| نازی عه‌زیزی مونافه‌سه‌ی عه‌دنان كه‌ریم ده‌كا و ده‌شڵی چۆن رازی ده‌بم ئۆتۆمبێلێك به‌ناوی منه‌وه بكری، كه رۆژی سه‌د كه‌س سواری ده‌بی ... زانا دڵشاد دزه‌یی |
|
|
| دیمــــــانـه | |||
| پێنج شەممە, 04 شوبات 2010 11:41 | |||
|
نازێی گۆرانیبێژ خاوه‌ن دوو ئه‌لبوومه و زۆر حه‌زیش ده‌كا ببێته دایك و خاوه‌نی دوو منداڵ، به‌ڵام سه‌ریشی سورماوه، كه ده‌بی كه‌ی بڕیاری هاوسه‌رگیر بدات و ببێته دایك، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و حه‌زه‌ی به‌دی بهێنی، ده‌بی نازی له‌و پرۆسه‌یه‌دا بترسی، ئه‌و ده‌ڵی "وه‌ك ترس نا، به‌ڵام جاری سه‌رم له خۆشه‌ویستییه‌كه‌م شێواوه و لێم تێكچووه، ده‌بی پتر ئاگاداری ئه‌وه بم". نازی له سه‌ره‌تای ئه‌و دیمانه‌یه‌یدا حه‌ز ده‌كا باس له ئاهه‌نگه‌كه‌ی سه‌ری ساڵی بكا و له‌وباره‌یه‌شه‌وه پرسیاری لی بكرێ، كه به‌گوته‌ی (رێبه‌ر) به‌ڕێوه‌به‌ری رێستورانتی تارین "سه‌ركه‌وتووترین ئاهه‌نگی ئه‌و سه‌ری ساڵه‌یه بووه، جێی ره‌زامه‌ندی خه‌ڵكه‌كه‌ی بووه"، نازێش له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵی "ده‌بی پرسیار له‌و خه‌ڵكه بكری و بپرسن ئایا ئه‌وان بۆ بینینی له‌شولاری نازی و پڕكردنه‌وه‌ی كاتی خۆیان هاتبوون، یاخود بۆ گوێگرتنی ده‌نگی نازی، من وام هه‌ستده‌كرد بۆ چێژ وه‌رگرتنی ده‌نگی من هاتبوون"، ناوبراو هۆكاری سه‌ركه‌وتنی بۆ كه‌م ده‌ركه‌وتنی خۆی گێڕایه‌وه، كه به ده‌گمه‌ن كۆنسێرت ئه‌نجام ده‌دات و ئه‌وه‌ش ده‌بێته باشترین شه‌و بۆ كۆبوونه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌توانن له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌ودا چێژ وه‌ربگرن، نازی گوتیشی "حه‌زده‌كه‌م له‌مه‌ودوا مانگی جارێك بێمه‌وه سه‌ر شانۆ و گۆرانی بڵێمه‌وه بۆ ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی حه‌زیان له ده‌نگی منه". ئه‌و ئافره‌ته گۆرانیبێژه وه‌ك خۆی ده‌ڵی ئه‌وه یه‌كه‌م دیمانه‌ی ده‌بێت، كه به‌و شێوه‌یه باس له لایه‌نه تایبه‌تییه‌كانی خۆی بكا، نازی عه‌زیزی ئاماژه‌ی ئه‌وه ده‌كات، شێوازی جلوبه‌رگی گۆڕیه‌وه و ئێستا زیاتر حه‌زی به‌جلی مۆده‌یه، له باره‌ی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی ده‌موچاویشیدا سوێند به گۆڕی باوكی ده‌خوات، كه نه‌شته‌رگه‌ری جوانكاری نه‌كردووه، ئه‌وه‌شی ئاشكرا كرد، له كوردستان پاره‌یه‌كی وای نییه، بتوانی هه‌موو حه‌ز و پێداویستییه‌كانی خۆی دابین بكات و ده‌ڵێت "به‌خوا پاره‌ی ئه‌وه‌م نییه جوانكاری بۆ ده‌موچاوم بكه‌م، به‌ڵام راسته خه‌ڵك زۆر ئه‌و پرسیاره‌م لێده‌كات و گومانیان هه‌یه، كه جوانكاریم كردبی، بۆ سه‌ری ساڵیش ویستم جلێكی كوردی زۆر جوان بكڕم، به‌ڵام پاره‌ی نرخی ئه‌و جله‌م پی نه‌بوو، هه‌روه‌ها پاره‌ی ته‌له‌فۆنیشم نییه، تا به ئاره‌زووی خۆم قسه بكه‌م، هه‌فته‌ی جارێك له‌گه‌ڵ دایكم و ماڵه‌وه‌مان قسه ده‌كه‌م". به‌ڵام ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه كوڕان ته‌له‌فۆنی زۆری بۆ ده‌كه‌ن و زۆربه‌شیان داوای زه‌واج و لێ نزیكبوونه‌وه‌ی ده‌كه‌ن، ئاواش باس له یه‌كێك له‌و ته‌له‌فۆنانه ده‌كات، گوتی "له‌منزیكانه كوڕێكی ته‌مه‌ن 26 ساڵ له سلێمانییه‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ كردم، كه گوتم ئه‌لو فه‌رموو، گوتی ته‌ئكید تۆ نازێی؟ منیش گوتم: به‌ڵی، یه‌كسه‌ر گوتی قوربانت بم، من كوڕێكی كرێكارم و زۆرم حه‌ز لێته، ده‌مه‌وی بتخوازم، وه‌ڵڵا منیش هه‌ندی پێكه‌نیم و پێمگوت: براكه‌م تۆ له چاو مندا منداڵی و چوار ساڵ له تۆ گه‌وره‌ترم، كه گوتم ببوره ناتوانم، ده‌ستی كرد به گریان و گوتی به‌خوا ده‌توانم به‌خێوت بكه‌م"، هه‌روه‌ها نازێی گۆرانیبێژ ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌سه‌ر قسه‌كانی خۆی، كه كوڕانی جوان و قۆزیش ته‌له‌فۆن بۆ كچه گۆرانیبێژه‌كان ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش به ئاسایی ده‌زانی "له‌به‌رئه‌وه‌ی كچه گۆرانیبێژه‌كان ناسراون و وێنه‌یان له رۆژنامه‌كان و له هه‌موو جێگایه‌كدا ده‌بینری، له‌وانه‌یه جوانترین كوڕ ته‌له‌فۆنیان بۆ بكه‌ن، به‌ڵام من نه‌خێر، ره‌نگه كه‌سێكم خۆش بووێت، ته‌مه‌نی زۆر له‌خۆم گه‌وره‌تره". لێره ده‌ركه‌وی نازێ عه‌زیزی پیاوێكی به ته‌مه‌ن له‌خۆ گه‌وره‌تری خۆشده‌وی، به‌ڵام دیسانه‌وه نایه‌وی ناو و پیشه‌ی ئه‌و پیاوه ئاشكرا بكا، ته‌نیا گوتی "بۆ ده‌بی بزانن كێیه، هه‌رئه‌وه‌نده بزانن له‌خۆم گه‌وره‌تره و به‌سه". نازی عه‌زیزی به‌پێچه‌وانه‌ی زۆربه‌ی كچه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان حه‌زی له‌جگه‌ره و مه‌شروب نییه، به جگه‌ره ژانه‌سه‌ر ده‌یگری و به بۆنه‌كه‌ی مه‌شروبیش سه‌رخۆش ده‌بی. له باره‌ی دیین و باوه‌ڕیشه‌وه، كه زۆربه‌ی كات له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا به‌قورئان خوێندن بینیوومانه و خه‌ریكی عیباده‌ت بووه، ئه‌و گۆرانیبێژه ئاماده نییه هیچ بڵی و جگه‌له‌وه‌ی گوتی "مه‌سه‌له‌ی دیین و باوه‌ڕی من، حه‌ز ده‌كه‌م شه‌خسی بێت و ته‌نیا خۆم و خودا بزانین، به‌ڵام به سوره‌تی یاسین و فاتیعه، دڵم ئارام ده‌بێته‌وه". نازی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنانه‌ی، كه بۆ ئاهه‌نگه‌كه‌ی سه‌ری ساڵ له زۆربه‌ی شوێنه‌كانی هه‌ولێر ده‌بینرا، داواكاری كۆمپانیاییه‌كی گه‌وره‌ی ئۆتۆمبێلی ره‌تكردووه‌ته‌وه و ناشیه‌وی هیچ جۆره ئۆتۆمبێلێكی به‌ناو بكری، چونكه ئه‌و پێی وایه ئه‌وه مانای ئیحترام و گه‌روه‌یی هونه‌رمه‌ند ناگه‌یه‌نی، له‌وباره‌یه‌شه‌وه قسه‌ی هه‌یه و ده‌ڵی "كۆمپانیاییه‌كی ئۆتۆمبێل ته‌له‌فۆنی بۆ كردم و گوتیان تۆمان بینیووه و ده‌موچاوێكی شه‌رقی و سێكسیت هه‌یه، ئێمه حه‌ز ده‌كه‌ین ریكلامان بۆ بكه‌ی و ئێمه‌ش ئۆتۆمبێلێكی 2010 به ناوی تۆوه ده‌كه‌ین و به ناوی تۆوه له ناو خه‌ڵك بناسری، منیش گوتم: چۆن رازی ده‌بم ئۆتۆمبێلێك به‌ناوی منه‌وه بكری، كه رۆژی سه‌د كه‌س سواری ده‌بی، ئه‌وه بۆ كه‌سایه‌تی من زۆر خراپه و ئاماده نیم بیكه‌م"، نازی ده‌شڵی "ئه‌گه‌ر مزگه‌وتێك یاخود ده‌زگایه‌كی خێرخوازی و نه‌خۆشخانه‌یه‌ك به ناوی منه‌وه بكری، ئه‌وكات پاره‌شم ناوی، به‌ڵكو پاره‌ش ده‌ده‌م". ناوبراو له‌وه‌ته‌ی له كوردستانه زۆربه‌ی كاته‌كانی به ته‌نیایی به‌ڕی ده‌كا و به‌رده‌وام ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌شی له‌سه‌ر كه‌ناڵی pmc و نه‌ورۆزه، ده‌شڵی "بینه‌ری كه‌ناڵی كۆڕه‌كی جاران بووم". ئه‌و كچه گۆرانیبێژه حه‌ز به مونافه‌سه‌ی كاری جوان ده‌كا، له‌وانیش هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم بۆ مونافسه‌ی خۆی ده‌ستنیشان كرد، به‌وه‌ش نیگه‌رانه حه‌ساده‌ت له‌ناو هونه‌رمه‌ندان شوێنی مونافه‌سه‌ی گرتووه‌ته‌وه، گوتی "حه‌ز ده‌كه‌م مونافه‌سه‌ی هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم بكه‌م، چونكه ئه‌و باشترین هونه‌رمه‌نده بتوانی له‌سه‌ر كاره هونه‌رییه‌كانی ئه‌زموون وه‌ربگری و كاری باشتری له‌سه‌ر بكه‌ی، به‌ڵام رقم له حه‌ساده‌ته، كه به‌داخه‌وه ئێستا له‌نێو هونه‌رمه‌ندان حه‌ساده‌ت باوه، نه‌ك مونافه‌سه‌ی كاری باش و به‌رهه‌می زیاتر". www. civilmag. com ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |