| گفتوگۆیه‌ك له‌گه‌لڕ (بابه‌كر زێباری) سوپاسالاری عیراقدا. ... مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی |
|
|
| دیمــــــانـه | |||
| شەممە, 16 کانونی دووەم 2010 23:10 | |||
|
سوپاسالاری ئێراقی فیدراڵ له‌باره‌ی گرنگی ئه‌م میدالیایه ده‌ڵێت: ئه‌و میدالیایه‌ی كه‌به‌نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆك ئۆباما، ژه‌نه‌راڵ ئۆدیرنۆ پێشكه‌شی كردم خه‌ڵاتێكی ساڵانه‌یه و له‌ساڵی 1942وه‌وه كۆنگریسی ئه‌مریكا ته‌به‌نی كردوه و داوایان له‌سه‌رۆكه‌كانی ئه‌مریكا كردوه هه‌ر ساڵێك بیده‌نه ئازاترین و دڵسۆزترین سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی، ژه‌نه‌راڵ ئۆدیرنۆ پێی راگه‌یاندم زۆر به‌ده‌گمه‌ن ئه‌م میدالیایه دراوه به‌سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی غه‌یره ئه‌مریكی، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا مانایه‌كی گه‌وره‌ی بۆ توانای ئه‌فسه‌ر و سه‌ركرده‌سه‌ربازیه‌كانی كورد هه‌یه، بابه‌كر زێباری ئه‌م میدالیایه به‌ده‌سكه‌وتێك بۆ گه‌لی كورد و پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان ده‌زانێت و ته‌ئكید ده‌كاته‌وه كه بوونی له‌پۆستێكی هه‌ستیاری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێراقی فیدراڵ هیچ كاریگه‌ریه‌ك له‌سه‌ر بابه‌كر زێباری له‌سه‌ر راگرتنی هاوسه‌نگی له‌نێوان ئینتیمای نه‌ته‌وه‌یی و ئینتیمای نیشتمانی ده‌ڵێت: جارێكیان رۆبه‌رت گێتس وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا لێی پرسیم چۆن هاوسه‌نگی له‌كاری پێشمه‌رگایه‌تی و كاری ئێستات وه‌ك سوپاسالاری ئێراق راده‌گریت؟؟منیش له‌وه‌ڵامدا گوتم:پێشمه‌رگه برای منن چونكه زۆربه‌ی ته‌مه‌نم له‌ناو پێشمه‌رگه و شاخه‌كانی كوردستان به‌سه‌ربردوه و هه‌رگیز ناتوانم یاده‌وه‌ریه خۆش و ناخۆشه‌كانم له‌گه‌ڵ برا پێشمه‌رگه‌كانم له‌بیربكه‌م، به‌ڵام سوپای ئێراق له‌سه‌ر ده‌ستی خۆم دامه‌زراوه و رێكخراوه‌ته‌وه كه‌واته سوپای ئێراقی نوی به‌منداڵی خۆم ده‌زانم، له‌باره‌ی سوپای ئێراقی فیدراڵ و قه‌باره‌ی كورد له‌م سوپایه‌دا سوپاسالاری ئێراق ده‌ڵێت: جگه له‌هێزی پێشمه‌رگه كه‌هێشتا له‌ناو وه‌زاره‌تی به‌رگری ئێراقدا نه‌بۆته میلاك ئێستا رێژه‌ی كورد له‌ناو سوپادا نزیكه‌ی 9%یه كه ئه‌وه‌ش زۆر كه‌مه و ره‌نگه دژایه‌تیكردنی كورد له‌ناو یه‌كه سه‌ربازیه‌كاندا هۆكاری ئه‌م رێژه نزمه‌بێت و هه‌ست ده‌كه‌م كورد له‌شاره‌كانی ناوه‌راست و باشووری ئێراقدا و ته‌نانه‌ت له‌ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانیش خواستی پێشكه‌شكردنی داواكاریان بۆ كاركردن و خزمه‌تكردن له‌سوپای ئێراقدا كه‌مه، گوتیشی ئێمه له‌وه‌زاره‌تی به‌رگری زۆر پشتگیری و ئاسانكاری بۆ ئه‌و كوردانه ده‌كه‌ین كه داواكاری خوێندن و كاركردن له‌كۆلیژه سه‌ربازیه‌كان و یه‌كه‌سه‌ربازیه‌كانی ئێراقدا پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، سه‌باره‌ت به‌توانای سه‌ربازی سوپای ئێراقی فیدراڵ گوتی:دروستكردنه‌وه‌ی سوپای ئێراق كارێكی ئاسان نیه و من به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكام راگه‌یاند كه‌وا دروستكردنه‌وه‌ی ئه‌م سوپایه نزیكه‌ی 10ساڵی ده‌وێت، چونكه سوپا پێویستی به‌پێگه‌یاندنی ئه‌فسه‌ر و پله‌دار و خه‌ڵكی پسپۆر هه‌یه هه‌روه‌ها پێویستی به چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی پێشكه‌وتو هه‌یه و ئه‌مانه‌ش پێویستیان به‌بوجه‌یه‌كی ئێجگار گه‌وره هه‌یه كه له‌م بارودۆخه‌ی ئێراقدا به‌هۆی هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی نرخی نه‌وت كه سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی بوجه‌ی ئێراقه، زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌و بوجه‌یه دابین بكرێت، له‌باره‌ی كێشه‌كانی نێوان حكومه‌تی به‌غدا و حكومه‌تی هه‌رێم و كێشه‌ی بیره‌نه‌وتی فه‌ككه، زێباری گوتی: من پێموایه ململانێی حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی به‌غدا په‌یوه‌ندی به‌متمانه و خواستی مامه‌ڵه‌كردنی واقعیانه‌ی هێزه عه‌ره‌بیه عیراقیه‌كانه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ مافه‌كانی كورد، من پێموانیه گرنگیدان به كێشه‌ی نه‌وت و غاز و وه‌رگرتنی ئه‌م پۆست و ئه‌و وه‌زاره‌ت بۆ كورد زۆر گرنگ بێت، باشتره كورد له‌سه‌ر خاك و به‌تایبه‌تیش ناوچه كێشه‌داره‌كان (ته‌عریبكراوه‌كان)، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتتدارانی عیراق و هێزه عه‌ره‌بیه عیراقیه‌كان بكه‌ن، چونكه كاتێك ئه‌و شوێنانه‌ت گه‌رانده‌وه بۆ سه‌ر قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وا جگه له‌وه‌ی ژماره‌ی كورسی و قه‌واره‌ت له په‌رله‌مانی عیراقدا زیاتر و گه‌وره‌تر ده‌بێت، ده‌توانی له‌گفتوگۆی پێكهێنانی حكومه‌ت و پۆست و ئیمتیازاتی نه‌وت و غازیشدا له‌مه‌وقعی هێزه‌وه دانوسان بكه‌یت، من واده‌بینم كه عه‌ره‌بی عێراق به‌سیاسیه‌كانیشیانه‌وه هه‌میشه بیر له‌هاجسی جیابوونه‌وه‌ی كورد له‌عیراق و دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له‌هه‌موو قسه و هه‌ڵوێست و گفتوگۆكانیاندا ده‌بینیت، ئێستا هه‌ندێكیان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆبوونی كورد له‌به‌رژه‌وه‌ندی عیراق و كورد و عه‌ره‌بیشدایه، به‌ڵام نایانه‌وێت كورد باسی یان داوای ناوچه دابڕێنراو و ته‌عریبكراوه‌كان بكات. له‌باره‌ی بیره نه‌وتی فه‌ككه هه‌ندإ لایه‌نی عیراقی داوایان ده‌كرد ئێمه هێزی سه‌ربازی بگوازینه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه و ئیستیعرازی عه‌سكه‌ری بكه‌ین و هێز پیشانی ئێران بده‌ین، به‌ڵام من گوتم ئه‌وه بریارێكی نادروسته و نابإ له‌و مه‌سه‌له‌یه‌دا ئێمه كاردانه‌وه‌ی سه‌ربازیمان هه‌بێت، ره‌نگه ئه‌مریكیه‌كان حه‌ز بكه‌ن مه‌سه‌له‌ی فه‌ككه ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ شه‌رێكی دیكه له‌گه‌ڵ ئێران‌دا كه به‌بۆچونی من ئه‌وه دژی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لانی ناوچه‌كه‌یه و ده‌بی ئێمه بزانین كێشه‌ی فه‌ككه زۆر بچوكتره له‌كێشه سنووریه‌كانی نێوان عیراق و كوێت، كه له‌گه‌ڵ كوێتتدا ئێمه نزیكه‌ی 60كیلۆمه‌تری چوارگۆشه له‌زه‌وی و ئاوی هه‌رێمایه‌تیمان له‌شه‌ری كه‌نداودا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و هه‌مووی نه‌وتی تێدایه، له‌سنووری وشكایی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ئێمه هه‌ر له‌كوردستانه‌وه تا زرباتیه هیچ كێشه‌یه‌كی وشكاییمان له‌گه‌ڵیاندا نیه و ئێرانیه‌كان ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربریوه گفتوگۆ بكه‌ن و به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و رێككه‌وتننامه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ل كێشه‌كه‌دا بكه‌ن، كه‌واته ئه‌م بارگرژیه بۆ دروست بكه‌ین؟!. له‌وه‌ڵامی هه‌ندێك عه‌ره‌بی شۆفینیدا كه بابه‌كر زێباری به‌ئه‌فسه‌ره متمانه‌پێكراوه‌كه‌ی پنتاگۆن له‌عیراق وه‌سف ده‌كه‌ن، گوتی:ره‌نگه مه‌سه‌له‌ی متمانه له‌جێگای خۆیدابێت و من تاكه ئه‌فسه‌ری غه‌یره‌ئه‌مریكیم زۆربه‌ی ژوره نهێنیه‌كانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكام بینیوه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نیه كه هه‌ندێك ته‌فسیری بۆ ده‌كه‌ن، ئه‌مریكا به‌گه‌وره‌ترین هێزی خۆیه‌وه له‌عیراقدایه و مه‌به‌ستیه‌تی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق به‌شێوه‌یه‌كی دیموكراسیانه رێره‌وی خۆی بگرێت، له‌روی سه‌ربازیشه‌وه پێویستی به‌خه‌ڵكی شاره‌زا و ئه‌فسه‌ر و سه‌رباز و پله‌داری خاوه‌ن میسداقیه‌ت و متمانه هه‌یه بۆ سه‌ركه‌وتن له‌عه‌مه‌لیاتی مه‌یدانیدا، سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر گروپه تیرۆرستیه‌كانی قاعیده و پاشماوه‌ی چه‌كداره به‌عسیه‌كاندا له‌عیراق كارێكی ئاسان نه‌بوو، ئێستا قاعیده و تاقمه تیرۆرستیه‌كان هه‌میشه له‌هه‌ڵاتندان و نا‌وێرن له‌هیچ شوێنێكی عیراقدا خۆیان ده‌رخه‌ن، ئه‌مه كاری سوپا نه‌بوو ئه‌و تاقمه تیرۆرستیانه ببه‌زێنێت، به‌ڵكو كاری پۆلیس و ئاسایشی نیشتمانی عیراق بوو، كاری هه‌واڵگری بوو زانیاری بداته پۆلیس بۆ قه‌لاچۆكردنی تیرۆرستان، به‌ڵام ئێمه له‌سوپای عیراق ناچاربوین ئه‌م ئه‌ركه ئاڵۆزه بگرینه ئه‌ستۆ و ده‌توانم بڵێم ئێستا رێكخراوی قاعیده به‌و شێوازه‌ی پێشتر ده‌بینرا، توانا و كاریگه‌ری نه‌ماوه و له‌هیچ شوێنێكی عیراقدا ناتوانێت روبه‌روبونه‌وه‌ی مه‌یدانی له‌گه‌ڵ سوپای عیراق و هێزه چه‌كداره‌كانی عیراقدا بكات و مه‌فره‌زه‌یه‌كی پۆلیس ده‌توانێت له‌هه‌ر شوێنێكی به‌غدا و ئه‌نبار و فه‌للوجه‌دا تیرۆرستان ده‌ستگیر بكات یان راویان بنێت، له‌سه‌ر گرنگی هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا و توانای سه‌ربازی و ته‌كنه‌لۆژی سه‌ربازی ئه‌مریكا سوپاسالاری عیراق ده‌ڵێت: له‌ناو باره‌گای پنتاگۆندا ژووری چاودێری و سه‌ركردایه‌تی عه‌مه‌لیات هه‌یه كه ده‌توانن له‌هه‌ر جێگایه‌كی جیهاندا بزانن چه‌ند جۆر چه‌ك و چه‌ند گولله تۆپ و گولله هاوه‌ن هه‌یه، هه‌ر ده‌بابه‌یه‌ك هه‌ر به‌له‌مێك هه‌ر فرۆكه‌یه‌ك له‌هه‌ر قوژبنێكی ئه‌م جیهانه‌دا بجوڵێته‌وه ده‌زانن به‌چ ئاراسته و چ ئامانجێكدا ده‌روات و ته‌نانه‌ت ئێستا پێشبینی ئه‌و زیانانه‌ش ده‌كه‌ن له‌هه‌ر گولله‌تۆپێكی هاوێژراو له‌هه‌ر شوێنێكی دنیا، ئه‌فسه‌رێكی ئه‌مریكی له‌ناو پنتاگۆنه‌وه ده‌توانێت له‌هه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مریكی له‌جیهاندا فه‌رمان به‌موشه‌كێكی كرۆز یان فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وان بدات بۆردومانی هه‌ر ئامانجێك بكات كه خۆیان ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ن، بۆیه زۆر سه‌یرم پێدێت هه‌ندی وڵات به‌نیازن خۆیان وه‌ك ركابه‌رێكی سه‌ربازی ئه‌مریكی پیشان بده‌ن، ئه‌مریكا هێزێكی سه‌ربازی و ئابووری و سیاسی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه كه هیچ ده‌وڵه‌ت و نه‌ته‌وه‌یه‌ك ناتوانێت فه‌رامۆشی بكات، راسته ئه‌مریكا به‌رژه‌وه‌ندی ستراتیژی خۆی هه‌یه له‌هه‌ر هاوپه‌یمانیه‌كدا به‌ڵام گه‌لی كورد و گه‌لانی عیراقیش پێویسته بزانن چۆن ئه‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه رێكده‌خه‌ن و سودی لێده‌بینن، به‌تایبه‌تی ئێمه‌ی كورد زیاتر له‌هه‌ركه‌س پێویستمان به‌په‌یوه‌ندی دۆستانه و هاوپه‌یمانیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌یه. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |