| ئه‌حمه‌د تۆفیق و دوکتۆر قاسملو وه‌ڵامێک بۆ به‌ڕێزان هه‌ژار محه‌مه‌د ئه‌مینی، و ئارمین … به‌ڕێز کاک هه‌ژار محه‌مه‌د ئه‌مینی |
|
|
|
| - گشتی | |||
| پێنج شەممە, 29 تەمموز 2010 08:34 | |||
|
من ناوم هه‌یه و له هاوسه‌نگه‌رانی هه‌ره نزیکی کاک ئه‌حمه‌د تۆفیق بوومه و ئێستاش له ناو جه‌رگه‌ی دوژمن دا ده‌ژیم. به‌ڕێزتان له ڕۆژئاوا ده‌ژین و بۆی هه‌یه ئاگادار نه‌به‌ن که ئێمه مانه‌ند "سڕڕێکه وا له‌دڵمانا، گه‌ر بیێژین زمان ئه‌سوتێ، گه‌ر نه‌یێژین، مێشک و یه‌سقان ئه‌سوتێ". چۆنت حاڵی که‌م. ده‌بێ وه‌ک عه‌ڕه‌به‌که‌ی به‌سره تا ئازادی وڵات له ژێر زه‌وی دا بژین. به‌هه‌ر حاڵ، هاونیشتمانی به‌ڕیز، هێنده پشوو سوار مه‌به. من مه‌به‌ستم خزمه‌ت به‌نه‌ته‌وه‌که‌مه، که تۆش یه‌کێک له‌وانه‌ی که ده‌م هه‌وێت ئاگاداری ڕاستیه‌کان بێت. تۆ منت به باڵه‌که‌ی تری قاسملوه وه گرێداوه. (جه‌ماعه‌تی مه‌لا) . بۆ ئاگادارێت مه‌لا و جه‌ماعه‌ته‌که‌ی له هه‌موویان تاوانبارترن، چونکوو ئه‌وان له کادره کۆنه‌کانن و ئاگاداری هه‌موو ڕاستیه‌کانن، به‌ڵام ئه‌وه‌نده بوێر نه‌بوونه که تا ئێستا ده‌ست له‌سه‌ر ویژدانی خۆیان دانێن و ڕاستیه‌کان ده‌رخه‌ن. بۆ ئاگاداریت من هه‌موو سه‌رکرده‌کانی حیزبی دێموکڕات له 1972 تا ئه‌مڕۆ وه‌ک یه‌ک تاوه‌نبار ده‌بینم. به‌ڕێزم ئه‌گه‌ر هێنده له‌سه‌ر دێموکڕات بوونت سوری و شانازی ده‌که‌یت، فه‌رموو چاوه‌که‌م بڕیاره‌کانی کۆنگره‌ی دووی حیزبی دێموکڕات بخوێنه‌وه که ساڵی 1964 دا له سونێ گیراوه، و ده‌ڵێت "حه‌بدو ره‌حمان قاسملو به هۆی هاوکاری ساواک وخه‌یانه‌ت به کورد له حیزبی دێموکڕات ده‌رکرا. " شایان باسه که چۆن لای جه‌لالیه‌کان 66 بڤه‌یه، و لای بارزانیه‌کان ئاش به‌تاڵ و 31 ئاب بڤه‌یه، وابزانم لای ئێوه‌ش "کۆنگره‌ی دووی حیزبی دێموکڕات"، و "شانۆی خه‌یانه‌ت" بڤه‌نه و که‌س مافی نیه باسیان بکات؟ بۆچی دوکتۆر قاسملو، یان حدکا تاقه جارێک هێچ هه‌ڵوێستێکیان له سه‌ر کۆنگره‌ی دووهه‌م، یان شانۆی خه‌یانه‌ت نه‌گرت؟ بۆ هێنده له‌و دوو بابه‌ته ده‌ترسێن؟ ئه‌و هه‌موو ترسه‌ی قاسملو له ئه‌حمه‌د تۆفیق چی بوو؟ برای به‌ڕیزم ته‌نیا یه‌ک لایه‌نه قه‌زاوه‌ت مه‌که. گرفتی ئێمه‌ی کورد هه‌ر ئه‌وه‌یه که نوسراوه‌کان یه‌ک لایه‌نه ده‌خوێنینه‌وه، و کێشه‌کان هه‌ر له‌یه‌ک لایه‌نه‌وه سه‌یر ده‌که‌ین، که ئه‌و لایه‌نه‌ش حه‌تمه‌ن ده‌بێ له به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی خۆمان دا بێت. تکایه دڵفراوان به‌وه به خۆت داوه‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر توانیت چاوێک به په‌ڕتووکه‌کانی: شانۆی خه‌یانه‌ت، له‌قه‌ندیله‌وه بڕوانه ڕاستیه‌کان، ناسنامه‌ی کورد، اسرار حزب دمکرات کردستان، بکه‌یت زه‌ره‌ر ناکه‌یت. خۆ تاوه‌نبار بوونی قاسملو، به‌مانی ئه‌وه نییه که هه‌موو شه‌هیدانی حدکا تاوه‌نبارن. نه‌خێر، قه‌دریان له‌سه‌ر چاومانه و شه‌هیدانی کوردستانن، له ناویان دا شه‌ره‌فکه‌ندیش. من به وه‌زیفه‌ی ئینسانی خۆمم زانی که تا هه‌ناسه‌کم دێت، ئه‌گه‌ر هیچم نه‌کردبێت، با ڕاستیه‌کی مێژوویی بۆ هاوڵاتیانم ده‌رخه‌م و با چیتر سه‌ربازی بێ‌ناو (ئه‌حمه‌د تۆفیق) مافی نه‌خورێت. من هه‌ر له خۆتان ده‌پرسم، بۆچی تا ئێستا له تاقه ڕاگه‌یاندنه‌کی کوردی، تاقه جارێکێش به‌رنامه‌یه‌ک له‌سه‌ر ئه‌حمه‌د تۆفیق دروست نه‌کراوه، به‌ڵام هه‌وموو ساڵیک یادی قاسملو ده‌کرێته‌وه. ئه‌گه‌ر خۆتان پێ دێموکڕاته خۆ ئه‌حمه‌د تۆفیق 25 ساڵ سکرتێری حیزب و دکتۆر قاسملوش 24 ساڵ سکرتێرحیزب بوو. ئه‌ی بۆ ئه‌حمه‌د تۆفیق له کوله‌که‌ی ته‌ڕیش دا ناوی نییه، بۆچی هه‌موو ئه‌ندامانی حدکا و حدک له ناوی ئه‌حمه‌د تۆفیق ده‌ترسن؟ هۆی چیه؟ له‌کام ته‌له‌فیزۆنه‌دا ته‌نانه‌ت جارێک به شه‌هید ناوتان برد؟
من ناڵێم ئه‌حمه‌د تۆفیق بێ‌تاوان بووه. گه‌وره‌ترین تاوانی ئه‌و، بێده‌نگی له به‌رانبه‌ر ته‌سلیم کردنه‌وه‌ی هاوڕێکانی له لایه‌ن مه‌لا مسته‌فا بارزانیه‌وه به ئێران بوو. له ئاکام دا خۆشی له‌ترسی بارزانی، هه‌ڵات و خۆی له ناو ماڵی دوژمنێک هاویشت که بسیت ساڵ له دژی شه‌ڕی چه‌کدار کردبوو. کاک هه‌ژار محه‌مه‌د ئه‌مینی، له‌وه‌ی که دڵت لێم زویر بووه داوای لێبوردنت لێده‌که‌م. نو‌سراوه‌که‌ی من ته‌نیا ڕاستیه‌کی مێژووی بوو، نه جنێو وه نه سوکایه‌تی تێدا بوو. به‌ڵام با خوێنه‌ران، و مێژوو له دواڕۆژدا قه‌زاوه‌ت له‌سه‌ر نوسراوه‌کی تۆ بکه‌ن. له بابه‌ت هه‌موو جنێوه‌کنیشدا ده‌سته‌کانت و چاوه‌کانت ماچ ده‌که‌م، و هێمن گوته‌نانی "خۆڵێ به‌رپێی هه‌ر تێکۆشه‌رێکی کوردم". http://www. kurdistanpost. com/view. asp?id=cd3558c1 به‌ڕێز ئارمین، کۆنفڕانسی سێهه‌م له هوتێل فنده‌قی به‌غدا دا گیرا، نه‌ک له کۆیه. ئه‌وکاته ئه‌حمه‌د تۆفیق له زیندانی ئه‌بوو غه‌ریب دابوو، و مه‌لاقاتیشی نه‌بوو، چ بگات که به‌شداری کۆنفڕانسه‌که بکات. له کۆنفڕانسه‌که‌دا ته‌نیا سێ که‌س دژی قاسملۆ هه‌ستانه‌وه، و به قاسملویان گوت: "که تۆ له کۆنگره‌ی دووی حیزب، ده‌رکراوی، و تا حیزب تۆ قبوڵ نه‌کاته‌وه، مافی به‌شداری کردنت له حیزب دانیه، چ بگره به به‌ستنی کۆنفڕانس". ئه‌و سێکه‌سه له ئاکام دا له کۆنفڕانسه‌که چونه ده‌رێ. واته به‌ڕێز قاسملو شه‌رعییه‌تی ئه‌ندامه‌تی حیزبی نه‌بوو، ته‌نانه‌ت کۆبوونه‌وه‌که‌ش و حیزبه‌که‌ش، شه‌رعییه‌تیان نه‌بوو. ئه‌و حیزبه‌ی که قاسملوش دایمه‌زراند، وشه‌ی ئێرانی پێوه زیاد کرا. تکایه با ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی که ئه‌مڕۆ له هه‌ردووک باڵه‌که‌ی حیزبه‌که‌ی قاسملو دا ماون و له کۆنفڕانسی سێ‌دا، به‌شدار بوون، با خۆیان بێنه زمان و وه‌ڵام بده‌نه‌وه، که گه‌لۆ نو‌سراوه‌که‌ی من له‌سه‌ر حیزب هه‌موو ڕاستن یان ته‌وهینن. http://www. kurdistanpost. com/view. asp?id=9f98aabf مه‌به‌ستی من له‌و نوسینه‌دا نه سوکایه‌تی کردن به‌که‌س بووه، نه درۆ و ته‌وهین هه‌ڵبه‌ستن. چۆن سه‌رۆک ئاپۆ حازری خۆی ده‌رخست له به‌رانبه‌ر ده‌وڵه‌تی ئاڵمان که له دادگایه‌کی بێلایه‌ن وه‌ڵامی هه‌موو پرسیاره‌کان بداته‌وه، جا ئه‌وکات با قه‌زاوه‌ت بکرێت که کێ تاوه‌نباره، حکوومه‌تی تورکیه، یان پ. ک. ک. منیش حازرم له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو کادره‌کانی کۆنی حیزب که له کۆنفڕانسی سێهه‌م دا به‌شدار بوون له دادگایه‌ک دا به‌شداری بکه‌م، جا ئه‌وکات با هه‌موو گه‌لی کوردستان بزانێت که تاوه‌نباران کێن؟
من به‌پێویستم زانیوه که ڕاستی ڕوداوه‌کان بنوسرێن، چونکه تا ڕاستی نه‌درکێندرێت، ئه‌وه هه‌ڵه‌کان چاره‌سه‌ر ناکرێن. من له هه‌ر شوێنێک بوبام، دوکتۆر قاسملو به ده‌یان کیلۆمیتر دووری لێده‌کرد. مه‌به‌ستم له پێشمه‌رگه‌ی بێ‌ناو سه‌ربازی بێ‌ناو بوو، له خۆ به‌که‌م زانییه‌م بوو، نه‌ک له ترسان. پێشمه‌رگه‌ی بێ‌ناو
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
دووساڵه، له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، لقی هه‌ولێر، ته‌وقیف كراووم … فه‌ره‌یدون بێوار - هه‌ولێر
ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان نامه‌یه‌ك بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی … ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان
پلانه ئه‌منییه‌كه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان سه‌ركه‌وتوو بوو. پۆلیسی هه‌ولێر پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه بۆ ڕۆژانی جه‌ژن داده‌ڕێژێت ... ئومێد پشده‌ری
ڕۆشنبیريی - نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری ناوداری كورد عوبه‌یدوڵڵا ئه‌یووبیان كۆچی دوایی كرد - مه‌نووچێهر جیهانی/ مه‌هاباد |
له کوردستانه‌وه به‌خش ده‌که‌ین، بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 07707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2010 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |