| هه‌واڵی ئینته‌رنێت و كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌وداكانی گه‌یاندن ... نه‌جات روستی |
|
|
| - هه‌ڵبژارده | |||
| پێنج شەممە, 04 شوبات 2010 16:33 | |||
|
ئینته‌رنێت تۆڕێكی زۆر گه‌وره‌یه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره له‌ده‌هه‌زار له‌و تۆڕانه پێكده‌هێنێت كه‌ده‌توانرێت له‌ڕێگای هه‌زاره‌ها كه‌ناڵی فه‌زاییه‌وه په‌یوه‌ندیان پێوه بكرێت. ئینته‌رنێت ڕایه‌ڵه‌یه‌كی به‌ربڵاوی چه‌ندین كۆمپیوته‌ری پێكه‌وه به‌ستراوه، لهوڕی یه‌وه به‌خێرای له‌بواره‌كانی، زانست و نۆژداری و ڕووناكبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و میدیادا زانیاری ئاڵ‌و گۆڕی پێده‌كرێت، ڕایه‌ڵه‌ی ئینته‌رنێت هۆكارێكی به‌ستنه‌وه‌ی گشت لایه‌كی جیهانه و به‌جۆرێك دنیای بچوك كردۆته‌وه و كردویه‌تی بهگوندێكی بچووك، به‌هۆی ئینته‌رنێته‌وه شاره‌زای شارستانیه‌تی و داب و نه‌ریت و زانستی دنیا. به‌پێی زاراوه‌ی زانیاریه‌كان گوزارشته له كۆمه‌ڵێك كه‌ره‌سته‌و بابه‌تی زانیاری ئامێزی گرێ‌دراو، جا ئه‌گه‌ر تۆڕه‌كان ناوچه‌ی بێت (localarea network) یاخود فراوان (wide area network)، ئینته‌رنێت ئهوتۆڕهیه گشت جیهانی داده‌پۆشێت، زاراوه‌ی ئینته‌رنێت كورتكراوه‌ی هه‌ردوو ووشه‌ی ئینته‌ر كۆنێكتد (inter connected) و نێت و ۆركس (net works) ئینته‌رنێت له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌گه‌وره‌ترین تۆڕی زانیاریه‌كان داده‌نرێت و ڕێگه به‌به‌شدار بوانی ده‌دات به‌چه‌ندین شێواز په‌یوه‌ندی به‌یه‌كه‌وه بكه‌ن و سود له‌یه‌كتری وه‌ربگرن وه‌كو گۆڕینه‌وه‌ی پۆستی ئه‌لكترۆنی و گواستنه‌وه‌ی فایل و گه‌یاندنی هه‌واڵه‌كان و كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌هه‌زاران بنكه‌ی زانیاری و ئه‌نجامدانی دایه‌لۆگ و ڕاپرسی له‌گه‌ڵ یه‌كتری و گه‌شت كردن به‌ناو كتێب و گۆڤار و ڕۆژنامه‌كانی تۆڕی ئینته‌رنێت زیاتر زیاتر ده‌بێت ژماره‌ی لاپه‌ڕه‌كانی و دۆكۆمێنته‌كانی له‌گه‌ڵ ژماره‌ی به‌شداربوانی زیاتر ده‌بێت ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و سوودو كارئاسانیهی كه‌ئه‌م تۆڕه پێشكه‌شی ده‌كات. ساڵی 1982 بۆیه‌كه‌مین جار ئه‌م زاراوه‌یه واته ئینته‌رنێت به‌كارهات، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئامێرێكی بچووكه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت، كه‌به مۆدیۆم (modem) ده‌ناسرێت، ئه‌م ئامێره به‌كاردێت بۆ گۆڕینی زانیاری یه‌كان بۆ كۆكردنه‌وه‌ی ئیشاره‌تێكی كاره‌بای كه‌به‌هۆی هێڵی ته‌له‌فونه‌وه ده‌نێردرێت، هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ ئامێری پێشكه‌وتووی دیجیتاڵ و سه‌ته‌لایت به‌كاردێت بۆ وه‌رگرتنی داتا و زانیاری. ِرۆژنامهی ئه‌لكترۆنی له‌سه‌ر ئینته‌رنێت كاریگه‌ری هه‌یه لهجوڵانهوهی ڕۆژنامه‌و له‌ناو خۆیدا كهبهڕێگهی زۆر ئاسان ئه‌توانی ده‌نگ و باس و ڕوداوی دهستكهوی یه‌ك به‌یه‌ك و ماوه‌ی كورتكردنه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕێی ڕوداوه‌كانن كه‌متر له‌وه‌ی بڕۆی بۆ بازاڕ ڕۆژنامه‌یه‌ك یان گۆڤارێك بكڕیت و نرخی به‌شداری چاپه‌مه‌نیه‌كانی به‌هه‌موو جۆره‌كانی بۆ سوك كردووی. ده‌ركه‌وتنی شوێنی ئه‌لكترۆنی له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت جۆرێك شۆڕش بوو لهتهكنۆی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌م ڕووداوه ئه‌گه‌ر ڕاست بێت له ده‌ربڕیندا چاكه‌و خراپه‌ی هه‌یه به‌ڵام پێش چونه ناو چاكه‌و خراپه‌كه‌ی پێویسته پرسیار بكه‌ین كامه ڕاسته كه‌كام ئه‌لكترۆنی له گۆڤار و ڕۆژنامه‌كان وه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئه‌خوێنرێنه‌وه له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت له‌دنیادا گواستنه‌وه‌ی ده‌نگ و باس و ڕووداو بێَگومان ناونانی شوێن ناوێكی گشتی یه شوێن هه‌موو شوێنێك ئه‌گرێته‌وه له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت له‌شوێنی زانیاری و كه‌سایه‌تی له‌سه‌ر و هونه‌رمه‌ندانه و شوێنی بازرگانی له‌كۆمپانیا و دوكانه‌كان و دامه‌زراوه‌كان و بازاڕه‌كان شوێنی تر له‌په‌یوه‌ندی بهدائیرهو دامه‌زراوه میریه‌كان و كه‌رتی تایبه‌تی و هیتر كه‌له‌باره‌ی پارته‌كان و باڵه ڕامیاریه‌كان و هه‌تا شوێنی گومان لێكرا و بۆ مه‌به‌ستی مخابه‌راتی وجاسوسی هه‌تا شوێنی ئاینی و شوێنی ڕابواردن په‌روه‌رده‌ی و فێركاری و شوێنی په‌یوه‌نددار به‌منداڵ و گه‌نج و ژن... . داڕشتنی هه‌واڵ به‌پێی بنه‌ماكانی كاری ڕۆژنامه‌نووسی لهئینتهرنێتدا كه‌ده‌بێت هه‌واڵه‌كان كورت و پوخت و مانادار بێت پێچ و په‌نایان نه‌بێت و ئه‌گه‌ر كرا وێنه‌یان له‌گه‌ڵدا بێت واچاكه ته‌واوی درێژه‌ی هه‌واڵه‌كان په‌خش نه‌كرێت و له‌ناو لینكێكی تردا دابنرێت. ئینته‌رنێتی ا هه‌ندێك شێوازی ڕۆژنامه‌وانی وبیستراو وبینراو له‌خۆده‌گرێت، ، زۆرجار (ماڵپه‌ڕ) ئه‌لكترۆنییه‌كان وتاری هه‌واڵئامێز بڵاو ده‌كه‌نه‌وه كه خوێنه‌ر به ئاسانی بیخوێنته‌وه، هه‌روه‌ك ئه‌و وتارانه‌دا كه ڕۆژنامه‌كان بڵاودهكهرێنهوه، وه‌هه‌ندێ جاری تریش به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت واههڵدهبژێرن كه به‌شێكی تۆماركراوی ڤیدیۆیی ببینن وبه‌مه‌ش ئینته‌رنێت وه‌ك په‌خشی ته‌له‌فزیۆنیی لێدێت، هه‌ر بابه‌تێك له ئینته‌رنێتدا بڵاوببێته‌وه ده‌توانرێت هه‌موو ئه‌و گۆشانه‌ی تیادا به‌كاربهێنرێت كه‌له ئینته‌رنێتدا دابینكراوه، ئه‌مه ئه‌و هۆكاره نوێیه‌یه كه وا له‌خوێنه‌ر یان ئه‌و كه‌سه‌ی پێگه‌كه‌ی كردۆته‌وه ده‌كات ببێت بهبهشداربوێك وشێوازی تایبه‌تی خۆی به‌كاربهێنێت له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیاریانه‌ی دابینكراون، (نورا پول) به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندنی نوێی سه‌ر به‌زانكۆی (مینیسوتا) یه ده‌ڵێت (ئه‌گه‌ر هه‌ندێك سه‌رچاوه له ژێر كۆنترۆڵی به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێتدا بوایه، ئه‌وا ده‌بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه بابه‌ته‌كه شێوه‌یه‌كی نوێ وه‌رگرێت له شێوه‌كانی پێشكه‌شكردنی بابهتهكان) . (جۆناسان دیۆب) باس له‌و كاریگه‌رییانه ده‌كات كه ئینته‌رنێت وهه‌ندێك له شێوازه ته‌كنه‌لۆژیا نوێكان له‌سه‌ر هۆكاره‌كانی راگه‌یاندن دروستی ده‌كه‌ن وده‌بنه مایه‌ی گۆڕانكاری تیایاندا وده‌ڵێت (ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ی پیشه‌كانیان له‌سه‌ر ئینته‌رنێت ده‌كه‌ن ده‌بێت بیر له زۆر ئاست بكه‌نه‌وه له‌یه‌ك كاتدا وه‌ك: وشه‌كان، فكره‌كان، بونیاتی بابه‌ته‌كه، دزاین، هۆكاره‌كانی ئاوێته‌بوون، ده‌نگ، ڤیدیۆ، وێنه، حكومدان له‌سه‌ر هه‌واڵ. ته‌له‌فزیۆن هه‌واڵه‌كان په‌خشده‌كات بۆئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر بیبینێت، رۆژنامه‌نوسی نووسراویش له هه‌واڵه‌كان وپێشكه‌شكردنی درێژه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه، به‌ڵام ئینته‌رنێت بواری پێشكه‌شكردن وهه‌واڵ ورونكردنهوه وئاوێتهبوونهكان ده‌دات وپێشكه‌شی ده‌كات، بۆئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش به‌رجه‌سته بێت رۆژنامه‌نووسانی سه‌ر ئینته‌رنێت زانیارییه‌كان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر پێشكه‌ش ده‌كه‌ن، ئه‌ویش به به‌كارهێنانی شێوازی هه‌مه‌چه‌شنه لهبابهتهكانیاندا. هه‌وڵ و كۆششی مرۆڤ له‌ساڵه‌كانی كۆتای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا بۆ ده‌ست پێڕاگه‌یشتنی ئاسان و خێرا‌و كه‌م خه‌رج به‌زانیاری و ئیمكانی لێكدانه‌وه‌و تاوتوی كردن و كردنی ئه‌و زانیاریانه به‌زانست. گه‌یشتنه ئاكام و ئینسانی وشیار به‌كه‌ڵك وه‌رگرتنی لههاردیسك و ئۆفسێت و به‌یارمه‌تی كۆمپیوته‌ر ده‌توانێت له‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌مدا ده‌ستی بهكۆمهڵێكی زۆر هه‌واڵ و زانیاری بگات. داهێنانی ته‌كنه‌لۆژی نوی له‌بواری په‌یوه‌ندیه ئینسانیه‌كاندا گۆڕانكاری زۆر گه‌وره‌ی پێك هێناوه، به‌جۆرێك كه‌ده‌توانیت ڕاشكاوانه بڵێین كهئاڵوگۆڕ وگه‌شه‌ی گه‌شه‌ی ته‌كنه‌لۆژی لهپهیوهندیهكاندا زیاتر له‌بواره‌كانی دیكه‌ی زانیاری مرۆڤایه‌تی پێشكه‌وتن و گه‌شه‌ی به‌خۆیه‌وه بینیوه. وێنه‌ی له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی نامه‌ی جۆر به جۆر هه‌ڵگرتنی به‌زۆری له‌توانادا وه هه‌روه‌ها له‌چاكه‌كانی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنی ئه‌وه‌یه‌كه ئه‌سلیه‌كه‌ی نقڵ ئه‌كات چاكه ئه‌لكترۆنی خێرا نقڵ كردنی ده‌نگ و باس زانینی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنی نه‌گۆڕی بۆ نوسخه‌ی ئه‌لكترۆنی له ڕۆژنامه‌ی ئاسایدا وه‌جێگای هه‌یه به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵئه‌ستی به‌چاودێری و لێكۆڵینه‌وه جگه له‌نه‌بوون جدكردنی چركه به چركه لهڕۆژنامهكه بڵاوئه‌كرێته‌وه چونكه ئینته‌رنێتی جیهانه. 14 ملیۆن كارگوزار كه‌زۆربه‌یان له‌ڕۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنی ئیشیان ئاماده‌كردنی كاری ڕاگه‌یاندنه كه ئه‌م رێژه‌یه‌ش به‌رده‌وام به‌شێوه‌یه‌كی خێرا له زیادبونداییه. ئه‌گه‌ر دۆزینه‌وه‌ی چاپ له‌لایه‌ن (گۆتێنبرگ) ه‌وه دابنرێت به‌سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی ڕۆژنامه به‌و مانایه‌ی ئه‌مڕۆ بهسهریدایراوه. ئه‌وا دۆزینه‌وه‌ی ئینته‌رنێت و بڵاو بوونه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی خێرا‌و فراوان له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا چه‌ندین گۆڕانكاری بنه‌ڕه‌تی له‌ڕۆژنامه‌و پیشه‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ریدا به‌رپاكرد و بوو به‌مایه‌ی ده‌ركه‌وتنی جۆرێكی نوی له‌ڕۆژنامه كهبهڕۆژنامهی ئه‌نته‌رنێتی (Electronic News Paper) یان ڕۆژنامه‌ی ناكاغهزی (Paperless News Paper) ناسراوه‌و به‌وێنه‌ی موناسیێكی ڕۆژنامه‌ی چاپكراو له‌شێوه ته‌قلیدیه‌كه‌ی ئێستادا كه‌وته خۆسه‌پاندن له‌قۆناغی به‌كارهێنانیدا یان مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵیدا له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه، پاشان وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و جۆره‌ی ڕۆژنامه له‌كاتی گه‌یشتنی به‌قۆناغی پشت پێبه‌ستنی له‌لایه‌ن خوێنه‌رانه‌وه. ئاسانترین شێوازه‌كانی پێشكه‌شكردنی بابهتهكان له ئینته‌رنێتدا به‌وه باس ده‌كرێت كه (چاپكراوێكه له‌گه‌ڵ هه‌ندێك زیاده‌دا) و بریتی یه له ده‌قێكی نووسراو له بابه‌ت كه تیایدا سه‌رچاوه‌ی دیكه له‌خۆده‌گرێت وه‌ك وێنه‌ی فۆتۆگرافی وپارچه ده‌نگییه‌كان یان وێنه گیراوه‌كان به ڤیدیۆ، یان ئاماژه‌كردن به پێگه‌ی تری ئه‌لكترۆنی تا زانیاری زیاتر بهدهستكهوێت، بڵاوكراوه ئه‌لكترۆنیه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی ڕوو له‌پێشی ژماره‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت و چوونه سه‌ره‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رده‌نگه‌كان. بۆ وه‌رگرتنی پاك و شه‌فاف بوون بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت و وێنه‌كان له‌شێوازی نوی كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. بهزامنكردنی پێگه‌ی تر ئه‌و په‌یامنێره‌ی پیشه‌كه‌ی له ئینته‌رنێتدا به‌كارده‌هێنێت ده‌توانێت خوێنه‌ری بابه‌ته‌كه ڕه‌وانه‌ی پێگه‌ی تری ئه‌لكترۆنی بكات كه زانیاری‌یان تێیدایه، پێده‌چێت هه‌ندێك له‌و پێگانه په‌یوه‌ندییان به‌و دامهزاراوهیهوه نه‌بێت كه په‌یامنێره‌كه كاری تیادا ده‌كات به‌ڵام زانیاریی بنیچینه‌یی ومێژوویی زیاتریان تێدایه، ده‌كرێت ئه‌و بابه‌تانه‌ی لهئینتهرنێتدا بڵاوده‌بنه‌وه ناونیشانی پێگه‌ی ئه‌لكترۆنیی تری تێدا بڵاوبكرێته‌وه تاوه‌كو خوێنه‌ر بتوانێت بگه‌ڕێت، بۆنموونه، ئه‌گه‌ر بابه‌ته‌كه باس له‌كه‌مبوونه‌وه‌ی نمره‌ی خوێنكاران له تاقیكردنه‌وه‌كانی سه‌ره تایی دواناوهندییهكاندا بكات له‌سه‌رجه‌م وڵات‌دا، پێده‌چێت له‌و پێگه ئهلكترۆنییانهی په‌یوه‌ندییان به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی (به‌یان) ه‌وه هه‌یه ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی هه‌موو خوێندنگاكان بڵاوكرابێنهوه وئهوكاته خوێنه‌ر ده‌توانێت له‌و خوێندنگاكایه بگه‌ڕێت كه مه‌به‌ستێتی. شێوازێكی تریش هه‌یه كهبهڕێژهیهكی زیاتر به‌كارده‌هێنرێت له‌وه‌ی پێشووتر باسكرا، ئه‌ویش (كلیك كردنه له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌كتیڤ ده‌كرێت) یان ئه‌و ڕونكردنهوانهی له دیزاینی لاپه‌ڕه ئه‌لكترۆنییه‌كاندا ئاماژه‌یان پێكراوه. ئه‌و ئامرازانه‌ی ڕێگه به‌خوێنه‌ری ئینته‌رنێتی ده‌ده‌ن گه‌ڕانێك له‌چواچێوه‌ی مه‌ودایه‌كدا بكات كهبگاته (360) پله پێشكه‌شكردنی زانیارییه‌كان له ئینته‌رنێتدا به‌هێزتر ده‌كه‌ن، كه‌ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌به‌رنامه وێنه‌ییه جوڵاوه‌كانی كۆمپیوته‌ر ده‌توانێت بیكات كه پێیده‌وترێت (فلاش دیسك) ولهرێگهیهوه خوێنه‌ر ده‌توانێت دزاینی پێكهاته‌كان به‌كاربهێنێت وه‌ك ڤیدیۆ وهۆكاره‌كانی ڕونكردنه‌وه‌و وێنه‌ی جوڵاو، بۆ نموونه تۆڕی (BBC) ی له‌نده‌ن پێگه‌یه‌كی تایبه‌ت كردووه له‌سه‌ر ماده بێهۆشكهرو ده‌رمانه قهدهغكراوهكان وكحولییهكان، ئه‌م پێگه‌یه كارئاسانی بۆ به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت ده‌كات ده‌رمانێك یان هه‌ر ماده‌یه‌كی بێهۆشكه‌ر دیاری بكات وبزانێت تاچه‌ند كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئه‌ندامه‌كانی له‌شی مرۆڤـــ هه‌یه، هه‌روه‌ها ده‌توانێت زانیاریی زیاتری له‌بواری ته‌ندروستیدا ده‌ست بكه‌وێت، هه‌روه‌ها بۆ نموونه پێگه‌ی مه‌ته‌ڵ و یارییه‌كان كه له‌شێوه‌ی پرسیار‌و وه‌ڵامدان ده‌توانرێت سودیان لێوه‌ربگیرێت. سه‌رچاوه بۆ دامه‌زراندانی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنی ڕۆژنامه‌نوسه‌كان ڕاهاتوون له‌سه‌ر نوسینی به‌به‌كارهێنانی چه‌ند نموونه‌یه‌ك بۆ ڕێكخستنی ده‌قه كه، كه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌په‌یوه‌ندی نێوان سه‌ره‌تاو كۆتایی، به‌ڵام له‌ڕۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنی ئه‌م قاعیده‌یه نه‌ماوه چونكه لاپه‌ڕه‌ی پێشوازی هه‌یه له‌ڕۆژنامه‌دا پێك دێت گۆشه‌كانی ڕۆژنامه بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر ڕێگه‌ی تربگرێت بۆ گه‌یشتن به‌مادده چاكه‌كان ئه‌توانری خاڵهپێویستهكان دیاری بكرێت له‌چه‌سپاندنی ڕۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنی (جۆناسان دیۆب) ده‌ڵێت نووسین له ئینته‌رنێتدا تێكه‌ڵه یان ئاوێته‌یه‌كه له‌نووسین بۆ ڕۆژنامه‌گه‌ریی چاپكراو یان ڕۆژنامه‌گه‌ریی بینرا و بیستراو، ته‌ئكید له‌وه‌ش ده‌كاته‌وه كه‌ئه‌و شێوازی ساده‌یی و كورتكراوهییهی ئه‌وانه پێیان باشه كه‌له ڕاگه‌یاندنه بینراو وبیستراوهكاندا كارده‌كه‌ن وا ده‌كات ئه‌وه‌ی له ئینته‌رنێتدا ده‌نووسرێت به‌ئاسانی بخوێنرێته‌وه‌و به‌دواداچونی بۆ بكرێت، به‌ڵام جۆناسان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات كه زۆرێك له پێگه ئه‌لكترۆنییه‌كان بنه‌ما سه‌ره‌كییه‌كانی نووسینی نوی پشتگوی ده‌خه‌ن، په‌یڕه‌وكردنی شێوه‌ی وتووێژی شتێكی باشه، به‌ڵام هه‌رده‌بێت ڕێزمان وزمانه‌وانی تیایدا ڕه‌چاو بكرێت. (سكوت ئه‌تكینسۆن) بهڕوبهرێكی هه‌واڵی ته‌له‌فزیۆنییه، ده‌ڵێت (باشترین ئامۆژگاری كه هه‌مه ئه‌وه‌یه، وا بۆ ئینته‌رنێت بنووسه هه‌روه‌ك چۆن نامه‌یه‌كی ئه‌لكترۆنی بۆ هاوڕێیه‌كت ده‌نووسی، ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه نییه نا‌توانیت هه‌ڵه بكه‌یت یان وابێت مانای سهرگوزشتهكهت ونبكه‌یت یان له‌چوارچێوه‌ی ده‌رچوو بیت، به‌ڵكو مه‌به‌ستی له‌وه‌یه له نووسینه‌كه‌تدا شێوازێكی خۆشه‌ویست ئامێزانه به‌كار بهێنه تا ده‌توانییت) . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پێگه هه‌واڵییه‌كان له ئینته‌رنێت وه‌ك نه‌ریتێك هه‌ڵبژاردنی جۆراوجۆری بۆ به‌كارهێنه‌رانی دابینكردووه، به‌ڵام پێویسته له‌سه‌ر نووسه‌ران پێشه‌كیی دورودرێژ یان ئاڵۆز وه‌لانێن كه خوێنه‌ر ناتوانێت خێرا له‌مه‌به‌ست بگات، پێشه‌كییه‌كه ده‌بێت هانده‌ربێت بۆ به‌رده‌وامبوون له‌خوێندنه‌وه‌دا، ئه‌گه‌ر نا خوێنه‌ر ڕوده‌كاته خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تێكی تر، بابهتهكان له ئینته‌رنێتدا به‌گشتی له‌و بابه‌تانه كورتترن كه له‌ڕۆژنامه‌كاندا ده‌نووسرێن، باشوایه بابه‌تێكی ئینته‌رنێتی له‌سنووری (800) وشه‌دا بێت وله‌یه‌ك په‌ڕه‌دا بنووسرێت، توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه كه به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت وا ده‌خوازن وئارهزوودهكهن په‌ڕه‌كه تاكۆتاییهكهی بخوێننه‌وه، به‌ڵام پاساویشیان پێ نییه بۆ ناچاربونییان له‌چوون بۆ په‌ڕه‌كانی تر تا بابه‌ته‌كه ته‌واو بخوێنه‌وه، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی وه‌رگرتن و تێگه‌یشتنی بابه‌ته‌كه ئاسان بێت (دیۆب) بۆ ئه‌وانه‌ی له ئینته‌رنێتدا ده‌نووسن پێشنیازده‌كات ده‌قی بابه‌ته‌كه دابه‌شبكرێت بۆ چه‌ند بڕگه‌یه‌كی جۆراوجۆر ومانشێتی فه‌رعی به‌كاربێت وبابهتهكه دابه‌ش بكرێت بۆ چه‌ند خاڵێكی دیاریكراو بۆ پێشكه‌شكردنی بیروڕاكان به‌ڕێگه‌یه‌ك زۆر جیاوازتر له‌وه‌ی لهڕۆژنامهگهریی چاپكراودا ڕوو ده‌دات. ڕۆژنامه‌گه‌ری له ئینته‌رنێتدا ڕێگه بۆ خوێنه‌ران ئاسان ده‌كات بۆ قسه‌كردنی ڕاسته‌وخۆ وخێرا له‌گه‌ڵ نووسه‌ر یان سهرنووسهرهكاندا ئه‌ویش له ڕێگه‌ی ئیمێڵه‌وه‌یه یان له ڕێگه‌ی گفتووگۆی ڕاسته‌خۆ (چات- chat-) وه له ئینته‌رنێتدا، بێجگه له‌وه‌ش زۆر پێگه هه‌ن شوێنی دیاریكراو ته‌رخان ده‌كه‌ن بۆ پێشكه‌شكردنی ڕاوبۆچوون و كاردانه‌وه‌كانی خوێنه‌ران تا كه‌سانی تریش ئاگایان له‌وه‌بێت كه نووسه‌ره‌كه ده‌ینوسێ و وه‌ڵامی بده‌نه‌وه. ڕادیۆی گشتیی له (مینسیوتا) له وویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕووبه‌رێكی تایبه‌تی ته‌رخان كردووه بۆ په‌یوه‌ندی یان نامه‌ی ئه‌لكترۆنی (ئیمێڵ) به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی ڕای خه‌ڵك و كاردانه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌ڕێگه‌ی چه‌خماخه (اپیر) یان ئه‌وه‌ی له ئینته‌رنێتدا بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها داوا له گوێ‌گران ده‌كات په‌یوه‌ندییان پێوه‌بكه‌ن یان ئیمێڵیان بۆ بنێرن بۆ پێشكه‌شكردنی زانیاریی زیاتر پێیان، هه‌روه‌ها بڵاوكراوه‌كان له پێگه‌ی تایبه‌تی ئه‌و ڕادیۆیه‌دا گۆشه‌یه‌كی تایبه‌ت له خۆده‌گرێت به ناونیشانی (یارمه‌تیمان بده بۆ به‌دوواداچونی بابه‌ته‌كه) ئه‌ویش به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بتوانێت ڕا وسه‌رنجی خۆی بدات. هه‌روه‌ها ڕادیۆكه ڕاپرسییه‌ك ئه‌نجام ده‌دات له‌نێوان جه‌ماوه‌ره‌كه‌یدا پێش به‌رهه‌م هێنانی ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر بابه‌تێكی دیاریكراو، وه‌ك باسكردنی حاڵه‌تی باری ئابووری له ویلایه‌ته‌كه‌دا، (بیل بۆزینبێرگ) بریكاری سه‌رۆكی هه‌واڵ له‌و ڕادیۆیه‌دا ده‌ڵێت هاوكاری وهه‌ماهه‌نگی جه‌ماوه‌ر ده‌بێته هۆی (وردتر به‌دواداچوون و زیاتر قوڵبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كه‌تیایدا زۆرێك له په‌ند ونموونه و ڕای واقعیانه له خۆ ده‌گرێ) . ئهوجیاوازیانهی كهلهمیكانیزمی كاركردن له‌ڕۆژنامه‌ی كاغه‌زی ئه‌لكترۆنیدا هه‌یه وای كردووه خه‌ڵكی ئێمه هێشتا بهڕێمی ڕۆژنامه‌ی كاغه‌زی دێت كار له‌ڕۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنی كه‌ئه‌مه‌ش هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌یه و چونكه میكانیزمی كاركردن له ڕۆژنامه‌ی ئه‌لكترۆنیدا له‌هه‌موو ڕووه‌كانی هونه‌ری ڕۆژنامه‌وانیه‌وه جیاوازه بۆ نموونه له‌داڕشتنی هه‌واڵه‌وه تا دانانی وتارێك. له‌مه‌وه بۆمان ڕوونده‌بێته‌وه كه‌ڕۆژنامه‌ی ئه‌نته‌رنێتی ئامڕازێكی میدیاییه‌و له‌ڕێگه‌ی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێته‌وه ده‌گاته جه‌ماوه‌ر، جیاوازیشه له‌هه‌ندێك زاراوه‌ی نزیك لێیه‌وه وه‌ك هه‌واڵی ئه‌لكترۆنی (ELECTRONIC NEWS) كه‌به‌ر لهوبهكارهێنراوه بۆ ئاماژه‌دان به‌شێوازێكی موماره‌سه‌ی ڕۆژنامه‌وانی كهئامێره ئه‌لكترۆنیه‌كان وه‌ك ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن له‌ناو كۆمه‌ڵه سیسته‌مێكی دیاریكراوی وه‌ك تیلیتێكست دا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن. سه‌رچاوه‌كان: -ناتق خه‌لوسی، ئینته‌رنێت تۆڕی زانیاری جیهان، وه‌رگێڕانی ئه‌كره‌م قه‌ره‌داغی، چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م. سلێمانی. 2003 -سامان فه‌وزی، میدیای ئینته‌رنێت و گرفتهیاساییهكان، وه‌رگێڕانی هونه‌ر ره‌سوڵ، چاپ و په‌خشی سه‌رده‌م، 2004 -ئومێد مه‌سعودی، بنه‌ماكانی نووسین له‌ڕاگه‌یاندندا، وه‌رگێڕ جوامیر مارابی، چاپی یه‌كه‌م چاپخانه‌ی سیما سلێمانی 2005 -د. نجوی عبدالسلام فهمی. المجله العلمیهلجوپ الاعلام تحربه العماقه الالكترونیه اعێریه والدیته، العدد الرابع، دیسمبر 1998. -دیبۆرا بۆته‌ر:به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری، نیوزلاب- رێبه‌ری رۆژنامه‌گه‌ریی سه‌ربه‌خۆ- سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان لقی سلێمانی وه‌رگیرانی له عه‌ره‌بییه‌وه: حه‌مید ئه‌حمه‌د ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نووسه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر لهمهوپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |