| خوێندنه‌وه‌یه‌ك بۆ گۆڵچیه‌كانی مۆندیالی 2010 …. *دیار كمال چه‌رمه‌گا |
|
|
|
| به‌رجه‌سته‌کراو | |||
| چوار شەممە, 28 تەمموز 2010 14:33 | |||
|
- كورته‌یه‌ك له‌سه‌ر مێژووی مۆندیال: لای هه‌مووان ئاشكرایه كه خولی جامی جیهانی یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین خوله‌كانی جیهان كه هه‌ر چوار ساڵ جارێك یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان (فیفا) سازی ده‌كات، له‌ساڵی (1930) ه‌وه تاكو ئێستا به‌سه‌ركه‌وتووی گشت خوله‌كان به‌ڕێوه چووه، ته‌نها ساڵانی (1942-1946) نه‌بێت كه‌له‌به‌ر هۆكاری جه‌نگی جیهانی دووه‌م ئه‌م دوو خوله دواخرا. له‌ناو ئه‌م تیپه به‌شداربووانه‌دا و به‌تایبه‌تی له‌ناو ئه‌و (11) یاریزانه‌ی كه له‌گۆره‌پاندا یاری ده‌كه‌ن یاریزانێك هه‌یه كه پێگه‌یه‌كی زۆر دیار و هه‌ستیاری هه‌یه له‌ناو یاریدا و ئه‌ركی سه‌ره‌كی ئه‌وه‌یه كه نه‌هێڵێت تۆپ بچێته ناو گۆڵی تیپه‌كه‌ی وه تاكه یاریزانه كه یاسای تۆپی پێ ڕێی پێدا له‌ساڵی (1871) تۆپ به‌ده‌سته‌كانی بگرێته‌وه ئه‌ویش (گۆڵچی) یان (گۆڵپارێز) ه، ئه‌م ساڵ له‌جامی جیهانی 2010 ی باشوری ئه‌فریقا (32) هه‌ڵبژارده به‌شداریان تێدا كرد، به‌پێویستم زانی ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه بخه‌مه به‌ردیدی خوێنه‌رانی وه‌رزشی به هیوام سوودی هه‌بێت. - مێژوویه‌كی كورتی باشترین گۆڵچیه‌كانی جیهان: ئه‌گه‌ر ئاوڕێك بۆ مێژووی گۆڵچیه‌كانی جیهان بده‌ینه‌وه له گشت جامه جیهانیه‌كان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وی كه له‌هه‌ر مۆندیالێك گۆڵچیه‌ك یان چه‌ند گۆڵچیه‌ك هه‌بوون به‌كارامه‌یی و لێهاتووی جه‌سته‌ییان گشت جیهانیان سه‌رسام كردووه و چه‌ند ساڵێكی زۆریش توانیویانه پارێزگاری له ئاستی خۆیان بكه‌ن. بۆ نمونه: - له‌ساڵی (1954) گۆڵچی یۆغسلافی (فلادیمێر بیارا) له‌ناو یاریگا كاتی هه‌ڵسوكه‌وتی به‌تۆپ ده‌كرد نمایشی - گۆڵچی ڕوسی (یاشین) كه له ساڵی (1954) بووه گۆڵچی وڵاته‌كه‌ی وه له‌ژیانیدا (150) لێدانی سزا‌و (207) لێدانی راسته‌وخۆی گه‌راندۆته‌وه بۆیه نازناوی (پڵنگی ره‌شی) پێبه‌خشرا. - گۆڵچی ئه‌ڵمانی (شوماخه‌ر) له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی تاساڵی (1986) باشترین ئاستی پیشانداو توانی خزمه‌تی تیپه‌كه‌ی بكات. - گۆڵچی هۆڵه‌ندی (ڤان برۆكلن) تاساڵی (1990) له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ی به ئاستێكی به‌رز پارێزه‌ری له‌گۆڵی تیپه‌كه‌ی كرد. - گۆڵچی ئینگلیزی (واڵتر شیلتۆن) له‌ساڵی (1982-1990) توانی (17) یاری ئه‌نجامبدا له‌نێوان ئه‌م ساڵانه‌دا ئاستێكی به‌رزی پیشاندا و نازناوی باشترین گۆڵچی پێبه‌خشرا له‌جامی جیهانی (1986) . - له جامی جیهانی (1990) گۆڵچی ئیتاڵی (زینگا) توانی ژماره‌ی پێوانه‌ی بشكێنێت كاتی (517) خوله‌ك گۆڵی لێنه‌كرا. - هه‌ر له مۆندیالی (1990) گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی كۆڵۆمبیا (هیگیتا) هه‌موو جیهانی سه‌رسام كرد كاتی ده‌هاته ده‌ره‌وه‌ی هێڵی سزا‌و وه‌ك یاریزان هه‌ڵسوكه‌وتووی ده‌كرد. - گۆڵچی دانیماركی (پیته‌ر شمایكڵ) خاوه‌نی چه‌ندین نازناوبوو له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپا كه‌دیاریترینیان نازناوی باشترین گۆڵچی ئه‌وروپا بوو له‌ساڵی (1992) پێی به‌خشرا. - له مۆندیالی (1994) گۆڵچی سویدی (تۆماس راڤیلی) چاوی كامیراكانی بۆخۆی راكێشا كاتی هه‌ڵسوكه‌وتی كۆمیدی له‌گه‌ڵ وێنه‌گران ئه‌نجامده‌دا یان له‌گه‌ڵ یاریزانانی به‌رامبه‌ری. - له‌جامی جیهانی (1998) گۆڵَچی هه‌ڵبژارده‌ی پاراگوای (تیشیلاڤێرت) توانی جیهان سه‌رسام بكات به‌و لێدانه راسته‌وخۆیانه‌ی كه جێبه‌جێ ده‌كرد. - له‌م ساڵانه‌ی دواییدا و له‌جامی جیهانی (2002) گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا (ئۆلیڤه‌ر كان) نازناوی باشترین گۆڵچی پێبه‌خشرا. - له‌مۆندیالی (2006) گۆڵچی ئیتاڵی (جیانلویجی بوفۆن) نازناوی باشترین گۆڵچی وه‌رگرت كه به‌خه‌ڵاتی (یاشین) ناوده‌بری. - گۆڵچیه‌كانی مۆندیالی 2010 و تۆپی جابولانی: پێش ده‌ستپێكردنی مۆندیال زۆربه‌ی گۆڵچیه‌كان رایانگه‌یاند تۆپی جابولانی كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌دیداسی ئه‌ڵمانیه‌وه به شێواز‌و ته‌كنیكی تازه دروستكراوه جێگه‌ی مه‌ترسیانه‌و هه‌موویان گله‌یان ئاراسته‌ی فیفا كرد كه ڕێی داوه ئه‌مجۆره تۆپه له‌مۆندیالدا یاری پێبكرێت (سیزاری به‌رازیلی، كاسیاسی ئیسپانی، رۆمێرۆی ئه‌رجه‌نتینی، دیڤد جه‌یمسی ئینگلیزی، بۆفۆنی ئیتالی، زۆربه‌ی گه‌ڵچیه‌كانی تر... ) به‌توندی دژی به‌كارهێنانی ئه‌م تۆپه وه‌ستان گوایه ئه‌م تۆپه كاتی به‌ره‌و گۆڵ دێت ئاراسته‌ی زوو ده‌گۆرێت، یان كاتی تۆپ له‌ئاستَكی به‌رز ده‌بێت زوو به‌ره‌و خواره‌وه دێت... ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوو له‌سه‌ر لایه‌نی ده‌روونی هه‌موو گۆڵچیه‌كان. - هه‌ڵه‌ی گۆڵچیه‌كان و كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامی تیپه‌كانیان:
- باشترین گۆڵچیه‌كان كێبوون؟ فیفا چه‌ند گۆڵچیه‌كی ده‌ستنیشان كرد وه‌ك باشترین گۆڵچی له خولی یه‌كه‌م له‌مانه‌ش: گۆڵچی جه‌زائیری (مبولحی) كه گۆڵچی یه‌ده‌گ بوو له دوویاری باشترین ئاستی پیشاندا به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژراده‌كانی (ئینگلته‌را و ئه‌مه‌ریكا)، دواتر گۆڵچی پرتوگال (ئیدوارد) كه به‌باشترین شێوه پارێزه‌ری گۆڵه‌كه‌ی كرد هه‌روه‌ها و گۆڵچی سویسری (بانجالیو) كه سه‌رنجی گشت راهێنه‌رانی راكێشا، وه گۆڵچی نیجیری (ئه‌نیاما) كه دووجار خه‌ڵاتی (پیاوی یاری) وه‌رگرت، وه گۆڵچی ئه‌مه‌ریكی (هاوارد) كه كارامه‌ییه‌كی به‌رزی هه‌بوو، ئه‌مانه وه‌ك سه‌ره‌تا به دیاری ترین گۆڵچیه‌كان ده‌ستنیشانكران. - خراپترین گۆڵچیه‌كانی مۆندیالی 2010 كێبوون؟ به‌گوێره‌ی ریزبه‌ندی فیفا، گۆڵچی هه‌ڵبژراده‌ی كۆریای باشوور (میونج جیل كیم) به خراپترین گۆڵچی دانرا دوای ئه‌وه‌ی دوانزه گۆڵی لێكرا كه به زۆرترین ژماره‌ی گۆڵ داده‌نری، دواتر گۆڵچی ئه‌فریقای باشوور (ئیتومولینج كونی) به‌دووه‌م خراپترین گۆڵچی دانرا كاتی كارتی سووری وه‌رگرت، وه هه‌ردوو گۆڵچی (شاوشی جه‌زائیری و گرینی ئینگلیزی) به پله‌ی سێه‌م هاتن چونكه زۆر به‌ئاسانی گۆڵیان لێكرا. هه‌روه‌ها گۆڵچی ئیتاڵی (بوفۆن) به كه‌مترین به‌شداری كردنی گۆڵچیه‌كانی مۆندیال دانرا. - كام گۆڵچی ترسناكترین و قورسترین تۆپی گه‌راندۆته‌وه؟ گۆڵچی كۆریای باكوور (ری میونج) به‌پله‌ی یه‌كه‌م هات كه زۆرترین تۆپی گه‌راندۆته‌وه كه ژماره‌یان ده‌گاته (21) تۆپ، دوای ئه‌و گۆڵچی نێجیری (ئه‌نیاما) به‌پله‌ی دووه‌م دێت به گه‌راندنه‌وه‌ی (20) تۆپی زۆر قورس، دوای ئه‌و گۆڵچی ئه‌ڵمانی (مانویل) به‌گه‌راندنه‌وه (18) تۆپ به‌پله‌ی سێیه‌م دێت، دواتر گۆڵچی ئۆرۆگوای (فرنادنو موسلیرا) به پله‌ی چواره‌م دێت به‌گه‌راندنه‌وه‌ی (15) تۆپ، دوای ئه‌و گۆڵچی هۆڵه‌ندی (مارتن) به‌گه‌راندنه‌وه‌ی (13) تۆپ به‌پله‌ی چواره‌م دێت وه گۆڵچی ئیسپانی (كاسیاس) به‌پله‌ی پێنجه‌م هات به‌گه‌راندنه‌وه‌ی (10) تۆپ. - هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆتایی بۆ گۆڵچیه‌كان: بێگومان ناتوانین به‌راوود له‌نێوان گۆڵچیه‌كانی رابردوو ئێستا بكه‌ین چونكه كات و شوێن و ڕێگاكانی مه‌شقكردنی سه‌رده‌می ئێستا جیاوازه له رابردوو جگه له‌وه‌ی هه‌ر گۆڵچیه‌ك خاسیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه به‌ڵام وه‌كو زۆربه‌ی شاره‌زایانی وه‌رزشی ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه كه هه‌رگیز ناتوانری هاوشێوه‌ی گۆڵچیه ئاست به‌رزه‌كانی پێشوو له‌ناو یاریگاكانی ئێستادا ببینری، وه ڕایه‌كی تر هه‌یه ده‌ڵێن تۆپی پێی ئێستا خێراتر‌و پێشكه‌وتووتر بووه له رووی یاریكردن و مه‌شقكردنه‌وه له‌به‌رئه‌وه بۆچونیان وایه كه توانای گۆڵچی كه‌متره به به‌راورد له‌گه‌ڵ ته‌كتیك و ته‌كنیكی نوێی ئه‌مڕۆ. به‌شێَوه‌یه‌كی گشتی گۆڵچیه‌كانی مۆندیالی 2010 هه‌ڵه‌ی زۆریان ئه‌نجامدا، ته‌نانه‌ت (كاسیاسی) گۆڵچی هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا كه به‌باشترین گۆڵچی ده‌ستنیشانكرا، ئه‌ویش هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌نجامدا بۆ نمونه له‌یاری نێوان هه‌ڵبژارده‌ی (پرتوگال و ئیسپانیا) كاتی یاریزانی پرتوگالی (رۆناڵدۆ) له‌دووری (35 هه‌نگاو) ه‌وه تۆپێكی جێگیری ئاراسته‌ی كاسیاس كرد كاسیاس زۆر به‌هه‌ڵه هه‌وڵی گرتنه‌وه‌ی تۆپی دا‌و له‌ناو ده‌سته‌كانی تۆپ هاته ده‌ره‌وه‌و بووه هۆی دروستبوونی مه‌ترسی له‌ناو شه‌ش هه‌نگاوی گۆڵ دواتر له‌لایه‌ن یاریزانانی به‌رگری به زه‌حمه‌ت تۆپه‌كه دوور خرایه‌وه، راسته هه‌موو یاریزانێك هه‌ڵه ده‌كات به‌ڵام هه‌ڵه‌ی گۆڵچی باجه‌كه‌ی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر تیپ، زۆر جار ئه‌نجامی زۆر قورسی لێده‌كه‌وێته‌وه له‌سه‌ر تیپ، وه هه‌ڵه‌ی گۆڵچی زۆر دیار‌و به‌رچاوه و زیاتر ده‌كه‌وێته به‌رچاوی راگه‌یاندن. تاچه‌ند ئێمه ده‌توانین سوود له هه‌ڵه‌و كاره باشه‌كانی گۆڵچیه‌كانی مۆندیالی 2010 وه‌ربگرین؟ من پێشنیار ده‌كه‌م كه یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان پسپۆرێك له‌بواری مه‌شقی گۆڵچی ده‌ستنیشان بكات، كه له‌شێوه‌ی وانه‌یه‌ك هه‌ڵه‌ی گۆڵچیه‌كان و كاره باشه‌كانیان پیشانی راهێنه‌رانی گۆڵچی وگۆڵچیه‌كانی یانه‌كانی كوردستان بدات، هه‌ڵسوكه‌ته‌كانی گۆڵچی شیبكاته‌وه بۆیان له‌ڕووی راوه‌ستان له‌ناو گۆڵ و جموجۆڵ له‌ناویاریگا و چۆنێتی گه‌راندنه‌وه‌ی تۆپ، هه‌روه‌ها ده‌ستنیشانكردنی كاره باشه‌كان و هۆكاری دروست بوونی هه‌ڵه‌كان روون بكاته‌وه، ئه‌مه ده‌بێته زیاتر فراوانكردنی بیركردنه‌وه‌ی مێشكی راهێنه‌ران و گۆڵچیه‌كان، هه‌روه‌ها ده‌بێته هۆی زیاتر ئاشنا بوون به كاری گۆڵچی له‌ناو یاریگا كه پاڵپشت بێت به زانیاری نوێی سه‌رده‌م. *مامۆستای زانكۆ. *راهێنه‌ری پێشووی گۆڵچیه‌كانی یانه‌ی هه‌ولێر. *ئه‌ندام له ئه‌كادیمیای نێوده‌وڵه‌تی راهێنه‌رانی عێراقی. ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
دووساڵه، له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، لقی هه‌ولێر، ته‌وقیف كراووم … فه‌ره‌یدون بێوار - هه‌ولێر
ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان نامه‌یه‌ك بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی … ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان
پلانه ئه‌منییه‌كه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان سه‌ركه‌وتوو بوو. پۆلیسی هه‌ولێر پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه بۆ ڕۆژانی جه‌ژن داده‌ڕێژێت ... ئومێد پشده‌ری
ڕۆشنبیريی - نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری ناوداری كورد عوبه‌یدوڵڵا ئه‌یووبیان كۆچی دوایی كرد - مه‌نووچێهر جیهانی/ مه‌هاباد |
له کوردستانه‌وه به‌خش ده‌که‌ین، بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 07707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2010 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نوو‌سه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر له‌مه‌وپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |