| بودجه‌و شه‌فافیه‌ت … شه‌نكار عه‌بدوڵڵا |
|
|
| - بابه‌تی گشتی نووسه‌ران | |||
| دووشەممە, 08 شوبات 2010 11:28 | |||
|
له‌رۆژی 26/1/2010 له په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كه‌م خوێندنه‌وه‌ی بۆ بودجه‌ی خه‌مڵێندراوی هه‌رێم بۆ ساڵی 2010 كرا، ئه‌مه له‌كاتێكدایه، به‌پێی برگه‌ی یه‌كه‌م له ماده‌ی (79) په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، ده‌بێت بودجه له‌سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌م بگاته په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ده‌بینرێت كه‌نزیكه‌ی سی مانگ له‌واده‌ی یاسای خۆی لایداوه، هه‌رچه‌نده له‌ساڵانی پێشوتردا مانگی 6 و 7 بودجه ده‌نێرایه په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ن و، دواتر په‌سه‌ندی بكه‌ن، ئه‌مه له‌كاتێكدایه هیچ كات خه‌ڵكی كوردستان نه‌یزانیوه بودجه‌ی چی لێبه‌سه‌ر دێت، چۆن خه‌رج ده‌كرێت، به‌بی ئه‌وه‌ی پرس به‌هیچ پسپۆرێكیش بكرێت، یه‌كێتی و پارتی خۆیان هه‌موو بودجه‌كه‌یان خه‌رج كردووه، ئیتر ئه‌گه‌ر به‌هه‌ر شتێكیان دابێت و، چۆن خه‌رج كرابێت، په‌رله‌مانیش ته‌نها ئاگاداری ژماره‌یه‌ك بووه، له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا، هیچ كات نه‌یتوانیوه چاودێرییه‌كی وردی هه‌بێت بۆ ئه‌و پلانه‌ی كه‌دانراوه بۆ ئه‌و بودجه‌یه. هه‌رچه‌نده هه‌تا ئێستاش ژمێره‌ی كۆتای (حساباتی خیتامی) چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی بودجه‌ی 2009 له په‌رله‌مان گفتوگۆی له‌سه‌ر نه‌كراوه، كه‌ئه‌مه‌ش بۆخۆی گرفتێكی گه‌وره‌یه، چونكه ده‌بوو ئه‌و خه‌رج و داهاته له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانتاراندا بوایه، بۆئه‌وه‌ی به‌رچاویان ڕونتربێت له‌كاتی په‌سه‌ند كردنی بودجه‌داو، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك بتوانێت ڕای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌بێت، نه‌ك سه‌رۆكی لیسته‌كه چی پێ باش بوو، ئه‌ویش وابكات، چونكه بودجه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به‌ژیانی ڕۆژانه‌ی تاك به‌تاكی كوردستانه‌وه هه‌یه. گرفتێكی تری ئه‌م بودجه‌یه‌و بودجه‌كانی پێشوتریش ئه‌وه‌یه، كه هیچكات داهاتی نه‌وت و گومرگ و باج و ڕسومات و داهاته ناوخۆییه‌كان نه‌خراوه‌ته چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتی خه‌مڵێندراوه، ئه‌مساڵیش هه‌مان هه‌ڵه دوباره بووه‌ته‌وه، گومانیش له‌وه‌دا نیه كه‌به‌مه‌به‌ست داهاته ناوخۆییه‌كان نه‌خراوه‌ته سه‌ر بودجه‌ی گشتی ساڵانه، بۆئه‌وه‌ی حزبه باڵاده‌سته‌كان به‌ئاره‌زووی خۆیان به‌كاری بهێنن، كه‌س نه‌زانێت ئه‌و داهاته ناوخۆییانه چی لێهاتووه، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌م بره له‌داهات به‌شاراوه‌یی بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ ئۆپۆزسیۆن سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی داهاته ناوخۆییه‌كان بخرێته ناو بودجه‌ی گشتیه‌وه، ئه‌گه‌ر نا ئاماده نابن ده‌نگ بده‌ن به‌و بودجه‌یه. ئه‌گه‌رچی پێشتر ئۆپۆزسیۆن ڕایانگه‌یاندبوو كه‌شه‌ڕی گه‌وره‌ی ئێمه له‌په‌رله‌مان شه‌ڕی بودجه‌یه، پێشتریش فراكسیۆنی گۆراِن دووجار داوایان له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردووه داوا له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت بكات، له‌كاتی یاسای خۆیدا بودجه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكات، ماوه‌ی پێشوش هه‌رسی لایه‌نی ئۆپۆزسیۆن (گۆڕان، كۆمه‌ڵ، یه‌كگرتوو) داوایان كردووه وه‌زیری دارایی بانگهێشتی په‌رله‌مان بكرێت، كه‌بۆچی تائێستا بودجه نه‌نێردراوه‌ته په‌رله‌مان، به‌ڵام ئێستا كه‌بودجه‌كه له‌په‌رله‌مانه‌و خوێندنه‌وه‌ی یه‌كه‌می بۆكراوه، ئایا ئۆپۆزسیۆن ده‌توانێت ئه‌م بودجه‌یه روشن بكاته‌وه؟ وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن بودجه به‌درێژایی 19ساڵی رابردوو له‌تاریكیدا بووه، ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه ئیدی حكومه‌ت پشت به‌كه‌سانی پسپۆر ببه‌ستێت بۆئیداره كردنی ووڵات به‌گشتی و، به‌تایبه‌تی تر پلان دابنرێت بۆ چۆنیه‌تی خه‌رجكردنی ئه‌و بودجه‌یه؟ ئایا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه حزب ده‌ست بكێشێته‌وه له‌بواری حكومی، حكومه‌ت كاری حكومی بكات و حزب كاری حزبی، ئه‌ركی هه‌موانه چیتر بێده‌نگ نه‌بن، له‌به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌ت و سامانی ووڵات له‌سه‌ر ده‌ستی دوو حزب، هه‌موان خۆیان به‌خاوه‌نی ئه‌و بودجه بزانن، ئه‌ركی حكومه‌تیشه چیتر تاریكی نه‌هێڵێت له‌سه‌ر ڕووه‌كانی ئه‌م بودجه‌یه، به‌شه‌فافیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م بودجه‌یه‌دا بكات، چیتر گومان نه‌هێڵێت له‌سه‌ر ئه‌م بودجه‌یه. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |