| بۆزان ته‌كین: گۆرینی ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی له‌لایه‌ن ئاكه‌په، پرۆپاگه‌نده‌یه بۆ هه‌ڵبژاردن و به‌م شێوه‌یه‌ش ده‌خوازن هیوا بده‌نه كوردان كه ده‌نگیان پێبده‌ن |
|
|
| - بابه‌تی گشتی نووسه‌ران | |||
| دووشەممە, 08 شوبات 2010 20:33 | |||
|
ئاژانسه‌کان: جێگری سه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌ریوه‌به‌ری كه‌جه‌كه بۆزان ته‌كین له لێداوانێك ته‌كین ووتی، له دژی هه‌موو جۆره ئۆپراسیونێكی سه‌ربازی و سیاسی، به‌رخودانی سه‌رتاسه‌ری ده‌كه‌ن. بۆزان ته‌كین گۆرینی ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی به‌م شێوه‌یه هه‌ڵسه‌نگاند: ئه‌كه‌په ده‌لێت ئێمه ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی ده‌گۆرین ئه‌وه پروپاگه‌نده‌یه بۆ ئاماده‌كاری هه‌لبژاردنه‌كان، هیوا ده‌ده‌نه گه‌لی كورد، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌لێن ئێمه ده‌مانه‌وێت كه گۆڕانكاری ڕیشه‌یی بكه‌ین، ده‌لێ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی بگۆڕی ده‌بێ به ئه‌ندازه‌ی پێویست پارله‌مانتارت هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ش ده‌بێ ده‌نگمان پێ بده‌ن ده‌یانه‌وێ به‌و شێوه‌یه گه‌ل و بزوتنه‌وه‌كه‌مان فریو بده‌ن، هینانه رۆژه‌ڤی گورینی ده‌ستوری بنه‌ڕه‌تی به پێی ئه‌و سیاسه‌ته هه‌لخه‌تاندێكی گه‌وره‌یه. ته‌كین ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان به بڕیارن له پرۆسه‌كه‌دا و درێژه به تێكۆشانی دیموكراتیك و سیاسی ده‌ده‌ن و ووتی: هه‌موو ئه‌و ریكخراوانه‌ی كه له هێلی كۆماری دیموكراتیكن، بۆ نه‌ته‌وه‌ی دیموكرات و وڵاتی هاوبه‌ش تیده‌كۆشن ده‌بێت پێكه‌وه كاربكه‌ن. ده‌بێ سۆسیالیست، ڕادیكالی دیموكرات، لیبرال، ره‌وشه‌نبیر و ئیسلامی دیموكرات و دروست به شێوازێك كه داكۆكی له هه‌موو مافه سروشتیه‌كانیان بكه‌ن له ژێر چه‌ترێك دا كۆببنه‌وه‌و ده‌زگایه‌ك دامه‌زرێنن. بۆزان ته‌كین له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌ی پێداویستی به‌ستنی كۆنفرانسی نه‌ته‌ویی كوردی وه‌ها هه‌لسه‌نگاند. بۆ ئه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌سه‌ر توركیا و سیاسه‌تی كورد بكرێ كه گرنگترین بابه‌تی ئه‌مساڵ، ده‌بێ كۆنفراسی نه‌ته‌وه‌یی كورد ببه‌سترێ، ئه‌و كۆنفراسه‌ی كه نه‌خشه‌ی بۆ داڕژرا و بڕریاڕ بوو سالی رابردوو پێك بێت له‌توركیا ئاسته‌نگ كرا. چاوه‌رێ ده‌كرێ له ئه‌مسالداو له‌مانگی ئادار دا پێك بێ، به‌ڵام دیسان هه‌وله‌كانی ئاستنگكردنی به‌رده‌وامه. له به‌رانبه‌ر ئه‌مه‌دا گه‌لی كورد ده‌بێ بتوانێ له سه‌ر بنه‌مای ستراتیژی هاوبه‌ش، دوژمنایه‌تی و شه‌ری یه‌كتر نه‌كه‌ن، ئیراده‌ی هاوبه‌شیان بخه‌نه ڕوو. نه‌بوونه پاشكۆی هێزێك یان هیزه‌كانی تر، كۆنفراسی نه‌ته‌وه‌یی ڕێكبخا. ده‌بێت یه‌كیه‌تی نه‌ته‌ویی و دیموكراتیك پێك بێ. ته‌كین ڕایگه‌یاند ئاكه‌په ده‌یه‌وێت شه‌ری ناوخۆی كوردان دروست بكات و له‌سه‌ربابه‌ته‌كه به‌شێویه به‌رده‌وام بوو: به‌بۆچوونی من هیزه‌كانی باشوری كوردستان ئیتر وه‌كی پیش‌تر نین، هه‌موو كه‌سێ ئه‌زمونی ڕابردووه وه‌رگرتووه، به بۆچونی ئێمه له‌م قۆناغه‌ی پێی گه‌یشتوین، هیچ هێزێكی كورد بۆ دوژمنایه‌تی گه‌له‌كه‌ی، بۆ به‌رژوه‌ندی خۆی، هێرش ناكاته سه‌ر خوشك و برای خۆی. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |