| هۆزانی کلاسیکی 13… ئه‌حمه‌د ده‌شتی |
|
|
| ئه‌حمه‌د ده‌شتی | |||
| دووشەممە, 08 شوبات 2010 21:00 | |||
|
له به‌شی ئه‌مجاره‌مان دا باس له گه‌وره‌یی و مامۆستا و زانا‌و بلیمه‌تی کورد‌و نه‌مرو شاعیری ناوداری کورد و ئه‌و زاته‌ی که تا توانیویه‌تی خزمه‌تێکی زۆر به مێژووی گه‌لی کورد‌و وێژه‌ی کوره‌واری و هه‌ستی کوردایه‌تی کرووه و، گیانی خۆشه‌ویستی نیشتمانی خۆی له هه‌موو شتێک به‌لاوه مه‌زن تر بووه، ئه‌ویش نه‌مر، ، دڵداره، ، که دیوانه پر له نرخه‌که‌ی ته‌ژی له هۆزانی هه‌رده‌م زیندوو وپڕ له مانا‌و سه‌روه‌رییه‌تی و هه‌ستی خۆشه‌ویستی نیشتمانه، دێوانه‌که‌ی ئه‌و سه‌یدایه و ئه‌و گه‌وره مه‌رده کورده واته، ، دڵدار، ، ی نه‌مر ئه‌گه‌ر هه‌ڵبده‌ینه‌وه دونیایه‌ک له هونه‌رو زانست و فه‌لسه‌فه‌ی کوردایه‌تی و خۆشهویستیخاک و نه‌ته‌وه‌که‌مان تیادا وه‌دی ده‌که‌ین و بۆ هه‌میشه شانازای پێوه ده‌که‌ین. مامۆستا، ، دڵدار، ، ئه‌و مامۆستا‌و زانا‌و بلێمهتهو سه‌یدایه به توانا‌و کورد په‌روه‌ره بوه که به هه‌ستی جوان و هۆزانی شاکارانهیخۆیهوه دلێرانه به کوردستانی خۆی دژ به هه‌موو نه‌یارانی کورد شیعری هۆنیته‌وه که تابڵێی به ڕێکی و جوانی هۆزانی نوسیوه، که شیعره‌کانی ته‌ژی له خۆشه‌ویستی نیشتمانه، ئه‌و مامۆستایه مه‌زنه کورده هێنده گه‌وره‌یه که ناکرێت به چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌ک وه‌ک خۆی باسی لیوه بکه‌ین و له سه‌ریا بنوسین، دیاره که بۆ هه‌تایه هه‌ستی به‌رز و شیعره‌کانی له ناو مێژووی ئه‌ده‌بی کوردی‌دا ده‌دره‌وشێنه‌وه. هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی ئه‌م هۆزانوانه مه‌زنه و هه‌موو دڵسۆز‌و ماۆستا و رابه‌رو سه‌روه‌رانی کورد‌و کوردستان بێت مامۆستا، ، دڵدرا، ، له ساڵی 1918له دایک ده‌بێت له ساڵی 1948بۆ هه‌میشه به کوت وپڕی مالاویی له نیشتمانی ڕه‌نگینی خۆی ده‌کات و بۆ هه‌میشه سه‌ری ده‌نێته‌وه، که ته‌نیا سی ساڵ له ژیان دا ژیاوه‌و که زۆر به داخه‌وه ته‌مه‌نێکی زۆر کورتی بردۆته سه‌ر و هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی ئه‌و هۆزانوانه مه‌زنه کورده بێت که به دڵ و به‌گیان و هه‌ستی پاکی کوردایه‌تیوه به دوژمنان و داگیرکه‌رانی کوردستانی گوت، ، ئه‌ی ڕه‌قیب هه‌رماوه قه‌ومی کورد زمان نایشکێنیت دانه‌یی تۆپی زه‌مان، که‌س نهڵی کورد مردووه کورد زیندوه قه‌ت نانه‌وێ ئالاکه‌مان، ، که تا ئه‌مڕۆش له گه‌ل ئه‌وه‌ش دا نه‌یارانی کورد هه‌میشه هه‌وڵیان داوه که ئه‌م سروده نه‌ته‌وایه‌تیه له نێوان نه‌هێلن و نه‌زانانه‌و خهشێمانه به‌ربه‌ره‌کانی ته‌نانه‌ت ئه‌م سروده میللهیهی کوردشیان کردووه و هه‌وڵێکی زۆریان داوه که سرودی نه‌ته‌وایه‌تی کورد که نیو سه‌ده‌یه له سه‌ر خاکی کوردستانه‌وه ئه‌م سروده میللیه کراوه به سرودی نه‌ته‌وایه‌تی و له لایه‌ن هه‌موو کوردێکی دلسۆز بۆ کورد‌و کوردستان تابڵیی پێرۆزه و ئالای بڵندی ئه‌م سروده نهتهوایهتیهمان قه‌ت نامرێت و چاوی هه‌موو دوژمن ونه‌یارانی کورد کوێر ده‌کات و هه‌تا کورد مابێت ده‌نگ وئاوازی ئه‌م سروده‌ی، ، ئه‌ی ڕه‌قیب، ، قه‌ت نامرێت و چاوی ناحه‌زانی کورد کوێر ده‌کات، . دڵدار له‌م سروده‌دا ئاوا ده‌فه‌رموێت و ئێمه‌ش لیره‌دا به خوێندنه‌وه‌ی پڕ به هه‌ست ودڵمانهوه گیانی دڵداری مه‌زن شاد ده‌که‌ین و سه‌ری ڕێز‌و نه‌وازشی بۆ داده‌نه‌وێنین و قه‌ت له یادمان ناچێته‌وه. بژی کورد بکی کوردستان، هه‌ر زیندوو بێت ناوی گه‌وره مه‌ردان ومامۆستایان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی که خزمه‌تیان به کورد‌و کوردستانه‌وه کرووه و دڵسۆزی نیشتمانی خۆیانن. ئه‌مه‌ش سرودی ئه‌ی ڕه‌قیبه که له لایه‌ن دلداری نه‌مری کۆیی به‌ر له زیاتر له نیو سه‌ده ئه‌م سروده‌ی هۆنیته‌وه که ساله‌های ساله بوه‌ته سروودی میللی کورد که ده‌ڵێت: ئه‌ی ره‌قیب هه‌رماوه قه‌ومی کورد زمان ناێشکینێت دانه‌یی تۆپی زه‌مان که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه کورد زیندووه زیندووه و قه‌ت نانه‌وێ ئالاکه‌مان ئێمه ڕۆله‌ێ ره‌نگی سورو شۆرشین سه‌یریکه خوێناویه ڕابوردومان ئێمه ڕۆله‌ی میدیا‌و که‌ی خوسره‌وین دینمانه ئاینــــــمانه نیشــــــــــتمان که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه کورد زیندووه زیندووه و قه‌ت نانه‌وێ ئالاکه‌مان چه‌ند هه‌زار لاوانی کوردی نه‌ڕه‌شێر بوون به قوربانی وهه‌مویان نێژران لاوی کورد ئێستاش حازرو ئاماده‌یه گیان فیدانه گیان فیدانه گیان فیدا لاوی کورد هه‌ستایه سه‌رپی وه‌ک دلێر تا به‌خون نه‌خشی بکات تاجی ژیان که‌س نه‌ڵێ کورد مردووه کورد زیندووه زیندووه و قه‌ت نانه‌وێ ئالاکه‌مان به‌راستی ئه‌و سه‌روه‌ره شاعیره زۆر راستی گوتووه که گه‌لی کورد قه‌ت نامرێت و هه‌ر زیندووه هه‌رگیز ئالای کورد‌و کوردستان نانه‌وێت. نه‌فرین له‌وانه‌ی که ڕقیان له سرودی نیشتمانی و هه‌ستی پیرۆزی گه‌لی کورده و به‌کرده‌وه‌ی ناڕه‌واو بیر‌و باوه‌ڕی نا راستیانه‌وه، به به‌هانه‌ی پوچی نه‌زانییانه‌وه دژایه‌تی سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب ده‌که‌ن و، ڕێز له هه‌ست وبیری کورد ناگرن و خۆیان له سرودی ئه‌ی ره‌قیبه‌وه به گه‌وره‌تر داده‌نێن، هه‌ستی پاکی دڵسۆزی ئه‌م شاعیره مه‌زنه‌و دڵی هه‌وادارانی ئه‌م سروده‌و کوردیه میللیه ده‌ڕه‌نجێنن، هه‌ستی ملیۆنه‌ها کوردی دڵسۆز‌و که‌سایه‌تیه‌کانی وه‌ک دلداری نه‌مرو حاجی و خانی و سه‌دان هه‌زارانی تری نیشتمان په‌روه‌ر بریندار ده‌که‌ن. ئێمه‌ی کوردپێش هه‌موو شتیکه‌وه ده‌بی پیرۆزیه‌کانی کورد‌و کوردستان‌مان خۆش بوێت و خۆمان له ڕێگای گه‌ل ونیشتمانمانهوهبهخت بکه‌ین و کوردستانی خۆمان به ۆیرۆز بزانین، هه‌موو خه‌سله‌ته پیس و خیانه‌ت کردن و بێگانه په‌رستی نه‌فرین بکه‌ین و روو له په‌یدا کردنی هێزو توانا‌و یه‌کتر گرتن بکه‌ین و خه‌بات له پێناوی قه‌واره‌یه‌کی نه‌ته‌وایه‌تی کورد بکه‌ین و کوردستان ڕزگارو سه‌ربه‌خۆ بکه‌ین، هه‌موو دڵسۆز‌و هۆزانوانه نه‌مره‌کان پێمان ده‌ڵین تا گه‌لی کورد یه‌کتر نه‌گرێت و یه‌ک هه‌ڵوێست و یه‌ک باوه‌ڕ نه‌بێت ئه‌وا هه‌رگیز ڕزگاریمان نابێت و گه‌لی کورد هه‌ر وادهمینێتهوه دوژمنه چه‌په‌ل و داگیرکه‌رانی کوردستان ده‌مانچه‌وسێننه‌وه و نیشتمانی کورد هه‌میشه له ژێر ده‌ستاندا هه‌ر خاپورو دوا ده‌که‌وێت و نه‌یاران هه‌میشه به سه‌رماندا زال ده‌بن، ده‌با هه‌موو له هه‌موو کوردستان‌مان له هه‌موو شتێکمان خۆشتر بوێت و یه‌ک بگرین و یه‌ک ههڵویستبین و کوردستانی خۆمان به هیچ شتێک نه‌گۆڕینه‌وه، با هه‌موو لایه‌ک نه‌فرین له گه‌نده‌لی و گهندهلکارو داگیرکه‌رانی کوردستان به یه‌که‌وه بکه‌ین، تاو ئاوا نه‌بین که گوتمان هه‌رگیز سهربهخۆو سه‌رکه‌وتوو نابین به سه‌ر نه‌یارانی کوردستاندا زاڵ نابین. هه‌زاران سلاو و خۆشه‌ویستی و نه‌مری بۆ گیانی پاکی، ، دڵدار، ، ی نه‌مرو هه‌موو دڵسۆز‌و گهورهمهردانی کورد‌و کوردستان، سه‌ر شۆڕی ونه‌مان و روو ره‌شیش بۆ هه‌موو خائین و نۆکه‌رو ئه‌وانه‌ی که هه‌میشه ده‌بنه د‌رکی رێگای ئازادی و سه‌ربه‌خۆیی و روزگار بوونی خاکی کوردستانی له هه‌موو شتێکمان خۆشه‌ویستر. با به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م هۆزانه‌ی دڵداری نه‌مر گیانی ئه‌و مامۆستا و سه‌روه‌ره‌مان سادتر بکه‌ین دڵداری نه‌مر له هۆزانه‌ی دا ئاوا ده‌فه‌رموێت و ده‌ڵێت: ئهرێئهیلاو له هیچ وهختێنهکهی مه‌ئیوسی ژینت بی ده‌بێ هه‌رده‌م عـــهزم دار و ده‌وای ده‌ردو بریبت بی له‌مه‌یدانی تهقددومدا ته‌لاش ئه‌سپی نه‌جاتت بــی لغاوی ئه‌سپه‌که‌ت فیکر و عیلم و ئاوزینگ و زینت بی به‌ڵی دائیم هــــونهرمهند به له مـــهیدانی نه‌به‌ردیدا به هۆی ئه‌قل و هونه‌رمه‌ندیت ده‌بی تیشکی زه‌مینت بی له نێوگهلدا ئه‌بی ئیعلامی جه‌نگی که‌ی له گه‌ل جه‌هلا عیلم چه‌ک بێ له ئه‌م جه‌نگه وه‌ته‌ن جێگای که‌مینت بی له ڕێگای شه‌ئن وبهرزیدا دوور ئهدێشــــــــهیهکی وریابه مه‌نافیع په‌روه‌ری میلله‌ت ئه‌بـــێ ئامانجی ژینت بی نه‌که‌ی بۆ به‌رزی ئامانجت برای خوێنت له به‌ندا که‌ی به به‌رزی شاد‌و مهسـروور به، به نزمی ژین، شینت بی له وه‌ختی گه‌نجی گه‌نجیدا ده‌بێ ڕه‌نجێکی گه‌نجین ده‌ی نه‌وه‌ک وه‌ختت بڕه‌نجێنی له نێــــــــــو جێگاوو نوێنت بی له دونیـــــــــادا هه‌قی ژینت هه‌یه تاکو نه‌فه‌س دانێی به‌ڵام چاکه‌و ڕه‌وشتی چاک ده‌بی ئایین و دینت بی برای تۆنه هه‌موو کوردێک وه‌کو والهن کهناچهی که‌ی نه‌که‌ی دڵپیس و جوێندهربی به‌رامبه‌ریان وهڕینت بی ئه‌گه‌ر لاوێکی کوردیتۆ ده‌بێ دڵپــــــــــــاک وبالا بی نه‌وه‌ک، ، دلدار، ، ی دڵپهروهر، دڵت قورئانی دینت بی هه‌زارن سلاو له شاعیر‌و ناوداری کورد مامۆستا دڵداری هه‌رده‌م له ناو هه‌ست وبیرمان دا که بۆ هه‌تایه هه‌ر زیندووه... ... ... درێژه‌ی هه‌یه بۆ به‌شێکی تر. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نووسه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر لهمهوپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |