| جه‌میل بایك: دواین هیوای ده‌وڵه‌تی تورك ئاكه‌په‌یه، ئاكه‌په ئه‌ركدار كراوه بۆ پاكتاوكردنی په‌كه‌كه |
|
|
| - بابه‌تی گشتی نووسه‌ران | |||
| دووشەممە, 08 شوبات 2010 20:54 | |||
|
جێگری سه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه جه‌میل بایك هه‌ڵویستی وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و توركیایی سه‌باره‌ت به‌پرسی كورد هه‌ڵسه‌نگاند. بایك، له لێدوانێك دا كه بۆ ئاژانسی ده‌نگوباسی فرات ده‌دوات، ڕایده‌گه‌ینێت كه: ئاكه‌په ده‌زانێ ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ په‌كه‌كه پاكتاو ناكات ئه‌وا نشوستی دێنێ و بۆیه هه‌موو ده‌رفه‌ت و هه‌له‌كان به‌و ئامانجه ده‌قۆزێته‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌وه پێك نه‌یێت ئه‌وا زۆرێك له ئاكه‌په‌یه‌كان ڕه‌وانه‌ی دادگا ده‌كرێن و ئه‌ركه‌كانیان لێ وه‌رده‌گیرێته‌وه. جێگری سه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان جه‌میل بایك هه‌ڵویستی ووڵاته‌یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و توركیایی سه‌رباره‌ت به‌پرسی كورد هه‌ڵسه‌نگاند وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا له سه‌روی هه‌مویانه‌وه له ئه‌فغانستان، پاكستان، ئیراق به تایبه‌تی و هه‌موو رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به گشتی، ئه‌نجامێك به ده‌ست بخات، له كوردستان شه‌ڕی ناوێت. بایك له‌سه‌ر بۆچونه‌ی وه‌ها درێژه‌ی به لێدوانه‌كه‌ی دا: هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به توركیا به‌م شێوه‌یه‌یه، كوردان قبوڵ بكه، به قبوڵكردنی كوردان، ده‌توانن كوردان له په‌كه‌كه دابڕێنن، ئه‌گه‌ریش دایانبڕاندن، به‌گوشار ده‌توانن په‌كه‌كه ڕاده‌ست بن، ئه‌گه‌ریش دانه‌بڕێت ئه‌وا له بواری سیاسی دا، گۆشه‌گیر ده‌بێ، له‌وه‌ها ڕه‌وشێكدا ئێمه گورزێكی سه‌بازی له په‌كه‌كه ده‌ده‌ین و دوایی پێ بێنن. ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت هه‌م تور‌كان و هه‌م كوردان به گوێره‌ی ستراتیژیه‌تی خۆی به‌كار بێنیت، به‌ڵام ئه‌مریكا له به‌رده‌م ئه‌و ئامانجه‌یدا، په‌كه‌كه وه‌ك ئاستنگیه‌ك ده‌بینێت. جه‌میل بایك له سه‌ر پیلانی ده‌وڵه‌تی توركیش ووتی: توركیا جیاوز له ئه‌مریكا بیرده‌كاته‌وه، توركیا خاوه‌ن بیركردنه‌وه‌یه‌كی وه‌هایه:ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا و ئه‌وروپا هاوكاری بكه‌ن، پێویست ناكات بكه‌ومه نێو‌و تێكۆشانی چاره‌سه‌ری پرسی په‌كه‌كه‌وه، من به‌خۆم ده‌توانم به سیاسه‌تی هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن، په‌كه‌كه و كوردان پاكتاو بكه‌م. بایك ئاشكرای كرد، هه‌م سیسته‌می كاپیتالیزم و سیسته‌می توركیاش ده‌یانه‌وێت، ئه‌م ساڵ له‌و بواره‌دا ئه‌نجامێك به‌ده‌ست بخه‌ن و به‌و هۆیه‌شه‌وه ئه‌م ساڵ ساڵێكی دژوار ده‌بێت. بایك به بیری هێنایه‌وه له هیوا ساخه‌ته‌كان كه ساڵی ڕابردوو ئاكه‌په ئافراندنی په‌شیمانه و ئاپه‌كه به گێژاوه‌وه پێی له ساڵی 2010 ناوه. ئه‌گه‌ر ئاكه‌په ئه‌مساڵ نه‌توانێت په‌كه‌كه پاكتاو بكات، ئه‌وا زۆرێك له به‌رێوه‌به‌ران و لێپرسراوانی ئه‌و پارته‌كه ده‌درێنه دادگا و به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی به قسه‌كانی دا: ئاكه‌په ده‌زانێت ئه‌گه‌ر له ساڵی 2010 دا، نه توانێت په‌كه‌كه پاكتاو بكات، ئه‌وا ناتوانێت درێژه به ده‌سته‌ڵاتداری خۆی بدات و نوشستی دێنێت، ته‌نانه‌ن زۆرێك له به‌رێوه‌به‌ران و لێپرسراوانیشی ده‌درێنه دادگا و له كاره‌كانیان در‌و ده‌خرێنه‌وه. واته ئه‌گه‌ر له‌و بواری په‌كه‌كه دا، ئه‌نجام به‌ده‌ست نه‌خات، وێرای ئه‌وه‌ی كه ده‌سه‌ڵاتداری خۆی له ده‌ست ده‌دات، ئه‌وا حسابیشی لی ده‌پرسنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئاكه‌په هه‌موو ده‌رفه‌ت و هه‌له‌كان به‌كاردێنێت و ده‌یه‌وێت په‌كه‌كه پاكتاو بكات. جێگری سه‌رۆكی كۆنسه‌ی به‌رێوه‌به‌ری كۆما جڤاكێن كوردستان كه‌جه‌كه جه‌میل بایك، له پیناوی چاره‌سه‌ری دیموكراسی و سیاسی پرسی كوردیش ووتی: ده‌بێت كۆتایی به بوونی ئاكه‌په مله كوردستان بهێنرێت، به‌م شێوه‌یه درێژه‌ی به ئاخاوتنه‌كانی دا: ئه‌گه‌ر ئێمه بتوانین ئاكه‌په له كوردستان دابڕێنین، ئه‌وا له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت دا چ هێزێكی سیاسی بۆ پاكتاوكردنی په‌كه‌كه نامێنیته‌وه، دواین هیوای ده‌وڵه‌تی تورك ئاكه‌په‌یه، ئاكه‌په ئه‌ركدار كراوه بۆ پاكتاوكردنی په‌كه‌كه، له ده‌ستی ئه‌وان بێ له ئاكه‌په چ هێزێكی دیكه بوونی نییه، له وه‌ها ره‌وشێك دا، ده‌وڵه‌ت ناچاری جاره‌سه‌ری ده‌بێت، مرۆڤ ده‌توانێت ئاكه‌په وه‌ك قۆناخی كۆتایی ببینێت، هه‌تاوه‌كو هیواكانی ئه‌وان به ئاكه‌په به‌رده‌وام بن، ئه‌وا بۆ چاره‌سه‌ری دیموكراتی هیچ هه‌نگاوێك نانێن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه هه‌روه‌ك چۆن پارته‌كانی دیكه‌مان له كوردستان شكست دا، ئاوه‌هاش ئاكه‌په شكست بده‌ین، ئه‌وكات ئێمه ده‌وانین ئه‌نجامێكی ئه‌رێنی به‌ده‌ست بخه‌ین. له كۆتایی دا بایك سه‌رنجی راكیشایه سه‌ر ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی و ووتی: له پاش هیرشه‌كان له مه‌یدانی سیاسی دا، ئه‌گه‌ری گه‌روه‌ر هه‌یه ئۆپه‌راسیۆنی به‌فراوانی سه‌ربازی به‌رێوه‌ببرێن، وه‌ها شتێك هه‌م هه‌رێمه‌كانی پارستنی مه‌دیا و هه‌م له هه‌رێمه‌كانی باكوری كوردستانیش به‌ڕێوه ده‌برێت، به‌خۆشیان مۆڵه‌تنامه‌ی شه‌ڕی ده‌روه‌ی سنوریشیان له ده‌ست دایه و ئاماده‌یه. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |