| عه‌لی مه‌ردان؛ ئه‌و پیاوه‌ی نه‌مامی مه‌قامی كوردیی كرده دره‌ختێكی فرهچڵ و به‌ردار ... مامه‌یاره ئه‌حمه‌د |
|
|
|
| - گشتی | |||
| پێنج شەممە, 29 تەمموز 2010 00:57 | |||
|
بۆ زانینی ورده‌كارییه‌كانی ژیانی هونه‌ری و كۆمه‌ڵایه‌تی، وام لێك دایه‌وه كه باشترین كه‌س بۆ وه‌رگرتنی زانیاری لێی له باره‌ی مامۆستا عه‌لی مه‌ردانه‌وه، مامۆستا عه‌بدولقادری كوڕیه‌تی، چونكه ئه‌و جگه له‌وه‌ی كوڕیه‌تی، هاوكات به‌رده‌وام له‌گه‌ڵیدا بووه، بۆیه به‌ڵێنێكم لێ وه‌گرت و له شوێنی كاری‌دا دیدارمان ساز دا و ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌مویست، هه‌موویم له مامۆستا عه‌بدولقادری كوڕی ده‌ستكه‌وت، دڵۆپ دڵۆپ زانیارییه‌كانم نووسییه‌وه و ئه‌م كانیاوه‌ی ژیانی مامۆستای پێك هێنا. مامۆستا (عه‌لی عه‌بدولقادر - مه‌ردان*) له ساڵی 1904 له گه‌ڕه‌كی بهرتهكیهی كه‌ركووك له دایك بووه، باوكی عه‌لی مه‌ردان خه‌ڵكی گوندی (كانی سارد) ـی سنووری شارباژێر بووه و له شێخه‌كانی به‌رزنجه بووه، كه له نێوان ئه‌و سنووره و كه‌ركووكدا كاروانچیهتیی كردووه. دایكیشی خه‌ڵكی گوندی ئیبراهیم غولام بووه و له هۆزی زه‌نگه‌نه بووه. عه‌لی مه‌ردان ته‌مه‌نی 6 ساڵان بووه كاتێك باوكی مردووه. باوكی عه‌لی مه‌ردان خاوه‌نی موڵكێكی زۆر بووه و عه‌لی مه‌ردان ته‌نیا خوشكێكی هه‌بووه، ئیتر خاڵی (كه نێوی عارف بووه) مامه‌ڵه به‌و موڵكه‌وه ده‌كات و به‌خێوكردنی ئه‌وانیش ده‌گرێته ئه‌ستۆ، به‌ڵام دواتر كه باسی ده‌كه‌ین عه‌لی مه‌ردان له خۆی زوویر ده‌كات. عه‌لی مه‌ردان له مزگه‌وتی (بهرتهكیه) فێری ته‌جویدی قورئانخوێندن بووه، كه به‌شێكه له مه‌قام، دوای كۆچی باوكیشی، خاڵی ده‌یانباته ناحیه‌ی له‌یلان (20 كیلۆمه‌تر (باكووری خۆرهه‌ڵاتی كه‌ركووك) و له‌وێ ده‌مێننه‌وه. خاڵی خه‌ریكی كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری ده‌بێت، له‌و كاته‌یشدا سته‌مێكی زۆری له عه‌لی مه‌ردان كردووه، چونكه له‌و ته‌مه‌نه بچووكه‌دا كه هه‌ر هه‌شت ساڵێك بووه، شه‌وان له چۆڵه‌وانی تا به یانه‌ی ئه‌وی له لای خه‌رمان به جێ ده‌هێشت، ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی ته‌نیا بووه، شه‌وانه به ده‌نگی به‌رز له لای خه‌رمان مه‌قامی ئه‌ڵڵاوه‌یسی چڕیوه، له یه‌كێك له‌و شه‌وانه‌دا، شێخی له‌یلان كه نێوی (شێخ حه‌سیب تاڵه‌بانی) بووه، ده‌چێته ده‌ره‌وه و گوێی لێ ده‌بێت كه كه‌سێك به‌و ده‌نگه به‌رز و خۆشه مه‌قام دهبێژَێت، بۆیه دواتر ده‌پرسێت ئه‌و كه‌سه كێیه؟ ئه‌وانیش پێی ده‌ڵێت عه‌لی مه‌ردانه و ته‌مه‌نی ته‌نیا 8 ساڵانه، له‌وه به دوا هه‌موو ئێواران ئه‌و ده‌باته دیوه‌خانی خۆی و مه‌قامی پێ ده‌چڕێ، هه‌روه‌ها (به‌هرام خدر چاوش**) ـیش ته‌مبووره‌ی لێ داوه. له ته‌مه‌نی 16 تا 18 ساڵاندا، به هۆی خۆشویستنی كچێكه‌وه، نێوانی له‌گه‌ڵ خاڵۆیدا نامێنێت و له‌یلان جێ ده‌هێڵێت به‌ره‌و گوندی (حه‌فته‌غار - له نێوان دووز و داقووق) كۆچ ده‌كات و له‌وێ له لای ناسیاوێكیان ده‌مێنێته‌وه و له وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ر ده‌ستی داوه‌ته كریكاری، پاشان كه ئه‌و خزمه‌یان ده‌كوژرێت، ئه‌ویش چاوی به‌رایی نادات له‌وێ بمێنێته‌وه، بۆیه سه‌ری خۆی بۆ به‌غدا هه‌ڵده‌گرێت و له‌وێ ده‌چێته ماڵی دۆستێكیان و شه‌وانه له‌وێ خه‌وتووه، پاشتر ئه‌و ماڵه جێ ده‌هێڵێت و شه‌وانه له نێوان ئاسنه‌ڕێی شه‌مه‌نده‌فه‌ردا كڵاشه‌كانی خستووه‌ته ژێر سه‌ری و خه‌تووه، له‌و كاته‌یشدا به ڕۆژ (قوڕكاری) ـی كردووه. عه‌لی مه‌ردان له ساڵانی بیسته‌كان، یه‌كه‌م مه‌قامی خۆی (ئای ئای) به شێوه‌زاری باجه‌لانی تۆمار كردووه. دواتر چه‌ند مه‌قام و به‌سته‌یه‌كی دیكه‌ی تۆمار كرد و گه‌ڕاوه‌ته‌وه له‌یلان. دوای ئه‌وه، كۆمپانیای (به‌یزافۆن) كه ده‌زانن مه‌قامه‌كانی عه‌لی مه‌ردان خواستی گوێگرتنی زۆری له‌سه‌ر بووه، ناردوویانه به شوێنی‌دا و بردوویانه‌ته‌وه به‌غدا و له‌وێ چوار قۆریاتی بۆ تۆمار ده‌كه‌ن، كه له یه‌كێكیاندا هێمای بۆ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی و شارۆچكه‌ی له‌یلان كردووه. له ساڵی 1932ـدا چووه‌ته قاهیره و له‌وێ به زمانی كوردی مه‌قامی چڕیوه. هه‌روه‌ها هه‌ر له 1932ـدا كاتێك ڕادیۆی عێراق له لایه‌ن شا غازییه‌وه داده‌نرێت، ئه‌و له‌وێ ده‌ستبه‌كار ده‌بێت و هه‌فته‌ی ڕۆژێك بۆ ماوه‌ی كاتژمێر و نیوێك، مه‌قام و به‌سته‌ی چڕیوه. له 1937ـدا له‌گه‌ڵ خاتوو (زه‌ینه‌ب محه‌ممه‌د) ـدا ژیانی هاوسه‌ری پێك هێناوه. له 1939ـدا كه به‌شی كوردیی ئه‌و ئێزگه‌یه كراوه‌ته‌وه، عه‌لی مه‌ردان و كامیل كاكه‌مین ئه‌و ئێزگه‌یه به ڕێوه ده‌به‌ن، كه ئه‌وه‌ی مه‌ردان لایه‌نی هونه‌ری و میووزكی رێك خستووه، كامیلیش بێژه و پێشكه‌شكار بووه. ئه‌و مهقامزانه ناوناسراوهی كورد، له 1949ـدا بووه‌ته مامۆستای په‌یمانگه‌ی نابینایان و وانه‌ی (سۆڵڤێج) ـی به قوتابیان وتوونه‌ته‌وه. له 1958ـدا له كاتی شه‌ڕی جوله‌كه و فه‌له‌ستیندا، چووه‌ته ئه‌وێ و گۆرانی بۆ سه‌ربازه كورده‌كان وتووه. له‌وه به‌دوا له چه‌ند ئێزگه‌یه‌كی به‌ناووبانگی وڵاتانی عه‌ره‌بیدا گۆرانیی كوردی وتووه، له‌وانه ڕادیۆی شهرقولئهدهن، به‌یرووت و شام و چه‌ندانی دیكه. كه چووه‌ته ده‌ره‌وه عه‌لی سیدۆ و میقداد به‌درخانی ناسیوه و له‌وێ له ماڵی میقداد به‌درخان ماوه‌ته‌وه ماوه‌یه‌ك خزمه‌تیان كردووه. له سه‌ره‌تای شه‌سته‌كاندا ده‌چێته كرماشان و تاران و له‌وێ چه‌ند ئاهه‌نگێك ساز ده‌كات، كه له‌وێدا شای ئێران و وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندن، خه‌ڵاتی (جامی زیوین و كاتژمێری زێڕین) ـی پێ ده‌ده‌ن. له كرماشان بووه‌ته میوانی هونه‌رمه‌ندی دهنگدهگمهن (حه‌سه‌ن زیره‌ك) و ماوه‌یه‌ك له‌وێ وه‌ك میوان ماوه‌ته‌وه. له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا كه له باكووری كوردستانی گه‌وره‌وه به نێو خاكی توركیادا گه‌ڕاوه‌ته‌وه، له ڕێگه‌دا شۆفێرێكی تورك مهڕدارێكی كورد له نزیك شه‌قامێكی گوندی (میش) ـی سه‌ر به وان ده‌بینێت و جنێو به ئه‌و شوانه و نه‌ته‌وه‌ی كورد ده‌دات، مامۆستایش ئه‌وه قبووڵ ناكات و لێی هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه. ئیدی له بازگه‌یه‌كی نزیك ئه‌و سنووره، توركه‌كه تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی ده‌داته پاڵ كه جنێوی به سه‌ركرده‌یه‌كی پێشووی تورك داوه و مامۆستا ده‌گرن و هه‌رچی پاره و كه‌ره‌سته هه‌یه لێی ده‌ستێنن، دواتر و پاش 10 ڕۆژ به‌ندكردن ئازادی ده‌كه‌ن. ئینجا چووه‌ته‌وه به‌غدا و له‌سه‌ر پیشه‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وام بووه، هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا 3 جار خه‌ڵات ده‌كرێت و ڕێزی لێ ده‌ندرێت، كه خه‌ڵاته‌كان بریتی ده‌بن له میدالیای زێڕین و بڕواناكه‌ی شانازی. له 1963ـدا و له كاتی حوكمگرتنهدهستی به‌عس، چه‌ند جاشێك چوونه‌ته سه‌ر ئێزگه‌ی كوردی و هه‌موو بابه‌ته هونه‌رییه‌كان ده‌فه‌وتێنن، بۆیه مامۆستا زۆر بێزار ده‌بێت و واز ده‌هێنێت، له ساڵی 1972ـیشدا دواگۆرانیی تۆمار كردووه. هه‌موو گۆرانییه‌كانی جگه له (دانه‌یه‌ك كه ئاوازی ئه‌حمه‌د خه‌لیل بووه) ئاوازی خۆی بوون، شیعری خۆی و پیره‌مێر، گۆران، نالی، ئه‌سیری، كه‌مال باپیر، مه‌وله‌وی و بێكه‌سی كردووه‌ته گۆرانی. كه دواتر له دوو كتێبی جیادا (گۆرانییه‌كانم... به‌رگی یه‌كه‌م و دووه‌م) و (هه‌ڵبژارده‌ی شیعری گۆرانی) سه‌رجه‌م شیعره‌كانی خۆی و شیعری ئه‌و شاعیرانه‌ی كه كردوونی به گۆرانی، له‌سه‌ر ئه‌ركی وه‌زاره‌تی ڕاگه‌یاندن چاپ كردووه. له گۆرانییه هه‌ر ناسراوه‌كانی عه‌لی مه‌ردان (ست فاتیمه، گیانه به‌سیه‌تی، كه‌ی دێته‌وه، وه‌ره قوربان، گۆڵه‌باخ، كه‌تان كه‌تانه، شیرین شیرین شه‌مامه، ئای چه‌نده‌م خۆش ده‌وێی، هه‌ی گۆڵێ، نازیلێ) ـن. له 1980ـدا له دوائاههنگیدا كه له هۆڵی ڕۆشنبیریی سلێمانی ئه‌نجام دراوه، دوای كۆنسێرته‌كه، هه‌ودارانی هونه‌رمه‌ند، له خۆشه‌ویستییان بۆ ئه‌و، ئه‌و ئۆتۆمبێله‌یان به ته‌واوه‌تی به‌رز كردووه‌ته‌وه كه عه‌لی مه‌ردانی تێدا بووه. هه‌روه‌ها عه‌لی مه‌ردان هه‌میشه وتوویه‌تی من ئامانجم ئه‌وه‌یه بیسه‌لمێنم كه كورد هونه‌ری ڕه‌سه‌نی هه‌یه، هه‌روه‌ها گۆرانییشی بۆ پێشمه‌رگه و چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵ وتووه، مه‌ردان كوردپهروهرێَكی پاك و دڵسۆز بووه. وه‌ك عه‌بدولقادری كوڕی ده‌یگێڕێته‌وه: ساڵی پار كاتێك سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌نداندا كۆ بووه‌ته‌وه، سه‌رۆك وتوویه‌تی كه بارزانیی نه‌مر زۆری حه‌ز له ده‌نگی عه‌لی مه‌ردان كردووه و ئه‌و ساڵانه‌ی كه له دووروڵات بووه، هه‌ر ده‌مێك گوێی له گۆرانییه‌كانی عه‌لی مه‌ردان گرتبایه، ده‌ستی به گریان كردووه. هه‌روه‌ها كاتێك له 1958ـدا گه‌ڕاوه‌ته‌وه عێراق، داوای سێ هونه‌رمه‌ندی كردووه كه بیانبینێت، یه‌كه‌م كه‌س ناوی مامۆستا عه‌لی مه‌ردانی هێناوه. له ساڵی 1970ـیشدا، چه‌ند ڕۆژنامه‌وانێك داوای دیدار له بارزانیی نه‌مر ده‌كه‌ن، لێ به‌و هۆیه‌وه‌ی ده‌زانێت عه‌لی مه‌ردان له‌وێیه، داواكه‌ی دواخستوون و چاوی به عه‌لی مه‌ردان كه‌وتووه. مامۆسستا له 1980ـدا تووشی نه‌خۆشیی دڵ بووه و دوای ساڵێك هه‌ر به هۆی ئه‌وه‌وه له ده‌مژمێر 04:10 خوله‌كی به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی 24ـی 07ـی 1981 له نه‌خۆشخانه‌ی (ئیبن نه‌فیس) له به‌غدا كۆچی دوایی كرد. ئه‌و هه‌رچه‌نده پێشتر وه‌سیه‌تی كردبوو كه له گردی سه‌یوانی سلێمانی بنێژێرێت***، لێ پێش مردنی سه‌ردانی گۆڕستانی شێخ محیه‌دینی كه‌ركووكی كردووه و كاتێك گۆڕی (شێخ مه‌حموودی شووشه) ـی بینیوه و بۆشاییه‌كی له ته‌نیشتدا هه‌بووه، وتوویه‌تی كه مردم لێره بمنێژن، بۆیه له‌وێ به خاك سپێردراوه. *له‌به‌ر ئازایه‌تی و جوامێری، نازناوی مه‌ردانیان به باڵادا بڕیوه. ** باوكی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (سه‌ڵاح داوده) *** هۆی ئه‌و وه‌سیه‌ته، ئه‌وه‌یه كه زۆربه‌ی ئه‌و شاعیرانه‌ی له‌وێ نێژراون، هه‌م هه‌ڤاڵی بوون، هه‌م شیعری كردوون به گۆرانی.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
ئه‌و بابه‌تانه‌ی له کوردستان نێت دا بڵاوده‌کرێنه‌وه، بیروبۆچوونی خاوه‌نه‌کانیانه، کوردستان نێت لێی به‌رپرسیار نییه.
|
دووساڵه، له‌سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، لقی هه‌ولێر، ته‌وقیف كراووم … فه‌ره‌یدون بێوار - هه‌ولێر
ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان نامه‌یه‌ك بۆ جه‌نابی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی … ئه‌و خانه‌واده‌یه‌ی له پێناو ڕێبازی پارتی و بارزانیدا ژیان چۆکی پێدادان
پلانه ئه‌منییه‌كه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان سه‌ركه‌وتوو بوو. پۆلیسی هه‌ولێر پلانێكی ئه‌منیی تۆكمه بۆ ڕۆژانی جه‌ژن داده‌ڕێژێت ... ئومێد پشده‌ری
ڕۆشنبیريی - نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری ناوداری كورد عوبه‌یدوڵڵا ئه‌یووبیان كۆچی دوایی كرد - مه‌نووچێهر جیهانی/ مه‌هاباد |
له کوردستانه‌وه به‌خش ده‌که‌ین، بۆ په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆ: 07707681213 Omar Faris Aziz، Berprsî Kurdistan Net Copyright © 1999-2010 Kurdistan Nêt، All rights reserved ئێمه وه‌ك کوردستان نێت به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا که ئاڕاسته‌ی ده‌سه‌ڵات بکرێت و به به‌ڵگه‌وه، گه‌نده‌ڵی و دزی به‌رپرسه گه‌وره‌کان ئاشکرا بکات به کارێکی دروست ده‌زانین، هه‌میشه وه‌ك پرنسیپی کاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رچاوه‌که‌ی لای ئێمه پارێزراو ده‌بێت. هه‌روه‌ها نووسینی سکاڵای زوڵملێکراو و کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌ر خاوه‌نه‌که‌ی نه‌یه‌وێت ناوی خۆی ئاشکرا بکات، مافی خۆیه‌تی به‌ڵام، ده‌بێت ئێمه وه‌ك بڵاوکه‌ره‌وه‌ی کێشه‌که‌ی ناو ناونیشانی ڕاستی نووسه‌ره‌که‌ی بزانیین و به‌رپرسیارێتی پاراستنی زانیارییه‌کانی هه‌ڵده‌گرین. به‌کارهێنانی ناوی خوازراو له نووسیندا دژی تاکه که‌س و خه‌ڵکی ئاسایی، که به ناو و ڕه‌سمی خۆیه‌وه بابه‌ت ده‌نووسێت، به هیچ شێوه‌یه‌ک قبوڵ نییه، وه‌ك کورد ده‌ڵێت (که‌و ئه‌و که‌وه‌یه به‌ره‌وڕووی که‌و بخوێنێت). ئه‌گه‌ر لهمهوپێش که‌مته‌رخه‌میمان له‌م بڕیاره‌ماندا کردبێت داوای لێبووردن ده‌که‌ین. کوردستان نێت..6-6-2007 |