| هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی – هه‌ڵسووڕاوی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ: چه‌پ له‌كوردستان نه‌یتوانیوه خاوه‌نی حزبی سیاسیی و تۆكمه‌و جه‌ماوه‌ریی خۆی بێت ... دیمانه: ستیڤان شه‌مزینانی |
|
|
| دیمــــــانـه | |||
| چوار شەممە, 06 کانونی دووەم 2010 14:37 | |||
|
ستیڤان:وه‌ك بینیمان له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ وسۆسیالیستیی له‌كوردستان به‌ته‌واوه‌تی پاشه‌كشه‌ی كردووه‌و مه‌یدانه‌كه‌ی بۆ بزووتنه‌وه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كان به‌جێهێشتووه، له‌كاتێكدا له‌رابردوودا چه‌پ له‌كوردستان خاوه‌نی هێزێكی تارادده‌یه‌ك حیساب بۆكراو بوو، ئایا هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌م پاشه‌كشه‌یه‌ی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌چیدا ده‌بیننه‌وه؟ ئاخۆ گرێدراوه به‌پاشه‌كشه‌ی جیهانیی بزووتنه‌وه‌كه و هه‌ره‌سی سۆڤێته‌وه یاخۆ په‌یوه‌سته بۆ ناواقیعبینی چه‌پ و بارودۆخی نه‌ڕه‌خساوی ناوخۆی كوردستانه‌وه؟. به‌كورتی ئه‌و فاكتۆره سترۆكتۆرییانه چین ره‌وتی "چه‌پ"یان له‌كوردستان سست و په‌ڕاوێز خستووه؟. هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی:بۆئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی مه‌لموس باسی چه‌پ بكه‌ین به‌پێشڕه‌ویی و پاشه‌كشه‌كانییه‌وه وا باشتره له‌دوای راپه‌ڕینی ئازاری 1991وه ده‌ستپێبكه‌ین، زۆر دروسته سه‌ره‌ڕای هه‌موو كه‌موكوڕییه‌كان چه‌پ له‌كوردستان به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان خاوه‌نی قورسایی و جێگا‌و رێگای سیاسیی خۆی بووه‌و حیسابیشی له‌سه‌ر كراوه، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو چه‌پ خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌نه‌به‌ردیی و خاوه‌نی توێشوویه‌كی گه‌وره‌یه له‌سوونه‌ت شكاندن وجێخستنی په‌یوه‌ندیی ئینسانی، هه‌ر كه‌سێك چه‌ند چركه‌یه‌ك بۆ مونازه‌ره‌كانی ساڵی 1995 بگه‌ڕێته‌وه كه (حككع و رێكخراوی سه‌ربه‌خۆی ئافره‌تان) به‌شدارییان تێدا كرد، له‌وه تێده‌گات چه‌پ به‌گشتیی و كۆمۆنیزمی كرێكاریی به‌تایبه‌تی، مه‌وقیعه‌تی هه‌بووه‌و زه‌مینه‌ی گه‌شه‌كردن و جه‌ماوه‌ریبوونه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستدا بووه، ئه‌وه‌ی من وه‌ك كۆمۆنیستێك هه‌میشه شانازیی پێوه ده‌كه‌م له‌كوردستان ئه‌مه‌یه، به‌ڵام كێشه‌كه لێره‌دایه، ئه‌م شتانه‌ی من باسمكردن، كافی نییه بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌كی وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی و كرێكاریی تا بتوانیت كۆتایی به‌ناعه‌داله‌تی بهێنێت و ژیانێكی شایسته بۆ ئینسانه‌كان مسۆگه‌ر بكات، به‌رده‌وام چه‌پ له‌كوردستان شێوازی كاری جیاواز بووه له‌گه‌ڵ ستراتیژێك كه بانگه‌وازی بۆ كردووه، ئاڵوگۆڕ له‌ژیانی سیاسیی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌ڵكی كوردستان، هه‌ڵپێچانی سیستمێك و دامه‌زراندنی سیستمێكی تر جیاوازیی هه‌بووه له‌گه‌ڵ ئاماده‌یی (حزب، رێكخراوی جه‌ماوه‌ریی، راگه‌یاندن، هه‌ڵسوڕان، كه‌سایه‌تییه‌كان)، بۆیه هه‌میشه چه‌پ وه‌ك هۆكارێكی بێزاركه‌ر توانیوویه‌تی نه‌خشی هه‌بێت نه‌ك وه‌ك به‌دیلێكی سیاسیی، هه‌رچه‌نده من پێموایه ئه‌م چه‌په توانیوویه‌تی نموونه‌ی زیندوو جیددی نیشانی كۆمه‌ڵگا بدات، به‌ڵام ئه‌م نموونه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی میكانیكی سواوه‌و نه‌یتوانیووه به‌رده‌وامی به‌كاره‌كانی بدات، چوونكه نه‌بووه‌ته بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و نموونه‌ی زیاتری به‌رهه‌م نه‌هێناوه، دروسته كه چه‌پ له‌كوردستان پاشه‌كشه‌ی كردووه، ئه‌وه واقیعه‌تێكی هه‌ستپێكراوه، ئه‌وه‌نده‌ی چه‌پ له‌ناو هاوكێشه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا نییه‌و به‌شێك نییه له‌كێشمه‌كێشی چینایه‌تی وپڕۆژه‌ی جیاواز بۆ كۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسیی كوردستان ئه‌م واقیعه‌ته به‌رجه‌سته‌تر ده‌كاته‌وه. ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا، له‌په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ دوو هاوڕێی خۆشه‌ویستم له‌كوردستان به‌ناوه‌كانی (نه‌به‌ز، موختار) قسه‌مان كرد، هاوڕێكانم هه‌واڵی حزب و بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی و كار و چالاكییه‌كانیان ده‌پرسی، به‌جۆرێك دوودڵ خۆیان نیشانده‌دا كه ئه‌وان ئاگاداری وه‌زعی سیاسیی نین یان خه‌له‌لێك هه‌یه له‌كاتێكدا ئه‌م دوو هاوڕێیه كه‌سانی وریا‌و سیاسین، منیش له‌وه‌ڵامدا وتم كێشه‌كه لای ئێوه نییه، كێشه‌كه لای ئێمه‌یه، ئێمه نین بۆیه ئێوه هه‌واڵمان نازانن، دیاره بۆ پاشه‌كشه‌ی چه‌پ له‌كوردستان چه‌ندین هۆكار هه‌ن، من هه‌وڵده‌ده‌م زیاتر تیشك بخه‌مه سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ی په‌یوه‌ندیی به‌چه‌پ و بزووتنه‌وه‌ی كۆمونیستی و كرێكاییه‌وه هه‌یه. راپه‌ڕینی ئازاری 1991 بۆ چه‌پ له‌هه‌ڵاوسانێكی سیاسیی ده‌چوو به‌هۆی بێئه‌زموونی وئاماده‌نه‌بوونێكی ته‌واو بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی پێشهاته چاره‌نووسسازه‌كان، راپه‌ڕین و فه‌زای ئاوه‌ڵای كوردستان فرسه‌تی دا به‌چه‌پ به‌شێوازێك قۆناغی نهێنی كاری دوور له‌چاوی كۆمه‌ڵگا بشكێنێت و قۆناغێكی نیمچه ئاشكرا ده‌ستپێبكات، شوراكان، رێكخراوه جه‌ماوه‌رییه‌كان، مه‌راسیمه كرێكارییه‌كان، چه‌ندین گۆڤار و نامیلكه‌و بڵاوكراوه، چه‌ندین كتێبخانه‌و كۆڕ و كۆبوونه‌وه‌ی كۆمۆنیسته‌كان، ئه‌مانه هه‌موویان توانیان وه‌ك دیارده‌یه‌ك كه‌پێناسه‌ی چه‌پبوونی هه‌ڵگرتبوو ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام هه‌موو ئه‌مانه نه‌یانتوانی وه‌ك جومگه‌یه‌كی قایم ومه‌حكه‌می بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رده‌وامیی به‌كاری خۆیان بده‌ن، ته‌نانه‌ت پێكهێنانی حزب و چه‌ندین رێكخراو و ده‌سته‌ی تازه‌ش نه‌یانتوانی به‌شێوه‌یه‌كی سیستماتیك چه‌پ له‌پاشه‌كشه رزگار بكات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چه‌پ به‌رده‌وام له‌پاشه‌كشه‌یه‌كی زیاتردایه‌و به‌جۆرێك ده‌ڵێی ئێمه رۆژێك له‌ڕۆژان هه‌ر نه‌بووین چه‌ندین هۆكاری تر له‌پشت ئه‌م واقیعه‌ته‌وه وه‌ستاوه. من ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا بابه‌تێكم بڵاوكرده‌وه له‌ژێر ناونیشانی (چه‌پ و گرفتی ناسینی میكانیزمی نزیكبوونه‌وه له‌خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی)، له‌و بابه‌ته‌دا هه‌ندێك له‌و هۆكارانه‌م باسكرد، ئێستاش هه‌وڵده‌ده‌م هه‌ندێكی تری باس بكه‌م، له‌ئێستادا به‌ڕۆشنی دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی نێوان چه‌پ و كۆمه‌ڵگا ده‌بینرێت به‌جۆرێك جاران هه‌ر ناڕه‌زایه‌تییه‌كی خه‌ڵك، به‌كاری چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان ده‌ناسرایه‌وه، ئێستا ئه‌م ئه‌ركه وه‌ك كاڵایه‌ك به‌باڵای چه‌پ وبزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی وكرێكاریدا نابڕێت، ئێستا خه‌ڵك وه‌ك لافاوێك ناڕه‌زایه‌تی ئه‌نجام ده‌دات و چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان خۆیان ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئه‌م لافاوه، له‌كوێدا ناڕه‌زایه‌تی و لافاوه‌كه وه‌ستا ده‌وری چه‌پ و هه‌ڵسوڕاوانی كۆمۆنیستیش ده‌وه‌ستێت، له‌گه‌ڵ رێزی زۆرم بۆ هه‌ڵسوڕانی ژماره‌یه‌ك له‌هاوڕێیان و كه‌سانی له‌خۆبووردو له‌نێو ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا، به‌ڵام هه‌ڵچوون و داچوونی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه، هێرش وپاشه‌كشێی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه، گفتوگۆ و سه‌پاندنی ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه به‌شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و فراوان چه‌پ و كۆمۆنیسته‌كان نه‌خشه‌ڕێژی نین، چه‌پ نه‌یتوانیوه خاوه‌نی حزبی سیاسیی و تۆكمه‌و جه‌ماوه‌ریی خۆی بێت، مه‌علومه به‌بێ حزبی سیاسیی و رابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ستراتیژی رۆشن و تاكتیكی دروست، هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی ناتوانێت له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌كان بڕوات و ناتوانێت بزووتنه‌وه‌یه‌كی جێگا باوه‌ڕی كرێكار و خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش بێت، یه‌كێك له‌گرفته گه‌وره‌كانی چه‌پ (سه‌یال یان ناجێگیربوونی) رابه‌رایه‌تییه‌كه‌یه‌تی، هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕابه‌ران و شه‌خسیاته‌كانیانه‌وه ده‌ناسرێنه‌وه له‌كۆمه‌ڵگادا، كاتێك ئه‌م رابه‌رو شه‌خسییه‌تانه ده‌رده‌كه‌ون و دیارنامێنن خه‌ڵكیش ئاماده نییه چاره‌نووسی خۆی ته‌سلیمیان بكات، سیاسه‌ت و رابه‌ڕیكردنی كۆمه‌ڵگا به‌چاوشاركێ ناكرێت، چه‌پ نه‌یتوانیوه له‌ناو قڵشت و هاوكێشه سیاسییه‌كانی كوردستان ده‌ور بگێڕێت و به‌قازانجی خه‌ڵك و به‌هێزكردنی خۆی هاوسه‌نگی دروست بكات. هێرشی چه‌كدارانه‌ی (ی. ن. ك) له 14-7-2000 بۆ سه‌ر (حككع) و ره‌وی به‌كۆمه‌ڵی رابه‌ران و كادران و ئه‌ندامان و ته‌نانه‌ت ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له‌دۆست ولایه‌نگران هۆكارێكی جیددی ئه‌م پاشه‌كشێیه‌ی چه‌په له‌كوردستان، كه من بۆ خۆشم یه‌كێك بووم له‌و كه‌سانه‌ی له‌و كاته‌دا سه‌فه‌ری ئه‌وروپام كرد، بۆیه لێره‌دا له‌ڕووی سیاسییه‌وه داوای لێبوردن له‌خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی و خه‌ڵكی ناوچه‌ی شاره‌زوور به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م. لۆكاڵیبوونی هه‌ڵسوڕانی چه‌پ وكۆبوونه‌وه‌ی هێزی له‌ناوچه‌یه‌كی دیاریكراودا زه‌مینه‌ی خۆشكرد بۆ پاشه‌كشه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی خێرا، ئه‌م لۆكاڵیبوونه‌ی چه‌پ هه‌ڵبژاردنێك بوو چه‌پ خۆی كردبووی، بانگخوازێكی ئیسلامی له‌سوێد (150) كه‌س ده‌كاته مسوڵمان به‌ڵام ئێمه نه‌مانده‌توانی له‌دهۆك 50 ئه‌ندامان هه‌بێت (ئه‌گه‌ر چه‌پ رابه‌ری و نوێنه‌رایه‌تی ئاوات و ئامانجه‌كانی خه‌ڵك نه‌كات به‌دڵنیاییه‌وه پاشه‌كشه ده‌كات وه‌ك كردوویه‌تی) . حه‌قیقه‌تێك هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه خه‌ڵك ناتوانێت به‌بۆشی و بێ ده‌ورو ده‌خاله‌ت بمێنێته‌وه، بۆیه كاتێك چه‌پ به‌ئه‌ر‌كه‌كانی خۆی هه‌ڵناسێت ئه‌وا بزووتنه‌وه‌كانی تر چ ئیسلامی چ ناسیۆنالیستی كاره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن وكۆمه‌ڵگا په‌لكێش ده‌كه‌ن وستراتیژی خۆیان ده‌كه‌نه ئاسۆی خه‌ڵك، بۆیه ئێستا واقیعه‌ت وایه ناسیۆنالیزمی كورد ده‌سه‌ڵاتداره‌و ئیسلامی سیاسیش یاریزانێكی ناو حه‌له‌به‌ی ده‌سه‌ڵاته. سه‌باره‌ت به‌كاریگه‌ریی پاشه‌كشه‌ی بزووتنه‌وه‌كه له‌ئاستی جیهان وهه‌ره‌سی سۆڤیه‌ت من ناتوانم بڵێم كاریگه‌ریی نییه، به‌ڵام راستییه‌كیش هه‌یه ده‌بێت بیزانین، ئێستا سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان نییه، ئێستا كه‌مپینی ته‌بلیغاتی وتۆپبارانی چه‌واشه‌كاریی بلۆكی رۆژئاوا وه‌ك جاران نییه، ئێستا نه‌زمی نوێی جیهان نه‌زمێكی خۆشناو و خۆشكردار نییه لای خه‌ڵكی جیهان، بۆیه من پێموایه به‌شی زۆری ئه‌م پاشه‌كشێیه هۆكارێكی زاتی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه خۆیه‌تی. ستیڤان:دوای ئه‌وه‌ی قه‌یرانێك سه‌رتاپای سه‌رمایه‌داریی هاوچه‌رخی گرتۆته‌وه، وا باس ده‌كرێت ره‌نگبێ رووكردنه‌وه سیستمی سۆسیالیستی په‌ره‌سه‌ندن به‌خۆوه ببینێ. ئایا پێتوایه له‌كوردستان بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ له‌دۆخێكدایه بتوانێت له‌سه‌ر ئاستێكی به‌رین وله‌سه‌ر شانۆی سه‌ره‌كیی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵگه رۆڵێكی كارا‌و دیار بگێڕێ؟ ئایا ئاسۆی بزووتنه‌وه‌كه له‌كوردستان رووی له‌كوێیه، ئاخۆ تووشی پاشه‌كشه‌ی زیاتر ده‌بێت یانژی له‌م بارودۆخه پڕ قه‌یرانه‌ی سیستمی كاپیتالیستی جیهانیی وشكستی سه‌رمایه‌داریی لۆكاڵیی، بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی كوردستان رووی له‌گه‌شانه‌وه‌و زیندووبوونه‌وه‌یه؟. هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی:قه‌یرانی سه‌رمایه‌داریی كه هه‌ر چه‌ند ساڵ جارێك دووباره ده‌بێته‌وه، خه‌سڵه‌تێكی سروشتی ئه‌م نیزامه دژی ئینسانییه‌یه، ئه‌م ئه‌زمه‌یه له‌ئاستی جیهاندا جارێكی تر (ماركس و سۆسیالیزمی) هێنایه‌وه ناو كۆمه‌ڵگا، جارێكی تر كتێب و لێكدانه‌وه‌كانی (ماركس) بوونه‌وه به‌جێگای مشتومڕی ده‌یان ناوه‌ندو ده‌زگا، فرۆشتنی كتێبه‌كانی (ماركس) به‌ڕێژه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر زیادیان كرد، ته‌نانه‌ت بۆ داپۆشینی ئه‌م قه‌یرانه‌و دوورخستنه‌وه‌ی ده‌ركه‌وتنی سۆسیالیزم وه‌ك به‌دیلی ئه‌م نیزامه‌و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی جارێكی تری شه‌به‌حی كۆمۆنیزم، له‌یادی 20مین ساڵڕۆژی رووخانی دیواری به‌رلین سه‌رانی وڵاتانی (ئه‌ڵمانیا، رووسیا، فه‌ره‌نسا، ئه‌مه‌ریكا، به‌ریتانیا) به‌شدارییان كرد‌و جارێكی تر مردنی كۆمۆنیزم و به‌سه‌رچوونی ئه‌و بیروباوه‌ڕه‌یان دایه‌وه به‌گوێی خه‌ڵكی جیهاندا، له‌و مه‌راسیمه‌دا له‌شێوه‌ی پولی دۆمینه دیواری به‌رلینیان دروستكردبوو جارێكی تر ده‌یانڕووخاند، ئه‌خیر پولی دۆمینه‌كه وێنه‌ی چه‌كوش و داسی پێوه‌بوو، هه‌ر له‌م مه‌راسیمه‌دا (میخائیل گۆرباتشۆڤ) وه‌ك نوێنه‌ری بلۆكی رووخا‌و به‌شێوه‌یه‌كی زه‌لیلانه له‌كامێرا‌كانه‌وه نیشانی هه‌موو جیهان ده‌درا، ئه‌م مه‌راسیمه‌ی ئه‌مساڵی رووخانی دیواری به‌رلین ئه‌و واقیعه‌ته‌ی دووباره كرده‌وه كه‌سه‌رانی سه‌مایه‌داریی جیهان چ ترسێكیان له‌سۆسیالیزم و كرێكار هه‌یه، به‌ڵام مه‌رج نییه ته‌نیا به‌بوونی قه‌یران سۆسیالیزم په‌ره‌سه‌ندن به‌خۆیه‌وه ببینێت وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤ و جێگره‌وه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داریی جێبكه‌وێت، چونكه راستی و دروستی لێكدانه‌وه‌كانی ماركس بۆ قه‌یرانه‌كان كافی نییه بۆ ئه‌وه‌ی سۆسیالیزم هه‌یمه‌نه‌ی خۆی بكێشێته‌وه به‌سه‌ر جیهاندا و كاریگه‌رییه‌كانی بۆ جیهان و ته‌نانه‌ت بۆ كوردستانیش ته‌عمیم بكاته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ئه‌زمه‌یه ته‌حویل نه‌كرێت به‌ئه‌زمه‌یه‌كی شۆڕشگێڕانه‌و چینی كرێكار نه‌توانێت وه‌ك چینێكی سه‌ربه‌خۆ به‌ئاسۆ و ستراتیژ و حزبی خۆیه بێته ده‌ره‌وه، ئه‌وا سه‌رمایه‌داریی ئه‌زمه‌كه به‌سه‌ر كرێكار و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كاندا ده‌شكێنێته‌وه، بۆیه كاریگه‌ریی هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه بۆ كوردستان وه‌ك یه‌ك ده‌بێت به‌پاشه‌كشه‌و به‌پێشڕه‌وییه‌وه، چه‌پ بۆ ئه‌وه‌ی له‌كوردوستان ده‌وری كارا بگێرێت، بۆ ئه‌وه‌ی دیاری بكات پاشه‌كشێی زیاتر ده‌كات یان پێشڕه‌ویی، بۆ ئه‌وی مه‌علوم بێت ئاسۆی بزووتنه‌وه‌كه رووی له‌كوێیه، ده‌بێت چه‌پ ببێته بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئاوێزان له‌گه‌ڵ داواكارییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و رابه‌رایه‌تی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان بكات، ده‌بێ چه‌پ ببێته بڵندگۆی ته‌عبیركردن له‌ژیانێكی باشتر بۆ خه‌ڵكی كوردستان، ده‌بێت ئه‌م چه‌په حزبی سیاسیی خۆی هه‌بێت و ئه‌م حزبه موده‌عی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی بێت، ده‌بێت رابه‌رانی ئه‌م چه‌په رابه‌رانی خه‌ڵك بن و له‌ناو خۆشیی و ناخۆشییه‌كانی كۆمه‌ڵگادا بن، ده‌بێت كادران و هه‌ڵسوڕاوانی ئه‌م چه‌په سیمای خۆشه‌ویست وجێگا باوه‌ڕی كۆمه‌ڵگا بن، ده‌بێت ئه‌م چه‌په خاڵه هاوبه‌شه‌كانی خۆی بدۆزێته‌وه‌و كاری هاوبه‌ش و ده‌سته‌جه‌معی بكات، ده‌بێت ئه‌م چه‌په هه‌ر خه‌ریكی ته‌حریمكردن و ته‌حكیمكردن نه‌بێت، ده‌بێت ئه‌م چه‌په ئه‌و تاكتیكانه‌ی نزیكی ده‌كاته‌وه له‌خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی به‌گرنگ وه‌ریبگرێت و كاری بۆ بكات له‌م باره‌وه به‌شداریی (حككع) له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقدا خاڵێكی ئیجابییه‌و ده‌توانێت كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر چالاكبوونه‌وه‌ی چه‌پ و كۆمۆنیزم به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو له‌كوردستاندا، به‌ڵام به‌شداریینه‌كردنی چه‌په‌كان و (حككك) كاریگه‌رییه‌كی سه‌لبی دانا له‌سه‌ر ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، به‌بڕوای من چه‌پ و بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی و كرێكاریی ئه‌م كارانه بكات ده‌توانێت رووی له‌گه‌شه بێت و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه پاشه‌كشه‌یه‌كی زیاتر ده‌كات. هیدایه‌ت مه‌لا عه‌لی له‌دایكبووی ساڵی 1968 له‌شاری هه‌ڵه‌بجه، خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندیی له‌هه‌ڵه‌بجه ته‌واو كردووه، خانه‌ی پێگه‌یاندنی مامۆستایانی سلێمانی له‌ساڵی 1988 ته‌واو كردووه، له‌سه‌ره‌تای ساڵی 1986وه له‌گه‌ڵ چه‌پ و كۆمۆنیزم ئاشنایه‌تی په‌یدا كردووه، له‌دوای راپه‌ڕینی ئازاری 1991 وه‌ك هه‌ڵسوڕاوێكی كۆمۆنیست ده‌ركه‌وتووه‌و له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی (حككع) بۆته ئه‌ندامی ئه‌و حزبه، به‌رپرسی كۆمیته‌ی شاره‌زورو ئه‌ندامی كۆمیته‌ی رابه‌ری رێكخراوی كوردستانی ئه‌و حزبه بووه، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕیی بنكه‌ی رۆشنبیریی سه‌رده‌م بووه له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی نووسه‌رانی بڵاوكراوه‌ی مامۆستای ئه‌مڕۆ بووه، خاوه‌نی چه‌ندین كۆڕ‌و سیمیناره له‌بواری سیاسیی و په‌روه‌رده‌ی و مناڵان و ژنان، چه‌ندین چاوپێكه‌وتنی هه‌یه له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه ئاسمانی و رادیۆ و بڵاوكراوه‌كاندا، له‌به‌شێك له‌ماڵپه‌ڕه كوردییه‌كان و بڵاوكراوه‌كانی كوردستان وتار ده‌نووسێ، ئێستا له‌وڵاتی دانیمارك ده‌ژی و كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆیه. Shamzini79@hotmail. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |