| خۆ ئاماده‌کردن بۆ 8ی مارتی جیهانی و له بیرکردنی16/3 |
|
|
| جه‌بار حه‌مه‌د - بابته‌کانی تر | |
| پێنج شەممە, 19 ئازار 2009 09:38 | |
|
جه‌بار حه‌مه‌د: مانگی ئازار، ئه‌ومانگه‌ی، که بێجگه له ڕۆژه جه‌ژ‌نه‌کانی وه‌ك ڕاپه‌ڕین و 8ی مارت و جه‌ژنی نه‌ورۆز، مانگێکی پر له کاره‌سات و ماڵوێرانی بوو بۆ کورد. ئه‌گه‌ر ڕاپه‌رین گۆڕانکاریه‌ک و ڕاونانی ڕژێمێکی دوژمنی خوێنمژی وه‌ک به‌عس بوو، له‌هه‌مان کاتدا، بووه هۆی ئاواره‌بوونی هه‌زاره‌ها هاوڵاتی کودوکوژران و مردنی زۆر که‌س. که هه‌ندێک له‌کاتی پاشه‌کشه‌کردن له شاره‌کان، که‌وتنه به‌ر شاڵاوی په‌لاماردانه‌وه‌ی ڕژێم. هه‌ندێکیش که‌وتنه به‌ر باری خراپی ئاووهه‌واو سه‌رماو بارانی ئه‌و ماوه‌یه‌و برسێتی چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕیگای ئاواره‌بوون. هه‌ر له‌م مانگه‌دا به‌ڵام چه‌ند ساڵێک پێشتر، کورد بووه نێچیری دڕندانه‌ی ڕژێمێک که نموونه‌ی که‌م بوو له مێژوودا، شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی ئێراق ئێران، بیانویه‌ک بوو بۆ ژه‌هرباران کردنی خه‌ڵکانی بێتاونی هه‌ڵه‌بجه‌و خنکاندنی 5000 مناڵ و ژن و پیر. بریندار کردنی 10000، ئه‌مه بێجگه له فه‌وتانی هه‌رچی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌و وشککردنی هه‌موو کانیاوه‌کان و دار‌و سه‌وزایی. پیسکردنی ژینگه، که تائێستاش هه‌ر ئاسه‌واره‌که‌ی ماوه‌و به‌دڵنیاییه‌وه تا ساڵانی داهاتووش ئه‌مێنێ. ئه‌م مانگه پڕه له خۆشی و ناخۆشی، کۆمیداو تراژیدیا، خۆشیه‌کانی بۆ هه‌مووانه‌و پێویسته ناخۆشیه‌کانیشی، هی هه‌موومان بێت، ، ، به‌ڵام ئایه ئه‌م هاوكێشه‌یه وایه؟ بێگومان نه و . ئێمه‌ی کورد ئایه ناخۆشیه‌کانمان کردوه به رۆژێک که له‌یاد نه‌چنه‌وه، تا چێژ له ڕۆژه خۆشه‌کان وه‌ر بگرین؟ ئایا ئه‌و خۆشیانه به‌رهه‌می ئه‌و رۆژه ناخۆشانه‌نیه؟ یان خۆشیه‌کان هه‌ر له‌خویه‌وه هاتوون و ئێمه وه‌ک نه بامان بینیبی نه باران؟ ئه‌کرێ باز به‌سه‌ر ئه‌و یاده‌وه‌ریه ناخۆشانه‌دا به‌ین و یه‌کسه‌ر ده‌ست بکه‌ین به ئا‌هه‌نگ و سه‌یران؟ ئه‌کرێ ته‌نها ڕۆژه خۆشه‌کان له یاده‌وه‌ریماندا بهێلینه‌وه‌و رۆژه ناخۆشه‌کان وه‌لا بنێین؟ یان بمانه‌وێ به هۆی ئه‌و ڕژه ناخۆشانه‌وه، هه‌ندێ ده‌سکه‌وتی لابه‌لایی به‌ده‌ست بهێنین. وه‌کو هه‌ندێک ئه‌یانه‌وێت به ژه‌هر خوارکردنی هه‌ڵه‌بجه پشوویه‌ک له فه‌رمانگاکاندا به‌ده‌ست بهێنن. که له‌سه‌ر فه‌وتان و سڕینه‌وه‌ی هه‌زاره‌ها مرۆڤی هه‌ڵه‌بجه، که تا ئێستا زۆرێک لێیان ئه‌وانه‌ی پشوو وه‌ر ئه‌گرن هه‌ر ئاخێکیان بۆیان هه‌ڵنه‌کێشاوه... .. به‌ڵام به پشووکردن ئه‌میش ئه‌گرێته‌وه‌و ئه‌چیت له‌ماڵه‌وه پاڵی لێئه‌داته‌وه... ... . یان له‌و په‌ری خه‌م سا ئه‌و کاره‌ساته‌ی که 21 ساڵ له‌مه‌و به‌ر ڕۆی‌دا ناتوانرێ له بیر بکرێت. به‌ڵام نه‌ك که‌سێکی خه‌مساردی بێباک، ، ، ، ، ، ، ، ، ، به‌ڵکو که‌سانی خۆ به مرۆڤ دۆست و ئه‌ندام له حیزبێکی مرۆڤ دۆستیش، وه‌ک خۆیان هوتافی بۆ ئه‌کێشن، خه‌مسارد تر‌و بێباک ترن و ته‌نانه‌ت ئه‌م کاره‌ساته‌و ئه‌م ڕۆژه له ڕۆژژمێری یاده‌وه‌ریه‌کانیان ده‌ریان کردووه. به‌ڵام!!!!!!!! له چه‌ن مانگ پێشتر، له بیری ئه‌وه‌دان چۆن خۆ بۆ ڕۆژێک ته‌رخان بکه‌ن، که سه‌ماو خواردنه‌وه‌و فرۆشتنی بلیت بۆ داڵده‌ی حیزبه‌که‌یان، که به ئه‌م دیوو ئه‌و دیوو خواروو سه‌روو کوردوستان و عه‌ره‌بستان، پێنج شه‌ش حیزبی پێنج شه‌ش که‌سین. ئه‌م پێنج شه‌ش که‌سه، چه‌ند نووسه‌رو لێکۆڵه‌ره‌وه‌یه‌کیشیان تیایه. که نوسینه‌کانیان له سایته‌کاندا بڵاو ئه‌که‌نه‌وه. ئه‌وه‌ته‌ی بووه به نووسه‌ر هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا قسه‌ی نیه، ساڵ نیه بۆ 8ی مارت نه‌نووسێت. به‌ڵام ئاماده نیه بۆ ساڵێک ته‌نانه‌ت هه‌ڵه‌بجه‌و جینۆسایده‌که‌ی وه‌بیر خۆی بهێنێته‌وه. یه‌کێک له حزبه‌که‌ی که پێنج که‌سن، به‌هه‌موویان پاره‌یان کۆ کردۆته‌وه‌و به که‌سێکی ئینگلیززان وتارێکیان بۆ ژنێک نووسی‌و ناردیان بۆ ئینگلیستان. تا له‌گه‌ڵ هاوڕێ یه‌کسانی خوازه‌کانیان له‌و وڵاته یادی 8ی مارت بگێرن و وتاره بۆ نوسراوه‌که‌ی بخوێنێته‌وه. که‌چی هه‌ر ئه‌وانه وه‌بیریان نه‌هات یان به بیری خۆیان نه‌هێنا که وتاریک له سایته‌که‌یان بۆ هه‌ڵه‌بجه بڵاو بکه‌نه‌وه. تۆ بڵیی ئه‌مانه له‌ڕێگه‌ی ئه‌م 8ی مارته‌وه له‌گه‌ڵ نوێنه‌ره‌که‌یان بۆ ئینگلستان، وتارێکی تریشیان دابێتێ، که له‌وێوه ئه‌کجاری بروات بۆ په‌رله‌مان، بڵێت ئه‌و تاریق ره‌مه‌زانه‌ی که ئه‌ڵێن ئێوه په‌ناتان داوه، ئه‌وه تاوانباره به کوشتنی 5000 سیڤیل داواتان لێئه‌که‌ین بیده‌نه دادگا؟
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |