| له‌دوای پلینۆمه‌وه شه‌ڕی كوتله‌كانی یه‌كێتی به‌و شێوه‌ی جاران كۆتایی پێهاتووه... دیمانه: ستیڤان شه‌مزینانی |
|
|
| دیمــــــانـه | |||
| پێنج شەممە, 21 کانونی دووەم 2010 00:28 | |||
|
ستیڤان:ده‌وترێت خولی سێیه‌م خولێكی به‌هێزی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌بێ به‌به‌راوورد به‌هه‌موو خوله‌كانی پێشووتر، به‌و مانایه‌ی هێزی ئۆپۆزیسیۆن له‌په‌رله‌ماندا رۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ر ده‌بینن. تۆ وه‌ك خۆت پێتوایه جیاوازییه‌كانی خولی سێیه‌م له‌گه‌ڵ خوله‌كانی تری په‌رله‌مانی كوردستان چی ده‌بێت و تا چه‌ندیش گه‌شبینیت به‌رامبه‌ر به‌رۆڵ و ئه‌دای ئه‌م خوله نوێیه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان؟. سۆزان خاڵه شه‌هاب:له‌سه‌ره‌تادا حه‌زده‌كه‌م بڵێم پێویسته ناهه‌قی نه‌كرێت به‌رامبه‌ر به‌خوله‌كانی تری په‌رله‌مانی كوردستان، چوونكه ده‌بێت دوور له‌واقیعی سیاسیی، سه‌یری رۆڵ و كاریگه‌ریی ئه‌و خولانه نه‌كه‌ین. له‌خولی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستاندا خۆ ئۆپۆزیسیۆن نه‌بوو به‌ڵام دوو حزبی ركابه‌ر هه‌بوون، كۆمه‌ڵێك بڕیار و یاسای باشیش ده‌ركران و په‌رله‌مان تارادده‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ریی خۆی هه‌بوو. خولی دووه‌م ئیشی زۆر كردووه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ناهه‌قیی زۆری به‌رامبه‌ر ده‌كرێت. خولی دووه‌م ته‌نیا له‌لایه‌نی چاودێرییكردنی حكوومه‌ته‌وه نه‌یتوانی رۆڵی ته‌واوه‌تی خۆی بگێڕێت، ئه‌ویش پابه‌ندبوو به‌و واقیعه‌ی سیاسییه‌ی له‌هه‌رێمدا هه‌یه، چوونكه ئه‌و خوله دوای دابڕانێكی ده ساڵی و دوای شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ستبه‌كار بوو، بۆیه ناچاربووین هه‌موو بارودۆخه‌كان رابگرین هه‌تاوه‌كو بتوانین پێكه‌وه به‌رده‌وام بین و متمانه دروستبكه‌ینه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كتردا. راسته هه‌ندێك كه‌موكوڕیی و خه‌له‌ل هه‌بووه، به‌ڵام ئێستا تۆ بڕۆ سه‌یری ئه‌و كتێبه بكه، كه تازه ده‌رچووه به‌ناوی "په‌رله‌مانتاران حكوومه‌ت پرسیارباران ده‌كه‌ن". له‌وێدا ده‌توانی بزانی كه چه‌ند پرسیار ئاڕاسته‌ی حكوومه‌ت كراون و حكوومه‌تیش چۆن وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه؟. من وه‌ك خۆم چه‌ندین جار به‌سه‌رۆكی پێشووی په‌رله‌مانم وتووه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نیم به‌و وه‌ڵامانه‌ی كه حكوومه‌ت به‌په‌رله‌مانتارانی ده‌داته‌وه، به‌ڵام دیسان بارودۆخه‌كه كارێكی وایكرد كه ئێمه نه‌توانین هه‌ندێك به‌رپرس و وه‌زیر بۆ په‌رله‌مان بانگهێشت بكه‌ین و متمانه‌ی لێ وه‌ربگرینه‌وه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه بزانرێت ته‌نانه‌ت له‌ئه‌وروپا و وڵاتانی پێشكه‌وتووی دونیاشدا، لێسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌كاربه‌ده‌ستانی حكوومه‌ت زۆر به‌كه‌می ئه‌نجام ده‌درێ چوونكه ئه‌مه كارێكی ئاسان نییه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌بێت تۆمه‌تبار به‌ته‌واوه‌تی هه‌موو تۆمه‌ته‌كانی به‌سه‌دا ئیسپات بێت، ئینجا متمانه‌ی لێوه‌رده‌گیرێته‌وه. بۆیه ئاسان نییه متمانه له‌وه‌زیرێك بسه‌نیته‌وه به‌سێ پرسیار. سه‌باره‌ت به‌خولی سێیه‌میش، من گه‌شبینم و وه‌ك ده‌زانن من هه‌میشه گه‌شبین بووم به‌وه‌ی به‌رده‌وام له‌په‌رله‌مانی كورستاندا ده‌نگ هه‌یه، له‌خولی دووه‌مدا ئۆپۆزیسیۆن بوونی نه‌بوو، به‌ڵام ده‌نگ هه‌بوو، خه‌ڵك هه‌بووه و قسه‌ی كردووه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه پێموانییه ئه‌مجاره ته‌نیا هه‌ر ئۆپۆزیسیۆن بێت قسه بكات له‌سه‌ر كه‌موكورتییه‌كان و رێنمایی و چاودێریی كاره‌كانی حكوومه‌ت بكات، به‌ڵكو ئێمه‌ش له‌لیستی كوردستانی هه‌مان كار ده‌كه‌ین و به‌كرده‌وه‌ش ده‌بینرێت كه په‌رله‌مانتارانی لیستی كوردستانی چۆن كار ده‌كه‌ن له‌داهاتوودا. ستیڤان:ناكۆكییه‌كی زۆر هه‌یه له‌نێوان په‌رله‌مانتارانی لیستی گۆڕان و لیستی كوردستانیدا، كه بازنه‌ی ئه‌م ناكۆكییه تادێت فراوانتر ده‌بێت، پرسیاری سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌یه: هۆكاری بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م ناكۆكیانه چین؟، هه‌ندێك بۆچوون هه‌یه ده‌ڵێن ناكۆكییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه په‌رله‌مانتارانی لیستی كورستانی پاڵپشتیی و په‌رده‌پۆشی بۆ كاره‌كانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن. ئه‌مه‌یان تاچه‌ند نزیكه له‌راستییه‌وه؟. سۆزان خاڵه شه‌هاب:دیاره ئه‌زموونی بوون به‌ئۆپۆزیسۆن تازه و ساوایه، راسته لیستی كوردستانی كاندیدێكی خۆی ناردووه بۆ سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌ت، به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه ئیتر چاوپۆشیی له‌هه‌ڵه‌و كه‌موكوڕییه‌كانی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین و پاڵپشتیی هه‌موو كارێكی هه‌ڵه و ناڕاستیشی ده‌كه‌ین. ئینجا حه‌زده‌كه‌م ئه‌وه‌ش بڵێم كه ئه‌و براده‌رانه‌ی لیستی گۆڕان تۆزێك په‌له ده‌كه‌ن، خۆی حكوومه‌ت تازه ده‌ستبه‌كار بووه، ناتوانین جارێ هیچ بڵێین ده‌بێت چاوه‌ڕێ بكه‌ین ئه‌وسا ره‌خنه‌و هه‌ڵوێست وه‌ربگرین، به‌ڵام به‌بۆچوونی من ئه‌وجۆره رمڵ لێدانه به‌بێ بنه‌مای زانستی و واقیعی هیچ متمانه‌یه‌كی نییه لای خه‌ڵكی. باشه ئه‌گه‌ر سبه‌ی رۆژ هاوكێشه‌كه به‌پێچه‌وانه‌وه بوو، ئێمه له‌لیستی كوردستانی هۆشداریمان دا به‌حكوومه‌ت كه لێره‌دا هه‌ڵه‌تان كردووه و له‌وێدا كه‌موكوڕیتان هه‌یه، ئه‌وسا براده‌رانی گۆڕان چۆن پاساو ده‌هێننه‌وه؟. له‌به‌رئه‌وه ئه‌مجۆره لێدوان و قسه‌فڕێدان و تۆمه‌تبار و تاوانباركردنی به‌رامبه‌ره، بۆ ئه‌وان كارێكی باش و گونجاو نییه، چوونكه تازه هاتوونه‌ته ناو ده‌زگایه‌كی وه‌ك په‌رله‌مانه‌وه. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ئه‌وان به‌كرده‌وه‌و به‌ته‌واوه‌تی سه‌لماندوویانه به‌هه‌موو كار و شتێكی لیستی كوردستانی ده‌ڵێن نا، هه‌موو شتێكی خۆیان به‌ته‌واو ده‌زانن و بۆ ئێمه‌ش به‌پێچه‌وانه‌وه، به‌ڵام من خوازیارم كه هه‌موو ئه‌ندامانی په‌رله‌مان به‌هه‌موو لیسته‌كانه‌وه به‌یه‌كه‌وه كاری جیددی خۆمان بكه‌ین، ئه‌مه زۆر له‌وه باشتره هه‌ر سه‌رقاڵی قسه به‌یه‌ك وتن و دروستكردنی تۆمه‌ت بۆ یه‌كتر بین، هه‌ر ئه‌مه‌ش سوودی زیاتره بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی. ستیڤان:با بێینه سه‌ر باسی بارودۆخی یه‌كێتی، ده‌كرێت بپرسین دوای پلینۆم، یه‌كێتی چاره‌نووسی به‌ره‌و كوێ مل ده‌نێت؟ پێتوایه یه‌كێتی توانای هه‌یه خۆی له‌و قه‌یرانه ترسناكه رزگار بكات كه ئێستا له‌نێویدا ژیان ده‌باته سه‌ر كه به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌وه ده‌رگیری بووه؟، ئێوه چ سه‌رنج و خوێندنه‌وه‌یه‌كتان هه‌یه بۆ ده‌رئه‌نجامه‌كانی ئه‌و پلینۆمه‌ی له‌كۆتایی مانگی ئۆكتۆبه‌ر به‌سترا؟. سۆزان خاڵه شه‌هاب:ئه‌گه‌ر وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان پلینۆممان نه‌به‌ستایه و له‌سه‌ر هه‌مان سیاسه‌تی پێشوو بڕۆیشتینایه، ئه‌وساكه ده‌مانووت یه‌كێتی نه‌یتوانیوه له‌قه‌یرانه‌كانی ده‌ربچێت، به‌ڵام یه‌كێتی چۆن توانی له‌قه‌یرانه‌كه ده‌ربچێت؟. توانیمان له‌و قه‌یرانه رزگارمان بێت به‌و هۆیه‌وه كه یه‌كێتی خۆی كۆكرده‌وه، به‌هۆی ئه‌و پلینۆمه‌وه، یه‌كێتی توانی به‌ده‌ركردنی ئه‌و راپۆرتانه‌ی هه‌یبوو و سیاسه‌تی گشتیی یه‌كێتی تێیدا دیاریكراوه، خۆی كۆبكاته‌وه‌و هه‌وڵبدات بۆ ده‌رچوون له‌و قه‌یرانه. خاڵێكی تر كه زۆر گرنگه، ئه‌وه‌یه: له‌كۆنگره‌ی دووه‌مه‌وه بڕیارێك هه‌بوو بۆئه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نێك دروست بكرێت، به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی ناوه‌ند. مه‌به‌ست له‌م ئه‌نجوومه‌نه چییه؟. ئه‌مه وه‌ك په‌رله‌مانی حزب وایه و ئه‌م په‌رله‌مانه به‌وردیی چاودێریی هه‌موو ئه‌و ئۆرگانانه ده‌كات پێوه‌ی پابه‌ندن، خۆی له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆدا ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م ئه‌نجوومه‌نه له‌هه‌شتا كه‌س پێكهاتووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌تا ئێستا قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت و ره‌نگه له‌م رۆژانه‌ی دواییدا ناوه‌كانیان ئاشكرا بكرێت بریتیین له 65 كه‌س. یه‌كێكی تریش له‌هه‌نگاوه‌كان بریتی‌بوو له‌دروستكردنی ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان، راسته یه‌كێتی ده‌زگای چاودێریی دارایی هه‌بوو، ته‌نانه‌ت هه‌ر یه‌كێتی خۆی خاوه‌نی بیرۆكه‌ی دروستكردنی ده‌زگای چاودێریی دارایی بووه، كه دواتر له‌هه‌موو هه‌رێمی كوردستاندا ده‌زگای چاودێریی دارایی دروستكرا و له‌ناو حزبیشدا چاودێریی داراییمان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مه به‌پێی پێویست نه‌بووه‌و پێویستبوو بیر له‌ده‌زگایه‌كی وه‌ك ده‌سته‌ی نه‌زاهه بكرێته‌وه، چوونكه ئێمه پێویستمان به‌وه هه‌بوو لێپرسینه‌وه بكه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی له‌پڕ ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، یان گومانیان له‌سه‌ره كه شوێنه‌كانی خۆیان به‌كارهێنابێت بۆ ده‌ستكه‌وتی شه‌خسیی و تایبه‌تی، ئه‌وه مه‌له‌فێكه ده‌بێت بكرێته‌وه‌و قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێت و به‌وپه‌ڕی جورئه‌ته‌وه ده‌ستنیشانی كه‌موكوڕییه‌كان بكرێ كه ئه‌مه‌ش هه‌موو به‌شداربووانی پلینۆم به‌ته‌واوی خۆشحاڵییه‌وه ده‌نگیان بۆ دا و پێشوازییان لێ‌كرد. ستیڤان:پێتوایه دوای پلینۆم شه‌ڕی ده‌سته‌گه‌ریی ناو یه‌كێتی كۆتایی پێدێت یان ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه سه‌رله‌نوێ و له‌پاش ماوه‌یه‌كی كورت به‌شێوازێكی تر و به‌میكانیزمی تر دیسان شه‌ڕی ده‌سته‌گه‌ریی ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان سه‌رهه‌ڵبداته‌وه؟، ئایا شه‌ڕی ته‌كه‌توله‌كان جۆرێك له‌هه‌ڕه‌شه نییه له‌سه‌ر ئاینده‌ی سیاسیی یه‌كێتی؟. سۆزان خاڵه شه‌هاب:ته‌كه‌تول له‌هه‌موو حزبه سیاسییه‌كانی دنیادا هه‌یه، له‌هه‌موو حزبێكی سیاسیی‌دا كۆمه‌ڵێك جه‌مسه‌ر ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌م جه‌مسه‌رانه خه‌ڵكێك هه‌یه متمانه‌ی پێیان هه‌یه و پرس و رایان پێده‌كه‌ن. كێشه نییه ئه‌گه‌ر ئه‌و جۆره حاڵه‌ته له‌ناو هه‌ر حزبێكدا هه‌بێت، به‌ڵام له‌لای ئێمه بوونی ته‌كه‌توله‌كان ته‌واو ناته‌ندروست ببوو، به‌و شێوه‌یه‌ی ململانێ و دژایه‌تی سه‌رسه‌ختی یه‌كتریان ده‌كرد، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ته‌كه‌توله‌كان خۆیان له‌م پلینۆمه‌دا خۆیان خسته به‌رده‌م ئه‌ركێكی مێژوویی گه‌وره، كاتێك ئیمزایان له‌سه‌ر په‌یمانی ئاكار كرد. ئێستا هه‌موو جه‌مسه‌ره‌كان خۆیان به‌واقیعیی ئه‌وه‌یان زانیوه، ئه‌و شێوه‌یه له‌ته‌كه‌تول زیانێكی زۆر گه‌وره ده‌دات له‌یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، بۆیه به‌ده‌ستی خۆیان، خۆیان به‌سته‌وه به‌و په‌یمانی ئاكاره‌ی ئیمزایان كرد و له‌ناو پلینۆم‌دا وتیان ئه‌وه ئۆباڵی ئێوه و ئه‌مه‌ش ئه‌ستۆی ئێمه. ئه‌مه‌ش واتای ئه‌وه بوو كه به‌ڵێ كێشه‌ی ته‌كه‌تول و شه‌ڕی ته‌كه‌توله‌كان هه‌یه و ده‌مانه‌وێت له‌مه‌ودوا ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین، بۆیه من به‌ش به‌حاڵی خۆم پێموایه حاڵه‌ته‌كه دڵخۆشكه‌ره و شه‌ڕی كوتله‌كان به‌و شێوه‌ی جاران كۆتایی پێدێت. ستیڤان:بڕیاره بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی عێراق له‌سه‌ره‌تای ساڵی دادێ، كورد به‌چه‌ند لیستێكی جیا به‌شداریی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بكات، لێره و له‌وێش قسه له‌سه‌ر پرسی فره‌لیستیی هێزه كوردییه‌كان ده‌كرێت، به‌ڵام پرسیاری سه‌ره‌كیی ئێمه ئه‌وه‌یه ئایا فره لیستیی زیان به‌دۆزی كورد ده‌گه‌یه‌نێت له‌ناوه‌ند یان نا؟، ئه‌گه‌ر زیان به‌دۆزی نه‌ته‌وه‌یی كورد ده‌گه‌یه‌نێت ده‌پرسین چۆن؟. سۆزان خاڵه شه‌هاب:كورد له‌عێراقدا پێویستی به‌بوونی سه‌نگێكی قورس هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌نگه قورسه له‌ناو داڕشتنی سیاسه‌تی ئاینده‌ی عێراقدا بتوانێت گۆڕانكاریی بكات له‌بڕیاره‌كاندا به‌قازانجی كورد و كاریگه‌ریی هه‌بێت له‌سه‌ر هاوكێشه‌كان به‌شێوازێك كه ئه‌گه‌ر یاریكه‌ری سه‌ره‌كیی گۆڕه‌پانه‌كه نه‌بێت، یاریكه‌رێك بێت متمانه‌ی بكرێته سه‌ر. ئه‌مه به‌ژماره، به‌جۆر، به‌هه‌رچییه‌ك پێمده‌ڵێی كێشه نییه، گرنگ ئه‌وه‌یه كورد بوونێك و قورساییه‌كی زۆری هه‌بێ له‌به‌غداد، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئێمه وه‌ك چۆن له‌كوردستان فره‌لیست بووین، له‌به‌غدادیش فره‌لیستین، ئه‌وه جێی مه‌ترسییه، چوونكه ئێمه له‌عێراقدا له‌به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی گه‌وره گه‌وره‌داین، به‌و پێیه‌ی هێشتا عێراقی نوێ شتێكی ته‌واو مه‌لموس نییه، هێشتا عێراق هێلكه‌یه‌كی ده‌ڵه‌مه‌یه‌و پێویسته ئه‌مه توند بكرێت، چۆن توند ده‌كرێت كه تۆ هیچ سه‌نگێك و ده‌نگێكت نه‌بێت؟. زۆرێك له‌لیسته‌كان و له‌رۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێن گرنگ یه‌ك لیستی هێزه كوردستانییه‌كان نییه، به‌ڵكو گرنگ یه‌ك گووتاریی و یه‌ك هه‌ڵوێستییه!، به‌ڵام ئایا گره‌نتی چییه بۆ ئه‌و یه‌ك هه‌ڵوێستییه؟، كێ زامنی ئه‌وه‌یه سبه‌ینێ ئه‌م لیسته كوردییانه له‌به‌غدا یه‌ك هه‌ڵوێست ده‌بن؟. من پێم باشبوو كورد ئه‌م ده‌رفه‌ته مێژوویی و زێڕینه له‌ده‌ستی خۆی نه‌دایه و ئیسپاتی ئه‌وه‌ی بكردایه، هێزه كوردییه‌كان چه‌ندێك له‌ناوخۆدا كێشه‌یان هه‌بێت به‌ڵام كه‌چوونه ئه‌و دیو سنووری خۆیانه‌وه یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك ده‌نگن، بۆیه وا پێویستبوو له‌سه‌ر ئاستی عێراق یه‌ك دید و یه‌ك لیستمان هه‌بووایه نه‌ك وه‌ك ئێستا كه كورد به‌چه‌ند لیستێك به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كه ده‌كات. ستیڤان:سه‌ركرده‌كانی لیستی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نن كه ده‌توانن له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقدا له‌یه‌كێتی به‌رنه‌وه و یه‌كێتی له‌سلێمانی و كه‌ركووك بكه‌نه حزبی میوان، به‌ڵام یه‌كێتی گه‌شبینه‌و پێیوایه رۆژ له‌دوای رۆژ لایه‌نگرانی گۆڕان بۆ ناو یه‌كێـتی ده‌گه‌ڕێنه‌وه كه ئه‌مه ده‌بێته هۆی لاوازبوونی گۆڕان. تۆ وه‌ك خۆت و وه‌ك كادرێكی پێشكه‌وتووی یه‌كێتی چۆن سه‌یری ئه‌م دوو بانگه‌شه پێچه‌وانه‌یه ده‌كه‌یت؟. سۆزان خاڵه شه‌هاب:من هه‌میشه وتوومه ئه‌م سیاسه‌تی رمڵ لێدانه به‌راستی زۆر ناواقیعبینانه‌یه، كه تۆ رمڵ لێیده‌یت له‌ئێمه‌ی ده‌به‌یته‌وه‌و یه‌كێكی تر رمڵ لێبدات بڵێ من له‌فڵانه كه‌س و فڵانه لایه‌ن و لیستی ده‌به‌مه‌وه. نه‌خێر ئه‌وه به‌وشێوه‌یه نابێت، ئه‌گه‌ر یه‌كێك به‌راستی كاری زانستیی و ئه‌كادیمیی و دامه‌زراوه‌یی بزانێت ده‌بێ به‌پێی راپرسیی و داتا قسه بكات. من نازانم ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌گه‌ر راپرسییه‌كیان كردبێت و ئه‌نجامی ئه‌و راپرسییه ئه‌وه بووبێت كه له‌یه‌كێتی ده‌به‌نه‌وه، من له‌راستیدا به‌و جۆره قسه‌كردنانه موهته‌م نیم و گرنگیی زۆریان پێناده‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی زۆرتر گرنگیی به‌و قسه و داتایانه ده‌ده‌م كه پشت ئه‌ستووره به‌راپرسی زانستیی و به‌ژماره و داتا نیشان بدرێت كه ئایا خه‌ڵكی له‌هه‌ڵبژاردندا ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌چ لیست و لایه‌نێك؟. وه‌كوو خۆم به‌وه گه‌شبینم زۆربه‌ی خه‌ڵكی كوردستان ئه‌مجاره ده‌چێت بۆ ده‌نگدان، ئه‌مه‌ش بۆچوونی تایبه‌تی خۆمه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووشدا له‌سه‌ر ئاستی عێراق، خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌نگه‌وه هاتنێكی باشی هه‌بووه، چوونكه هه‌میشه پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان پاڵ ده‌نێت به‌خه‌ڵكه‌وه بۆ به‌شدارییكردن له‌هه‌ڵبژاردندا. سه‌باره‌ت به‌و بانگه‌شه‌یه‌ی لیستی گۆڕانیش، من حه‌زناكه‌م هیچ رایه‌ك بده‌م له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته، چوونكه نامه‌وێ جارێكی تر له‌سه‌ر شێوازه‌كه‌ی ئه‌وان كه رمڵ لێدانه حكوم بده‌م، نه‌خێر، به‌ڵام ئه‌گه‌ر راپرسییه‌كی واقیعی و زانستیی هه‌بێت و ئه‌نجامه‌كانی راپرسییه‌كه به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بگاته ده‌ستی من، ئه‌وه به‌ڵێنتان پێده‌ده‌م ئه‌وسا پێتان بڵێم، ئایا به‌راستیی قسه‌كه‌ی ئه‌وان ته‌واوه یان نا، یان ئه‌نجامه‌كان به‌چ شێوه‌یه‌ك ده‌بن. جگه له‌وه‌ش وه‌ك خۆم حه‌زم ده‌كرد له‌هه‌رێمی كوردستاندا ده‌زگایه‌كی راپرسیی هه‌بێت كه زۆر سه‌ربه‌خۆ بێت و زۆر پرۆفیشناڵ و بێلایه‌ن بێ و بتوانێت ئه‌مجۆره كارانه ئه‌نجام بدات، چوونكه كارێكی وه‌ها خزمه‌ت به‌هه‌موو لایه‌كمان ده‌گه‌یه‌نێ و كه‌سیش ناتوانێت راپرسییه‌كی سنوورداری ناو گروپه‌كه‌ی به‌ناوی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌وه بڵاوبكاته‌وه. Shamzini79@hotmail. com ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |