| چه‌ند دیمه‌نێکی عێراقی تازه! ... هه‌ورامان علی |
|
|
| - بابه‌تی گشتی نووسه‌ران | |||
| دووشەممە, 08 شوبات 2010 11:06 | |||
|
مالی ئه‌نته‌رنێتم ئاوه‌دان کرد که هه‌لومه‌رجێکی وای خولقاندووه منێك به‌م ته‌پلی سه‌ری گۆی زه‌ویه‌وه (فینله‌ند) له کاتی خۆیدا ئاگاداری روداوه‌کانی ولات ببم. به‌هۆی مالپه‌ری فه‌یسبوگه‌وه و له رێگه‌ی کۆمه‌لێك هاورێی ئازیزمه‌وه، هه‌ندێك وێنه و دۆکۆمێنتیان بۆ ناردبوم که به‌راستی له ناخه‌وه هه‌ژاندمیان، به ئیجازه‌ی ئه‌و ئازیزانه بریارم دا ئێوه‌ش بیان بینن. دیمه‌نی یه‌که‌م
ئه‌مه شاری که‌ربه‌لایه، مانگ نیه سه‌دان هه‌زارکه‌س سه‌ردانی مه‌زاری حسن و حسێن نه‌که‌ن، ده‌سه‌لاتدارانی تازه‌ی شاره‌که پێیان وایه سالانه ملیۆنه‌ها دۆلار به هۆی ئه‌م گه‌شتیارانه‌وه ده‌رژێته قاسه‌ی شاره‌وانی که‌ربه‌لاوه، به‌م حاله‌شه‌وه عه‌ره‌بانه رۆلی ته‌کسی ده‌بینێت. له‌وانه‌یه ئه‌نجومه‌نی پارێزگای که‌ربه‌لا زۆر ژینگه پارێزبن و له‌م رێگه‌یه‌وه و به‌هۆی به‌کارنه‌هێنانی ئوتۆمبێله‌وه رێژه‌ی گازه زیانبه‌خشه‌کان که‌م ده‌که‌نه‌وه! یان ره‌نگه ئه‌م ته‌کسیه‌ی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك جگه له خزمه‌تگوزاری (سه‌واب) یشی هه بێت بۆ ئیمانداران! بۆ نا، ئاخر (حسێن) یش که ئه‌مان هاتون بۆ زیاره‌تی زۆر به ئازاره‌وه سه‌ری نایه‌وه!، به‌لام ئه‌م عه‌ره‌بانه‌یه هه‌ر ته‌نیا کاری تاکسی ناکات، به‌لکه له کاتی جه‌نگ عه‌مامه ره‌ش و سپیه‌کاندا، له کاتی کوشتاری و خۆته‌قاندنه‌وی عومه‌ر و عه‌لیه‌کاندا رۆلی ئامبوله‌نسیش ده‌بینێ گه‌ر برواناکه فه‌رموون:
دیمه‌نی دووه‌م
عێراق به لانکه‌ی شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌ژمێردرێت. لێره‌وه مرۆڤایه‌تی کشتوکال و نیشته‌جێبوون فێر بوو. یه‌که‌مین یاسا له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا لێره سه‌ری هه‌لدا. یه‌که‌مین ئاله‌تی مۆسیقا لێره دروست کرا. ژماره و پیت و خوێنده‌واری لێره سه‌ری هه‌لدا، سۆمه‌ریه‌کان 3200 سال پ. ز له نزیك ناسریه یه‌که‌مین قوتابخانه‌یان دامه‌زران، به لام به‌داخه‌وه ئه‌وسه‌رده‌مه کامێرا نه بوو تا فۆتۆکه‌ی به‌راورد بکه‌ین له گه‌ل ئه‌م وێنه‌یه که قوتابخانه‌یه‌کی سالی 2009 شاری ناسریه‌یه!
به وێنه به‌لگه‌م نیه، به لام دلنیام ئه‌وه‌ی سه‌رده‌می سۆمه‌ریه‌کان هه‌لومه‌رجی باشتری خوێندی تێدا ره‌خسابوو!
له چوارچێوه‌ی ده‌سه‌لاتی سۆمه‌ریه‌کاندا نازانم به‌رپرسی خوێندن وخوێنده‌واری کێبووه، به‌لام وه‌زیری (ته‌ربیه و ته‌علیمی) ئێستای نه‌ك هه‌ر ناسریه به‌لکو هه‌موو عێراق ئه‌م به‌رێزه‌یه! به‌لام پێش سه‌یرکردنی وێنه‌که‌ی لێتان تێك نه‌چێت ئه‌و وێنه‌یه له " ق‌م" نه‌گیراوه، به‌لکه له " به‌غدا "یه له حوسه‌ینیه‌شدا نیه، به‌لکه له وه‌زاره‌ته! به پێی ئاژانسه‌کانی هه‌وال ئه‌م به‌رێزه بریاری داوه له مه‌نهه‌جی قوتابخانه‌کاندا ناوی که‌نداوی عه‌ره‌بی بکات به که‌نداوی فارسی1، به لافته‌که‌ی به‌رده‌میدا دیاره له کوێوه فه‌رمانی وه‌رگرتووه!. هه‌روه‌ها بریاری داوه نه‌ك هه‌ر له قوتابخانه‌ی ناوه‌ندی، به‌لکه له باخچه‌ی ساوایانیش کوران و کچان جیابکرێنه‌وه، نه‌کا فه‌ساد بلاوبێته‌وه! دیمه‌نی سێیه‌م
ئه‌وه شتێکی به‌لگه نه‌ویسته له هه‌رکۆمه‌لگایه‌کدا ره‌وته ئاینی و مه‌زهه‌بیه‌کان ده‌سه‌لات په‌یدا بکه‌ن یه‌که‌مین قوربانیه‌کانی کۆمه‌لگا ژنان پێکی ده‌هێنن. عێراقیش له‌م یاسایه به‌ده‌ر نیه. به‌درێژایی مێژوی عێراق که‌م رۆژگار هه‌بووه هێنده‌ی ئێستا ژنان تێیدا له هه‌لومه‌رجێکی درندانه‌ی وادا راگیرابن. پیاو ده‌بێت قسه‌یه‌کیش بۆ دز بکا! پۆل برێمه‌رئه‌وکاته‌ی (یاسای کاتی بۆ به‌رێوه‌بردنی ولات) ی دارشت، به‌زۆر به‌ندێکی سه‌پاند که ده‌بێت هه‌ر لیستێكی هه‌لبژاردن ژماره‌یه‌ك ژنی تێدابێت، هه‌ر بۆیه ره‌وته مه‌زهه‌بیه‌کانیش ناچار بون ژنیش کاندید بکه‌ن. ئه‌گینا ژن و سیاسه‌ت له فه‌رهه‌نگی ئه‌مانه‌دا کوجا مه‌رحه‌با. به‌لام ئه‌وان ژنێك کاندید ده‌که‌ن که به جبه‌و عه‌با و ده‌سکێش داپۆشراوبێت وه‌ك ئه‌وه‌ی بۆ هه‌نگ برینیان هێنابن... له‌و بریاره‌ی برێمه‌ره تا ئێستا ئه‌و لیستانه ی که به‌شداری (هه‌لبژادن) ده‌که‌ن، به ناچاری ده‌بێت رێژه‌یه‌کی دیاری کراویان ژن بن، سه‌یری پۆسته‌ره‌ی پروپاگه‌نده‌ی هه‌لبژادنی ئه‌م ژنه بکه‌ن و خۆتان شتێك بلێن! شازی هه‌لبژادن و دیموکراتی و به‌شداریکردنی ژن له بریاری سیاسی‌دا.
له عیراقی تازه‌دا بۆ ئه‌وه‌ی بژیت و کارێكت ده‌ست بکه‌وێت، ده‌بێت سه‌ر به لایه‌نێك بیت. ده‌بیت هه‌مورۆژێك ماستاو سارد بکه‌یته‌وه و به هه‌ق ونا هه‌ق بلێیت " به ریشی مه‌ردانه‌تان قه‌سه‌م". ده‌بێت خزمی لێپرسراوێك بیت ئه‌وجا نانت ده‌که‌وێته رۆنه‌وه!. نۆزده ساله له کوردستاندا به‌م (یاسایه!) ولات به‌رێوه ده‌برێت، به‌لام ده‌بێت هێشتا سوپاس گوزاربین که تا ئێستاش هیچ ئه‌نجومه‌نێکی پارێزگاکانمان ئه‌م شێوازه‌ی دامه‌زراندی کارمه‌نده‌کانی نه کردوه‌ته یاسا و بریارێکی فه‌رمی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا وه‌ك پارێزگای واسط:
به هۆی ئه‌و نازو نیعمه‌تی که ژنانی عێراق له شه‌ش سالی رابردودا به نسیبیان بووه، تادێت ژماره‌ی (بێوه ژن و قه‌یره کچ!) زیاد ده‌کات. بۆ وه‌لامدانه‌وه به‌م کێشه‌یه و له داهێنانێکی که‌م وێنه‌دا ئه‌نجومه‌نی پارێزگای ئه‌نبار بریاری داوه " ئه‌و پیاوانه‌ی ژنێكی ته‌ڵاقدراو یان بێوه‌ژنێك یاخود قه‌یره كچێك بخوازن، ئه‌وا بڕی (2) هه‌زار دۆلاریان ده‌درێتێ. ئه‌و پیاوه‌شی سیان یاخود چوار ژن بهێنێ (5) هه‌زار دۆلاری ده‌درێتێ". 2 لێده پاره‌که به دۆلاریشه دیناری برێمه‌ر نیه!. په‌راوێز: 1. http://www. 7anein. info/vb/showthread. php?p=1183094 2. http://www. sbeiy. com/ku/newsdetail. aspx?id=23621&cat=2 ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |