| سه‌نته‌ری منداڵان یه‌كێك له ڕابه‌رانی دڵسۆزی له ده‌ستدا ..بۆ مه‌رگی هاوڕێ و هاوكارمان قادر مجید |
|
|
| - بابه‌تی گشتی نووسه‌ران | |||
| سێ شەممە, 09 شوبات 2010 10:02 | |||
|
هاوڕێ قادر مجید ئه‌ندامی كۆنفرانسی چواره‌می نێونه‌ته‌ویی "یه‌كه‌م منداڵان" بوو كه له ساڵی 2006 دا له ستۆكهۆڵم = سوید به‌سترا بۆ نه‌هێشتنی توند‌و تیژی له دژی منداڵان وبه‌رگری كردن له مافه‌كانیان و چۆنێتی هاوكاری و به هاناوه چوونی منداڵان. هاوڕێ قادر كادرێكی دڵسۆز‌و هڵسوڕاوێكی ماندوو نه‌ناسی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری بوو وه له نێو دۆست و هاوڕێ و خێزان و كه‌س و كاری‌دا شه‌خێیه‌تێكی خۆشه‌ویست بوو. ڕۆژی 11 نۆڤه‌مبه‌ری 2009 هاوڕێ قادر به هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه به‌ره‌و نه‌خۆشخانه به‌ڕێخرا، ئێمه وه‌ك هاوڕێ و كه‌س و كاری له ماوه‌ی نزیك به سێ مانگدا كه به‌رده‌وام سه‌ردانمان ده‌كرد و له‌ده‌وری بووین، ئه‌و هه‌میشه دڵی پڕ له هیوا بوو كه زوو چاك ده‌بێته‌وه‌و ده‌گه‌ڕێته‌وه نێو هاوڕێیانی وده‌ست به هه‌ڵسوڕان ده‌كاته‌وه. به‌ڵام به‌داخه‌وه پێش هه‌فته‌یه‌ك له گیان له‌ده‌ستدانی دكتۆره‌كان پێیان ڕاگه‌یاندین كه ئه‌وان ده‌سته‌وه‌ستانن له چاره‌سه‌ری و ته‌نها چه‌ند ڕۆژێكی تر ئه‌ژی، ئه‌مه بۆ ئێمه و خێزانی هاوڕێ قادر هه‌واڵێكی زۆر سه‌خت و دڵته‌زێن بوو. له‌ده‌ستدانی هاوڕێ قادر بۆ ئێمه سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان و بۆ حیزب و هاوڕێ و خێزان و كه‌س و كاری خه‌ساره‌تێكی گه‌ره‌یه‌و، بۆ هه‌میشه جێگه‌ی له دڵ و ده‌رونی ئێمه‌دا خاڵیه. به ناوی به‌رپرس و ڕابه‌رانی سه‌نته‌ری منداڵانه‌وه، سه‌رخۆشی له خۆمان و هه‌موو ئه‌ندامان و دۆستانی سه‌نته‌ری منداڵان وهاڕێیانی حیزب و خێزانه‌كه‌ی ده‌كه‌ین و له غه‌م و په‌ژاره‌یاندا خۆمان به‌به‌شدا ده‌زانین. به‌رزو به‌ڕێز بێت یادی هاوڕێ قادر مجید سه‌نته‌ری به‌رگری له مافه‌كانی منداڵان 5ی شوباتی 2010 ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |