| ئاگری جه‌سته‌ی ڤیان هاواری نه‌ته‌وه‌یه‌ک بوو دژ به داگیرکه‌ران ... سالار جاف |
|
|
| سالار جاف | |
| دووشەممە, 08 شوبات 2010 20:22 | |
چوارساڵ پێش ئێستاوله مانگی شوباتی 2006 دا له نیوه‌شه‌وێکی تاریک و ساردی چیای بۆتان و حه‌فتانینی کوێستانی کوردستاندا ئاگرێکی گه‌شی پڕ مانا سه‌هۆڵبه‌ندانی چیای توانده‌وه‌و تاریکی شه‌وی ڕه‌وانده‌وه. خولقێنه‌ری ئه‌م ئاگره پیرۆزه ژنی لاوی کوردستانی باشور (ڤیان سۆرانی) بوو که به ئاگر تێبه‌ردانی جه‌سته‌ی خۆی وه‌ڵامی ئه‌وزوڵم و سته‌مانه‌ی دایه‌وه که به‌رامبه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌کی بێ پشتیوان و ڕێبه‌ره دستگیرکراوه‌که‌ی ده‌کرێت، وه‌ڵامی ئه‌و گه‌له‌کۆمه‌وپیلانانه‌ی دایه‌وه که دژ به هه‌موو هاوڵاتیانی کوردستانی گه‌وره ده‌کرێت، ئه‌و به ئاگری جه‌سته‌ی خۆی ئه‌وه‌ی به هه‌موو مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی وت که ئێمه پابه‌ند نین به‌وسنوره ده‌ستکرده‌ی که بۆتان دروستکردوین به‌ڵکوهه‌رڕۆڵه‌و سه‌رکرده‌یه‌کی ئه‌م نه‌ته‌وه له هه‌رپارچه‌یه‌کی ئه‌م خاکه‌دا بێت که ناوی کوردستانه بچه‌وسێنرێته‌وه ئێمه به چالاکی گیانبازانه وه‌ڵامی ئه‌ده‌ینه‌وه‌و ئیدانه‌ی ئه‌و کارانه ده‌که‌ین! ڤیان ئه‌و په‌یامه‌شی ڕاگه‌یاند که ئافره‌تی کورد بێ ده‌نگ نابێت به‌رامبه‌ر به‌و زوڵم و سته‌مه‌ی که ده‌وڵه‌تانی ئیمپریالیست وهه‌لپه‌رست به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد ده‌یکه‌ن، ئاگری جه‌سته‌ی ڤیان بانگه‌وازێکیش بوو بۆ هه‌موو سه‌رکرده‌وتاکه‌کانی تری کورد له هه‌رپارچه‌یه‌کی کوردستاندا بن که ئیتر به‌سه بێده‌نگی به‌رامبه‌ر به‌و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌رانه‌ی زوڵم و سته‌م به‌رامبه‌ر به گه‌لی کورد و ڕێبه‌ره ده‌ستبه‌سه‌ره‌که‌ی ئیمرالی ده‌که‌ن، ده‌ریخست که ئافره‌تی کورد ده‌توانێت گه‌وره‌ترین و پیرۆزترین و پڕماناترین چالاکی گیانبازی بکات به‌رامبه‌ر به داگیرکه‌ران، ڤیان ئه‌وه‌ی دوپاتکرده‌وه که هێشتا له ناو ئافره‌تانی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌دا هه‌زاران له‌یلا قاسم و له‌یلا زانای تر هه‌یه له به‌رگی جۆربه جۆری تردا! ئاگری جه‌سته‌ی ڤیان دڕی نه‌ک به شه‌وه‌زه‌نگی چیاکانی کوردستان به‌ڵکو دڕی به شه‌وه‌زه‌نگی خه‌یاڵدانی هه‌موو داگیرکه‌راندا و ئه‌وه‌ی پێوتن که ئه‌وسه‌رکرده‌یه‌ی لای ئێوه ده‌ستبه‌سه‌ره بێ که‌س نیه و جگه‌له‌وه‌ی ده‌ستبه چه‌کین ئه‌گه‌ر پێویست بکات به جه‌سته‌شمان گیانفیدایی بۆ ئه‌که‌ین، ڤیان به ئاگر تێبه‌ردانی جه‌سته‌ی خۆی بێ منه‌تی و بێ باکی تاکی شۆڕشگێڕی کوردی به‌رامبه‌ر به مه‌رگ ئه‌گه‌ر به سه‌ختترین شێوه‌ش بێت ده‌رخست له پێناوی مافه ڕه‌واکانیدا ده‌ری خست ئه‌وه تاکی کورده گه‌وره‌ترین ترسناکترین گیانبازی ده‌کات ئه‌گه‌ر داگیرکه‌ران به‌رده‌وام بن له سه‌رچه‌وساندنه‌وه‌ی ئه‌م گه‌له‌دا، ئه‌بێت ئه‌وه‌ش بوترێت چی ڤیان یاخود زیلان یاخود له‌یلا قاسم یاخود هه‌ر ئافره‌تێک و تاکێکی تری کورد له هه‌رپارچه‌یه‌کی تری کوردستاندا هه‌ر چالاکیه‌کی گیانبازی ده‌که‌ن و شه‌هید ده‌بن له پێناوی دۆزی ڕه‌وای کورددا مۆمێکی گه‌شاوه‌و هه‌رگیز نه‌کوژاوه‌ن له دڵی هه‌ر تاکێکی ئه‌م نه‌ته‌وه‌دا و ڤیان و هه‌موو ڤیانه‌کانی تری کوردستان بۆ سه‌ده‌ها نه‌وه‌ی تری ئه‌م میله‌ته ناویان ون نابێت و پێشه‌نگی سه‌روه‌رانی ئه‌م گه‌له‌ن، وه ده‌بن به مۆته‌که‌و ترسێکی له ڕاده به ده‌ر له دڵی هه‌موو دوژمانان و داگیرکه‌رانی ئه‌م گه‌له‌دا چونکه ڤیان به سوتاندنی جه‌سته‌یه‌ک هه‌زاران جه‌سته‌ی نیشتمانپه‌روه‌ری تری خولقاند به هه‌ڵوه‌راندنی گوڵاله سوره‌یه‌کی کوێستان له به‌هاردا هه‌زاره‌ها گوڵاله سوره‌ی تری له پایزدا ڕواند چونکه ده‌ری خست و ئه‌وه‌ی وت به هه‌موو دوژمنانی کورد که سنور و ئاووهه‌واو ناسنامه‌و بیر و هزرو دورو نزیکی کار ناکاته سه‌ر ڕۆحی نیشتمان په‌روه‌ری تاکی ئه‌م گه‌له سته‌مدیده
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ناوه‌وه‌ی کوردستان: 07707681213 بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان : 009647707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2009 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |