|
ئه‌یوب جه‌لال ماوانـــی
|
|
سێ شەممە, 09 شوبات 2010 09:59 |
|
(كچ ئه‌گه‌ر عازه‌ب بوو به‌ڵایه‌كه له‌ماڵه‌وه) ئه‌مه وته‌یه‌كی سه‌رزاره‌كی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌یه كه تیایدا ده‌خه‌وین و به‌ده‌م هه‌ستانه‌وه‌شدا باوێشك ده‌ده‌ین، بۆته‌رجه‌مه كردنی ئه‌و بۆچونه كه ڕه‌گێكی پته‌وی به ناخی كۆمه‌ڵگادا شۆڕكردۆته‌وه، هێنده داواكراوه‌كه‌مان نابێته خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستی كه‌ته‌نیا به‌سه‌ری جڤاكه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگا دا بڕۆین، زاڵ بوونی بیری خه‌تاباری به‌رده‌وام بۆ یه‌ك ڕه‌گه‌ز ئه‌و ناكری و نابیه‌ش له خاڵی گومرگی ویژدان ده‌په‌ڕێنێته‌وه، ئه‌وكات نه‌وه‌ك گۆڕانكاری پێویست به‌دی ناكه‌ین بگره له بری كاڵ بونه‌وه‌ی بیرۆكه‌كه هێزی زیاتر ده‌به‌خشێته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه كچ سه‌رچاوه‌ی پشێوی و لادان له مۆڕاڵ و به‌هاگشتی یه‌كانه! ئه‌وه‌نده‌ی مرۆڤه‌كان ئه‌گه‌ر له قه‌واره‌و قالبی تاكدا بیان هێنینه ده‌ره‌وه خۆیان ده‌بنه خاوه‌نی كردن و نه‌كردنی شته‌كان ئه‌وه‌نده‌ش پاشینه‌ی فیكری له په‌روه‌رده‌و ئینتیما بۆ مه‌زهه‌ب و ئایین ده‌بێته گۆپاڵ به‌ده‌ستی ئه‌وه‌ی نونێك به پێچه‌وانه ی بیركردنه‌وه‌ی ووشكی دیاریكراو بنوسی و بخوێنێته‌وه، بابه‌تی سه‌رنج ڕاكێشتر له ده‌بڕینه خودی زۆربه‌ی دایكان و وه‌لی ئه‌مره‌كانه كه بنه‌چه‌ی په‌یا بوونی ئافره‌ت ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ نیاز‌و مه‌رامه‌كانی ئه‌هریمه‌ن كاتی دایه حه‌وا باوه ئاده‌می بۆ خواردنی به‌ری داره‌كه ده‌ست خه‌ڕۆدا؟!دوور و نزیك مه‌زدا ناكه‌نه حاكمی ڕه‌ها بۆ راست و دروستی دیفاكتۆیه‌كه، جه‌نگی درێژخایه‌ن ژنی له پشت بووه، كوشتن و خۆ ژه‌هراوی كردن كچ هۆكاریه‌تی، له‌كه نوسان به شه‌ره‌فی عه‌شیره‌ته‌وه بێجگه له كچ كی یه؟ بۆیه‌شه هه‌ر كیژه‌ی خۆی ناسی له ده‌سه‌ڵات ده‌چێته ده‌ره‌وه بۆ دامركاندنه‌وه‌ی حه‌زو شه‌هوه‌تی هۆڕمۆنه‌كانی هه‌ر ده‌عبایه‌كی ڕیش و سمێڵ هاتوو نه‌هاتوو داخوازیكرد به‌ماره‌كردنی له‌لایه‌ن مه‌لای ئاوایی به زوویی ناوی خوای لی بهێنرێت و فاتحای كۆتایی دووكه‌سی گوێڕادێری به‌دوادا بێت 0تا ئه‌ده‌مه‌ی جیهان وه‌كو ئێستا فراوان نه‌بوو، یه‌كێك بووم له‌و باوه‌ڕدارانه‌ی ته‌نه‌فووررم ده‌كرد و هه‌مان ڕه‌ئیم هه‌بوو كه می توخمێكی له‌ناو به‌ره، هه‌رگاهی ویستی ده‌توانێت ته‌ڵقینی كوشتنی یه‌كێك بدات، به‌ڵام ده‌وران و فه‌له‌ك بۆ ئه‌وه ناگۆڕی به‌ردێك ببزوێنی و پێكهاته‌ی كیمیایی ماده‌یه‌ك شی بكاته‌وه به‌ڵكو خول ده‌دات مرۆڤ به‌ره‌و عه‌قلاِنیه‌ت رێنومایی كات و ئه‌ویش شوێنی راسته‌قینه‌ی خۆی بدۆزێته‌وه، له‌گوێنه باس كردن له دیارده‌یه‌ك به‌لای زۆرێك له ئیمانداران ده‌سكاری كردن بێت بۆناو ژیانی تایبه‌تی كه‌سه‌كان، لی نوتقی هه‌رس نه‌ركردنی من بۆ ئه‌و دیارده نه‌خوازراوانه‌دونیایه‌كی دیكه‌بوو، كچێكی جوانكیله‌ی شازده‌ساڵی تازه پێی نابوه قۆناغی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌نده‌م زانی دوای دووساڵ پێوه‌ندی له چاونوقانێك شیرینی خورایه‌وه ئه‌وه چبووڕویدا؟ هه‌وایه‌ك بوو هه‌ڵیكرد، دانه‌یه‌كی تر له قۆناغی بنه‌ڕه‌تی هێنرایه ده‌ره‌وه ئه‌وساڵ به گوێره‌ی عومری زانراوی پازده ساڵی ته‌ی كردون ووتیان ئێوه‌ش بۆ خواردنه‌وه‌ی شه‌ربه‌ت و چوكلیات و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و كاره خێره بانگ‌كراون الحمدلله كیژه‌كه‌مان مێرددد ده‌كات؟!!ئه‌وی مایه‌وه‌له‌سه‌ر ئێمه موباره‌ك بادی و ته‌مه‌ننای ژیانێكی پڕ شادی بوو كه گومانم هه‌یه لێی، ئاره‌زویه‌كی به تینم بۆهات وه‌ك ڕاپرسیه‌ك بزانم هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م قه‌ناعه‌ته خێرایه چی یه كه ئه‌مڕۆ واقعه‌و پێشوازی لێده‌كرێت؟ بۆچونی چه‌ند دایكێكم وه‌رگرت ئه‌و ڕسته‌یه‌ی كه‌من به نامه‌نتیقی و نادروستی ده‌زانم گوێبیستی بومه‌وه، (كچ هه‌رچی زووووتر له كاولی (ماڵی) بچێته ده‌ره‌وه به‌ره‌كه‌ت زیاتر دێته ناوی، چونكه‌له قوتابخانه په‌یوه‌ندی ناشه‌رعی چێده‌كات و ئه‌وجار له جیاتی برَوانامه‌ی پێشكه‌وتن كه‌تنێك به دیاری دێنێته‌وه، ئمه له‌نان و شیوی زیاتر چیدیكه‌مان بۆ ماوه‌ته‌وه ئه‌وانیش له ئێمه به‌به‌ختر نابن، له‌به‌رده‌رگا چاوبڕكێی زیاد ده‌كات بۆ ئه‌و به‌رابه‌ری تۆزقالێك قژی لول و چه‌ور كرابی، تۆ نابینی ئه‌و زنجیره ته‌له‌فزیۆنیانه له‌یه‌ك كاتدا كچێك له‌گه‌ڵ چه‌ند زرته زه‌لامێك عه‌لاقه‌ت ده‌به‌ستی، كوڕه ژنی شوكردو خه‌رابترن له‌وی چ مۆده‌یه‌ك بێت له‌بن لێفی بۆ سبه‌ینی داخوازیه‌كه‌ت ڕوبه‌ڕو ده‌بێته‌وه، ئایا كچ به دووڕویی سپی ماڵئاوایی یه‌كجاره‌كی بكات باشترنیه له‌وه‌ی ده‌یه‌ها خێزان به‌شه‌ڕوئاژاوه‌بێنی؟!!ئه‌و پرسیارانه به نه‌زه‌ری كۆمه‌ڵگایه‌ك ئالوده‌ی ترادسیۆنه‌كان بێت خوَرێكی زه‌رده به ئاسمانه‌وه و گه‌ردی پێوه نیه ڕه‌نگه تا ئاستێكیش راست بكه‌ن چونكه سیسته‌می په‌روه‌رده‌و فێربوون به مانای سروشتی ژیان هه‌مان فۆڕمه كه جیاوازیه‌كی به‌قه‌د چیای ئه‌ڤه‌رێست ده‌خاته نێوان ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه‌وه، لێره‌دا لایه‌نه زانستی و سایكۆلۆژیه‌كه‌ی هه‌رگیز ناخرێته پێش چاو كه كچه‌كه له ڕووی فیكریه‌وه ته‌واوه یاخود ئاماده‌یه ته‌قه‌بولی بارگرانی دووگیانی بكات له‌سه‌ر ده‌ست و پا سپی بوونی خۆی، هه‌ڵه‌یه‌كی دووسه‌ره‌ش له گۆڕێدایه كه كچ له‌وته‌مه‌نه كوڕ له‌و عومره لێكدانه‌وه‌ی ئایینده نازانن له بری گوێگرتن له یه‌كێك پێی بلێیت دان به‌زاتی خۆتدا بگره له ڕووی ده‌رونیه‌وه ئاماده‌به بۆ هه‌نگاوێكی چاره‌نوسسازی له‌م چه‌شنه، ئه‌و ته‌نها ووشه‌ی ده‌ست خۆش عه‌م فه‌ریم وه‌رده‌گرێت، به‌هه‌موو ڕوداوێك و دڵ عادزیه‌ك له ژیاندا ناكاته ئه‌وه‌ی (كچێك خۆی دۆڕاندبی) تا نزیكه‌كانیشی له حه‌یات ده‌مێنن ده‌بێته په‌ڵه‌یه‌ك خه‌ڵكی بێكار نانی پێوه ده‌خۆن له‌وه‌ختێكدا لایه‌نی عه‌قڵ و لۆژیك فڕی ده‌درێته دواوه‌ی چاره‌سه‌ریه‌كان، لاوكچڕێك ده‌رێت (لۆمه‌یی عه‌بدان گرانتره له عه‌زابی قه‌بری) رێك ئێستا كار به‌و پڕه‌نسیپه ده‌كرێت، قه‌تاوقه‌ت ته‌ڵاق و لێك جیابونه‌وه، دوایی هاتن به كوشتن و له‌ناوبردن، هێنده‌ی (به‌ڵای كچ) گه‌وره‌و مه‌ترسیدارنیه، جه‌مسه‌ری ته‌واوكردنی هاوكێشه‌كه‌ش، كوڕێكه، نێرێكه، پیاوێكه ده‌سه‌ڵاتدارویاسادانه‌ر، ئیمامێكی بریارده‌ره بۆ كۆمه‌ڵه كه‌سێك، ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه‌ش ماوه‌ته‌وه ته‌ماشاكردنێكی ژێركڵاوه، توند گرتومانه با نه‌یبات، دانه‌یه‌كیشمان ساز نین خه‌می بن كڵاوه‌كه بخوات، سیاسه‌تی ووڵاتیش به‌ڕێوه‌چوونی به‌رنامه‌كه‌ی گه‌ره‌كه و پێی وایه هێشتا ماویه‌تی له داب و نه‌ریته‌كان بته‌كینه‌وه ده‌بێت به‌زمانی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان به رێزه‌وه لوتف كه‌ین!، سه‌رنجامی به‌رده‌وام بوون به‌م شێوه‌یه نۆره‌ی ئه‌وه‌ش ده‌دات سه‌ره‌كه‌ش له‌گه‌ڵ خۆی ببات هه‌رئه‌وه‌شه واده‌كات ئه‌و هه‌سته وه پێش بینی بگه‌ڕێت كه كۆمه‌ڵگای كوردی ئیعلانی كوشتنێكی هێمنانه‌ی خۆی به‌پراكتیكی ده‌ست داوه‌تی وشینی راسته‌وانه‌ش ده‌گێرێت، به‌مه‌ش، ژینگه‌یه‌ك بۆ ئازاردانی جه‌سته‌یی و تێكشاندنی ده‌رونی ده‌هێنێته كایه‌وه، بونیاتی عه‌قڵی مه‌عنه‌ویه‌كه‌ش به یه‌كجاری ده‌ڕوخێنی0
a. mawany@yahoo. com ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|