| باڵی هه‌ولێری بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان به‌دیموكراسی ڕازی نین. … چاودێرێك |
|
|
| - بابه‌تی گشتی نووسه‌ران | |||
| دووشەممە, 08 شوبات 2010 11:24 | |||
|
بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان به‌هادین نوری دایمه‌زراندووه‌و یه‌كه‌م حزب بووه له شه‌ڕی ناوخۆدا به‌یاننامه‌ی دژی شه‌ڕی ناوخۆ ده‌ركردووه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه ماوه‌یه‌كی زۆر هه‌موو ئه‌و یارمه‌تییه كه‌مه‌ی وهریدهگرد لێی بڕدرا، هه‌روه‌ها له سه‌ر كوشتنی كۆمهنیستهكانیش له شاری سلێمانی به‌یاننامه‌ی ناڕه‌زایی ده‌ركردوو به‌و هۆیه‌شه‌وه بۆ ماوه‌یه‌ك گه‌مارۆ خرایه سه‌ری، به‌هادین نوری وه‌ك و كه‌سایه‌تی خۆی ئه‌وه‌نده حه‌زی له سه‌ركرده‌ی ڕاسته‌قینه ده‌كرد كه خاوه‌ن بیر‌و باوه‌ر بێت ئه‌وه‌نده حه‌زی له خه‌ڵكی زمان لوس و ماستاوچی نه‌بوو، هه‌ر له كاتی سه‌رپه‌رشتی خۆیدا بۆ حزب بڕگه‌یه‌كی خسته ناو به‌رنامه‌ی ناوخۆوه كه نابێت هیچ كه‌سێك له (10) ساڵ زیاتر سكرتێری حزب بێت، بۆیه خۆی یه‌كه‌م كه‌س بوو پێبه‌ند بوو به‌و بڕگهیهوهو به ئاره‌زووی خۆی وازی له سكرتێری هێنا. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه ئه‌و كه‌سه كه‌م و كورتی نه‌بێت كه لێره‌دا ناكرێت باس بكرێت. به هه‌ر حاڵ كێشه‌ی ئێستای بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازانی كوردستان هۆی سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باڵی هه‌ولێر له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌ترسن ئێتر چی له كۆنگره‌دا بێت یان كۆنفرانس، له هه‌ردوو له‌تبوونی حزبدا چی یه‌كه‌م جار‌و چی ئێستاش براده‌رانی هه‌ولێر دژی به‌ستنی كۆنگره‌و گۆنفرانسن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به دیموكراسی ڕازی نیین، پاش ڕێكه‌وتنی یه‌كه‌م باڵی سلێمانی ته‌نانه‌ت وازیان له دۆسته‌كانی خۆشیان هێنا بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌ی حزب، كه‌چی براده‌رانی هه‌ولێر كه‌وتنه كڕینی باڵه‌كه‌ی دیكه‌و یان دوورخستنه‌وه‌یان له حزب به هۆی جۆراوجۆر، كه بإ گومان ئه‌مه ئه‌و كه‌لتووره‌یه كه گۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت، تا ئێستا خه‌ڵك ڕزگاری نه‌بووه له یه‌كێتی و پارتی ئینجا نۆره‌ی دوكانه سیاسیه‌كه‌ی باڵی هه‌ولێره. هه‌روه‌ها له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی (شوكروڵادا) مانگانه ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه (هه‌شت سه‌د هه‌زار) دیناریان وه‌رگردووه به‌رانبه‌ر (75000) دینار بۆ كادری مه‌ڵبه‌نده‌كان جگه له‌وه‌ی مهكرهمهی یه‌ك ملیۆن دینار زیاده‌یان وه‌رگردووه. هه‌روه‌ها ئه‌و به‌یاننامه‌ی باڵی سلێمانی ئه‌م ماوه‌یه ده‌ریان كرده ده‌كرێت وه‌سف بكرێت به شهرمننامه نه‌ك به‌یاننامه، له كۆتاییشدا ده‌ڵێین عه‌قڵی له‌م جۆرانه ئهبإ چی پإ بێت بۆ ئایندهی ئه‌م گه‌له؟؟؟.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نووسه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر لهمهوپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |