| مه‌لا ئه‌حمه‌د قامیشی: یه‌كێتی زانایانی ئاینیی رێكخراوێكی پاشكۆ و لاوازه‌و دووچاری شه‌له‌ل بووه... دیمانه: ستیڤان شه‌مزینانی |
|
|
| دیمــــــانـه | |||
| دووشەممە, 11 کانونی دووەم 2010 23:12 | |||
|
ستیڤان: به‌رده‌وام مامۆستایانی ئاینیی كوردستان ره‌خنه له‌شته بچووكه‌كان ده‌گرن و خۆیان سه‌رقاڵی هه‌ندێك كێشه‌ی لاوه‌كیی كردووه، ئه‌مه‌ش ره‌خنه‌یه‌كی به‌رده‌وامه كه له‌مه‌لاكانی كوردستان ده‌گیرێت. من ده‌پرسم بۆچی مه‌لا ئاینییه‌كان هێنده‌ی خۆیان خه‌ریكی كێشه لاوه‌كییه‌كان ده‌كه‌ن، بیر له‌پرسه گرنگه‌كان ناكه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی مه‌لا عه‌ره‌به‌كان ده‌یكه‌ن؟. مه‌لا ئه‌حمه‌د قامیشی: سه‌رقاڵبون به‌شتی بچووك و لاوه‌كیی تا شتی گه‌وره وه‌ستابێت هه‌ڵه‌یه‌و راكردنه له‌راستییه‌كان، به‌ڵام هه‌ندێ شت به‌لای خه‌ڵكانێكه‌وه بچووكه‌و لای خوا گه‌وره‌یه (تحسبونه هیناًَ وهو عند الله عڤیم) به‌تایبه‌ت لایه‌نی بیروباوه‌ڕو (وه‌لا و به‌را) . پاشان تۆ سه‌یری بچووكی تاوانه‌كه مه‌كه به‌ڵكو سه‌یری گه‌وره‌یی ئه‌و كه‌سه بكه كه‌بێ فه‌رمانی ده‌كه‌ی، ئه‌وه مه‌لای كورده له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كان خه‌ڵكی ئاڕاسته ده‌كه‌ن به‌ده‌ست و دامێن پاكی دووركه‌وتنه‌وه‌یان له‌درۆ و خیانه‌ت و گه‌نده‌ڵی كه ئه‌مڕۆ ژیانیان لی كردووین به‌ژان و پێیانده‌ڵێن دڵسۆزیی گه‌ل و نیشتمان بن، ده‌نگ بده‌ن به‌كوردستان، خۆ ئه‌گه‌ر هاووڵاتیان چاكه‌كارو وشیاربن ئه‌وه پێش هه‌مووان حكوومه‌ت سوودمه‌ند ده‌بێت و به‌ندیخانه‌كان چۆلڕ ده‌بن و ژیان و ژیاریان پێش ده‌كه‌وێت، له‌به‌رئه‌وه‌یه كه شوێنكه‌وتووانی مه‌لا، واته ئه‌هلی مزگه‌وت و ئه‌وه‌شی به‌راستی مه‌لایه تائێستا بازرگانیان به‌گه‌ل و نیشتمانه‌وه نه‌كردووه، له‌كاتێكدا مه‌لای كوردستان په‌ڕاوێز كروان، به‌ڵام مه‌لای عه‌ره‌ب به‌تایبه‌ت مه‌لای شیعه ده‌سه‌ڵاتدارو پاره‌دارن و خاوه‌نی مه‌رجه‌عن و له‌په‌رله‌مانیاندا پڕیه‌تی له‌مێزه‌ر به‌سه‌ر ئه‌وانی تریش هاوسۆزیانن، بۆیه به‌راورد ناكرێن له‌گه‌لڕ مه‌لای ئێمه‌دا به‌تایبه‌ت له‌رۆژگارێكی ماتریالیستی وه‌ك ئه‌مڕۆدا كه هێزی ده‌سه‌ڵات و پاره كاریگه‌رتره له‌شته‌كانی تر. له‌گه‌لڕ ئه‌وه‌شدا شارستانی ئیسلامی شانازیی ده‌كات به‌زانایانی كورد، كه‌ڵه زانایانی وه‌ك (ئیبن ئاده‌م، ئیبن خه‌له‌كان و شاره‌زووری و ئیبن مسته‌وفی و به‌دلیسی و مه‌لای گه‌وره‌ی كۆیه‌و ومه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی موده‌ڕیس و عه‌لی ته‌ره‌ماخی.. هتد) . شاعیره‌كانیشمان هه‌ر له‌مه‌لایه‌تییه‌وه پێگه‌یشتوون كه بوونه‌ته قوتابخانه‌ی ئه‌ده‌بیاتی كوردیی وه‌ك (نالی و مه‌حوی و مه‌لای جه‌زیری و ئه‌حمه‌دی خانی و.. هتد) و هه‌ر یه‌ك له‌مه‌لا مه‌حموودی بایه‌زیدی و مه‌لا سه‌عیدی نه‌وڕه‌سی كوردستانی، ئه‌و دوو زاته بوون كه‌به‌شێكی زۆری كولتووری كوردیان له‌فه‌وتان رزگار كرد، یه‌كه‌م زانای سیاسه‌ت و به‌رقه‌راركه‌ری بیرۆكه‌ی فیدراڵییه‌ت له‌نێوان میرنیشه‌نه‌كانی كورد عوسمانییه‌كاندا مه‌ولانا ئیدریسی به‌دلیسی بوو، سه‌رجه‌م سه‌رانی شۆڕشه‌كانی كوردیش له‌بنه‌ماڵه‌ی ئاینی بوون قازی ئاسا له‌پێناو گه‌له‌كه‌یاندا گیانی خۆیان به‌خشی و هیچ كۆشك و ته‌لار و فایل و باخیان به‌جێنه‌هێشت چوونكه له‌خوا ده‌ترسان و خزمه‌تكردنی گه‌ل و نیشتمانیان به‌شێك بووه له‌دینداریان كه‌هه‌ر واشه، زۆر به‌داخه‌وه كه عه‌قڵی سیاسیی ده‌سه‌ڵاتی كوردیی گرنگی به‌عه‌قڵی مه‌عریفی زانایانی خۆی نادات بۆیه ئیستا ناتوانن رۆڵی سه‌ره‌كی ببینن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گرفتانه‌ش هه‌ر به‌رده‌وامن و له‌سه‌رجه‌م قه‌یرانه‌كان هه‌ڵوێستیان بووه، به‌تایبه‌ت پرسی نه‌ته‌وه‌یی چوونكه ئێمه كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمان هه‌یه نه‌ك كێشه‌ی (جگه‌ره‌كێشان، خه‌ته‌نه‌ی ئافره‌ت و كۆنسێرتی فڵان و فیسار) . ستیڤان: یه‌كێتی زانایانی ئاینیی كوردستان، وه‌ك رێكخراوێك كه مه‌لا ئاینییه‌كانی كوردستان له‌خۆ ده‌گرێت، رێكخراوێكی پاشكۆ و لاوازه و گووتاره‌كانیشی پابه‌ندی گووتاری ده‌سه‌ڵاته. من پرسیار ده‌كه‌م تاكه‌ی ئه‌مه ئه‌دای ئه‌و رێكخراوه ده‌بێت؟، پاشان كاری ئه‌م رێكخراوه فه‌توای سه‌یر و سه‌مه‌ره‌یه یان رێكخستنی كاروباری ئاینیی؟. مه‌لا ئه‌حمه‌د قامیشی: سه‌باره‌ت به‌رێكخراوی یه‌كێتی زانایان وه‌ك له‌پرسیاره‌كه‌دا ئاماژه‌تان پێداوه پاشكۆیه و رێنمایی كراوه له‌جیاتی پێشه‌وایه‌تی و سه‌رمه‌شقی، رێكخراوێكی لاوازه‌و دووچاری شه‌له‌ل بووه هۆیه‌كه‌شی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌ستی حزب، له‌وڵاتی ئێمه‌دا حزب حكوومه‌ته‌و وحكوومه‌تیش حزبه‌و ده‌ستی حزب له‌هه‌موو شتێكدایه كه خۆزیا وانه‌بایه، به‌ئاواته‌وه بووین حكوومه‌تێكی كوردیمان بوایه یاسای شه‌رع تیا سه‌روه‌ر بووایه، چوونكه حزب ته‌نیا بیر له‌به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌كاته‌وه، ئێمه‌ش وه‌ك مه‌لا به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیمان گه‌ره‌كه كه به‌خته‌وه‌ربونی كودستانه‌كه‌مانه. ئێستا رێكخراوی زانایان له هه‌وڵی به‌ستنی كۆنگره‌دان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفتانه، چونكه كه‌سێ بۆ خۆی نه‌بێت ناتوانێت بۆ ده‌وروبه‌ری بێت (من لم یكن لنفسه فكیف یكون لغیره) ئه‌گه‌ر كه‌وتنه‌وه كار ئه‌وا ئه‌ركی ئه‌و رێكخراوه رێكخستنی كاروباری ئاینییه‌و ده‌بوایه مه‌رجه‌عی زانایانی كوردستان بوایه، سه‌باره‌ت به‌فه‌توای سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ش ئه‌وه هه‌رگیز ناتوانن فه‌توای له‌و جۆره بده‌ن و نه‌شیان داوه چوونكه لیژنه‌ی فه‌توا تا ئه‌ندازه‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆیه و فه‌توای شه‌رعیش له‌گیرفان ده‌رنایه‌ت و زانای زۆر به‌رزو به‌ڕێزی تێدایه، كه‌سانێكش به‌ناوی دینه‌وه فه‌توای سیاسیی ده‌رده‌كه‌ن شتێكی تره. ستیڤان: مه‌لا ئاینییه‌كانی كوردستان به‌هه‌مان روانگه‌ی ئیسلامی سیاسیی بیر ده‌كه‌نه‌وه‌و ده‌یانه‌وێ ئیسلام بكه‌نه بنه‌مای حكوم و فه‌رمانڕه‌وایی، ده‌گمه‌نن ئه‌و مه‌لایانه‌ی به‌مشێوه‌یه بیر ناكه‌نه‌وه. من پرسیار ده‌كه‌م ئایا ئیشی مه‌لا ئاینییه‌كان بانگه‌شه‌كردنه بۆ گووتاری ئیسلامی سیاسیی یان به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌ركی ئاینیی دیاریكراو؟. مه‌لا ئه‌حمه‌د قامیشی: به‌ڵی ئه‌ركی مه‌لای ئاینی راسته‌قینه گه‌یاندنی راستییه‌كانی دینه، ده‌بێت هه‌ولڕ بدات بۆ ئه‌وه‌ی ئیسلام فه‌رمانڕه‌وا بێت، چوونكه مه‌لا كادر و چاوساغی ئاینه‌و ئه‌و ئه‌ركی خۆی ده‌زانی و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات نه‌ك خه‌ڵكی نه‌شاره‌زا له‌دین رێگای بۆ دیاری بكه‌ن و ئامۆژگاریی بكه‌ن!، په‌یامی ئاینیش هاتووه بۆ رێكخستن و به‌ڕێوه‌بردنی ژیانی مرۆڤه‌كان له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، نه‌ك ته‌نیا لایه‌نی عیباده‌ت ئه‌وه‌تا زانایان ئاگادارن كه فیقهی ئیسلامیی چوار به‌شه و سێ به‌شی بۆ رێكخستنی كاروباری دنیایه كه بریتین له: (معاملات) واته یاسای شارستانی و (مناكحات) واته یاسای باری كه‌سێتی و (جنایات) كه یاسای سزادانه‌و (عیبادات) كه ئه‌ویش هه‌ندێكی سوودی دنیای تێدایه، كه‌واته سێ له‌سه‌ر چواری شه‌ریعه‌ته‌كه په‌ڕاوێز كراوه. ئه‌و ره‌وته‌ی ئێستا له‌كوردستاندا باوه‌و بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت رۆشنبیریی سۆفیگه‌رییه له‌جیاتی سووننه‌گه‌ریی كه به‌شێكی كه‌می دینه‌و جه‌خت ده‌كاته‌وه له‌سه‌ر ته‌زكیه‌و دنیا نه‌ویستی و قه‌بر و قیامه‌ت به‌وه‌ش له‌دنیا دوور ده‌كه‌ونه‌وه‌و پرسی كوردیش چاره‌سه‌ر نابێت، له‌كاتێكدا ئاین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی مرۆڤ هاتووه له‌دنیاو قیامه‌ت داوامان لێده‌كات كه پیاوی دنیا‌و قیامه‌ت بین (رجل الدنیا واڵاخره) و دینی خوا به‌رپا بكه‌ین، به‌ڵام زانایانی غه‌یری كورد زیاتر لایه‌نی فیقهی هه‌ڵبژاردوه‌و بۆیه سوودی له‌ئاین وه‌رگرتووه له‌هه‌موو بوارێكه‌وه، ده‌ی با ئێمه‌ش دوای ئه‌و هه‌موو لادانه با بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پراكتیزه‌كردنی سیستمی ئیسلام بێ زیاد و كه‌م كه ده‌رمانی هه‌موو ده‌ردانه به‌تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسه هه‌نووكه‌ییه چاره‌نووسسازه‌كان ئیتر ئه‌وه‌یه ئه‌ركی ئاینی راسته‌قینه‌و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ده‌توانین ئه‌و ئیسلامه‌تییه گشتگیره به‌كاربێنین بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی، بۆ رزگاریی كوردستان، بۆ گۆڕانی ئیجابی و پێشكه‌وتن و داهێنان به‌ئالیه‌ت و میكانیزمی سه‌رده‌م وه‌ك چۆن عه‌ره‌ب و تورك و فارس رۆژگارێك له‌ڕێگه‌ی دینه‌وه سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌یان به‌ده‌ستهێنابوو، به‌ڵام كاتێك لایاندا له‌دین بۆ شۆڤێنییه‌ت و ناسیۆنالیستی، بچووكبوونه‌وه‌و پارچه پارچه بوون، چوونكه ئاین مافی هه‌موو گه‌لێكی داوه‌و كه‌س له‌كه‌س زیاتر نییه ته‌نیا به‌ته‌قوا نه‌بێت ئه‌گه‌ر پیاده بكرێت، خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی (.. لا ێسْخَرْ قَومٌ مِنْ قَوْمٍ عَسَی ڕَنْ ێكُونُوا خَیْراً مِنْهُمْ... ) الحجرات-11، واته هیچ گه‌ل كۆمه‌ڵێك بۆی نییه گاڵته به‌وی تر بكات چوونكه ده‌گونجێت گاڵته‌پێكراو له‌گاڵته‌كه‌ر چاكتر بێت لای خوا، چوونكه ده‌نگ و ره‌نگ و گه‌ل و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز به‌ڵگه‌ی گه‌وره‌یی خودان ئیراده‌ی خوایه (. وَجَعَلْنَاكُمْ شُعُوباً وَقَبَائِڵ لِتَعَارَفُوا.. ) . ئه‌وه ویستی خوایه من كوردم ئه‌ویش عه‌ره‌ب و توركه، دژایه‌تیكردنی هه‌ر گه‌ل نه‌ته‌وه‌یه‌ك پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌ت و ئیراده‌ی خوایه، پارێزگاریی له گه‌ل و نیشتمان له‌هێرشی سته‌مكاران به‌شێكه له‌دینداریی، به‌داخه‌وه كه‌سانێك واده‌زانن كوردایه‌تی و ئیسلامه‌تی دژ‌و پێچه‌وانه‌ن! به‌ڵام كوردایه‌تی باوه‌ڕدار به‌شێكه له‌دیندارییه‌كه‌ی جا ده‌وڵه‌ت كه دینت لێداڕنی چی ده‌مینێته‌وه؟ كێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یشمان كه هه‌یه بێدینان دروستیان كردووه و كوردیان دابه‌شكردووه نه‌ك دین، ئیسلام یه‌ك ئیسلامه باس له‌سه‌رجه‌م بواره‌كانی ژیان ده‌كات له (جَره تا مَجَره) چه‌مكی ئیسلامی سیاسیش له‌ده‌ره‌وه كه‌هێنراوه به‌ناڕه‌وا به‌سه‌ر دینی ئێمه‌دا سه‌پێنراوه كه له‌دینی كه‌نیسه وه‌رگیراوه، چوونكه ئه‌وه (قیاس مع الفارق) قیاسی كه‌شك له‌مه‌شكه بۆئیسلام ناشێت، پاشان ئیسلامییه‌كان شتی مه‌لایه‌كان ده‌ڵێنه‌وه‌و ده‌بێت شوێن كه‌وته‌ی ئه‌وانیش بن، گه‌ر به‌ڕاستی ئیسلامی بن نه‌ك به‌پێچه‌وانه‌وه چونكه مه‌لاو په‌یامی مه‌لا پێشتر له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا بووه، مادام هه‌ردووكیان بانگه‌شه‌ی یه‌ك دین ده‌كه‌ن ئاساییه كه شته‌كانیشیان یه‌ك بێت. ستیڤان: هه‌ڵبژاردنی رۆژی 25-7-2009 سه‌لماندی كه هێزه ئیسلامییه‌كان ئه‌ڵته‌رناتیڤی ده‌سه‌ڵات نین به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه زه‌مینه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمه‌ڵی كورده‌واریی چیتر له‌بار نییه بۆ گه‌شه‌ی ره‌وته ئیسلامییه‌كان. به‌بۆچوونی هۆكاره‌كانی گه‌شه‌كردن و پووكانه‌وه‌ی رۆڵی ئیسلامی سیاسیی له‌كوردستان بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه؟. مه‌لا ئه‌حمه‌د قامیشی: سه‌باره‌ت به‌هۆكاری گه‌شه‌نه‌كردن و سستبوونی ئیسلامی سیاسیی له‌كوردستان، ئه‌گه‌ر بوتری حزبه ئیسلامییه‌كان گونجاوتره له‌ئیسلامی سیاسیی، وه‌ك پێشتر ئاماژه‌م پێدا چوونكه به‌ش به‌شكردنی ئیسلام پیلانه‌و تاوانه، ئیسلامییه‌كانیش له‌گه‌شه وه‌ستاون، به‌ڵام نه‌پوكاونه‌ته‌وه ئه‌ویش به‌هۆی په‌رته‌وازه‌یی و لێكترازانیان وزاڵبوونی گیانی حزبایه‌تی به‌سه‌ر گیانی برایه‌تی ئیمانیدا. پاشان كێشه‌و قه‌یرانی ئیسلامییه‌كانی كوردستان سه‌ركرده‌كانیان بوون نه‌ك جه‌ماوه‌ره‌كه‌یان كه ئه‌ویش ده‌ستی زۆری له‌پشت بووه، بێ حیكمه‌ت نییه كه خوای گه‌وره پێوستی كردووه له‌سه‌ر موسڵمان كه رۆژی لانیكه‌م (17) جار ده‌بێت بڵێت (اهدنا الێراگ المستقیم) واته خوایه رێنمونیمان بكه بۆ رێگه‌ی ڕاست، خۆ هه‌موو كه‌س خۆی به‌ڕاست ده‌زانێت به‌ڵام كامه‌یان راسته؟. بێگومان راست ئه‌وه‌یه لای خوا راست بێت چاك ئه‌وه‌یه له‌ته‌رازوی خوادا چاك بێت، به‌داخه‌وه خه‌ڵكانێك (نازانن كه نازانن) نازانن كه ئیسلام سه‌رجه‌م ماف و ئازادییه‌كانی له‌سنووری به‌رژه‌وه‌ندیی مرۆڤدا دابینكردووه، نه‌ك تیرۆر و تۆقاندن، مامۆستایانی ئاینی راسه‌قینه‌ش رێبه‌رو پێشه‌وای موسڵمانانن، وه‌ڵامه‌كانیشم ته‌نیا بۆ خستنه رووی راستییه‌كانه نه‌ك بۆ دژایه‌تی ئه‌م و ئه‌و، له‌كۆتاییدا به‌ئومێدی یه‌كڕیزی سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل وڵاتمان كه ئه‌وه‌ش ته‌نیا به‌ئیسلام به‌رجه‌سته ده‌بێت، ژیانیش به‌جیاوازییه‌كانه‌وه جوانه‌و به‌ڕێزو مافی به‌رامبه‌ر جوانتر ده‌بێت، با هه‌ر كه‌سه‌مان به‌كرده‌وه بیسه‌لمێنین و بزانین كاممان دڵسۆزی خه‌ڵك و خاكین، جا ئه‌گه‌ر وامان كرد ئه‌و كاته له‌دنیایه‌شدا كاره‌كانمان سه‌ر ده‌كرێت له‌قیامه‌تیش به‌ر ده‌گرێت، ئه‌ی نا هه‌زار قسه به‌قوربانی كرده‌وه‌یه‌ك بێت. مه‌لا ئه‌حمه‌د قامیشی *نه‌وه‌ی مه‌لاگرده‌و مه‌لا محه‌مه‌دی قامیشییه‌و له‌ساڵی (1966) له‌چوارقوڕنه هاتۆته دنیا. *په‌یمانگای ئیسلامیی له‌سلێمانی و كۆلیژی شه‌ریعه‌ی به‌غدادی خوێندووه تا 1989. *ساڵانی (1990-1998) له‌م مزگه‌وتانه مه‌لا بووه (جافان، گوله‌ك، دواوه) له‌بیتوێن. *ساڵانی (1998-2002) مامۆستای په‌یمانگای ئیسلامیی زانسته شه‌رعییه‌كان بووه له‌هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێشنوێژی مزگه‌وتی (دارالێفا، پاشا) بووه. *ساڵی (2002) گه‌ڕاوه‌ته‌وه شاری سلێمانی و له‌مزگه‌وتی (شه‌فیق به‌گ) جێگیر بووه. *ئه‌ندامی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانه، لقی سلێمانی. Shamzini79@hotmail. com ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |