|
- بابه‌تی گشتی نووسه‌ران
|
|
دووشەممە, 08 شوبات 2010 20:54 |
|
سه‌رۆکی حوکمه‌ت ده‌بێت سه‌رۆکی هه‌موو خه‌ڵک بێت به بێ جیاوازی، نه‌ک به پێچه‌وانه سه‌رۆکی ناوچه‌یه‌ک بێت.. پێم وایه جار ێک زۆر زووه که قسه له‌سه‌ر کارکردنی به‌ڕێزتان بکه‌ین، چونکه به‌ڕێزتان نزیکی چوار مانگه ده‌ست به کار بوون وه‌ک سه‌رۆکی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که تێبینی ده‌که‌م ئه‌وه‌نده‌ی گرنگی به شارێک و ناوچه‌یه‌ک ئه‌ده‌ی و باسی ناوچه‌یه‌ک ده‌که‌یت، ئه‌وه‌نده سه‌ردانی شاره‌کانی تر و باسی شاره‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان نه‌که‌یت به‌ڕێزتان، هه‌ر له دیداری به‌ڕێزتان له‌گه‌ڵ زاگرۆس تیڤی هه‌مان تێبینم کرد به شێوه‌یه‌کی کاڵتر، پێم خۆشه که به ڕێزتان سه‌ردانی هه‌موو شار و شارۆچکه کانی تری هه‌رێمی کوردستان بکه‌یت و سه‌رۆکێکی ڕاسته‌قینه‌ی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان بیت و گومانه کان بڕه‌وێنیته‌وه که بوونیان هه‌یه له‌لای خه‌ڵک سه‌باره‌ت به‌م پرسانه، چونکه چی له‌لایه‌ن دوژمنان و چی له‌لایه‌ن ناحه‌زان و چی له‌لایه‌ن دۆستان و خه‌ڵکی دڵسۆزی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان و چی له‌لایه‌ن ئۆپۆسۆزیۆنی هه‌رێمی کوردستان چاووێکی تیژ و کراوه بڕاوه‌ته کار کردن و هه‌ڵسوکه‌وت کردنی به‌ڕێزتان وه‌ک سه‌رۆکی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان، هه‌رچۆن هه‌موو مان خه‌و به ووڵاتێکی سه‌ربه‌خۆی خۆمان ده‌بینین له‌ئێستا و له‌ڕابردوو دا ئا‌واش خه‌و به‌یه‌ک ئیداره‌ی و یه‌ک حوکمه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خۆمان ده‌بینین له‌ئێستادا، نه‌ک هه‌ر به‌ڕووکه‌ش به‌ڵکو له ناوه‌ڕۆکی کارکرد ندا هه‌ست به‌یه‌ک ئیداره‌ی و یه‌ک حوکمه‌تی بکه‌ین، پێم وایه ده‌بێت له ئێستادا به‌ڕێزتان ئه‌و ده‌ووره ببینن به هه‌موو وورده‌کارێک، ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگاێکدا کۆ ده‌بیته‌وه، خۆزگه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی هه‌موو پارێزگا‌کانی تر کۆ ببیته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی تێبینی دروست نه‌بێت له سه‌ر به‌ڕێزتان، له‌وه‌ته‌ی به‌ڕێزتان بوون به سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌تاوه‌کو ئێستا نه‌مان بینیوه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان کۆببیته‌وه؟؟ ئه‌شێت به‌ڕێزتان کۆبوونه‌وه‌تان کردبێت له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان، به‌ڵام له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن نه‌مان بینیوه، به‌ڕێز کاک د. به‌رهه‌م ساڵح بڕوابکه هه‌زاران لێکدانه‌وه‌ی باش و خراپ ده‌کرێت بۆ کارکردنی به‌ڕێزتان، واته‌ێه‌ور ده‌کرێت له به‌رگی حیزبایه‌تی ده‌رنه‌چووبیت، ئه‌گه‌ر ئاڕاسته‌ی کارکردنی به‌ڕێزتان نه‌گۆڕن و به‌رده‌وام بن له سه‌ر به‌سه‌رکردنه‌وه و کۆبوونه‌وه کانی به‌ڕێزتان ته‌نها سه‌ردانی یه‌ک شار بکه‌ن یان کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌ک ئه‌نجومه‌نی پارێزگا بکه‌ن له باسکردنیشدا ته‌نها باسی یه‌ک شار بکرێت به‌و چڕییه، ئه‌وه میسداقدێتی خۆتان له ده‌ست ئه‌ده‌ن، چونکه هه‌موو دڵسۆزان ئومێدی زۆریان به حوکمه‌تی خۆیان هه‌یه، ئه‌بێت هه‌موو لایه‌ک کار به ئاڕاسته‌ی یه‌ک حوکمه‌ت بکات، پۆسته حوکمیه‌کان له سه‌رۆکی حوکمه‌ت هه‌تاوه‌کو فه‌رمانبه‌رێکی حوکمی ده‌بێت له شوێنی کارکردنیان به‌رگی حیزبایه‌تی فڕێبده‌ن هه‌تاوه‌کو کۆتایی ده‌وام، ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌یه خۆمان ڕێکنه‌خه‌ین ئه‌وه نه‌توانین حوکمه‌تێکی کار و سه‌رده‌میانه‌مان هه‌بێت. چونکه قۆناغی به‌ڕێزتان جیاواز تره له ڕابردوو، چونکه له زۆر سایت و ڕۆژنامه کان و ناو خه‌ڵکی ده‌ره‌وه و ناوه‌وه باس له‌وه ئه‌کرێت که هه‌تاوه‌کو هه‌نوو که‌ش هه‌ر دوو ئیداره‌ییه و هیچ هه‌نگاوێکی جدی وفیعلی نه‌نراوه و به‌س به ناو یه‌کگرتنه‌وه هه‌یه، هه‌روه‌ک به‌ڕێزتان له زاگرۆس تیڤی ئاماژه‌تان بۆ کرد، که‌برا ده‌رێک ووتویه‌تی ئه‌گه‌ر هه‌موو کوردستانیش بکه‌ن به چرا خان، ئه‌وه به‌خه‌ڵکی ده‌ڵێین ئه‌وه ئه‌شیعه‌ی تیدایه، ئایا ئه‌م جۆره خه‌ڵکه بوو نیان هه‌بێت له هه‌رێمی کوردستان، ئیتر چۆن به باشترین شێوه خۆتان ڕێکناخه‌نه‌وه وه‌ک سه‌رۆکی حوکمه‌ت به یه‌ک ئاڕاسته‌ی کار نه‌که‌یت؟ پێم وایه به‌ڕێزتان ده‌رفه‌تی زێرین له به‌رده‌متانایه، چونکه ڕێزدار سه‌رۆکی هه‌رێم جه‌نابی کاک مه‌سعود له پشتی جه‌نابتانه هه‌روه‌ک چۆن له پشتی سه‌رۆکی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستانی کابینه‌ی پێنجه‌م ڕێزدار کاک نیچیرڤان بوو ئه‌وه‌ش به زیاده‌وه له پشتی به‌ڕێزتانه و کار ئاسانی زۆر تان بۆ ده‌کات، ڕۆڵی ڕێزدار سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌بینین که چه‌ند به خه‌مخۆری هه‌وڵی ئه‌وه ئه‌دا که یه‌کگرتنه‌وه‌ی جدی و فیعلی حوکمه‌تی هه‌رێمه‌و هه‌موو دام و ده‌زگا حوکمیه‌کانه، هه‌نگاوی زۆر باش نراوه بۆ ئه‌م پرسه، به هاوکاری هه‌موو لایه‌ک، دیاره ئه‌رکی هه‌موو لایه‌که که هه‌موو مان هاوکاری حوکمه‌تی خۆمان بین چی له ناوه‌ی کوردستان چی له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان، حوکمه‌ته که‌مان و ده‌ستکه‌وته‌کان وه‌ک بیل بیله‌ی چاوه‌کان مان بپارێزین، حوکمه‌ت و ووڵاتی خۆمان به‌ره‌ووپێشی ببه‌ین، سیاسه‌تی سه‌رۆکی حوکمه‌ت ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی ئه‌بێت له سه‌ر داموو ده‌زگای حوکمی و جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌فی هه‌رێمی کوردستان، پرسیار ئه‌وه‌یه ئه‌و سیاسه‌ته چی جۆره سیاسه‌تێک ده‌بێت؟ هیوادارم ئه‌و سیاسه‌ته‌ی هه‌بێت سه‌رۆکی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان، که له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هه‌رێمی کوردستان و خه‌ڵکه به‌شه‌ره‌فه‌که‌ی بێت دوور له مۆرکی حیزبایه‌تی و ناوچه گه‌رێتی، گۆڕانکاری نه‌وعی بکرێت له هه‌موو ڕووێکه‌وه، ئومید ده‌که‌ین به‌ڕێزت سه‌رۆکێکی نه‌وعی هه‌رێمی کوردستان بیت و سه‌ردانی هه‌موو شار و شارۆچکه‌کانی تری هه‌رێمی کوردستان بکه‌یت، ودڵی هه‌موو لایه‌ک ڕا‌زی بکه‌یت، و که‌س تێبینی له‌سه‌ر ئه‌دای کارکردنی به‌ڕێزتان نه‌بێت له داهاتوو دا، هه‌روه‌ک سه‌رۆکی حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستانی کابینه‌ی پێنجه‌م ڕێزدار نێچیر ڤان بارزانی، من له ڕۆڵی به‌ڕێزتان که‌م نه‌که‌م خوانه‌خواسته به‌ڕێزه‌وه سه‌یری ماندوو بونتان ده‌که‌م، به‌ڵام ئه‌م تێبینی یه‌م هه بوو له سه‌ر به‌ڕێزتان، وه‌ک دڵسۆزێک پێم باش بوو ئه‌م نامه کراوه‌یه ئاڕاسته‌ی جه‌نابتان بکه‌م، به هه‌ندێک تێبینیوه... به‌هیوای سه‌رکه‌وتنی به‌ڕێزتانم هه‌ر بژین له‌گه‌ڵ جوانترین ڕێزمدا بژی کورد بژی کوردستان نه‌مری و سه‌ربه‌رزی بۆ شه‌هیدانی کورد و کوردستان ئاڵای کوردستان گه‌شاوه تر بێت، هه‌ر یه‌کگرتوو بێت گه‌لی کورد ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|