| هه‌ڵبژاردنی 7 ی ئازار و بودجه‌ی 2010) ... ئارام جوامێری |
|
|
| - بابه‌تی گشتی نووسه‌ران | |||
| سێ شەممە, 09 شوبات 2010 09:48 | |||
|
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌سه‌ڵات له ناو په‌رله‌مان بودجه به‌ده‌سكه‌وتێك ناو ده‌به‌ن و ده‌یانه‌وێت به‌بی ڕه‌خنه‌و لێكۆڵینه‌وه تێپه‌ڕێنرێت و په‌سندبكرێت، به‌ر له‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن چاوی ڕه‌خنه‌ی له‌سه‌ر چڕكه‌نه‌وه. به‌ڵام ئۆپۆزسیۆن هه‌ڵوه‌سته‌ی جدی له‌سه‌ر بودجه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك ڕونبێت و وه‌كو ساڵانی تر ئه‌و بودجه‌یه دیزه به‌ده‌رخونه نه‌كرێت، به‌ڵكو بۆ هه‌موو هاوڵاتیان ئاشكرا بكرێت و به‌پێی پلان بزانرێت سه‌نت به‌سه‌نتی ئه‌و پاره‌یه له چیدا سه‌رف ده‌كرێت. له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا فراكسیۆنی حیزب ئاڕاسته‌كراون بودجه ون بكرێت له خه‌ڵك و دیسانه‌وه به ته‌مومژاوی له تاریكی‌دا په‌سندبكرێت، ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا زۆر شت هه‌ڵده‌گرێت. ڕه‌نگه به‌شێكی له‌به‌ر ئه‌وه بێت، بۆ هه‌ڵبژاردنی مانگی ئازار به‌سته پاره‌ی چاك به‌سه‌ر خه‌ڵكدا ببارێنن له‌سه‌ر حیسابی بودجه‌ی هه‌رێم، واته بودجه‌ی میلله‌ت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره پوكاوه‌ی ماویانه به پاره‌ش بێت سه‌رنجیان به‌لای خۆیاندا ڕابكێشن. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه لایه‌نی ده‌سه‌ڵات له‌پڕ كڵپه ده‌كه‌ن و په‌لاماری هه‌موو شتێك ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بهێڵنه‌وه له ناو جه‌ماوه‌ر، باشترین شتیش ئه‌وان بیریان لێكردبێته‌وه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه خه‌ڵكیان لێكۆبێته‌وه به‌شێكی بودجه‌ی هه‌رێمه له پێناو مانه‌وه ده‌یبه‌خشنه‌وه. هه‌ڵبژاردنی ته‌موزی ڕابردو جیا له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی ناوه‌وه‌ی كوردستان په‌یامێكی گرنگی ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات كرد به‌وه‌ی میلله‌ت زه‌نگی هۆشیاری لێداو ده‌سه‌ڵات گوێچكه‌ی زرینگایه‌وه و تێگه‌یشت كه میلله‌ت ده‌سه‌ڵاتی خزمه‌تگورزاری پێویسته، ئیتر ده‌سه‌ڵاتی مشه‌خۆر و گه‌نده‌ڵ له‌م هه‌رێمه بوونی نامێنێت. جگه له‌وه‌ش هه‌ڵبژاردنی ڕابردو بۆچوونی زۆر له به‌رپرسه نا به‌رپرسه‌كانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی پێچه‌وانه‌وه كرده‌وه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆرێكیان ده‌یانوت لیستی گۆڕان (10 كورسی و هه‌ندێكیان ده‌یانوت 4-5 كورسی و هه‌ندێكیشیان ده‌یانوت ئه‌وه‌نده‌ش ناهێنێت) به‌ڵام ئێستا به‌رپرسی هه‌مان ئه‌و حیزبه‌ی كه خۆی به لایه‌نی یه‌كه‌م یان دوه‌می گۆڕه‌پانه‌كه ده‌زانی، دانی به‌وه داناوه كه لیستی گۆڕان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، 13 كورسی دێنی ئه‌مه‌ش زیاتره له‌و بۆچوونه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردنی ڕابردوو ئاماژه‌یان پێده‌دا، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه دیدی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاته كه به تێڕوانینێكی دژه‌وه له گۆڕان و به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ده‌ڕوانن نه‌ك وه‌ك لایه‌نێكی سیاسی ململانێكار له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان و عێراق، كه كار بۆ كۆكردنه‌وه‌و به‌دیهێنان و چه‌سپاندنی مافه‌كانی گه‌لی كورد ده‌دات. تێڕوانینی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و فاڵ و نوشتانه‌ی كه بۆ لیستی گۆڕانی ده‌گرته‌وه له هه‌ڵبژاردنی داهاتوو به‌مه‌به‌ستی شكست پێهێنانی، هه‌موی به‌رخۆیان كه‌وته‌وه‌و گورزێك بوو به ئاڕاسته‌ی حیزبه‌كان نه‌ك گۆڕان، هه‌ربۆیه بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی ئازاری داهاتوو ده‌ستیان كه‌شف بووه‌و هه‌موو كارته‌كانیان له هه‌ڵبژاردنی ته‌موزدا سوتان، ئه‌وه‌ی به كارتێكی به‌هێزه‌وه ئه‌وان بخاته‌وه مه‌یدان و له پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردندا خه‌ڵك له خۆیانه‌وه نزیك بكه‌نه‌وه ته‌نها پاره‌یه‌و ئه‌ویش بودجه‌ی ئه‌و هه‌رێمه‌یه بۆ ڕۆژی ته‌نگانه هه‌ڵیان گرتووه. بۆیه هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم" ئه‌وه‌ی بۆ پاره ده‌نگ و نه‌فس و بیری خۆی بفرۆشی، هیچ فه‌رقی نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گیرۆده‌بوون به حه‌شیشه‌و تلیاك و پێویستییان به پاره‌یه‌و له پێناویدا نه‌فسیه‌ت و ماڵی بۆ ئه‌فرۆشێت". لێره‌وه ده‌پرسین ئه‌گه‌ر له وڵاتێكی هه‌ژاری بی سامانی سروشتی و بی داهات بوینایه، یان ئه‌گه‌ر بشبوایه له‌ژێر چه‌پۆكی حیزب نه‌بوایه، ئاخۆ كی خاوه‌نی زۆرترین جه‌ماوه‌ر ده‌بوو؟ به دیوێكی تردا ئاخۆ پارتی و یه‌كیێتی كێ ده‌یناسین؟ وڵامی ئه‌م پرسیاره له كۆمێنتدا با لای خوێنه‌ربێت. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |