| کۆره‌ک تێ‌ڤی بۆ هونه‌رمه‌ندانی سۆرانی په‌ڕاوێز ده‌کات ... بینه‌رێك |
|
|
| - بابه‌تی گشتی نووسه‌ران | |||
| دووشەممە, 08 شوبات 2010 12:01 | |||
|
به کورتی وکرمانجی هه‌ر کۆڕه‌ک تێ‌ڤی بکه‌یته‌وه دهمو چاوی (خه‌یرۆ عباس وحه‌سه‌ن شه‌ریف وجوان حاجۆ وقههار زاخۆیی وبراکهیی وفاتێ و سالار‌و دیار ده‌رسیمی و گروپه فاشیله‌که‌ی ڕۆژ تێ‌ڤی و... هتید) تا کۆتای هاتنی به‌رنامه‌کان دووباره وسه‌د باره ده‌بنه‌وه وا له بینه‌ر ده‌کات توشی بێزاری‌و بێ تاقه‌تی ببێت هه‌روه‌ها گۆمانێک لای دروست بێت جار جاریش بۆ سوکایه‌تی کردن به هونه‌ری ناوچه‌ی سۆران هه‌ندێک ده‌نگی سه‌قه‌ت و نه‌شازی چه‌ند ناگۆرانیبێژێکی سۆرانی وه‌کو کاروان هه‌ورامی وحسێن غه‌فورو کچێک به ناوی سیریل که ته‌نها گۆرانی نیه که ده‌یڵیت به‌خش ده‌که‌ن نازانم چۆن شه‌رم له خۆیان ناکانه‌وه سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ش کۆڕه‌ک تێ‌ڤی بۆ سوکایه‌تی کردن به هونه‌ری ئه‌م ده‌ڤه‌ره نازناوی هونه‌رمه‌ندی مه‌زنی بۆ چه‌ند که‌سێکی وه‌کو حسێن غفورو سالار‌و دروست ده‌کات تاکو خه‌ڵکی وا تێبگه‌ێنن که ئه‌م سه‌قه‌ت ونهشازانه که خۆیان به هونه‌ری گۆررانی کوردی‌دا شۆر کردۆته‌وه گه‌وره‌و سه‌رتۆپی هونه‌ری کوردین ئه‌ی قور به سه‌ری کورد که ئه‌مانه به گه‌وره‌و مه‌زنی خۆیان بزانن، به‌ڵام من پێم وایه ئه‌مه‌ش پیلانێکه که ئارامۆ ده‌یگێڕێ بۆ سوککردنی هونه‌ری ده‌ڤه‌ری سۆران ده‌نا ئێمه خاوه‌نی ده‌یان هونه‌رمه‌ندی به‌رزین به‌ڵام به داخه‌وه ڕێگا یان ده‌رگایی کۆڕه‌ک تیڤێ له سه‌ر ئه‌مان داخراوه له هه‌موشی سه‌یرتر به‌رنامه‌ی گۆرانی تۆپه‌کانه که بائارهزووی خۆیان گاڵته به چاره‌نووسی گۆرانیه‌کان ده‌که‌ن به‌بێ گوێدانه هیچ پێوه‌رێکی زانستی هه‌ر ڕۆژێ کاکی پێشکه‌شکار له ژێره‌وه یه‌کێ ده‌کات با تۆپی 1 ئه‌ویتر به 10 به ڕاستی زبڵخانهش وانابێت هه‌ندێک ڕه‌حم به‌م هونه‌ره بکه‌ن تکایه تکایه. له کۆتایی به ئه‌ڤین وئارامو ده‌ڵێم چونکه ئه‌وان به‌رپرسی یه‌که‌می ئه‌م که‌ناڵه‌ن توخوا هه‌ندێک شه‌رم بتان گرێ ئێوه چین باوه‌ڕ بکه‌ن نه نێچیروان بارزانی نه سیروان بارزانی که‌سیان به به‌رده‌وامی سه‌یری گۆرانیه‌کان ناکه‌ن به‌سه ئه‌م ماستاو ساردکردنه‌وه‌یه و خۆ نزم کردنه به تایبه‌تی من گله‌یم له کاک سه‌ردار خۆشناو هه‌یه چونکه ئه‌و خاوه‌ن قه‌ڵه‌مێکی جوان وبوێره له نووسین حه‌یفه ئێستا له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گیرفاندا بێده‌نگی هه‌ڵبژێرێ. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نووسه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر لهمهوپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |