| ژنێك له‌كه‌س ناچێت و له‌سویده‌وه به ئاسمانی كه‌ركوكدا ئه‌فڕێت … نیهاد جامی |
|
|
| - بابه‌تی گشتی نووسه‌ران | |||
| دووشەممە, 08 شوبات 2010 11:06 | |||
|
هه‌ندێكجار بیركردنه‌وه له‌وه‌ی ڕووبه‌رووی ده‌بینه‌وه ئاخۆ خه‌یاڵێكه‌و ئێمه هاتووینه‌ته ناو مه‌مله‌كه‌تی خه‌ون یاخود ئه‌وه هاتنه دی ساته‌كانی مناڵیه كه له‌گه‌وره‌بوون ژنی ناو خه‌ونه‌كان.. ژنی شاره ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كان ئه‌و ژنانه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌وان ده‌مه‌و عه‌سران به‌ڕووباری شیر خۆیان ئه‌شۆن وله‌به‌رده‌م قاپی شه‌راب خۆیان بۆ بیركردنه‌وه له‌شه‌وێكی تاریك ئه‌پارێزن به‌وه‌ی ئه‌وان ژنانێكن نایه‌نه ناو دنیای ئێمه، كاتێك یه‌كێك له‌و ژنه ده‌گمه‌نانه ئه‌دۆزینه‌وه ئه‌و ژنانه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ئێمه بوونیان نیه، به‌ڵكو له‌وێن.. له‌ناو ئه‌ستێره‌و هه‌وره‌كان ده‌رئه‌كه‌ون، به‌ڵام من ئه‌وم یه‌كه‌مجار له‌ناو میلۆدی گۆرانیه‌كدا دۆزیه‌وه، كاتی له‌ناو ێۆلۆی كه‌مانجه‌یه‌كدا له‌سه‌ر ئاوازی فلامینگۆ سه‌مای ئه‌كرد، ئیقاعی دنیای خێرا كردبوو، بێئه‌وه‌ی بمه‌وی جارێكی‌تر هه‌موو خه‌ونه‌كانم له‌ناو سه‌مای ئه‌ودا ئه‌بینم، ئه‌و پێم ئه‌ڵی كه‌چه‌ندین كێشوه‌ر لێره دووره.. كه‌چی واتێئه‌گه‌م ئه‌و هێنده‌ی ده‌نگی گۆرانیه‌كه لێمه‌وه نزیكه، ده‌رگا كیلۆن دراوه‌كه‌ی رۆحی خۆمی لێده‌كه‌مه‌وه تا بێت له‌گه‌ڵما سه‌فه‌ر بكات به‌ره‌و كوچه‌و كۆڵانه‌كانی ناخم بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی بوونم بناسێت، من ئه‌و به‌خۆم ئه‌ناسێنم، تا بزانێت هیچ ژنێك وه‌ك ئه‌و نه‌یتوانیووه وه‌ك خۆم بمناسێت، ئه‌وانه‌ی هاتن نه‌یانتوانی له‌ناو رۆحما بمێننه‌وه، چونكه ده‌یانوویست له‌ناخما نه‌بن، به‌ڵكو ده‌یانویست ماڵیان بۆ دابنێم ئه‌گه‌ر من بڕیاره ئه‌وانم خۆش ئه‌وی ده‌بی له‌ناو ئاڵتون و سامانی دنیا نوقمیان بكه‌م، كه‌چی جگه له‌و ژنه‌ی ئێستا ئه‌یناسم وده‌رگای رۆحم بۆ كردۆته‌وه كه‌س نه‌یتوانیوه له‌ناو رۆحم بمێنێته‌وه كه‌چی ئه‌و خاوه‌نی روانینێكه توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بمبینێت، قه‌باره‌ی ئه‌و برینانه ده‌بینێت كه یاده‌وه‌ری بریندار بۆمنی تۆمار كردووه. له‌دوورترین ئه‌ستێره‌ی ئاسمان سیمای ئه‌و ئه‌بینمه‌وه، ئه‌و شیعرێكه له‌بوون، له‌فانتازیاو سریالیه‌تی سلڤادۆر دالی ئه‌چێت، كه‌چی كه‌سانێكی گه‌مژه هه‌ن د‌رك به‌وه ناكه‌ن ناتوانن له میهره‌بانی وجوانیه‌كانی ئه‌و تێبگه‌ن، من ئه‌یبینم وئه‌وانیتر له‌ئاست هه‌موو جوانیه‌كانی ئه‌و كوێرن.. ئه‌وه گوناهی من نیه كه كه‌سیتر جگه له من نه‌توانی جوانی ئه‌و ببینێت، بۆیه ئه‌و به‌گومانه له‌و هه‌ستانه‌ی من، ئه‌و هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه له‌وه چونكه كه‌سێكی نه‌دیووه ئه‌وی له‌ناو كێشوه‌ره‌كانی ڕه‌نگ له‌لای فریشته‌كان هێنابێت بۆ قسه‌كردن، به‌ڵام ئه‌وه‌تام هاوار ئه‌كه‌م كه من له‌هه‌موو هه‌سته‌كانم به‌رامبه‌ری ڕاستگۆم بێباكم له‌وه‌ی با هه‌موو دونیا بزانی ئه‌و ئه‌گه‌ر هه‌ر باوه‌ڕ به‌وه‌ش نه‌كات ناچارم ڕووبكه‌مه هه‌موو ئه‌وانه‌ی رۆژێك منیان ناسیووه ئیمزام بۆ كۆبكه‌نه‌وه تاوه‌كو ئه‌و خوایه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی دۆزیمه‌وه‌و له‌بنه‌ڕه‌تدا ئه‌و له‌ناو په‌ڵه هه‌وره‌كان بوو، من بینیوومه‌و كه‌س بڕوا به‌و بینینه ناكات، ئاخر خۆ كه‌سمان مۆسیقای مۆزارت و چایكۆفسكی وشۆپانمان نه‌دیوه به‌ڵكو هه‌ست به‌جوانیه‌كانی ئه‌كه‌ین وه‌ك هه‌ستكردنی من به‌و فریشته‌یه‌ی ئێواران له‌و سه‌ری سویده‌وه دێته ئاسمانی كه‌ركوك وه‌ك خۆی ئه‌لێت له‌كۆلانه تاریكه به‌فراویه‌كانی ستۆكهۆڵمه‌وه ئه‌فڕێت و خۆی به كۆلانه‌كانی ره‌حیماوه‌و شۆرجه و حوریه و ئیمام قاسم ئه‌كات و ده‌ستم ئه‌گری وله‌هه‌وادا من ئه‌كه‌ومه ستایشی جوانیه‌كانی، وه‌ك ستایشه‌كانی دایكم له‌سه‌ر به‌رماڵ بۆ ئه‌وه‌ی رۆژێك خودا وه‌ڵامی بداته‌وه، من هه‌ر شتێك به‌و ئه‌ڵێم هه‌ست ئه‌كه‌م له‌ده‌ممه‌وه ده‌رناچێت نا له‌دڵی بریندارمه‌وه پێی ئه‌ڵێم، ئه‌و نایه‌ڵێت ئه‌و ئێواره‌یه من قسه‌كانم ته‌واو بكه‌م ئه‌یه‌وی بفڕێته‌وه بۆ ئه‌وی شاری به‌فر و ساردیه بێماناكانی سوید، چونكه ئه‌زانی ئه‌بی بچێته‌وه لای دوو مناڵه‌كه‌ی كه له‌م دنیایه له‌هه‌موو شتی زیاتر خۆشیانی ئه‌وی، له‌باخچه‌كه‌ی ئیسكان نزیك ته‌له‌ڤزیۆنی كه‌ركوك به‌یه‌كه‌وه له‌دره‌ختێك وورد ئه‌بینه‌وه، به‌به‌رچاومه‌وه ئه‌بێته په‌پوله‌یه‌ك و له‌سه‌ر لقی گوڵێكی سپی ئه‌نیشێته‌وه، "ئه‌ڵی شه‌و دره‌نگه ئه‌بێت جێت بێلم، دڵنیابه سبه‌ی ئێواره دێمه‌وه" من سه‌یری ئاسمان ئه‌كه‌م ئه‌و په‌پوله‌یه‌كی ڕه‌نگاو ڕه‌نگه به‌سه‌ر ئاسمانی ئێمه‌دا ئه‌ڕوات وكه‌س ناتوانی بیبینێت من نه‌بێت، من ئه‌یبینم تائه‌گاته‌وه لای هه‌ردوو مناڵه‌كه‌ی، دنیا تاریك داهاتووه‌و منیش به‌شه‌قامه‌كان ڕێگا ئه‌گرم تا ئه‌گه‌مه‌وه ماڵه تاریك وترسناكه‌كه‌م، ئه‌ڵێم ئه‌گه‌ر باوه‌ڕم پێنه‌كات ناچار بچمه به‌رده‌م نووسینگه‌ی (UN) ومان له‌خواردن بگرم، یاخود تكام وایه هاوڕێیان لیستێكی ئیمزام بۆ كۆبكه‌نه‌وه تا ژنی مه‌مله‌كه‌تی ئاسمان وشاره‌كانی خه‌یاڵ باوه‌ڕم پێبكات كه بی ئه‌و من هیچ نیم.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |