| هــــــــــــــــه‌ردی سه‌ڵاح: ده‌مه‌وێ زه‌واجێك بكه‌م، كێشه‌ی له‌دوا نه‌بێت ... زانا دڵشاد دزه‌یی |
|
|
| دیمــــــانـه | |||
| شەممە, 09 کانونی دووەم 2010 15:26 | |||
|
+ سه‌رچاوه‌ی ژیانی خۆت له‌كوێوه دابین ده‌كه‌ی، وه‌ك ده‌زانرێ له‌كوردستان هیچ گۆرانیبێژێك ناتوانێ به‌داهاتی هونه‌ره‌كه‌یه‌وه بژی؟ هه‌ردی سه‌ڵاح: بژێوی ژیانی خۆم له‌رێگه‌ی ئیشی خۆم و بنه‌ماڵه‌كه‌م دابین ده‌كه‌م، كاره هونه‌رییه‌كانیشم به‌سوپاسه‌وه تائێستا حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی كوردی یارمه‌تی داوم. + بۆچی گۆرانیبێژانی ئه‌و وڵاته نه‌یانتوانیووه بۆ پڕۆژه‌كانی خۆیان پشت به‌كۆمپانیاكان ببه‌ستن، ده‌كرێ بڵێین كۆمپانیاكان كه‌مته‌رخه‌من، یاخود هێشتا به‌رهه‌می هونه‌رمه‌ندان له‌و ئاسته‌دا نییه، تا كۆمپانیاكان بۆ بازرگانی پشتی پێ ببه‌ستن؟ هه‌ردی سه‌ڵاح: به‌دڵنیایه‌وه پێت ده‌ڵێم ئێستا هونه‌ره‌كه‌مان له‌ئاستێكدایه، كه بشێت بازرگانی پێوه بكرێت، كۆمپانیاكانیش كه‌مته‌رخه‌م نین، به‌ڵام به‌بۆچوونی من كێشه سه‌ره‌كییه‌كه له‌بنه‌ڕه‌تدا كێشه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه، كه وای كردووه كوردستانی گه‌وره ببێته چوار پارچه و هه‌ر پارچه‌یه‌كیش شێوه كه‌لتوره‌كی تاڕاده‌یه‌ك لێك دووریان هه‌بێ، ئه‌و به‌شه‌ی باشووری كوردستانیش كه ئێمه تێیدا ده‌ژین، ژماره‌ی دانیشتوانمان كه‌مه و به‌و ژماره دانیشتوانه كه‌مه و به‌و نرخه هه‌رزانییه‌ی، كه به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌كانی پێده‌فرۆشرێت، مه‌حاڵه هونه‌رمه‌ند قازاج بكات، بۆیه به‌بڕوای من هه‌تا دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردی و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، كه ئه‌وكات ژماره‌ی دانیشتوان زیاتر له‌چل ملیۆن ده‌بێت، پێویسته تائه‌وكاته حكومه‌ت هاوكاریی هونه‌رمه‌ندان بكات، تاكو هونه‌ره‌كه‌مان به‌رده‌وام بێت. + ده‌كرێ هونه‌رمه‌ند له‌په‌نای ئه‌لبومێكه‌وه ره‌چاوی بازاڕ و بازرگانی بكات، كه زۆرێك پێیان وایه ناكرێ هونه‌ر بازرگانی پێوه بكرێ، هه‌ندێكی دیش ده‌ڵێن بازرگانی به‌هونه‌ركردن شتێكی ئاساییه، چونكه هونه‌رێكی باش ده‌توانرێ بازرگانی پێوه بكرێ، نه‌ك هونه‌رێكی لاواز؟ هه‌ردی سه‌ڵاح: من بڕوام وایه ده‌بێت هونه‌ره‌كه‌مان به‌بازرگانی بكه‌ین، به‌ڵام من وه‌كو خۆم هه‌وڵمداوه كاره‌كانم زیاتری هونه‌ری بن، نه‌ك بازرگانی، له‌به‌رئه‌وه پێشتر باسم كرد، بۆ به‌بازرگانیكردنی هونه‌ره‌كه‌مان كێشه هه‌یه، كێشه‌كه‌شم بۆ روونكردیه‌وه. + له‌نێوان دوو بۆچووندا، كه ده‌كرێ گۆرانیبێژ ته‌نیا گۆرانیبێژێكی باش بێت و مه‌رج نییه قسه‌كه‌ر و خوێنده‌وار بێ، بۆچوونێكی دیش پێی وایه، گۆرانیبێژ له‌په‌نای ده‌نگخۆشییه‌وه، پێویسته رۆشنبیر و بنه‌ماكانی فه‌لسه‌فه‌ی هونه‌ری بزانێ، تۆ له‌گه‌ڵ كامه‌یانی؟ هه‌ردی سه‌ڵاح: لای من وا باشه هونه‌رمه‌ند هه‌موو سیفه‌ته‌كانی تێدابێت. + بۆچی له‌كۆمپانیای سه‌ردار ستۆدیۆ دووركه‌وتیه‌وه، له‌سه‌ره‌تادا به‌نیاز بووی زۆر پڕۆژه له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیایه ئه‌نجام بده‌ی؟ هه‌ردی سه‌ڵاح: من به‌نیازی یه‌ك پڕۆژه‌ی هونه‌ری بووم له‌گه‌ڵیان، ئه‌وانیش زۆر حه‌زیان ده‌كرد له‌و بواره خزمه‌ت بكه‌ن، ده‌ستیشمان به‌پڕۆژه‌كه كرد، به‌ڵام ئه‌وان توشی هه‌ندێ گرفت بوون، بۆیه كاره‌كه وه‌ستا. + بۆچی سێ ساڵه ئه‌لبومت بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه؟ هه‌ردی سه‌ڵاح: له‌راستیدا من ده‌یان به‌رهه‌می ئاماده‌كراو و بڵاونه‌كراوه‌م هه‌یه، بۆیه هه‌ڵبژاردن له‌ناو ئه‌و هه‌موو به‌رهه‌مانه‌دا كاتی ده‌وێت، خۆشم له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دانیم هونه‌رمه‌ند به‌باش و خراپ هه‌موو ساڵێك ئه‌لبومێك بڵاوبكاته‌وه. + به‌رێژه‌یه‌كی زۆر زه‌واجی هونه‌ركاران و هونه‌رمه‌ندان فه‌شه‌ل ده‌هێنێ، له‌هونه‌ركارانی هه‌موو دنیا ئه‌و شته هه‌یه، به‌تایبه‌ت گۆرانیبێژه‌كان، تۆ ئه‌و هۆكاره بۆچی ده‌گه‌ڕێنیته‌وه؟ ده‌كرێ بڵێین تۆش له‌به‌ر مه‌ترسیی ئه‌و فه‌شه‌له زه‌واجت نه‌كردووه؟ هه‌ردی سه‌ڵاح: كه‌لتوری ئێمه جیاوازییه‌كی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا و دنیا، لای ئه‌وان ته‌ڵاق شتێكی زۆر ئاسانه، منیش ده‌مه‌وێت زه‌واجێك بكه‌م كێشه‌ی له‌دوا نه‌بێت. + له‌كوردستان له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌هونه‌رمه‌ندانی به‌ناوبانگی عه‌ره‌ب كۆنسێرتت كردووه، په‌یوه‌ندی تۆ ته‌نیا له‌و كۆنسێرتانه‌دا بووه؟ هه‌ردی سه‌ڵاح: ته‌نیا له‌كۆنسێرته‌كه‌دا په‌یوه‌ندیمان دروست بوو. + له‌راگه‌یاندنه‌كان بڵاوكرایه‌وه، كه گۆرانیبێژ هۆلیا ئه‌فشار، داوای گۆرانییه‌كی تۆی كردووه، ئه‌ی بۆ گۆرانییه‌كه‌ی نه‌گووته‌وه؟ هه‌ردی سه‌ڵاح: له‌راستیدا ئه‌و كاته‌ی من سه‌رقاڵی كاری ئه‌لبومه‌كه‌م بووم، له ستۆدیۆكانی توركیا مایسترۆكه‌ی هۆلیا داوای گۆرانی (به‌سمه) ی كرد، بۆ هۆلیا وه‌ڵامی منیش ئه‌وه بوو، تاكو ئه‌و گۆرانییه‌م بڵاو نه‌كه‌مه‌وه، رازی نیم بیڵێته‌وه، دوای ئه‌وه په‌یوه‌ندیمان پچڕا. + ده‌گوترێ گۆرانیبێژه كوڕه‌كان له‌لایه‌ن كچانه‌وه زۆر داوای خۆشه‌ویستی و په‌یوه‌ندیی هاوڕێتیان لێ ده‌كرێ، تۆ كه خاوه‌نی رووخسارێكی جوانی، چۆن له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته مامه‌ڵه‌ت كردووه؟ هه‌ردی سه‌ڵاح: به‌شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و حاڵه‌ته و هاوڕێیه‌تی كچان كردووه، هیچ كێشه‌یه‌كم تووش نه‌بێت. + چ شتێك وای لێكردووی كوردستان جێنه‌هێڵی؟ هه‌ردی سه‌ڵاح: كوردستان و زۆر شتی تر. + له‌كام ساڵ خۆشه‌ویستیت ده‌ستپێكرد، باس له سه‌ره‌تاكانی ئه‌و عاشقبوونه‌ت بكه؟ هه‌ردی سه‌ڵاح: نامه‌وێت چیرۆكی خۆشه‌ویستی خۆم بۆ میدیا باس بكه‌م، خۆشه‌ویستی وا تامی خۆشتره، وه‌ك نهێنییه‌ك ته‌نیا لای خۆت و خۆشه‌ویسته‌كه‌ت بێت. + په‌یوه‌ندیی هاوڕێتیت له‌گه‌ڵ به‌رپرسه كورده‌كان چۆنه و له‌گه‌ڵ كامیان هاوڕێتیت خۆشه؟ هه‌ردی سه‌ڵاح: له‌گه‌ڵ زۆربه‌یان په‌یوه‌ندیم خۆشه. + زۆر له‌به‌رپرسان پێیان وایه هونه‌رمه‌ندان به‌گشتی و گۆرانیبێژه‌كان به‌تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر هاوڕێكانیان بێوه‌فان؟ له‌وباره‌یه‌وه چ قسه‌یه‌كت هه‌یه؟ هه‌ردی سه‌ڵاح: هیچكات له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵ و براده‌ره‌كانم بێوه‌فا نه‌بوومه. + هیچكات جگه‌ره‌ت كێشاوه؟ هه‌ردی سه‌ڵاح: له‌ژیانمدا جگه‌ره‌یه‌كم نه‌كێشاوه. + دوا پڕۆژه‌ی هونه‌ریت چییه؟ هه‌ردی سه‌ڵاح: به‌نیازم به‌شداری له‌درامایه‌ك بكه‌م، كه هیچی كه‌متر نه‌بێت له‌ئاستی ئه‌و دراما بیانیانه‌ی ئێستا له‌كه‌ناڵه توركی و عه‌ره‌بییه‌كاندا په‌خش ده‌كرێن و دۆبڵاژی كوردی كراون، كه ستافێكی پرۆڤیشناڵ و زیاتر له 35 درامایان له‌توركیا دروست كردووه، ئه‌وان كاره‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌مه‌رجێك قبووڵم كردووه، كه له‌رووی كوالێتی و ته‌كنیكه‌وه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ئاستی ئه‌و دراما بیانیانه كه‌متر نه‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێستا خه‌ریكی په‌یوه‌ندیكردنین به‌حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، ته‌نیا ماوه حكومه‌ت ok له‌سه‌ر كاره‌كه بكات، چیرۆكه‌كه‌ش باس له‌خۆشه‌ویستی كوڕێكی كورد و كچێكی تورك ده‌كات. باوه‌ڕم وایه ئه‌گه‌ر كاره‌كه ئه‌نجام بدرێت، ده‌بێته مۆدێلێكی زۆر نوێ له بواری دراما. تێبینی: ئه‌و دیمانه‌یه له ژماره (16) ی گۆڤاری (سڤیل) بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |