئه‌وه‌ی سه‌لماندووه، كه ده‌وڵه‌تانی دێرینی دیموكراسیی له‌سه‌ره‌تادا به‌م كه‌موكوڕییانه‌ی كوردستان و عێراقدا تێپه‌ڕبوون و له‌كه‌ڵه‌كه بوونی ئه‌زموونه‌كه‌یانه‌وه گۆڕانی چلۆنایه‌تیان چ له‌هه‌ڵبژاردن و چ له‌سیستمی حوكمدا به‌رهه‌مهێناوه. ئه‌گه‌ر به‌پێی سیستمی به‌راوردكاریش بێت، له‌نێو هه‌موو ئه‌و قه‌واره‌و هاوپه‌یمانێتییانه‌دا ده‌شێت لایه‌ك له‌وی تر به‌رنامه‌كه‌ی یان پاڵێوراوه‌كانی باشتر بن، بۆیه له‌به‌راوردكارییدا "باش و باشتر و باشترین" هه‌یه، جا پێویسته هاووڵاتی به‌پێی بیروڕا و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی هه‌وڵبدات باشترین هه‌ڵبژێرێت تاكوو رێگه له‌به‌رده‌م سه‌ركه‌وتنی "خراپ" كه‌مبكاته‌وه. ئاسۆ: ئاسۆ:وا بڕیاره له‌مانگی ئازاری ساڵی ئاینده‌دا هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق ئه‌نجام بدرێت، به‌شێك له‌ئاگایانی سیاسیی هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن كورد له‌چوار ساڵی ئاینده‌دا پێگه‌و سه‌نگی پێشووی خۆی له‌ده‌ستده‌دات. با پرسیاره‌كه به‌وجۆره بكه‌ین ئه‌وفاكته‌رانه چین وا ده‌كات كورد له‌دوای مانگی ئازاره‌وه پێگه‌ی سیاسیی ئێستای له‌ده‌ستبدات؟ سوبحی مه‌هدی: له‌خوولی رابردوودا كورسییه‌كانی هاوپه‌یمانی و یه‌كگرتوو "58" كورسی بوو له‌كۆی "275" كورسی، كه ده‌كاته رێژه‌ی له‌سه‌ددا بیست و یه‌ك، به‌و گۆڕانكارییانه‌ی له‌یاسای هه‌ڵبژاردندا كرا، وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌موو لیسته‌كانی كوردستان له‌سنووری "60" شه‌ست كورسی به‌ده‌ستبهێنن له‌كۆی "325" كورسی، كه ده‌كاته سنووری له‌سه‌دا شانزه. ئه‌وه یه‌كه‌مین لایه‌نی سلبییه كه كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی به‌شداریی و قورسایی ژماره‌ییه. لایه‌نی دووه‌م، فره‌لیستیی، فره به‌رژه‌وه‌ندیی و فره تێڕوانین دروستده‌كات، ئه‌وه واده‌كات له‌هه‌موو مه‌سه‌له‌كاندا هاوده‌نگیی دروست نه‌بێت. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌م فره‌لیستییه جۆرێك له‌ململانێی ناوخۆیی دروستی كردوون كه پێش دروستبوونیان زمانی هاوبه‌ش یان به‌رنامه‌و كاری هاوبه‌شیان نه‌دۆزیوه‌ته‌وه. لایه‌نی سێیه‌م، یه‌كێك له‌ده‌ستكه‌وته‌كانی كوردستانی له‌رابردوودا هه‌بوونی یه‌كێك له‌پۆسته سیادییه‌كان بوو، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئه‌گه‌ری له‌ده‌ستدانی ئه‌م پۆسته له‌ئارادایه، له‌به‌ر هه‌بوونی لانیكه‌م سێ لیستی تر كه ركابه‌ریی هه‌موو لیسته‌كانی كوردستان ده‌كه‌ن. كه ئه‌گه‌ر كار به"ته‌وافوق" نه‌كرێت ئه‌وا ململانێكان سه‌ختتر ده‌بن و لیسته كوردستانییه‌كان هه‌مان هێزی ململانێكردن و سه‌ركه‌وتنی جارانیان نامێنێت. ئاسۆ:وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێراق ده‌بێته وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویی و نه‌خشی سیاسیی وڵاته‌كه سه‌رله‌به‌ر ده‌گۆڕێ. پرسیاری سه‌ره‌كیی لێره ئه‌وه‌یه كورد پێویسته له‌دوای مانگی شوباته‌وه چ سیاسه‌تێك په‌یڕه‌و بكات تاوه‌كوو بتوانێت وه‌ك پێشووتر وه‌ك یاریكه‌رێكی سه‌ره‌كیی گۆڕه‌پانه‌كه بمێنێته‌وه؟. سوبحی مه‌هدی:راسته هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك جۆرێك له‌سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی نه‌خشه‌ی سیاسیی ده‌بێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی تارادده‌یه‌كی زۆر گۆڕان له‌پێكهاته گه‌وره‌كانی "سووننه، كورد، شیعه" نه‌هاتۆته ئاراوه، وێڕای هه‌بوونی ناكۆكیی له‌نێوان ماڵی هه‌ریه‌كه‌یان به‌به‌راوورد له‌گه‌ڵ رابردوودا. له‌به‌رئه‌وه من له‌و باوه‌ڕه‌دام گۆڕانی گه‌وره دروست نابێت، له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ركی كورد و كوردستانییه‌كان گرانتر ده‌بێت و چاوه‌ڕێی ململانێی توندتر ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه پێویسته: یه‌كه‌م:نوێنه‌ره‌كان "پاڵێوراوه‌كان"ی لیسته‌كان له‌ئاستی ئه‌و به‌رپرسیارێتییه‌دا بن و خاوه‌ن شاره‌زایی و ئاستی زانیاریی به‌رز و زمان‌زان و شاره‌زای كاری په‌رله‌مانی بن، نه‌ك وه‌ك جاری رابردوو، كه ته‌نیا ژماره‌یه‌ك به‌قه‌د په‌نجه‌كانی ده‌ست، رۆڵ و كاریگه‌رییان له‌نێو هۆڵی په‌رله‌مان و له‌ده‌ره‌وه‌دا ده‌بینی كه ئه‌وانه جێگه‌ی سوپاس و ستایشن، به‌ڵام ژماره‌یه‌كی زۆریان تا ئه‌مڕۆ هاووڵاتی سنووری پاڵاوتنه‌كه‌ی نازانێت كه نوێنه‌رێكی به‌و ناوه هه‌یه. دووه‌م:پێڕه‌وكردنی سیاسه‌تێكی نه‌رم و دروست و دیراسه‌كراو و گوێگرتن له‌كه‌سانی پسپۆر و دڵسۆز و هه‌وڵدان بۆ دروستنه‌كردنی نه‌یاری زیاتر به‌ڵكو راكێشانی سۆز و هاوكاریی و دۆستایه‌تی زیاتر.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |