| ئه‌وه‌ی به بارزانی نه‌مر سه‌رسام نه‌بێ له میژوو بێئاگایه.. سوره مه‌رگه‌یی |
|
|
| سوره مه‌رگه‌یی | |||
| دووشەممە, 08 شوبات 2010 10:32 | |||
دۆستێك ی خۆشه‌ویستم ئیمێڵێكدا بۆی نوسیوم، (بۆچی ئه‌وه‌نده به مه‌لا مسته‌فای بارزانی سه‌رسامی) ؟ له وه‌ڵامی ئه‌و دۆسته‌مدا ده‌ڵێم: ئه‌وه‌ی به بارزانی نه‌مر سه‌رسام نه‌بێ له مێژوو بێئاگایه، ئه‌وه‌ی له مێژووش بێ‌ئاگا بێ خۆی لێ ون بووه، ئه‌وه‌ی خۆشی لێ ون ببێ ملی كوێره ڕێ و هه‌ڵدێران ده‌گرێ، من به ڕێكه‌وت به بارزانی نه‌مر سه‌رسام نه‌بووم، ئه‌و سه‌رسامیه له وانه‌كانی مێژوو فێر بووم و له‌وه‌شیاندا به‌ته‌نیا نیم، تۆ له من ده‌پرسی بۆچی به بارزانی نه‌مر سه‌رسامم، ئه‌ی بۆچی له دوژمنان و داگیركارانی كوردستان ناپرسی! خۆ ئه‌وان له من زیاتر پێی سه‌رسامن، دۆست و دوژمنانی كورد له هیچ خاڵێكدا یه‌ك ناگرنه‌وه، به‌ڵام له سه‌رسام بوون به بارزانی نه‌مر موو به به‌ینیاندا ناچێ. برای خۆشه‌ویستم تۆ كه به بارزانی نه‌مر سه‌رسام نه‌بی! حه‌وت شته سه‌ر سوڕهێنه‌ره‌كه‌ی جیهانیش تۆ سه‌رسام ناكه‌ن، (ڕه‌زم ئارا) ی سه‌رۆكی ستادی جه‌یشی ئیرانی به خوێنی كوردان تینوو بوو، كه‌چی سه‌رسام بوونی خۆی به بارزانی نه‌مر نه‌شاردۆته‌وه، یان ڕاستتر بڵێن پێی نه‌شردراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌تا له دوای شكستی كۆماری كوردستان و هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی بارزانی نه‌مرو گۆڕینی ڕێڕه‌وی ڕووداوه‌كان ده‌ڵێ: (له‌وه‌ته‌ی ئه‌رته‌شی شاهه‌نشاهی هه‌یه له گه‌ڵ دوژمنی ئه‌وه‌نده به‌هێزی وه‌ك بارزانیه‌كان نه‌جه‌نگاوه) . جگه له‌وه‌ش سه‌رسام بوون به بارزانی نه‌مر وای له ئێرانیه‌كان كرد خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی دیراسه بكه‌ن و ئه‌و خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیانه بگوازنه‌وه ناو ئه‌رته‌شه‌كه‌یان و بۆ به‌رگری كردن له خۆیان كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن، به تایبه‌تیش هونه‌ره‌و جه‌نگیه‌كانی ڕێڕه‌وه مێژووییه‌كه‌ی ڕووباری ئاراس، هه‌ر بۆیه‌ش ئه‌و هونه‌ره جه‌نگیانه‌ی له‌و ڕێڕوه‌دا ئێرانیه‌كانی سه‌رسام كرد دواتر له دانیشتگای سه‌ربازی تاران به وانه ده‌خوێندران و فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كانیان له‌سه‌ر ڕادێنان. ئه‌م سه‌رسامیه ته‌نها سه‌ركرده سه‌ربازیه‌كانی دوژمنانی نه‌گرتۆته‌وه، ئه‌وه‌تا سه‌ركرده‌و سیاسه‌تكاری كورد دكتۆر (قاسملو) له كتێبی (كوردستان و كورد) دا ده‌ڵێ: (ئه‌گه‌ر به هه‌موو كورده‌كانی ئێران ئه‌وه‌نده‌ی بارزانی و بارزانیه‌كان به‌رگریان له كۆمار كردبایه ئه‌وا ڕووداوه‌كان پێچه‌وانه ده‌بوون) . سه‌رسام بوون به بارزانی نه‌مر سنووره هه‌رێمیه‌كانی به‌زاندوون و ڕێگا دووره‌كانی بڕیون، ئه‌وه‌تا (یه‌ڤگینی بریماكۆف) كه سباسه‌تمه‌دارێكی نێوده‌وڵتی ڕووسییه، له كتێبی (ڕۆژهڵاتی ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌ی زانراوو شاراوه‌یه) سه‌رسامی خۆی به‌رامبه‌ر به بارزانی نه‌مر ده‌رده‌بڕێ و ده‌ڵێ: (مێژووی بارزانی سه‌رسامكه‌ره)، یان (میدیڤیدلۆف) ی گه‌ره نوسه‌ری ڕووس ده‌ڵێ: (ئه‌گه‌ر لێم بپرسن پیاوی سه‌ده كێیه؟ ده‌ڵێم بارزانییه نه‌ك لینین)، ئه‌م وته‌یه‌ی میدیڤیدلۆف زۆر هه‌ڵده‌گرێ، چونكه سه‌ده‌ی بیسته‌م جیاوازه له سه‌ده‌كانی تر‌و چه‌ندین گه‌وره پیاوی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه كه ڕێڕه‌وه‌ی میژوویان گۆڕیوه‌و له ناو نه‌ته‌وه‌كانیان وه‌ك سیمبوول سه‌یر ده‌كرێن و شانازیان پێوه ده‌كه‌ن، له‌وانه‌ش: (لینین) ی ڕووسی و (دیگۆڵ) ی فه‌ره‌نسی و (ماوسیتۆنگ) ی سینی و (گیڤارا) ی ئه‌رجه‌نتینی و (خومه‌ینی) فارسه‌كان و (كه‌مال ئه‌تاتورك) ی تور‌كان و ده‌یان سه‌ركرده‌ی تر، كه‌سێكی شاره‌زای وه‌ك (میدیڤیدلۆف) له‌ناو ئه‌و هه‌موو پیاوه گه‌ورانه‌دا به لینینی به شێوه‌یه‌ك به بارزانی نه‌مر سه‌رسام بێ و به پیاوی سه‌ده بزانی، من چۆن پێی سه‌رسام نه‌بم! كه ڕێگای خۆ دۆزینه‌وه‌ی نیشان داوم و ژیانی نه‌ته‌وه‌یی پێ به‌خشیومه‌وه، ئه‌مه جگه له ده‌یان نوسه‌رو ئاقڵمه‌ندی وه‌ك لازاریف و كریس كوچێراو بێرناد كۆشنه‌ر یان هه‌ر نوسه‌رو سیاسه‌تكارێكی بێگانه‌و خۆمانه ئه‌گه‌ر بۆ ته‌نیا جارێك به دیده‌نی بارزانی نه‌مر شاد بووبن یان مێژووی ئه‌ویان خوێندبێَته‌وه به ڕه‌وشت و ئاكاری، به داهێنانه سیاسی و سه‌ربازیه‌كانی سه‌رسام بوون.. سه‌رسام بوون به بارزانی نه‌مر هه‌موو سنووره‌كانی به‌زاندوون، ته‌نانه‌ت دزه‌ی كردۆته ناو ماڵی شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی، هه‌موومان ده‌زانین سه‌ددام حوسێن له قۆناغێكی دیاریكراوی مێژوودا پێشه‌نگی شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی بووه، له‌و بنه‌ماڵه‌یه‌ی كه سه‌دام حوسێنی تێدا په‌روه‌رده كرا‌و له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و شۆڤێنیزم پێی نایه قۆناغه هه‌ره ترسناكه‌كان، هه‌مان بنه‌ماڵه ئه‌وه‌نده به بارزانی نه‌مر سه‌رسام بوون یه‌كێك له ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ناو ناوه (بارزان) كه برای خودی سه‌دام حوسێنه، لێره‌دا ئه‌وه‌ی جێی سه‌رسامیه، سه‌رسام نه‌بوونی ئه‌و دۆسته خۆشه‌ویسته‌مه له كاتێكدا شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی وه‌ك دو‌ژمنێك پێی سه‌رسامه. له دوای كۆماری كوردستان سه‌رسام بوون به بارزانی نه‌مر هه‌موو جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئێرانی گرته‌وه به دام و ده‌زگا به‌ناو دادوه‌ریه‌كانیشه‌وه، ئه‌وه‌تا له‌كاتی دادگایی كردنی پێشه‌وا قازی‌دا سه‌رسام بوون به بارزانی نه‌مر ڕێڕه‌وه‌ی دادگایان پێ ده‌گۆڕێ و زیاتر به دوای ڕه‌وینه‌وه‌ی سه‌رسامی و ترس و دڵه ڕاوكێی خۆیاندا ده‌گه‌ڕێن، نه‌ك به دوای به‌ڕێوه چوونی ئیش و كاره‌كانی دادگادا، هه‌ر وه‌ك له به‌ڵگه مێژووییه‌كانی ناو دادگادا ده‌رده‌كه‌وێ، له ناو دادگادا چه‌ندین جار داوا له پێشه‌وا قازی ده‌كه‌ن كه (مه‌لا مسته‌فایان پێ بناسێنێ، به‌ڵام پێشه‌وا قازی ئه‌م داوایه ڕه‌تده‌كاته‌وه، تا له دوا جاردا دادستان داوای لێده‌كات كه به ڕاده‌ی زانیاری خۆی مه‌لا مسته‌فایان پێ بناسێنێ. پێشه‌وا قازی دیسان پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرت و گوتی: {نه من و نه كه‌س ناتوانێ بارزانی وه‌ك خۆی به ئێوه بناسێنێ، حه‌ز ده‌كه‌م له‌و باسه بگه‌ڕێن} به‌ڵام دیسان داوایان لێ‌كرد ئه‌و باسه‌یان بۆ بكات، . هه‌ر وه‌ك له كتێبی دادگایی كردنی پێشه‌وا قازی‌دا هاتووه به‌م شێوه‌یه دێته دوان، {باشه، به‌ڵام ته‌نیا له چه‌ند ڕسته‌یه‌كدا ده‌توانم بڵێم: مه‌لا مسته‌فا ئه‌وه‌ی له پیاوه‌تی و كه‌رامه‌ت و شه‌رافه‌ت و ئینسانیه‌ت و شه‌جاعه‌ت و نه‌به‌زی و سه‌خاوه‌ت و پیاوه‌تی و نه‌ترسی له مێژوودا كه‌سانی مه‌زن بوبێتیان مه‌لا مسته‌فاش هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌ی موسڵمانانی سه‌دری ئیسلام له باوه‌ڕو ڕاستی و پاكی و دڵسۆزی بۆ خوا‌و ئایین و خه‌ڵكی هه‌ژارو داماوی میلله‌ت بوویانه، بارزانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی تێدایه، ، هه‌ر وه‌كو سه‌عدی ده‌ڵێ: (هرانچه خوبان همدارند، او بتنهادارد) واته هه‌موو ئه‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی له مرۆڤه چاكه‌كاندا هه‌یه له‌و به ته‌نهادا هه‌یه. جا حه‌ز ده‌كه‌ن باوه‌ڕ بكه‌ن و پێتان خۆش بی، یا حه‌ز ده‌كه‌ن پێتان ناخۆش بێ}. جا سه‌رسام بوون به بارزانی نه‌مر بگاته ناو دادگا ڕقاویه‌كانی داگیركارانی كوردستان، بۆ ده‌بێ تۆ پرسیار له سه‌رسام بوونی من بكه‌ی!؟دوژمنانی كورد بۆ ده‌رباز بوون له‌و سه‌رسامیه‌و كردنه‌وه‌ی گرێ كوێره‌ی ده‌روونی خۆیان زۆر جاران به گه‌له‌كۆمه‌ی سه‌ربازی نه‌وه‌ستاون و په‌نایان بردووه بۆ زلهێزه نێوده‌وڵه‌وڵه‌تیه‌كان، هه‌روه‌ك له‌و گه‌له‌كۆمه سه‌ربازیه‌ی (1963) له نێوان ئێراق و ئێران و توركیا‌و به‌ریتانیای زلهێز دژ به بارزانی نه‌مر گه‌ڵاڵه كرا‌و به پێی ناوه‌رۆكی ته‌لگرافی ژماره (3478) بڕیار بوو به‌ریتانیا له قوبرسه‌وه به هێزی هه‌وایی بنكه‌كانی شۆڕش بۆردوومان بكه‌ن و توركیاش له موسڵه‌وه هێرش بكاته سه‌ر بنكه‌كانی پێشمه‌رگه، ئێرانیه‌كانیش به‌ره‌و سلێمانی له‌شكر كێشی بكه‌ن، هێزه‌كانی ئێراقیش له چیای (پێرس) ده‌ست به هێرش بكه‌ن، كه دواتر به هۆی هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی یه‌كێتی سۆڤیه‌تی جاران ئه‌و گه‌له‌كۆمه سه‌ربازیه سه‌ری نه‌گرتو هه‌ڵوه‌شایه‌وه، یان له ساڵی 1975 سه‌ددام حوسێن و شای ئێران له‌سه‌ر مێزی پیلانگێڕی گرد بوونه‌وه‌و به ناوبژیوانی (هوار بومیدیان) ی سه‌رۆكی ئه‌و كاتی جه‌زائیرو سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌وخۆی (هنری كیسینجه‌ر) ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا نه‌ك سه‌رسامی به‌ڵكو ده‌رده دڵی سه‌رئاوسانی خۆیان ده‌ربڕی! دۆستی خۆشه‌ویستم! جا ئه‌گه‌ر سه‌رسامی داگیركارانی كوردستان به بارزانی نه‌مر گه‌یبێته ئاستی سه‌رئاوسان، ئه‌وا سه‌رسامی منیش به سه‌رسام نه‌بوونی تۆ هیچی كه‌متر نییه له سه‌رسامیم به بارزانی نه‌مر. سه‌رسام بوون به بارزانی نه‌مر هه‌ر به شاعیره كورد په‌روه‌رو به هه‌ڵوێسته‌كانی وه‌ك پیره مێرد‌و هه‌ژارو هێن و قه‌دری جان و عه‌بدوڵا په‌شێوو شێركۆ بێكه‌س و ده‌یانی تریش نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكو شاعیره‌كانی عه‌ره‌بیشی گرتۆته‌وه، ئه‌وه‌تا شاعیری گه‌وره‌ی عه‌ره‌ب كڵاوی كوردی و (كوردستان یان نه‌مان) ی وه‌ك یادگاری سه‌رسام بوون به بارزانی نه‌مری نایه سه‌ری، جیا له‌وه‌ش به شێعری (سلمت علی جبل الاشیم) سه‌رسامی خۆی به‌رامبه‌ر به لێهاتوویی و داهێنانه‌كانی بارزانی نه‌مر ده‌ربڕیوه. كاكه سه‌رسام بوون به بارزانی نه‌مر ئه‌سته‌مه له وتارێكی ئه‌وهادا جێی ببێته‌وه، ئه‌وه ته‌نها بۆ ڕه‌وینه‌وه‌ی ئه‌و ته‌مومژه‌یه كه به‌ر چاوی تۆی تاریك كردوه، ئاخر (بارزانی نه‌مر) مێژووی بزوتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازی گه‌لێكی سته‌م دیده‌و چه‌وساوه‌و نیشتیمان له‌تله‌ت كراوی وه‌ك كورد پێی سه‌رسام بێ! ئه‌ی منیش تاكێكی ناو ئه‌و مێژووه نیم؟ چۆن سه‌رسام نابم!چیاكانی كوردستان به‌قه‌د به‌رزایی خۆیان به به‌رزی بارزانی نه‌مر سه‌رسامن، ئه‌ی منیش خه‌ڵكی وڵاتی چیا نیم؟ چۆن به‌و به‌رزیه سه‌رسام نابم!هه‌ر سه‌نگه‌رێك گولله‌ی داگیركارانی ئه‌م وڵاته‌ی به‌ركه‌وتبێ به بارزانی نه‌مر سه‌رسامه، ئه‌ی ئه‌و سه‌نگه‌ره شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی من نه‌بووه! چۆن له‌و سه‌نگه‌ره دابڕێم و سه‌رسام نه‌بم! هیچ باوبۆران و زریانێك شه‌پۆله‌كانی ڕووباری (ئاراس) ی سه‌رسام نه‌كرد، ئێستاش شه‌پۆله‌كانی ژێر پێی بارزانی نه‌مر داستانی سه‌رسامی ده‌نوسنه‌وه، ئه‌ی ئه‌و داستانه فرمێسكی چاوی مێژووی نه‌سڕیم و ئاڵای كوردستانی له زامه‌كانی چوارچراوه نه‌پێچا! بێ‌ئاگا مه‌به، ئه‌و داستانه سه‌روه‌ریه‌كانی من و تۆی ده‌نوسیه‌وه‌و فرمێسكی چاوه‌كانی ئێمه‌ی ده‌سڕی و زامه‌كانی هه‌ر چوار لای جه‌سته‌ی ئێمه‌ی سارێژ ده‌كرد، كه تۆ سه‌رسام نابی! تۆ بڵێی: تۆ له مێژوو دادوه‌ر تر بی؟ یان له چیاكان سه‌ر به‌رز تر‌و له سه‌نگه‌ره‌كان خۆڕاگرترو له شه‌پۆله‌كانی ڕووباری (ئاراس) ڕاستگۆ تر بی! ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |