تیشکێک بۆ‌ سه‌ر‌ بابه‌ته‌که‌ی نوسه‌ری‌ "سوڵتانه‌کانی‌ عوسمانی "!! ... سامی‌ فه‌قێ چاپکردن پۆستی ئەلیکترۆنی
- بابه‌تی گشتی نووسه‌ران
دووشەممە, 08 شوبات 2010 11:14

چه‌ند‌ رۆژێکه‌ به‌ڕێزێک‌ که‌ ناوی‌ ڕێبوار‌ هه‌مه‌وه‌ندی‌یه‌، له‌ سایتی‌ کوردستان‌ پۆست ئه‌رک‌و ماندوبونیکی‌ زۆری‌ کێشاوه‌ خۆی‌ له‌ قه‌ره‌ی‌ کاری‌ وه‌رگێڕان‌ داوه‌، پێده‌چێت‌ ئه‌مه‌‌ یه‌که‌م‌ کاری‌ وه‌رگێڕانی‌ بێت‌، به‌بڕوای‌ خۆی‌ کارێکی‌ چاکی‌ پێشکه‌ش‌ به‌ بواری‌ ڕۆژنامه‌نوسی‌ کردوه‌ و خزمه‌تێکیشی‌ به‌ خوێنه‌رانی‌ کورد‌ گه‌یاندوه‌، ئه‌و برا‌ به‌ڕێزه‌‌ هه‌ڵساوه‌ به‌زنجیره‌یه‌ک‌ وه‌رگێڕان‌و نوسینه‌وه‌ی‌ ‌چه‌ند‌به‌شێک‌ له‌‌سه‌ر‌ ژیان‌و پێناسه‌و پڕۆفایلی‌ سوڵتانه‌کانی‌ عوسمانلی‌، ‌من‌ ده‌بێت‌ بپرسم‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌ تا‌ چه‌ند له‌و نوسینه‌یدا‌ ئامانجی‌ خۆی‌ پێکاوه‌، ئه‌و ده‌یه‌وێت‌ چی‌ به‌ خوێنه‌ری‌ کورد‌ بڵێت‌؟. ئایا‌ هه‌ر‌ هێنده‌ به‌سه‌ باسی باڵا‌ به‌رزی‌و سورو‌سپی‌و ریش‌ خه‌نه‌یی‌ سوڵتانه‌کان‌و ناوی‌دایک‌ وباوک‌ کچ‌و کوڕه‌کانی‌ سوڵتانه‌کانمان پێ بناسێنێت‌!؟ هه‌موو‌ نوسینێکی‌ وه‌رگێڕان‌ پێویسته‌ له‌سه‌ر‌ نووسه‌رئاماژه‌ به‌ ناوی‌ سه‌رچاوه‌که‌و‌ ناوی‌ نوسه‌ری‌ کتێب‌ و له‌ چ‌ زمانێکه‌وه‌ وه‌رگێڕدراوه‌ بکات، که‌چی‌ ئه‌و ڕه‌هه‌نده‌‌ گرنگه‌ به‌ هیچ‌ شێوه‌یه‌ک‌ ئاماژه‌ی‌بۆنه‌کراوه‌! له‌ لایه‌کی‌ دیکه‌وه‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌ دیاره‌ کتێب‌و سه‌رچاوه‌ی‌ چاکی‌ له‌ به‌ر‌ده‌سته‌ باشتر‌ ده‌بوو بچوبایه‌‌ته‌ قوڵایی‌ ژیان‌و کار‌و کرده‌وه‌کانی‌ سوڵتانه‌کانی‌ عوسمانی‌ که‌ له‌ ئیمپڕاتۆریه‌ته‌که‌یان‌ چ‌ جۆره‌ ئازار‌و ئاشوب‌و نه‌هامه‌تی‌‌و سه‌رکوتکردنێکیان‌ به‌سه‌ر‌ گه‌لانی‌ ژێر‌ ده‌ستی‌ خۆیان‌ هێناوه‌، له‌و‌ گه‌له‌ ژێر‌ده‌ستانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌م‌ هه‌ڵبه‌ت‌ پشکی‌ شێر‌ به‌ر‌ گه‌لی‌ کورد‌ که‌وتوه‌! که‌ ئێستاشی‌ له‌گه‌ڵدابێ‌ هاوخوێن‌و هاو‌ڕه‌گه‌ز‌و هاو‌ زمانی‌‌ سوڵتانه‌کان‌ پاش‌ له‌ ناو‌ چوونی‌ ئیمپڕاتۆریه‌‌ته‌که‌و بچوکبونه‌وه‌ی‌ نفوزی‌ ده‌سه‌ڵات‌و حوکمڕانی، دواتر‌که‌ پاشماوه‌که‌ی ئه‌و کۆماره‌بوو که‌ ئه‌تاتورک‌ نه‌خشه‌ی‌ بۆ‌ کێشاو‌ به‌ناو‌ ده‌وڵه‌تی‌ عیلمانی‌ ئه‌و تورکیا‌یه‌ی‌ که‌ ئه‌مڕۆ‌ ده‌یبنین‌ دامه‌زراند‌ به‌ هه‌مان‌ شێوه‌ بگره‌ زیاتریش‌ گه‌لانی‌ ناوچه‌که‌‌ی دووچاری‌ سڕینه‌وه‌ی‌ ناسنا‌مه‌وپاکتاوی‌ ره‌گه‌زی‌ کردوه‌ئه‌و سیاسه‌ته‌ش‌ تا‌به‌ ئه‌مڕۆ‌ش‌ ده‌گات درێژه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌ سه‌ر‌ هێسک‌وپڕوسکی‌ گه‌لی‌ کورد‌و گه‌لانی‌ دیکه‌ی‌ میزۆ‌بوتامیا‌و ئه‌نادۆڵ‌و قوبڕس‌ بونیاد‌ نراوه‌!! ئه‌گه‌ر‌ که‌سێک‌ بیه‌وێت‌ خۆی‌ له‌ بواری‌ مێژوو‌ بدات‌ خۆ‌ ده‌بێت‌ به‌ ویژدان‌ و به‌ ئه‌مانه‌ته‌وه‌ باس‌ له‌ ڕووداوه‌کانی‌ مێژوو بکات‌ و چاک‌ و خراپی‌ ڕووداوه‌کان‌ بۆ‌ نه‌وه‌ی‌ ئێستا‌ به‌ سه‌لیقه‌یه‌کی‌ کارا شرۆڤه‌ بکات‌‌، مێژوو‌ به‌ چه‌واشه‌کاری‌‌ نه‌نوسرێته‌وه‌ خۆڵ‌ نه‌کرێته‌ چاوی‌ نه‌وه‌کانی‌ ئه‌مڕۆ. دیاره‌ ئه‌وه‌ی‌ من له‌ نوسینه‌کانی‌ ئه‌و به‌ڕێزه‌‌ بینیم‌ هیچ‌ کام‌ له‌و مه‌رجانه‌ی‌ کاری‌ وه‌رگێڕانی‌ تێدا‌ به‌دی‌ نه‌کرا! بۆیه‌ پێم‌ وایه‌ ناچێته‌ قاڵبی‌ نوسین‌و سوود‌ گه‌یاندن‌ به‌ خوینه‌ری‌ کورد! ده‌کرێ‌ تورکێکی‌ عوسمانلی‌ بابه‌تێکی‌ له‌م‌ جۆره‌ بۆ‌ به‌شان‌و باڵ‌ هه‌ڵدانی‌ سوڵتانه‌کانی‌ عوسمانی‌ بڵا‌و بکاته‌وه‌ به‌ ڵام‌ کاتێک‌ که‌سێک‌ پاشناوه‌که‌ی‌ عه‌شیره‌تێکی‌ کوردی‌‌ ڕه‌سه‌ن (هه‌مه‌وه‌ندی‌) بێت‌ نوسینێکی‌ له‌م‌ جۆره‌ بڵاو‌ بکاته‌وه‌ جیگای‌ پرسیاره‌!؟؟؟؟ به‌و ئومێده‌م‌ نوسه‌ر‌ی‌ بابه‌ته‌که‌‌ ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ نوسینه‌م‌ به‌ هه‌ڵه‌ لێک‌ نه‌داته‌وه.


 

ئه‌و بابه‌تانه‌ی له‌ کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه‌، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه‌، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه‌.

 
ئێستا 206 میوان لێره‌یه‌
News image

خۆشه‌ویستی و رۆژێك ... که‌ژاڵ ئیسماعیل

News image

گه‌لێك تینویی ئازادی... ستاره‌ عارف

News image

چاودێری دارایی كاره‌كانی دكتۆر به‌رهه‌م له‌ 2000-2004 هه‌ڵده‌سه‌نگێنی

News image

پرسی گۆڕانی بێژان و قیژه‌قیژی هیچ نه‌وتن بۆ ڕێزنان له‌ده‌نگ وهونه‌ری شادڕه‌وانان سێوه‌ و ماملێ... ئاراس وه‌لی

News image

ریپرتاژی وێنه‌یی که‌رنه‌ڤاڵی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی ئێراق له‌سلێمانی ... تایبه‌ت به‌ کوردستان نێت ... فۆتۆ ئه‌سعه‌د

News image

ریپرتاژی وێنه‌یی که‌رنه‌ڤاڵی هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی ئێراق له‌سلێمانی ... تایبه‌ت به‌ کوردستان نێت ... فۆتۆ ئاسۆ

News image

ئه‌گه‌ر ناکرێ ببنه‌وه‌ برا! ده‌کرێ نه‌بنه‌ دوژمنی یه‌کتر! ... مه‌هدی خالید خه‌مبار - به‌شی (یه‌که‌م)

News image

مه‌لای توندرۆ، (سه‌لیم شوشكه‌یی) به‌نمونه‌. ... مه‌ریوان نه‌قشبه‌ندی*

News image

رێگایه‌كیان دۆزییه‌وه‌ بۆته‌زویر له‌هه‌ڵبژاردنی 7/3 ... سه‌میرهه‌مزه‌ شێخ مه‌موندی

News image

ئۆجه‌لان: به‌ ئاواكردنی كوردستانێكی بچوك به‌ خه‌یاڵی كوردستانێكی گه‌وره‌، سه‌رقاڵ كردنی كوردانه‌ بۆ سه‌ده‌یه‌ك

News image

ئاغایه‌تی و کۆیلایه‌تی له‌ کاری سیاسی له‌ کۆمه‌ڵی کورده‌واریدا... ! خالید شه‌یدا.. ئه‌لمانیا

News image

ناڕونیی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به‌ كورده‌كان! … راپۆرتی: هێرش عه‌بدولڕه‌حمان *

-
+
12



بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌ ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213

بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له‌ ده‌ره‌وه‌‌ی کوردستان : 009647707681213

Omar Faris Aziz،  Berprsî Kurdistan Net
kurdistannet@hotmail.com    

Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved

ئێمه‌ وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا که‌ ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به‌ به‌ڵگه‌وه‌، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه‌ گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به‌ کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه‌ وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه‌ پارێزراو ده‌بێت. ‌هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه‌ وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له‌ نووسیندا دژی تاکه‌ که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که‌ به‌ ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه‌ بابه‌ت ده‌نووسێت، به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه‌، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه‌ به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007

ئێستا 206 میوان لێره‌یه‌