| فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: هه‌یكه‌لی رێكخراوه‌یی و شێوه‌ی كاركردنی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه ... ستیڤان شه‌مزینانی |
|
|
| دیمــــــانـه | |||
| یەک شەممە, 10 کانونی دووەم 2010 20:43 | |||
|
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی كوردستان، له‌رێی ئه‌م دیمانه تایبه‌ته‌وه باس له‌پلینۆمی یه‌كێتی و گرنگیی ئه‌و پلینۆمه و ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی سێی یه‌كێتی ده‌كات. ئه‌سه‌سه‌رد له‌وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی ئێمه‌دا هێما ده‌كات بۆ ره‌وشی ئێستای یه‌كێتی و پاشان دێته سه‌ر باسی رێككه‌وتنی ستراتیژیی نێوان یه‌كێتی و پارتی. له‌به‌شێكی تری دیمانه‌كه‌دا باس له‌خۆئاماده‌كردنی كورد ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق وئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی له‌پێش كوردن وه‌ك نه‌ته‌وه له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقدا. ستیڤان:یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان له‌رۆژانی 29-30-31-10-2009 پلینۆمی خۆی به‌به‌شداریی 1200 ئه‌ندام و كادری خۆی گرێدا. پێتوایه گرنگیی ئه‌و پلینۆمه له‌چیدا بوو؟. پێتوایه ئه‌و پلینۆمه توانی ئامانجه‌كانی خۆی له‌یه‌كڕیزیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌دیبهێنێت؟. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد:گرنگییه‌كه‌ی له‌وه‌دایه كه له‌نێوان دوو هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجام ده‌درێ، یه‌كێكیان هه‌ڵبژاردنی 25ی ته‌مووزی رابردووی په‌رله‌مانی كوردستانه‌و ئه‌وی تر هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه. به‌م مانایه، پلینۆمه‌كه كارنامه‌یه‌كی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاسه‌واره‌كانی هه‌ڵبژاردنی پێشوو تاوتوێ كرد‌و كارنامه‌یه‌كی تریشی بۆ خۆ ئاماده‌كردن بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو دانا. ده‌پرسین: ئایا یه‌كڕیزیی یه‌كێتی به‌م پلینۆمه هاتۆته دی؟. من وای بۆ ده‌چم كه په‌یمانی ئاكار، ئه‌وه‌ی له‌پلینۆمدا راگه‌یه‌نراو ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی ئیمزایان كرد، پێش ئه‌وه‌ی به‌ڵێننامه‌ی كاری هاوبه‌ش بێ، به‌ڵێننامه‌ی ئاشتبوونه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا و زاده‌ی هه‌ستكردنه به‌مه‌ترسی. مرۆڤ تا هه‌ست به‌مه‌ترسی نه‌كات، ناكه‌وێته خۆ. ده‌شێ هه‌ست به‌مه‌ترسی وا گوزارشتی لێ بكرێ كه هانده‌رێك بووه بۆ پاراستنی یه‌كڕیزیی ناوخۆیی. ستیڤان:وا بڕیاربوو دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كێتی نیشتمانیی كۆنگره‌ی خۆی ببه‌ستێت، به‌ڵام پلینۆمی به‌ست، بۆچی كۆنگره‌ی یه‌كێتی به‌رده‌وام دوا ده‌خرێت؟. پێتوایه كۆنگره ده‌توانێت گیانێكی نوێ به‌یه‌كێتی ببه‌خشێت؟. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد:راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بڕیاره‌كه وابووه كه‌پاش هه‌ڵبژاردن یان كۆنگره ببه‌سترێ یان پلینۆم. من كۆنگره‌م پێ باشتر بوو، به‌ڵام زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی بڕیاریان له‌سه‌ر پلینۆم دا. بۆ هه‌موو جار كۆنگره دوا ده‌خرێ؟. ئه‌مه یه‌كێكه له‌تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ژیانی سیاسیی هه‌رێم و ته‌نیا په‌یوه‌ندیی به‌یه‌كێتییه‌وه نییه. پارتیش له‌مێژه كۆنگره‌ی نه‌به‌ستووه. ئه‌گه‌ر حزبه‌كان ئیراده‌یه‌كی به‌هێزیان سه‌باره‌ت به‌گۆڕان و نوێبوونه‌وه هه‌بێ، به‌دڵنیاییه‌وه به‌ستنی كۆنگره هه‌رگیز دوا ناكه‌وێ. ئه‌گه‌ر نا، ئه‌وه به‌رده‌وام دواده‌كه‌وێ. ستیڤان:ئه‌گه‌ر كۆنگره نه‌یتوانی یه‌كێتی له‌و قه‌یرانانه‌ی ئێستای رزگار بكات، پێتوایه چاره‌نووسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به‌ره‌و كوێ مل ده‌نێت؟، ئایا ئه‌و چاره‌نووسه هیچ گه‌شبینییه‌كی تێدایه؟. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد:قه‌یرانه‌كانی یه‌كێتی ته‌نیا به‌كۆنگره چاره‌سه‌ر ناكرێن، به‌ڵام ده‌شێ كۆنگره هه‌لومه‌رجێكی گونجاو بۆ ورده ورده چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان فه‌راهه‌م بكات. من پێموایه به‌ستنی كۆنگره خۆی له‌خۆیدا كارێكی زه‌حمه‌ت نییه‌و زۆرجار كۆنگره له‌دیكۆر به‌ولاوه هیچی تر نابێ. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه چۆن ده‌توانرێ كۆنگره له‌وه دووربخرێته‌وه كه‌ببێ به‌دیكۆر؟ ئه‌مه به‌بێ به‌رنامه‌و به‌بێ گۆڕانی راسته‌قینه‌و به‌بێ گۆڕینی شێوه‌ی كاركردن و به‌بێ گۆڕینی شێوه‌ی بیركردنه‌وه نایه‌ته دی. ستیڤان:یه‌كێتی بڕیاریداوه به‌خۆیدا بچێته‌وه ئه‌مه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه هات ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25-7-2009 له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئه‌و نه‌بوو. پێتوایه یه‌كێتی ده‌توانێت له‌پرۆسه‌ی به‌خۆداچوونه‌وه سه‌ركه‌وتوو بێت؟. ئایا ئه‌و میكانیزمانه‌ی بۆ به‌خۆداچوونه‌وه گرتوویه‌تییه به‌ر ده‌توانێ خزمه‌تی پاشه‌ڕۆژی یه‌كێتی بكات؟. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد:هێشتا چه‌مكی به‌خۆداچوونه‌وه لێڵه‌و به‌پێی پێویست رۆشن نییه. ئه‌م ناڕۆشنییه‌ش كاریگه‌ریی خراپ له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كان به‌جێدێڵێ. ئێمه هه‌یكه‌لی رێكخراوه‌ییمان و گووتاری راگه‌یه‌نراومان شێوه‌ی كاركردنی مه‌كته‌بی سیاسیمان وه‌كوو خۆیه‌تی و گۆڕانی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه. ئه‌و گۆڕانه‌ی كه كراوه، لابردنی هه‌ندێ له‌لێپرسراوه‌كانه‌و هێنانه پێشه‌وه‌ی هه‌ندێ كه‌سی تره. ئه‌مه‌ش تا ئه‌نجامه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێ، كاتی ده‌وێ. ستیڤان:به‌شێك له‌ئه‌ندامانی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی "باڵی ریفۆرم"، پێیانوایه یه‌كێتی نه‌ماوه‌و بووه به‌به‌شێك له‌پارتی. عوسمان بانیمارانی یه‌كێكه له‌وانه‌ی خاوه‌نی ئه‌م بۆچوونه‌یه. ئایا یه‌كێتی نه‌ماوه‌و بووه به‌پارتی؟، یان هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان ئه‌و دوو هێزه‌دا نه‌ماوه‌و یه‌كگرتنیان نزیك بۆته‌وه؟. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد:یه‌كێتی یه‌كێتییه‌و پارتی پارتییه و هیچ كامێكیان نه‌بووه به‌وی تر. به‌ڵام ده‌بێ دان به‌وه‌شدا بنرێ كه به‌درێژایی مێژووی په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌م دوو حزبه، هیچ كات به‌قه‌د ئه‌مڕۆ ئه‌م دوو حزبه لێك نزیك نه‌بوون. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وای بۆ ناچم ئه‌م لێك نزیكبوونه‌وه‌یه به‌یه‌كگرتنیان كۆتایی بێ. من خۆیشم له‌و بڕوایه دام كه ئه‌م په‌یوه‌ندییه هاوسه‌نگیی تێدا نه‌بووه‌و ئه‌گه‌ر نه‌توانین هاوسه‌نگییه‌كه بگێڕینه‌وه رێ له‌به‌رده‌وامبوونی ئه‌م ره‌خنانه ناگیرێ. ستیڤان:بۆچوونێك هه‌یه پێیوایه ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌مجاره‌ش خۆی له‌و قه‌یرانانه‌ی ئێستای ده‌رباز بكات، به‌ڵام دوای مام جه‌لال دیسان تووشی قه‌یران ده‌بێته‌وه‌و له‌وانه‌یه له‌ناوبچێت!. پێتوایه یه‌كێتی دوای مام جه‌لال چی لێ به‌سه‌ر دێت؟. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد:به‌دڵنیاییه‌وه یه‌كێتی به‌بێ مام جه‌لال وه‌كوو ئه‌م یه‌كێتییه‌ی ئێستا نابێ و ئه‌مه راستییه‌كه هه‌موومان ده‌یزانین. رابه‌ره مێژووییه‌كان هه‌میشه له‌پاش خۆیان بۆشاییه‌كی گه‌وره به‌جێدێڵن. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی ئه‌و حزبه زیندووه بێ كه ده‌یناسین، ده‌توانێ چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م گرفته بدۆزێته‌وه. ئه‌گه‌ر نا، ده‌بێ پێشبینی هه‌موو شتێك بكه‌ین. ستیڤان:زۆرێك له‌چاودێران ده‌ڵێن كۆتایی رێككه‌وتننامه‌ی ستراتیژیی نێوان پارتی و یه‌كێتی نزیك بۆته‌وه، ئایا ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه له‌مردن نزیكه؟، ئایا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه تاچه‌نده ده‌بێته مایه‌ی زیان بۆ یه‌كێتی به‌تایبه‌ت له‌م ساته زۆر پڕ ئاڵۆزیی و قه‌یرانه‌ی ئه‌و حزبه‌دا؟. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد:تائێستا هه‌ردوولا پێویستیان به‌رێككه‌وتننامه ستراتیجییه‌كه‌یه‌و هه‌ردوولا قازانجیان له‌هێشتنه‌وه‌یان كردووه. ئه‌م رێككه‌وتننامه‌یه وه‌ك گرێبه‌ست وایه، هه‌ر كات لاكان هه‌ستیان به‌زیانی كرد، هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه. پێده‌چێ هێشتا كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی نه‌هاتبێ. ستیڤان:تێبینی ده‌كرێت له‌هه‌ڵبژاردنی 16-1-2010 یه‌كێتی له‌سلێمانی و كه‌ركووك له‌به‌رامبه‌ر گۆڕان دیسانه‌وه تووشی شكست بێت. ئایا پێتوایه ئه‌و شكسته ئه‌ونده‌ی تر یه‌كێتی به‌ره‌و قه‌یران راده‌كێشێت؟ له‌حاڵه‌تێكی ئاوها پێگه‌ی یه‌كێتی چۆن ده‌بیننه‌وه؟. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد:یه‌كێتی له‌ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا هه‌ندێ هه‌نگاوی هه‌ڵێناوه كه پێیوایه ده‌شێ كاریگه‌ریی پۆزه‌تیڤیان له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا هه‌بێ. پێموایه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا هاوكێشه‌كه به‌مجۆره ده‌بێ: ئه‌گه‌ر یه‌كێتی بردییه‌وه، لیستی گۆڕان تووشی قه‌یران ده‌بێ و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌شی هه‌یه. له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌گه‌ر لیستی گۆڕان بردییه‌وه، به‌دڵنیاییه‌وه ره‌وشه‌كه بۆ یه‌كێتی ئاڵۆزتر ده‌بێ. هه‌موو شتێك به‌نده به‌سه‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌وه. ستیڤان:چۆن ده‌ڕواننه كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی د. به‌رهه‌م و پێتانوایه جیاوازییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی ئه‌م كابینه له‌وانی پێشوو چی ده‌بن؟، به‌كورتی گه‌شبینی به‌رامبه‌ر ئه‌م كابینه‌یه؟. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد: پێموایه هه‌لومه‌رجێكی له‌بار بۆ سه‌ركه‌وتنی كابینه‌ی شه‌شه‌م له‌ئارادایه‌و وای بۆ ده‌چم كه‌ئه‌م كابینه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی فایله هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا وبه‌دیهێنانی پێشكه‌وتن له‌مه‌سه‌له‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دابینكردنی هه‌لی كار بۆ هاووڵاتییان، چانسی زۆرتره. ستیڤان:پێتوایه ململانێی هێزو قه‌واره كوردییه‌كان له‌شاری كه‌ركووك له‌میانه‌ی هه‌ڵبژاردنی 16-1-2010 زیان به‌دۆزی كورد له‌و شاره ده‌گه‌یه‌نێت؟ ئایا یه‌ك لیستیی كورد له‌كه‌ركووك به‌هه‌نگاوێكی گرنگ ده‌زانیت؟. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد:من زۆر پێ له‌سه‌ر لیستی هاوبه‌ش داناگرم، به‌تایبه‌تی كه یاسای هه‌ڵبژاردن لیستی كراوه‌ی په‌سند كردووه‌و ئه‌مه‌ش كارێكی وا ده‌كا جیاوازیی نێوان بوونی یه‌ك لیست و بوونی چه‌ند لیستێك زۆر نه‌بێ چوونكه له‌به‌ره‌نجامی كۆتاییدا، لایه‌نه پێكهێنه‌ره‌كانی هه‌ر لیستێكی هاوبه‌ش ده‌نگ بۆ ئه‌ندامانی خۆیان كۆ ده‌كه‌نه‌وه، نه‌ك بۆ لیسته هاوبه‌شه‌كه. ستیڤان:به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌زموونی رابردوو، به‌شێك له‌سیاسه‌تمه‌دارانی كورد گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی پێویسته بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، كورد له‌گه‌ڵ سووننه هاوپه‌یمانی ببه‌ستێت. چۆن ده‌ڕواننه ئه‌گه‌ری هاوپه‌یمانیی كورد‌و هێزه سوونییه‌كان؟. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد:سووننه‌كان هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كورددا نابه‌ستن. من هۆی ئه‌م هه‌ڵوێسته بۆ دوو فاكته‌ر ده‌گێڕمه‌وه. یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه‌هاوپه‌یمانیی كورد‌و سووننه له‌هه‌ڵبژاردندا لێی رانابینرێ بتوانێ ده‌سه‌ڵات له‌شیعه بسه‌نێته‌وه. په‌ی بردن به‌م ئه‌نجامه پێشبینیكراوه، سووننه هان نادا زۆر به‌ته‌نگ هاوپه‌یمانی بێ له‌گه‌ڵ كورددا. دووه‌میشیان ئه‌وه‌یه كه‌عه‌ره‌ب، به‌تایبه‌تی سوورییه‌كان و كه‌نداو و میسر، پێیان باش نییه سووننه له‌گه‌ڵ شیعه‌دا یان له‌گه‌ڵ كورددا یه‌ك بگرێته‌وه‌و زیاتر هانی ده‌ده‌ن به‌ته‌نیا بچێته هه‌ڵبژاردن و له‌م باره‌یه‌وه پشتگیریی ماددیشی ده‌كه‌ن. مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی هاوپه‌یمان یه‌كلایه‌نه نایه‌ته دی، به‌ڵكو پێویستی به‌ره‌زامه‌ندیی هه‌ردوولا هه‌یه. ستیڤان:ئایا دوای هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق دۆخی سیاسیی كورد له‌عێراقدا چ گۆڕانێكی به‌سه‌ردا دێت؟. پێتوایه كورد له‌سه‌ر ئاستی عێراق پاشه‌كشه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌كات له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه؟. فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد:ئه‌مه پرسیارێكی ئاڵۆزه‌و زیاتر ده‌وه‌ستێته سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كه. به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی بۆچوونی من ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه عێراقێكی نوێی لێ ده‌كه‌وێته‌وه كه‌كورد تێیدا وه‌ك پێش 2003 مافخوراو نابێ و وه‌ك 2005 ده‌ستڕۆیشتوو نابێ. ده‌بێ له‌ئێستاوه خۆمان بۆ چه‌رده‌یه‌ك گۆڕانكاریی ئاماده بكه‌ین كه‌پێویستیان به‌خۆ ماندووكردنێكی زۆرتر هه‌یه. ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |