| پێشه‌وا قازی موحه‌ممه‌د مه‌رگیشی مه‌زن بوو ... كاوسین بابه‌كر |
|
|
| - بابه‌تی گشتی نووسه‌ران | |||
| دووشەممە, 08 شوبات 2010 11:42 | |||
|
ئه و سه‌ركردانه زۆرن كه له‌مێژووی رزگاری نه‌ته‌وه‌كانیاندا رۆڵی گه‌وره‌یان بینیوه و زۆریشیان سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێناوه، به‌ڵام زۆریان وورده‌وورده ئه و خۆشه‌ویستیه‌یان به‌هۆی كار و كرده‌وه‌ی نابه‌جإ له‌ده‌ستداوه یاخود به‌ره و دیكتاتۆریه‌ت و تاكڕه‌وی رۆیشتوون یان تووشی شكست بوون، شۆڕشگێڕانی شۆره‌وی شۆڕشی 1917 دوای سه‌ركه‌وتن بوون به دیكتاتۆر و كه‌سێكی وه‌ك ستالین سه‌دان هه‌زاری له‌ئه‌ندام و سه‌ركرده‌كانی حزبه‌كه‌ی كوشت تاكو، ده‌سته‌ڵاتی دیكتاتۆرانه‌ی خۆی بسه‌پێنإ كه‌چی، سه‌ركرده‌ی تریش هه‌ن نه‌ك هه‌ر ژیانیان فیدای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی گه‌له‌كه‌یان كردووه به‌ڵكو مه‌رگیشیان ئاماژه و نیشانه‌یه‌ك بووه كه پڕبووه له‌ده‌ست به‌رنه‌دان له‌نه‌ته‌وه و نیشتمان، مه‌رگێك به‌قه‌د ژیان و خه‌باتیان دوژمن به‌زێن بووه، ئه‌گه‌رچی گیڤارا شۆڕشگێڕی كوبا نموونه‌ی خه‌باتی نه‌پساوه و كه‌سانی خۆنه‌ویست بووبإ كه، دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕش له‌كوبا، پله و پایه‌ی وه‌زیری به‌جێده‌هێڵإ و رووده‌كاته پۆلیڤیا و شۆڕشی درێژه پێدا و هه‌ر له‌وپێناوه‌شدا ده‌كوژرإ. ئه‌وا سه‌ركرده‌كانی شۆڕشه‌كانی كورد زۆر نموونه‌ی وایان تێدایه كه به‌غه‌در و فێلڕ كوژراون یان له‌جه‌نگه‌ی شه‌ڕ و پێكداداندا كوژراون و ئه و كوشتنه، پڕ له ئاماژه‌ی ئازایه‌تی و خۆنه‌ویستیه به‌درێژایی مێژوو فاكته‌ری هاندان و خه‌باتی رۆڵه‌كانی كورد بووه و بووه‌ته، سونبولی چاولێكه‌ری و چاونه‌ترسی و درێژه‌پێدانی خه‌بات. هه‌مزاغای مه‌نگور له‌ِ 1881 دا كه له‌شه‌ڕدا ناتوانن چۆكی پێدابده‌ن به‌فێلڕ و غه‌در به‌ناوی گفتوگۆ و میوانداری ده‌یكوژن، سمكۆی شكاك له 1930 دا هه‌ر به‌هه‌مان فێلڕ و غه‌در كوژرا، پێشه‌وا قازیش دوای ئه‌وه‌ی هیچ پشتیوانییه‌ك بۆ كۆماره ساواكه‌ی نابینإ، هه‌ولڕ ده‌دا هیچ نه‌بإ، گه‌له‌كه‌ی له كوشتار و تاڵانییه‌ك كه چاوه‌ڕوانی ده‌كرد دوای روخانی كۆماره ساواكه و گرتنه‌وه‌ی كوردستان تووشی خه‌ڵكی كوردستان ببإ، بپارێزإ ئه‌گه‌ر به‌مه‌رگی خۆشی بووه. چونكه، هێزه‌كانی كۆمار له‌گه‌لڕ هێزه‌كانی حكومه‌تی تاران به‌راورد نه‌ده‌كرا، سه‌ره‌ڕاش ناڕێك و پێكی هێزه ساواكه‌ی كۆمار و لێكترازانی عه‌شایره‌كان كه زۆریان به‌لای رژێمی تاران‌دا بایاندابۆوه و كه‌می تفاق و كه‌ره‌سه‌ی جه‌نگی و هه‌ژاری خه‌ڵكی كوردستان و ده‌یان فاكته‌ر و هۆكاری تر، به‌رگریكردن، مایه‌ی شكست و كاره‌ساتێكی گه‌وره بوو بۆسه‌ر خه‌ڵك، بۆیه پێشه‌وا چۆن ژیانی خۆی پێشكه‌شی گه‌له‌كه‌ی كردبوو، ئاواش ویستی به‌مه‌رگیشی به‌رگری له‌ژیانی خه‌ڵكه‌كه بكات، وه به‌ڕاستیش بووبه پێشمه‌رگه‌ی گه‌له‌كه‌ی. ئه و مه‌رگه، ئه و ئیعدامكردنه‌ی كه له‌چوارچرای مهاباد به‌ڕێوه‌چوو تابلۆیه‌كی روناكی نێوبیره‌وه‌ری خه‌ڵكی كوردستانه، تا مێژووی مرۆڤایه‌تی مابإ نه‌وه به نه‌وه وه‌ك لوتكه‌ی خۆ نه‌ویستی و گه‌ل دۆستی و گه‌وره‌یی ئه و پیاوه مه‌زنه ده‌نوسرێته‌وه و ده‌مێنێته‌وه. له جه‌نگی دووه‌می جیهانی، ئێرانیش له‌داگیركردن ده‌ربازی نه‌بوو له 16/9/1941 شا ناچاركرا ته‌ختی پاشایه‌تی به‌جێبهێڵإ بۆ حمه ره‌زای كوڕی، هێزه‌كانی به‌ریتانیا تاكو مهاباد هاتن و دواتر به‌ره و ناوچه‌ی سه‌قز كشانه‌وه. له‌شكری سوری سۆڤێتی له‌ناوچه‌كه جێگیر بوو، سه‌ركرده رووسه‌كان كه‌وتنه دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌لڕ سه‌رۆك هۆز و كه‌سایه‌تیه‌كاندا، ئامانجیشیان پاراستنی ئارامی و به‌هێزكردنی جێپێی خۆیان بوو له‌كوردستان، بێئه‌وه‌ی هیچ به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی دیاریكراویان هه‌بإ. بۆیه هه‌ر دوای چه‌ند مانگإ له‌ئه‌یلولی 1941 دا ئاگاداری سه‌رۆك هۆز و ناودارانی كورد كرا كه ژماره‌یان 30 كه‌س بوو سه‌ردانی سۆڤێت بكه‌ن. ئه و سه‌ردانه بإ به‌رنامه‌یه هیچی لـإ سه‌وز نه‌بوو. له‌سه‌ردانی وه‌فده هشت كه‌سیه‌كه‌ی دووه‌مدا كه قازی محمد له‌هه‌ردووك وه‌فده‌كه‌دا بوو، له‌گه‌لڕ جه‌عفه‌ر باقروف سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئازه‌ربایجان دانیشتن و دوای گفتوگۆ ئه‌م سه‌رگوزشته‌یه‌ی بۆ گێڕایه‌وه: كه ئاغایه‌ك تانجییه‌ك به‌لادێییه‌ك ده‌به‌خشإ و كابرای لادێیی زۆر زۆر سوپاسی ده‌كات، ئاغاش سه‌ری سوڕده‌مێنإ ئه و هه‌موو سوپاسه بۆ تانجییه‌ك؟ بۆیه لێی ده‌پرسإ تانجییه‌ك ئه‌وه‌نده ده‌هێنإ؟ ئه‌ویش ده‌ڵإ ئاخر ئاغا، تانجیت بۆڕاوی داومی، ئی ڕاویش ئه‌سپ و تفه‌نگیشی ده‌وی، كه‌واته ئه‌ویشم ده ده‌یتإ ئإ، خۆ خۆراكێشان ده‌وإ، بۆیه سوپاسی ئه و هه‌موو هاوكارییانه‌ت ده‌كه‌م! مه‌به‌ستی قازی ئه‌وه بوو هه‌رپشتگیری سیاسی له‌خودموختاری كورد به‌س نییه ده‌بإ هاوكاری و پشتیوانییه‌كان هه‌مه‌لایه‌نه و به‌رده‌وام بن. ئیدی كورد به‌سه‌رۆكایه‌تی قازی محمد هه‌نگا و به‌هه‌نگا و به‌ره و پێكهێنانی حكومه‌تی كۆماری مه‌هاباد چووه پێشه‌وه، دووربینی و دڵسۆزی و شێلگیری قازی هه‌ر له‌یه‌كه‌م هه‌وڵی سیاسی و دیبلۆماسیدا ده‌رده‌كه‌وێت. له 17/12/1945 ئالای كوردستان له‌مهاباد هه‌ڵكرا. له دووی رێبه‌ندانی رێكه‌وتی 22/1/1946 له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوان له‌مه‌یدانی چوارچرای مهاباددا، پێشه‌وا قازی محمد ووتارێكی مێژوویی خوێنده‌وه و تیایدا باسی سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی كوردی كرد و وئه‌وه وه‌ك ڕاگه‌یاندنی كۆماری مهاباد وابوو. كۆماری مه‌هاباد به‌رهه‌می هه‌موو ئه و شۆڕشگێڕ و خۆنه ویستانه بوو كه له‌گه‌لڕ پێشه‌وا خه‌باتیان كردوو هێندێكیان (سه‌یفی قازی ئامۆزای و سه‌دری قازی برای) له‌مه‌رگیشدا له‌گه‌ڵیدا بوون كه، له 31 ی ئازاری 1947 فه‌رمانی له‌سێداره‌دانیان جێبه‌جێكرا. نه‌مری بۆ پێشه‌وای مه‌زن و هاوڕێكانی سه‌ركه‌وتن هه‌ربۆ ئازادی خوازان و نیشتمان په‌روه‌رانه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |