| مه‌هدی كاوانی – نووسه‌ر و چاودێری سیاسیی: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئیسپاتی كرد لیستی جیاواز نابێته لێكترازانی ریزه‌كانی كورد له‌به‌غداد ... دیمانه: ستیڤان شه‌مزینانی |
|
|
| دیمــــــانـه | |||
| سێ شەممە, 19 کانونی دووەم 2010 22:23 | |||
|
ستیڤان: به‌م دواییه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پلینۆمی خۆی به‌ست و وا بڕیاره له‌سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووش كۆنگره ببه‌ستێت. تۆ پێتوایه پلینۆم توانی چ كارێكی گرنگ له‌م دۆخه هه‌ستیاره‌ی یه‌كێتیدا بكات؟، پاشان پێتانوایه كۆنگره‌ی سێیه‌م له‌توانایدا هه‌یه یه‌كێتی له‌و قه‌یرانه سه‌خته‌ی ئێستای رزگار بكات و بیخاته سه‌ر شاڕێی ژیانێكی نوێ؟. مه‌هدی كاوانی: ئاریال شارۆنی سه‌رۆكی پێشتری ئیسرائیل سه‌رۆكی پارتی لیكۆدی ئیسرائیلی بوو، له‌ڕێگه‌ی جیاوازبوونی له‌گه‌ڵ بنیامێن ناته‌نیاهۆی سه‌رۆكی سێ خول له‌مه‌وبه‌ری ئیسرائیلی و كه‌سایه‌تییه‌كی هاوشانی ئاریال شارۆن. به‌رجه‌سته‌كان وه‌ها كه‌وتنه‌وه ئاریال شارۆن له‌پارتی لیكۆد ده‌رچێ وپارتی كه‌دیمه‌ی ئیسرائیلی دروستبكات و له‌ڕێگه‌یه‌وه توانرا به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی پارتییه‌كه‌ی وپارتی كاری ئیسرائیلی و سه‌ركرده‌یه‌كی هه‌ره له‌پێشیان شیمۆن پێرس و خاوه‌ن جائیزه‌ی نۆبل له‌گه‌ڵ خۆی بهێنێ و كه هه‌ڵبژاردنیش كرا له‌خولی پێشتری هه‌لبژاردن، هه‌ڵبژاردنیان به‌سه‌ر لیكۆدو پارتی كاری ئیسرائیلی برده‌وه. له‌و خوله‌ش ئه‌گه‌ر چی پارتی لیكۆد پله دووی ده‌نگه‌كانی وه‌ده‌ستهێنا و پله‌ی سێیه‌میش بۆ پارتی كار بوو وكه‌دیمه‌ش به‌سه‌رۆكایه‌تی سیڤی لیڤنی پله‌ی یه‌كه‌م وه‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام چه‌نسی دروستبوونی حكومه‌ت به‌ر بنیامێن نه‌ته‌نیاهۆی سه‌رۆكی پارتی لیكۆد كه‌وت. خۆزگه ئه‌و به‌رجه‌سته‌یه له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیش دروستده‌بوو. من به‌ش به‌حاڵی خۆم پێشوازیی له‌وه ده‌كه‌م یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان عافیه‌ی جارانی خۆی به‌شكڵێك له‌شكڵه‌كان بگێڕێته‌وه چوونكه له‌ڕێگه‌یه‌وه گۆڕه‌پانی سیاسیی وه‌ك هی ئیسرائیل له‌دوو پارتییه‌وه بگۆڕدرێ بۆ سێ پارتی گه‌وره‌و هه‌ندێ له‌پارتی مام ناوه‌ندو بچووك، به‌ڵام ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه‌پلنیۆمی یه‌كێتی تیایا به‌ڕێوه رۆیشت، ئه‌و موژده‌یه‌ت ناداتێ كه ئه‌و پارتییه بتوانێ خۆی له‌و قه‌یرانه سیاسیی و رێكخراوه‌یی و حوكمڕانییه ده‌رباز بكات. بۆ نموونه به‌ڵێننامه‌ی ئاكار له‌نێوان ته‌كه‌توله‌كان زیاتر ده‌مانگێڕێته‌وه سه‌رده‌می میرنشینه كۆنه‌كان و زیاتر به‌عه‌شایه‌ریی ده‌چێت و پێچه‌وانه‌ی رێبازی سۆسیال دیموكراتی و پێگوازه‌ی كۆمه‌ڵگای كوردییه له‌سیستمێكی داخراوه‌وه بۆ سیستمێكی كراوه. ئه‌و لێدوانانه‌ی به‌ڕێز مام جه‌لالیش دای له‌سه‌ر گۆڕان و كه‌سایه‌تی نه‌وشیروان، بووه جێگای نیگه‌رانی به‌شێكی هه‌ره فراوانی به‌شداربووانی پلنیۆم ودیسانیش پلنیۆم نه‌یتوانی بڕیارێكی چاره‌نووسسازانه بدات له‌و شكستییه‌ی كه یه‌كێتی له‌قازانجی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان تێی كه‌وتبوو، بیدابایه. له‌هه‌موویان گرنگتر یه‌كێتی هیچ بانگێشه‌یه‌كی وه‌های نه‌دا كه‌بۆ له‌مه‌ودوا بتوانێ چاره‌سه‌ری ئه‌و هه‌موو كێشانه‌ی له‌بابه‌ت گه‌نده‌ڵی حزب و حكوومه‌ت و ناشه‌فافییه‌تی بودجه‌و چه‌نده‌ها مه‌له‌فی داخراوی تر بدات. ده‌بوایه یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌لایكه‌مه‌وه بانگێشه‌ی وه‌های بدابایه بۆ له‌مه‌ودواو ئان وساتی به‌ستنی كۆنگره هه‌ندێ له‌نوێخوازیی و دووركه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ماوه‌یه‌كی زۆره له‌حوكمڕانیدان و كێشه‌كانی گه‌نده‌ڵی و ناڕێكی كار و كاردانه‌وه‌كانیان به‌قازانجی گه‌نجان و گۆڕینی رێوڕه‌سمی سیستم بگرێته‌وه. ستیڤان: بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق به‌لیستی سه‌ربه‌خۆ به‌شداریی ده‌كات، هه‌ندێك ناوه‌ندی راگه‌یاندن و سیاسیی ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی گۆڕان به‌تێكشكاندنی سه‌نگی كورد له‌ده‌وڵه‌تی عێراق لێكده‌ده‌نه‌وه. ئێوه چۆن ده‌ڕواننه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پێتانوایه به‌و سیاسه‌ته كورد به‌ره‌و لاوازیی ده‌ڕوات له‌عێراقدا؟. مه‌هدی كاوانی: به‌رجه‌سته‌كانی ئێستا كه له‌گۆڕه‌پانی سیاسیی رووده‌ده‌ن، رێكاوڕێك پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه. گۆڕان له‌سه‌ر بایكۆتكردنی نه‌كردنی هه‌ڵبژاردن له‌كه‌ركووك ده‌نگیدایه پاڵ لیستی كوردستانی و له‌سه‌ر زیادكردنی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان ده‌نگیدایه ڤیتۆكه‌ی به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی. لیستی كوردستانی بوو له‌به‌غدا خۆیان پێ رانه‌گیراو له‌دواجاردا به‌ڕێز مه‌سعود بارزانی وازی له‌ڤیتۆكه هێناو پێشموانییه كه‌س قبوڵی ئه‌وه‌ی بێت نێوانی قه‌واره‌ی دانیشتوانی موسڵ و هه‌ولێر بایی ئه‌وه بێت كه‌موسڵ ٣١ كورسی به‌ربكه‌وێ و هه‌ولێریش ١٤ كورسی. بۆ سلێمانی و دهۆكیش هه‌مان تاس و حه‌مام. لێره‌دا لیستی جیاوازی گۆڕان نه‌بووه لێكترازاندنی په‌یامی نه‌ته‌وه‌یی، به‌ڵكو سه‌رانی لیستی كوردستانین و هه‌ر جاره‌و به‌پاساوێك له‌به‌رده‌م ناوه‌ند و بڕیار به‌ده‌سته‌كانی ئه‌مه‌ریكی كورت ده‌هێنن. بینیشمان یه‌كگرتووی ئیسلامی چۆن چۆنی له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌و نه‌كردنی ڤیتۆ، دژی ئه‌و ئه‌رێنییه‌ی لیستی كوردستانی بوونه‌وه. بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئیسپاتی كرد كه لیستی جیاوازی ئێمه نابێته لێكترازاندنی ریزه‌كانی كورد له‌به‌غدا. گریمان نیوه‌ی پۆسته‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان و عێراقی له‌سه‌ر ئه‌و نێوه‌نده‌ی ئێستای ئۆپۆزیسیۆن دابه‌شبوایه، ئایا لیستی كوردستانی ده‌یتوانی بڕیاره‌كه تێپه‌ڕ بكات؟، بێگومان نه‌خێر. ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌رزی واقیع روویدا، بۆ له‌مه‌ودوا هه‌ق وانییه چیتر لیستی كوردستانی یان روونتر بڵێین سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی پاساوی ترازاندنی ریزه‌كانی كورد بۆ جودایی لیست بهێنیه‌وه. با ده‌نگه‌كانی لیستی ئۆپۆزیسیۆنیش له‌ناوه‌ند بێته ناو ئه‌جینداكانه‌وه، ئه‌و كاتی با جه‌ماوه‌ریش قسه‌گه‌لی خۆی بكات كاخوانه‌كینێ كامه‌یان شێلگیرانه‌تر داكۆكی له‌كێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی ده‌كه‌ن. دیسان لیستی جیاواز ژماره‌ی ده‌نگده‌ران به‌پیر سندووقه‌كانی ده‌نگدان زیاد ده‌كات. با هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه وه‌لاوه نێین و بڵێین با قسه بۆ لیستی كوردستانی بێت بۆ بانگێشه‌ی یه‌ك لیستی. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه ئایا له‌و كه‌ش و هه‌وا توندییه‌ی لیستی كوردستانی ده‌رهه‌ق به‌گۆڕان ده‌یكات هه‌ر له‌بڕینی مووچه‌وه تا لێنه‌گه‌ڕان بۆ به‌كرداركردنی هه‌ر داخوازییه‌كی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ كرانه‌وه‌ی سیستم. ده‌كرێت لیستی گۆڕان له‌گه‌ڵ نێوه‌ندی سیاسیی وه‌ها بچێته ناو خانه‌ی پێكه‌وه‌كردنی كاره‌كان. ده‌كرێ بگووترێ با له‌هه‌رێم دوژمنی یه‌كتر بین و له‌به‌غداش دۆست. ده‌كرێت بودجه‌ی یاسایی ٢٥ كورسی گۆڕان له‌ناو چه‌ند قاسه‌یه‌ك قفڵ درابن تاوه‌كو نه‌توانن پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێكی پێبكه‌ن و پێشیان بڵێن وه‌رن با به‌یه‌ك لیست دابه‌زین. وه‌ك عه‌ره‌ب گوته‌نی لێمانده‌ده‌ن و شكایه‌تمان لێده‌كه‌ن، غه‌درمان لێده‌كه‌ن و لۆمه‌شمان ده‌كه‌ن. ستیڤان: ماوه‌یه‌كه و به‌تایبه‌ت له‌دوای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، پرۆسه‌ی گه‌ڕانه‌وه له‌بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه بۆ نێو ریزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ده‌ستیپێكردووه، ئه‌گه‌رچی گۆڕان نكۆڵیی له‌و فراوانییه ده‌كات كه راگه‌یاندنی یه‌كێتی باسی ده‌كات به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه هه‌ر به‌رده‌وامه. پرسیاره‌كه ئه‌وه‌یه هۆكاره‌كانی ئه‌م گه‌ڕانه‌وه‌یه نائومێدبوونه له‌گۆڕان یان هه‌وڵێكی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌یه وه‌ك سه‌ركرده‌كانی گۆڕان باسی ده‌كه‌ن؟. مه‌هدی كاوانی: هه‌ر ئێمه نین قسه له‌شكستییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌سلێمانی ده‌كه‌ین، به‌ڵكو سه‌ركرده‌كانی یه‌كێتی خۆیان، به‌فراوانی لێدوانی له‌سه‌ر ده‌ده‌ن. ئازاد جوندیانی له‌بابه‌تێ له‌ژێر ناوی (بۆچی پلینۆم دۆسێی سه‌ركردایه‌تییه جیابووه‌وه‌كانی به‌یه‌كجاری داخست؟. ئازاد جندیانی 18-11-2009) به‌ئاشكرا ده‌ڵێ هۆكاری شكسته‌كانمان له‌به‌ر خراپی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی و دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌زم نه‌كردنی جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی به‌و رێككه‌وتننامه‌مان له‌گه‌ڵ پارتی. لێدوانه‌كانی سه‌عدی پیره‌و ئه‌م و ئه‌وی تریش هه‌ر وایان ده‌گووت. لێره‌دا مه‌سه‌له‌كه خۆی له‌و شوێنه نابینیته‌وه كه هه‌زار كه‌سێك یان چه‌ند هه‌زار كه‌سێك هه‌تا ئه‌و ژماره‌ی كه یه‌كێتیش بانگێشه‌ی بۆ ده‌كا له‌و هه‌وادارانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه گه‌ڕابنه‌وه ناو یه‌كێتی. گریمان گه‌ڕاوه‌كان و ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه پێیانه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، به‌شی سێ كورسی بكات. پرسیاره‌كه لێره خۆی قیت ده‌كاته‌وه ئایا یه‌كێتی ده‌توانێ به‌و سێ كورسییه عافیه‌ی جارانی بگێڕنێته‌وه؟، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان نزیكه‌ی ١٠ كورسی به‌فرت و فێڵی هه‌ڵبژاردن له‌ده‌ستدا، بابڵێین ئه‌و سێ كورسییه‌ش بچیته پاڵ ١٠ كورسییه‌كه‌ی تر، به‌ڵام ئایا به‌كاری وه‌ها گۆڕه‌پانی سیاسیی و ململانێكان به‌قازانجی یه‌كێتی و زه‌ره‌ری گۆڕانه‌وه ده‌كه‌وێته‌وه؟. یه‌كێ له‌دیارده گه‌نده‌ڵییه‌كانی سیستم به‌شینه‌وه‌ی پاره‌یه به‌سه‌ر ده‌ست و پێوه‌نده‌كانیان. لێره‌دا یه‌كێتی زیاتر مه‌به‌ستم نوخبه‌ی حزب و ده‌سه‌ڵاته برینه‌كه قووڵتر ده‌كات، چوونكه ده‌بێ بودجه‌یه‌كی تریش بۆ گه‌ڕانه‌وه‌كان ته‌رخان بكات. خۆ ئه‌گه‌ر بڵێت ئه‌و كاره به‌په‌له‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی عێراق ده‌كه‌م، ئه‌دی پاشی هه‌ڵبژاردن ئایا ده‌توانێ وه‌ك خۆی لێ كاته‌وه؟، لێره‌ش سه‌رهه‌ڵدانی برینێكی تره. كه‌س هه‌یه ئه‌وه‌ی پێ قبوڵ بكرێ، كڕینی ده‌نگ به‌پاره‌و بڕینی ئه‌و پاره‌یه دوای ده‌نگ. یه‌كێتی ده‌بوایه چاره‌سه‌ری قه‌یرانه‌كه‌ی بۆ ئه‌و خاڵانه بگێڕدرابایه‌وه كه خۆیان دانیان پێناوه. ئێستاكه گۆڕه‌پانی سیاسیی گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناو سێ پارتی سیاسیی و هه‌ندێكی مام ناوه‌ندیی و بچووكه‌وه. باشه رێوڕه‌سمییه‌تی وه‌ها چ زیانێ به‌یه‌كێتی و كورد ده‌دا. ئه‌گه‌ر یه‌كێتی قووڵتر بیری بكردبایه‌وه ده‌بوایه ده‌ستخۆشی له‌و وه‌رچه‌رخانه سیاسییه كردبایه‌و بیگۆتبایه ئه‌وانیش هاوڕێ یان هه‌ڤاڵانی پێشتری ئێمه بوونه‌و به‌دیوی تر خۆیان رێكخستۆته‌وه‌و باری ئێمه‌یان له‌رووبه‌ڕووبونه‌وه‌كانمان له‌گه‌ڵ پارتی ئاسانتر كردووه. خۆ پارتی هه‌تا كاردانه‌وه ره‌ق و ته‌قه‌كانی نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیان له‌پلنیۆم به‌دواوه نه‌دیت، ده‌یانگۆت و ده‌یانگێڕایه‌وه كه ئه‌وه فێڵه له‌پارتی ده‌كرێ. له‌ڕووی كرداریش ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناو یه‌كێتی، قه‌واره‌یان چه‌نده چه‌ند نییه، یه‌كێتی گه‌وره‌ی كردووه نه‌یكردووه، بۆ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان چۆنی لێكده‌یته‌وه له‌دواجاردا به‌قازانج ده‌گه‌ڕێته‌وه‌و باری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش له‌و كه‌م ده‌رامه‌تییه‌ی كه‌ئێستا تێیكه‌وتووه له‌ڕێگای قفڵدانی كاتی مووچه‌ی یاسایی خۆیان سووك ده‌كه‌وێته‌وه‌و زۆرانێكیش له‌گه‌ڕاوه‌كان، له‌سه‌ین و به‌ینی وه‌ها ده‌گه‌ڕان كه گۆڕان بكه‌نه مانشێت و تا له‌ڕێگه‌یه‌وه دوو پارتی ده‌سه‌ڵات به‌تایبه‌تی یه‌كێتی بیانكڕێته‌وه. خه‌ڵكانێكیش هه‌بوون سه‌ختی ژیان وای لێكردوون به‌ناچاریی په‌نا ببه‌نه به‌ر ئه‌و پارتییه‌ی كه لێی هاتبوونه ده‌ر، به‌ڵام كێ گره‌نتی ئه‌وه ده‌دات كه به‌شی زۆری گه‌ڕاوه‌كان دووباره ده‌نگ به‌گۆڕان ناده‌نه‌وه. ستیڤان: ئێستا پرسی ریفۆرم له‌نێو پارتیدا بابه‌تێكی خه‌ریكه گه‌رموگوڕیی و سه‌ره‌تا په‌یدا ده‌كات، نێچیرڤان بارزانیش وه‌ك كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كیی ریفۆرمی نێو پارتی سه‌یری ده‌كرێت. ئێوه چۆن ده‌ڕواننه ریفۆرمی ناو پارتی؟ ئایا ئه‌و ریفۆرمكردنه پارتی به‌شێوه‌یه‌كی سترۆكتۆریی ده‌گۆڕێت یان ته‌نیا بانگه‌شه‌یه‌كی رووت ده‌بێ؟. مه‌هدی كاوانی: به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی كه ده‌ڵێ بۆ له‌مه‌ودوا ریفۆرم له‌ناو پارتی ده‌كه‌م تاوه‌كو سلێمانیمان لێ نه‌یه‌ت و ده‌شڵێت ٢٥ كورسی لیستی گۆڕان له‌خۆیه‌وه نه‌هاتووه، ده‌بێ رێزی لێ بگیرێ. لێدوانی وه‌ها رووه ئاشكراكه‌یه‌و هه‌ر مرۆڤێكی دیموكراتیخواز ده‌بێ رێزی لێ بگرێ. ئه‌گه‌ر رووه نادیاره‌كانیشی شی بكه‌ینه‌وه، لێدوانێكی زۆر هه‌ڵده‌گرێ. هه‌نه ئه‌و كاردانه‌وه‌یه به‌وه لێكده‌ده‌نه‌وه كه پارتی خۆی بۆ دوو نێوه‌ند دابه‌شكردبێ ونێوه‌ندێكیان كار‌و كاردانه‌وه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی رێكبخا‌و ئه‌وی تریان داكۆكی له‌گۆڕان بكه‌ن. هه‌نه رووداوه‌كان بۆ ئه‌و ئاقاره ده‌به‌ن كه نێچیرڤان نموونه‌یه‌كی تری نه‌وشیروان مسته‌فا بێت و بیه‌وێ له‌سه‌ره‌تادا به‌ریفۆرم ده‌ستپێبكات و ئه‌گه‌ر بۆشی نه‌چووه سه‌ر كاردانه‌وه‌یه‌كی له‌بابه‌ت گۆڕان بكات. به‌هه‌رحاڵ من خوازیاری گۆڕان و كرانه‌وه‌ی سیستمم جا گۆڕان بیكات، یه‌كێتی بیكات یان پارتی یان لایه‌نێكی پارتی. به‌رجه‌سته بوونیش به‌لێكنه‌ترازاندنی حزبم پێ باشتره، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نه‌كرا با به‌ڕێوشوێنی تر بێت. حزبیش هۆكاره نه‌ك ئامانج. ستیڤان: تێبینی ده‌كرێ كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی د. به‌رهه‌م ساڵح، كابینه‌یه‌كی تارادده‌یه‌ك به‌هێزه به‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كه‌سایه‌تی ته‌كنۆكرات و خاوه‌ن توانای ئیداریی وه‌ك وه‌زیر تێیدا ده‌ستبه‌كار بوون. به‌بۆچوونی ئێوه به‌هۆی بوونی ئه‌و ژماره كه‌سایه‌تیی و شاره‌زایه‌ی له‌كابینه‌ی شه‌شه‌می حكومه‌تدا پۆستی باڵایان هه‌یه، فۆرمی كاركردنی حكومه‌ت به‌ره‌و باشتر ناڕوات؟، ئایا ئه‌وه چه‌ند ده‌توانێت یارمه‌تی سه‌ركه‌وتنی كابینه‌كه بدات؟. مه‌هدی كاوانی: له‌بابه‌تێكی نووسه‌رێك له‌هاوڵاتی، ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی وه‌ها نوسرابوو دكتۆر به‌رهه‌م كه‌مترین چانسی له‌كابینه‌كه‌یه‌وه هه‌یه. له‌لایه‌كه‌وه نیوه‌ی ستافی كابینه‌ی نێچیرڤان به‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌ی هه‌یانه ماونه‌ته‌وه‌و كاك نێچیرڤانیش ده‌ڵێن به‌دكتۆر به‌رهه‌می وتووه هه‌قت به‌سه‌ر ئاسایشی قه‌ڵه‌مڕه‌وی پارتی نه‌بێت و بۆ سلێمانیش به‌كه‌یفی خۆت به. به‌دیوی یه‌كێتیش ده‌ڵێن خاتوونه ژنی مام جه‌لال هێرۆ خان نایه‌ڵێت له‌سلێمانی شته‌كان به‌ئاره‌زووی به‌رهه‌م بڕوات. لیستی گۆڕانیش به‌به‌رنامه‌ی پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنیان ده‌چنه مه‌یدانه‌وه نه‌ك ئه‌و تێك قرژاندنه‌ی نێوانی یه‌كێتی وپارتی. من نكۆڵی له‌لێوه‌شاوه‌یی یان توانای زۆری دكتۆر به‌رهه‌م ناكه‌م به‌ڵام له‌كوێی ئه‌و عێراقه به‌كوردستانیشه‌وه مرۆ ده‌توانێ تواناكانی خۆی بخاته واری كرداریی. ئایا دكتۆر به‌رهه‌م به‌و هه‌موو ماوه زۆره‌ی له‌ناو ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌نددا بوو، توانی بۆ كورد شتێ به‌شتێ بكات. وه‌ختی خۆشی كه سه‌رۆك حكوومه‌تی كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدا بوو، ده‌یانگووت داره داری بوو له‌ده‌ست هێرۆ خان. چوونكه ئه‌مه‌كه‌ی دوایی مالییه‌ی یه‌كێتی وحكوومه‌تی هه‌ر هه‌موو له‌بن ده‌ستیدابوو و ده‌بووایه بۆ هه‌ردووكیان له‌ڕێگه‌ی موافه‌قه‌تی ئه‌وه‌وه بكرابایه. بۆیه من گه‌شبین نیم كه ئه‌و به‌ڕێزه له‌كابینه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێت. مه‌هدی كاوانی *له‌گوندی كاوانیانی سه‌ر به‌شه‌قلاوه له‌دایكبووه‌و كوڕی حه‌مید كاونی یه‌كه‌م شه‌هیدی شۆڕشی ئه‌یلووله. *له‌ساڵی 1973 له‌رێی ئه‌ڵقه رۆشنبیرییه‌كانی ماركسیزم - لێنینزم له‌به‌غداد، په‌یوه‌ندیی كردووه به‌كۆمه‌ڵه‌وه. *ساڵی 1976 بڕوانامه‌ی زانكۆی له‌به‌شی ئابووری، له‌زانكۆی موسته‌نسه‌رییه وه‌رگرتووه. * له‌سه‌ر سیاسه‌ت دووجار زیندانیی كراوه، جاری یه‌كه‌م ساڵی 1976، دووه‌م جاریش له‌ساڵی 1979. *ساڵی 1981 تاكاتی راپه‌ڕینی ساڵی 1991 وه‌ك پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی به‌رده‌وام بووه له‌خه‌بات. *له‌هه‌رسێ كۆنفرانسی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان به‌شداریكردووه. *له‌ساڵی 1983 به‌سه‌ختی برینداربووه له‌ئه‌نجامی دانانی بۆمبێك له‌ژێر ئۆتۆمبیلی هێزی پێشمه‌رگه. *له‌جیابوونه‌وه‌ی ئاڵای شۆڕشدا به‌شداربووه‌و له‌پلینۆمی ئاڵای شۆڕشیشدا دیسان به‌شداربووه. *له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه تاوه‌كو ئێستا وه‌ك نووسه‌ر ورۆژنامه‌نووس كارده‌كات و كتێبێكیشی ئاماده‌ی چاپه. *له‌ساڵی 2000ه‌وه روویكردۆته هه‌نده‌ران و ئێستا له‌وڵاتی به‌ریتانیا نیشته‌جێیه. Shamzini79@hotmail. com ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |