| له‌نێوان ته‌نسیقه‌که‌ی که‌مال که‌رکووکی و وه‌فدی کورد له واشنتۆندا ... موحسین جوامێر |
|
|
| جه‌بار حه‌مه‌د - بابته‌کانی تر | |||
| یەک شەممە, 13 کانونی یەکەم 2009 17:42 | |||
|
(2) .. له کۆنفرانسه ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌ی دوای ئیمزاکردنی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراقدا، که هاوپه‌یمانیی کوردستان له‌ژێر فشاری ئه‌مریکا و نه‌ت ئه‌و بڕوبیانووه‌ی سه‌رۆکی په‌رله‌مان، وێڕای 50 ساڵ له وانه‌ی دانوستان و 20 ساڵ له ئه‌زموونی حوکمڕانیدا، هاوکات دوای ئه‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و خۆهاوێشتنه باوه‌شی ویست و حه‌زی ناحه‌زانی کورد له په‌رله‌مانی عێراقدا، به‌رانبه‌ر چاکه‌ی ته‌له‌فۆنێکی باڕاک ئۆباما و نامه‌یه‌کی سه‌ره‌خۆشیی کۆشکی سپی، که فه‌ریکه یاسازانێکیش ده‌زانێت که ئه‌م هه‌ڵوێستانه له بازاڕی سیاسه‌تدا پووڵێکی قه‌ڵپ ناهێنن.. ئه‌رێ، ئه‌و شێروڕێوی هێنانه‌وه‌یه‌ی که‌مال که‌رکووکی، هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به نه‌بوونی ته‌نسیق و کۆکی نه‌بووه له‌نێوان لایه‌نه کوردییه‌کانی نێو په‌رله‌ماندا. بگره له مێژووی عێراقدا ڕووی نه‌داوه کوردانی په‌رله‌مانتار ئاوا یه‌کده‌نگ، یه‌کڕا و یه‌کهه‌ڵوێست کار و خه‌بات بکه‌ن، شایه‌دی موعته‌به‌ریشمان ئه‌و سه‌رکه‌وتنه بوو که له جه‌وله‌ی یه‌که‌مدا به ده‌ستیان هێنا، به‌جۆرێک پارێزگاری موسڵی ئاوا پرزه‌بڕ و بێهیوا کرد؛ داوای خۆپیشاندانی کرد له خه‌ڵکه‌که. ئه‌ی هه‌ر ته‌نسیقه‌که‌ی به‌رایی نه‌بوو که وای کرد جگه له یه‌کگرتوو که پێشتر به‌یانێکی ده‌رکردبوو، هاوکات چه‌ند ئه‌ندامی خودی هاوپه‌یمانیی کوردستانیش ده‌نگ نه‌ده‌ن. ؟ یه‌ک له‌وان عه‌بدولخالیق زه‌نگه‌نه که له لێدوانێکدا سه‌باره‌ت به به‌ڵێنی زاره‌کیی زلهێزان و مولابه‌ساتی ده‌نگدانه‌که وتبووی: " به بۆچونی من ئه‌و به‌ڵێنانه قسه‌ی ره‌سمی نین، پێشم وایه ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه له لایه‌ن هاوپه‌یمانییه‌وه درێژه‌پێده‌ری ئه‌و کارانه‌یه که كورد له ڕابردوودا کردوونی، به ڕازیبوون به دواخستنی مادده‌ی140 و هێنانه‌کایه‌ی مادده‌ی 23.. من خۆم كه‌سێكی كه‌ركووكیم، بۆیه یاسایه‌ك په‌سند ناكه‌م كه كه‌سانێك بكاته خاوه‌ن ماف له كه‌ركوك که ئه‌نفال و ده‌ربه‌ده‌ریان كردین.. من وه‌ك كه‌ركوكییه‌ك موعاناتی زۆرم بینیوه.. به‌گشتی تێبینیم له‌سه‌ر یاساكه هه‌یه، بۆیه هه‌ركه‌س پیرۆزبایی ده‌كات كه‌یفی خۆیه‌تی، من وه‌ك خۆم پیرۆزبایی ناكه‌م.. پێشم وایه جۆرێك له بارودۆخی تایبه‌ت له دوا ساته‌كانی دانوسانی لایه‌نه‌كان هات به‌سه‌ر وه‌فدی كوردا، ده‌نا ئه‌و یاسایه هیچ له به‌رژه‌وه‌ندیی كوردا نیه و ئه‌و ته‌نازولاتانه‌ی كراون گیروگرفتی زۆر دروست ده‌که‌ن ". ته‌نانه‌ت بڕیارده‌ری فراکسیۆنی هاوپه‌یمانیی کوردستان سیروان زه‌هاوی له دیمانه‌یه‌کدا ده‌ڵێت: " هۆی ده‌نگنه‌دانی من به یاساکه، ئه‌وه‌یه، بڕوام به جێبه‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانی ئه‌مریکا و یوئێن نییه" ته‌نسیقی کورد، ئه‌مجاره، له‌نێوخۆدا، هیچ عه‌یبی نه‌بوو، به‌ڵکوو لاوازی و بێهێزیی سه‌رکردایه‌تیی کورد و نه‌گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ئیڕاده‌ی خه‌ڵکی کوردستان، سه‌رکزی کردن، ڕێک به‌پێچه‌وانه‌ی تاریق هاشمی که تا ئاخر چرکه سازشی نه‌کرد.. ئه‌م بێته‌گبیرییه‌ش وای کرد، کورد، به ئیمزای ڕۆڵه‌کانی، دووچاری گه‌وره‌ترین هه‌ره‌سی مێژوویی ببێت، پاش کاره‌ساته‌که‌ی 1975.. هه‌ڵبه‌ت ئاکامه‌کانی ئه‌م بێسه‌روبه‌رییه‌ش، دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی1010ی عێراق سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن، ئه‌گه‌ر هه‌ر له ئێسته‌وه، گه‌رماوگه‌رم، به به‌رنامه‌یه‌کی نوێ و تۆکمه و به به‌ژداریی هه‌موو هێز و لایه‌نه‌کانی کوردستان؛ ده‌رمانی بۆ نه‌گیرێته‌وه. وه‌ستان به‌دیار کیشه و کاره‌ساتانه‌وه، ده‌ست نادات. چۆکشلکردن و پاساوهێنانه‌وه، به‌ده‌رد ناخوات. چوون بۆ واشنتۆن بۆ کۆبوونه‌وه و دیداری گه‌وره‌به‌رپرسان، له وره‌ی نه‌یارانی کورد له په‌رله‌مانی عێراقدا، به هه‌ڵکوتانه سه‌ر کورد و داماڵین و دامراندنی مه‌سه‌له‌که‌ی، که‌م ناکاته‌وه، بگره سوورتریان ده‌کات. جگه له‌وه‌ی له‌م ئانوساته‌شدا له نێو کۆمه‌ڵگه‌ی نێو عێراق و عه‌ره‌بیدا، سه‌باره‌ت به بوونی داگیرکه‌ر، زێتر پشتگیری‌یان لێ ده‌کرێت. نازانم کام سیاسه‌تمه‌دار گیرابوویه‌وه، به‌وه‌ی، به‌ر له ده‌سپێکردنه‌وه‌ی شه‌ڕ له‌نێوان حکوومه‌تی عێراق و کوردا له 1974دا، وه‌فدێکی کوردی چووبووه ئه‌مریکا بۆ ئه‌وه‌ی سکاڵای خۆی پێشکه‌ش به وان بکا و بنزمانی ئه‌مریکییه‌کان بخوێنێته‌وه، ئه‌وانیش وتبوویان ئێمه که تا ئێسته هاو سۆزی ئێوه بووین، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وه بووه سه‌دداممان بۆ لاواز بکه‌ن، باقییه‌که له ئه‌ستۆی خۆتانایه. ! 13/12/2009 ئەم پۆستە ئەلیکترۆنیە لەلایەن ئامێرئ سپامەوەیە. جاڤاسکریپت دەبێت چلاک بکەی بۆ بینینی, you need JavaScript enabled to view it ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |