| كه‌مال شاكر هیچ كات خاوه‌نی حزبی شیوعی نیه... كۆمه‌ڵی كادیری حزبی شیوعی |
|
|
| - بابه‌تی گشتی نووسه‌ران | |||
| دووشەممە, 08 شوبات 2010 12:45 | |||
|
هه‌موو كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه حزبمان حزبی شیوعی كوردستان به هۆی كۆمه‌ڵی هۆكاری ناوه‌كی وده‌ره‌كی وه‌ك پێویست نه‌ی توانیوه له ماوه‌ی رابردوو رۆلی شه‌لگێرانه‌ی خۆی بگێرێت، هه‌رچه‌نده له چه‌ند ساڵی رابردوو به‌تایبه‌تی ساڵانی پاش راپه‌رین حزبی شیوعی له ناو جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی كوردستان پێگه‌یه‌كی تایبه‌تی به‌هێزی خۆی هه‌بوو، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی كه‌مال شاكر و حه‌یده‌ر فه‌یلی و دار‌و ده‌سته پۆخه‌ل و گه‌نده‌ڵه‌كه‌یان ترۆپكی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حزبه‌یان گرته ده‌ست زوو ئاراسته‌ی شۆرشگێری ئه‌م حزبه رووی له كۆمپانیا بوون كرد، كه‌مال شاكر وحه‌یده‌ر فه‌یلی وه‌ك دوو كه‌سی به‌رژه‌وه‌ند خواز له چه‌ند ساڵی رابردوو له جیات ئه‌وه‌ی پێگه جه‌ماوه‌ریه‌كانی حزب به‌هێز بكه‌ن ورێكخستنه‌كانی فره‌وانتر بكه‌ن خێرا ئه‌وه‌ی دڵسۆز وخاوه‌ن له‌مێژینه‌یه‌كی پر سه‌روه‌ری بوو زوو وه‌ده‌ریان خستن دار‌و ده‌سته‌كانی خۆشیان بێجگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵی ئیمتیازیان پێدان بۆ خه‌ڵاكانی شیوعی بوون به ئۆف و سه‌ریه‌شه چونكه ئه‌وان ته‌نها به‌ناو شیوعی بوون و به‌رگی شوعیه‌تیان پۆشی بوو، كه‌مال و حه‌یده‌ر به هۆی ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی ره‌هایان له‌ناو حزب هه‌بوو خۆیان و چه‌ند به‌ناو شیوعیه‌كی ناو سه‌ركردایه‌تیان فێری ئه‌وه كرد چۆن مل كه‌چ ده‌بن بۆ ئاغاكانیان تا كۆمه‌ڵی ده‌ست كه‌وتی مادی به ده‌ست بێنن ئیستاش ده‌ركه‌وتوه كه حزبی شه‌هیدان به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی ئه‌م تاقمه ئێستا له‌چ قۆناغێكی دژوار‌و سه‌خت تێده‌په‌رێت، خۆ ئه‌گه‌ر بێت رۆژێك ده‌سته‌یه‌كی نه‌زاهه پێك بێت له‌ناو وده‌ره‌وه‌ی حزبی شیوعی ئه‌واسه‌روه‌ت وسامانی كه‌مال وحه‌یده‌رو بته‌كانی خوار ئه‌وان هیچی كه‌متر نیه له قیاده‌ی هه‌ردوو حزبی فه‌رمانره‌وا له كاتێك شیوعیه‌كانی كوردستان به هۆی خه‌باتی له‌مێژینه‌یان ده‌بوو زۆر له‌و حزب و بزوتنه‌وه جه‌ماوه‌ریانه چاڵاك تر‌و بوێرتربوان چونكه هیچ كه‌سێك ناتوانی له مێژوی خه‌باتی نه‌ته‌ویی و چینایه‌تی نكۆڵی له رۆڵی شیوعیه‌كانی كوردستان وعێراق بكات له خه‌بات كردن دژی كۆنه‌په‌رستان و ئه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ژێر پاكانی خۆیان داده‌نێن، ئێستاش كاتێك حزب له شكسته‌وه بۆ شكستێكی تر هه‌نگاو ده‌نێت ئه‌ركی هه‌موو ئازادی خوازێكی نێو رێكخستنه‌كانی ئه‌م حزبه‌یه كار بۆ ئه‌وه بكه‌ن سه‌ره بۆگه‌ن وگه‌نیوه‌كه‌ی ناو قیاده‌ی حزب له كۆڵ مێژووی پر سه‌روه‌رری ئه‌م حزبه بكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵی كادیری چاڵاكی ئه‌م حزبه به نه‌هێنی له رێكخستنه‌كانی ئه‌م حزبه كار ده‌كه‌ین و داواش له هه‌موو هاورێیان وپێشمه‌رگه دێرینه‌كانی ئه‌م حزبه له ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌كه‌ین كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك خه‌باتی مه‌ده‌نیانه‌ی خۆیان بره‌و پێبده‌ن تا به شێوه‌یه‌كی دیموكراسی به قیاده لاده‌ره‌كه‌ی كه‌مال شاكر بڵێن ئێوه خاوه‌نی ئه‌م حزبه نین كه ساڵه‌های ساڵه له پێناو ئازادی گه‌ل ونیشتمان تێده‌كۆشیت ئێمه وه‌ك كۆمه‌ڵی كادیر‌و پیشمه‌رگه‌ی سنوری سۆران و باڵه‌كایه‌تی به دڵه راوكێه‌وه چاوه‌روانی ئه‌نجامی پاڵێوراوانی حزب ده‌كه‌ین شكستی ئه‌م جاره‌ی هه‌ڵبژاردانیش ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی كه‌مال و حه‌یده‌ر چونكه وه‌ك ده‌ر كه‌وتووه ئه‌و جوته ناشیوعیه له گیرفان پركردن وخۆ ده‌وڵه‌مه‌ند كردن و چاو ساغی بۆ ئاغاكانیان له ناو یه‌كێتی و پارتی هیچی تریان لی چاوه‌ری ناكرێت له كاتێك شیوعیه‌كانی كوردستان بارودۆخیان له‌وپه‌ری خراپی دایه كه‌چی كه‌مال شاكر و حه‌یده‌ر فه‌یلی وه‌ك دوو ئاغای بۆرجواز مامه‌ڵه به مێژووی پر سه‌روه‌ی ئه‌م حزبه ده‌كه‌ن... سه‌ركه‌وی ئیراده‌ی شیوعیه‌كانی كوردستان مل شۆری بۆ ئه‌وانه‌ی خه‌باتی شیوعیه‌كانی كوردستانیان به‌ره‌و هه‌ڵدێر برد كۆمه‌ڵی پێشمه‌رگه‌و كادیر‌و سنوری سۆران و باڵه‌كایه‌تی حزبی شوعی كوردستان 5/2/2010 ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |