| هه‌وڵه‌كانی گێرانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ناو پرۆسه‌ی سیاسی ئه‌فغانستان ... كامیل مه‌حمود |
|
|
| - هه‌ڵبژارده | |||
| یەک شەممە, 07 شوبات 2010 10:45 | |||
|
كۆنگره‌ی له‌نده‌ن دوای راگه‌یاندنی ستراتیژه سیاسییه‌كه‌ی حامید كارزای سه‌رۆكی ئه‌فغانستان دێت كه تایبه‌ته به‌دیالۆگ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی تالیبان و قه‌ناعه‌ت پێكردنیان به‌گه‌رانه‌وه بۆ ناو ژیانی سیاسی، ئه‌م پیشنیازه‌ی كارزای له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو وڵاتانی په‌یمانی ناتۆوه پشتگیری لی ده‌كرێت، بگره هه‌نگاوه‌كه‌ی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان ئاراسته‌یه‌كی ئه‌مریكییه‌و پێشتر داوا له ئه‌فغانییه‌كان كراوه كه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆببنه‌وه، بۆیه له‌كۆنگره‌كه‌دا پشتگیری بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه‌و هه‌وڵه سیاسییه‌كانی كابوڵ دووپات كرایه‌وه. ته‌نانه‌ت چه‌ند ساڵێكه هه‌ندی له‌لایه‌نه سه‌ربازییه‌كانی ناتۆ به‌كرده‌یی ئه‌و كاره‌یان كردووه‌و پردی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ تاڵیباندا بنیات ناوه، به‌ریتانییه‌كان و هه‌ندی له‌سه‌ركرده‌كانی سوپای ئه‌مریكاش هه‌ریه‌كه‌و له‌ناوچه‌كانی عه‌مه‌لییاتی خۆیان په‌یوه‌ندی و دانووستانی سنوورداریان ئه‌نجام داوه‌و ئه‌وه‌ی ئێستا كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت گه‌وره‌كردنی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه بۆ ئاستی دیالۆگ و دانوستان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی تاڵیباندا، به‌لای كه‌مه‌وه ئه‌وانه‌ی پێشبینی گه‌رانه‌وه‌یان لی ده‌كرێت و ئه‌وان به‌میانره‌وه‌كانی ناو تاڵیبان ناویان ده‌به‌ن. چاودێرانی ره‌وشی ئه‌فغانی پێیان وایه زیادكردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش ره‌هه‌ندێكی سیاسی هه‌یه به‌ده‌ر له ئامانجه سه‌ربازییه‌كه‌ی، ئه‌ویش گوڕبه‌خشینه به پرۆسه‌ی دانووستان له‌گه‌ڵ تاڵیبانییه‌كاندا له‌پێگه‌ی هێزه‌وه‌و بی ئومێدكردنی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یه له‌وه‌ی ئه‌مریكی و هێزه‌كانی ناتۆ به شكستخواردوویی له ئه‌فغانستان بچنه ده‌ره‌وه، هه‌رچه‌نده له‌م سه‌ریشه‌وه ئه‌مریكییه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی به‌هێزو چاره‌سه‌ری سه‌ربازی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی تاڵیباندا سه‌رناكه‌ون و رۆژ له‌دوای رۆژ مه‌ودای چالاكییه‌كانی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه له‌زیادبووندایه‌و زیاتر هێزه‌كانی ناتۆ رووبه‌رووی هێرشه‌كانیان ده‌بنه‌وه. ئه‌و پرسیاره‌ی له‌سه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌ی سه‌رۆكی ئه‌فغانستان و لایه‌نه‌كانی ناو په‌یمانی ناتۆ درووست ده‌بێت بۆ گێرانه‌وه‌ی تاڵیبان بۆ ناو كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌فغانی ئه‌وه‌یه تا چه‌نده ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه به‌ده‌م داواكه‌یانه‌وه دێت و پاشان پرۆژه‌ی ئاشته‌واییه‌كه‌ش چه‌نده جدییه‌و بریتی نییه له ئۆپه‌راسیۆنێكی سیاسی به‌ئامانجی په‌رتكردنی هه‌ڵوێست و یه‌كریزی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان؟ له‌دوای هه‌ر كرده‌یه‌كی سه‌ربازییه‌وه گوتاری ره‌سمی كابوڵ به‌رامبه‌ر به‌تاڵیبان پۆلێنكارییه‌كی پێوه دیاره‌و رووی ئه‌و گوتاره له توێژێكه له‌ناو ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌دا، هه‌ندی جاریش كه ئاستی هێرش و په‌لاماره‌كانی چه‌كداره‌كانی تاڵیبان په‌ره ده‌سێنێت حكومه‌تی ئه‌فغانستان خواستی دانووستان ده‌خاته به‌رده‌م كۆی بزووتنه‌وه‌كه‌و ته‌نانه‌ت چه‌ند جارێك ئاراسته‌ی مه‌لا محه‌ممه‌د عومه‌ری سه‌ركرده‌ی تاڵیبانیش كراوه، ئه‌مه‌ش ناروونییه‌ك ده‌داته گوتاری سیاسی و هه‌ڵویستی فه‌رمی ئه‌فغانی و ده‌ری ده‌خات بۆچوونه‌كان ده‌رهاوێشه‌ی رووداوه هه‌نووكه‌ییه‌كانن و تا راده‌یه‌كی زۆر ستراتیژیه‌ت له‌ناو دیدگای ره‌سمی كابوڵدا غیابی هه‌یه. ئه‌وه‌ی له‌م نێوه‌نده ئاڵۆزه‌دا به‌یه‌كگرتوویی ماوه‌ته‌وه هه‌ڵوێستی تاڵیبانه كه تا ئێستا هه‌موو شێوازێكی دانووستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی كابوڵدا ره‌ت ده‌كاته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی هه‌موو هێزه بیانییه‌كان ئه‌فغانستان به‌جی ده‌هێڵن و هه‌ر ئه‌وه‌شه مه‌رجی ئه‌وان بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ر گفتوگۆ‌و ئاشته‌واییه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌ته‌كه‌ی حامید كارزای و هه‌ر حكومه‌تێكی تری دوای ئه‌و. ئه‌مه‌ش مه‌رجێكی ته‌عجیزییه بۆ حكومه‌ت و ته‌نانه ئه‌مریكییه‌كانیش، چونكه ده‌رچوونی سه‌ربازی ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر خواستی تاڵیبان ده‌بێته سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره بۆ بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان و شكستێكی مێژوویی بۆ ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی، به‌و كشانه‌وه‌یه حكومه‌ته له‌رزۆكه‌كه‌ی كارزای كۆتایی پی دێت و ره‌وشه‌كه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ پێش 2001 كه تاڵیبان حوكمی ئه‌فغانستانی ده‌كرد. به‌ڵام قه‌ناعه‌ت پێكردنی تاڵیبان به‌گفتوگۆو گه‌رانه‌وه بۆ ناو ژیانی سیاسی له‌سێبه‌ری بوون و مانه‌وه‌ی هێزی هاوپه‌یماناندا چانسی مانه‌وه‌ش به حكومه‌ته‌كه‌ی كارزای ده‌دات و ده‌ستی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان ناكرێته‌وه بۆ سه‌پاندنه‌وه‌ی هه‌ژموونی خۆیان به‌سه‌ر ره‌وشی سیاسی و ره‌سمی ئه‌فغانستاندا، ئه‌وه‌ی كارزای گره‌وی له‌سه‌ر ده‌كات بۆ سه‌ركه‌وتنی له‌گه‌مه‌كه‌یدا خێڵه ئه‌فغانییه‌كان و رۆڵی سه‌ركرده‌كانیانه له به‌ئاكام گه‌یاندنی ئه‌وه‌ی خۆی ناوی ناوه ستراتیژیه‌تی ئاشتی، لایه‌نی حكومی و ئه‌مریكی پێیان وایه میانجیگه‌ری ئه‌و سه‌رۆك خێڵانه یه‌كێك له‌م دوو ئاكامه به‌ده‌سته‌وه ده‌دات، قه‌ناعه‌ت پێكردنی تاڵیبان یان به‌شێكیان به گفتوگۆ‌و گه‌رانه‌وه، یان رازی نه‌بوونی ئه‌وان و پێداگری له‌سه‌ر جه‌نگ و رووبه‌روبوونه‌وه، له‌حاڵه‌تی یه‌كه‌مدا ئامانجه‌كه‌ی كارزای و ئه‌مریكییه‌كان دێته دی و پرۆسه‌ی گه‌مارۆدانی توندوتیژی به‌رێگاچاره‌ی سیاسی ده‌ست پی ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی هێزی سه‌ربازی نه‌یتوانی ئه‌و كاره بكات. له‌حاڵه‌تی دووه‌مدا كه بریاری به‌رده‌وامی شه‌ره له‌لایه‌ن تاَیبانه‌وه‌و تا ئێستا هه‌ر ئه‌و پێشبینییه‌ش زاڵه به‌سه‌ر ره‌وتی رووداوه‌كاندا، حكومه‌ته‌كه‌ی كارزای و ئه‌مریكییه‌كانیش ئه‌وه ده‌قۆزنه‌وه بۆ وروژاندنی بێزاری خێڵه‌كان و درووستكردنی ئه‌و دیدگایه لایان كه تاڵیبان ئاشتی و ئاوه‌دانی بۆ وڵاته‌كه‌یان ناوێت، زه‌مینه‌ش بۆ ئه‌م مناوه‌ره‌یه‌ی حكومه‌ت له‌باره‌و شه‌رو كاولكاری خه‌ڵكی ئه‌فغانستانی ماندوو كردووه، له‌حاڵه‌تی ره‌شبینكردنی ئه‌فغانییه‌كان و به‌تایبه‌تی خێڵه‌كان پرۆسه‌ی درووستكردنی سه‌حه‌وات دێته پێش له‌سه‌ر شێوازه عێراقییه‌كه‌ی كه ده‌مێكه ئه‌مریكییه‌كان كاری بۆ ده‌كه‌ن، به‌ڵام لێره‌شدا مه‌رامه‌كه‌ی ئه‌وان رووبه‌رووی تایبه‌تمه‌ندی جیاوازی نێوان كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و ئه‌فغانی و سرووشتی ململانێكان ده‌بێته‌وه كه‌رێگره له‌به‌رده‌م پێكهێنانی میلیشیای سه‌حوه‌دا له ئه‌فغانستان. زۆربه‌ی ئه‌گه‌ره‌كان به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌رۆن كه له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا كه حكومه‌ته لاوازه‌كه‌ی حامید كارزای ناتوانێت تاڵیبان یان به‌شێكیان قه‌ناعه‌ت پێ بكات گفتوگۆی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، دوای پێنج مانگ له‌تێپه‌رینی هه‌ڵبژارنه سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌فغانستان و سه‌ركه‌وتنه‌وه‌ی نا ئاسایی و پر له گومانی كارزای، هێشتا ناوبراو نه‌یتوانیوه به‌ته‌واوی حكومه‌ته‌كه‌ی پێك بهێنێت و له‌م پێگه لاوازه‌ی حكومه‌ته‌وه زه‌مینه بۆ دانووستان له‌بار نییه‌و تاڵیبانیش ئاماده نابێت له‌ترۆپكی سه‌ركه‌وتنه‌كانی خۆی بێته خواره‌وه‌و له‌ناو گه‌مه‌یه‌كدا ببێته یاریچی و زه‌مه‌ن بداته به‌رامبه‌ره‌كه‌ی بۆ هه‌ستانه‌وه‌و دواجار به‌ردنه‌وه. kameelmahmod@yahoo. com
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |