| كاندیدی گوران له بادینان شه‌ری ئیمتیازات ئه‌كه‌ن ... شالیاری كورد – زاخو |
|
|
| - بابه‌تی گشتی نووسه‌ران | |||
| دووشەممە, 08 شوبات 2010 21:16 | |||
|
باشترین نمونه‌ش له‌م روژانه دو كاندیدی گورانن، له دهوك كه به وه‌رگرتنی سوزی ئیمیتیازات و پاره و پله خویان له رێزه‌كانی گوران كێشاوه‌ته‌وه كه ئه‌وانیش (ب – م) (كادری پارتی) و (م- ح-ه) (قایممقامی سیمیل) له قه‌زایی سێمیلن. ئایه ئه‌وان گورانیان خاپاند یان گوران ئه‌وانی خاپاند. یان هه‌ردو ده‌سته پارتیان له ژێر گوشارنا، به ته‌نیا بو پاره و پله، (ب-م) سوزی وه‌رگرتووه كه بكریت به كارگیری لقی1، و دو ده‌فته‌ر دولار له (تمر كوچه‌ر) له گه‌ل پارچه‌یه‌كی زه‌وی وه‌رگرتووه. ئه‌م كه‌سه خزمی نێزیكی (تمر كوچه‌ر) ه. هه‌ر وه‌ها (م-ح-ه) پاره‌یه‌كی زور له (فازل میرانی و ته‌مه‌ر كوچه‌ر) وه‌رگرتووه و سوزی كردنی به به‌رپرسی لقی سێمیل یان كردنی به پارێزگار له هه‌لبژاردنه‌كانی داهاتوو وه‌رگرتووه. ئه‌م ده‌نگویانه له دهوك بویته هوی بێزار بونی خه‌لك هه‌م له بزوتنه‌وه‌ی گوران (كه هه‌ر زوو كه‌سانی هه‌ل په‌ره‌ست وه‌ك ئه‌م دوو كه‌سه‌یه وه‌ر ئه‌گریت و بهبیی دیراسه كردنی كه‌سایه‌تی و ئاستی روشه‌نبیری و رابردوویان ئه‌كاته نوینه‌ری خویان) و هه‌میش له پارتی كه (تا كادیران و دلسوزانی ئه‌م حیزبه هه‌لویستی توند وه‌رنه‌گرن و نه‌چنه ناو حیزبه‌كانی تر، ئاووریان لی َناداتهوه. و ئه‌و كاته‌یی كه كادریان چون به بهایه‌كی گران دوباره ئه‌یان كریتهوه، كه نرخی راسته‌قینه‌یی خویان نییه) هه‌ر وه‌ها خه‌لك ده‌لێت (ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه (كوچه‌ر) نه‌بانه تو بلی پارێزگار (كه خویشی كوچهره) ئه‌و پاره‌یه و گرنگی یه پێیان ئه‌دا؟ به‌راستی ئه‌گه‌ر گوران به‌م شیوه‌یه بیت، نه‌ك نا‌توانیت هیچ گورانێك له كوردستان دروست بكات، به‌لكه بو خویشی ئه‌بیته هویی زیاد بونی هه‌ل په‌ره‌ستی و گه‌نده‌لی و له راستیش دا زیاتر ئاو ئهریژیته ئاشی حیزبه ئیسلامیه‌كان. كه خه‌لك ناچار ئه‌بن وه‌ك تاكه ئوپوزیسیون ده‌نگیان پی بده‌ن ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نووسه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر لهمهوپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |